عیادەی د.خالید

عیادەی د.خالید D.Xalid hashm ali

هۆكارەكانی دروستبونی چەوری جگەر1. قەڵەوی.2. بەرزی شەكری خوێن.3. رێگری ئینسۆلین.4. بەرزی رێژەی چەوری.5. دوگیانی.6. لەناكا...
07/06/2022

هۆكارەكانی دروستبونی چەوری جگەر
1. قەڵەوی.

2. بەرزی شەكری خوێن.

3. رێگری ئینسۆلین.

4. بەرزی رێژەی چەوری.

5. دوگیانی.

6. لەناكاو كەمكردنەوەی كێش.

7. هەوكردن جەستە.

8. بۆماوەیی.

ڤایرۆسی جگەر "hepatitis" چیە ؟برییتییە لە هەوکردنی جگەر کە حاڵەتەکە ڕەنگە بتوانیت سنوردار و کۆنتڕۆڵی بکەیت یان ئەتوانێت ...
27/03/2021

ڤایرۆسی جگەر "hepatitis" چیە ؟

برییتییە لە هەوکردنی جگەر کە حاڵەتەکە ڕەنگە بتوانیت سنوردار و کۆنتڕۆڵی بکەیت یان ئەتوانێت بڵاو ببێتتەوا و ببێێتە هۆی مردنی خانەکانی جگەر وە ئەتوانێ ببێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر،،، کە ئەم نەخۆشییە بەهۆی ڤایرۆسەوە ڕوو ئەدات و کهول و نەخۆشییەکانی خۆییە بەرگرییە کۆئەندام کە بەرگرییە کۆئەندام پەلاماری شانەکانی خۆی ئەدات کاریگەری خراپی ئەبێت لەسەری و زیاد خواردنی پاراسیتامۆڵیش زیانی هەیە
دووجۆری هەیە
پێنج جۆری سەرەکی ڤایرۆسی جگەر هەیە
جۆری( A ,B ,C ,D ,E)
جۆری B, C ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی درێژ خایەن وە ئەێبتە هۆی مردنی خانەکانی جگەر و شێرپەنجەی جگەر.........

جۆری A ,E بەهۆی ئاو, و خواردنی پیسەوە توشی کەسەکە ئەبێت
جۆری B, C ,D بەزۆری ڕوو ئەدات بەهۆی ئەوەی کەسێک ساغ بەرکەوتنی ئەبێت لەگەڵ شلە دەردراوەکانی کەسێکی توشبووەوە، زۆرترین حاڵەتەکانی گواستەوەی ڤایرۆسی جگەر بەهۆی وەرگرتنی خوێنی کەسێک کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت ڕوو ئەدا وە بەهۆی بەهۆی بەکارهێنانی کەل و پەلەکانی کەسێکی توشبوو بۆ کەسێکی ترەوە ڕوو ئەدات
هەروەها جۆری B لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە ئەگوازرێتەە وە هەروەها بەهۆی سێکسەوە ئەگوازرێتەوە

چەند نیشانەیەکی تێدا دەرئەکەوێ
ڕەنگە توشی زەردووی بێت و پێست و چاوی زەرد بێت
میزەکەیان تاریک بێت و بێ هێز بێت و دڵتێکچوون و ڕشانەوە و سک ئێشەی هەبێت

جیاوازی نێوان جۆرەکانی ڤایرۆسی جگەر
ڤایرۆسی جگەر جۆریA ناوی ڤایرۆسەکە HAV یە کە بەهۆی پاشەڕۆی پیس و خواردن و ئاوی پیسەوە کەسەکە توش ئەبێت و بۆی ئەگوازرێتەوە وە بەهۆی سێکسەوە ئەگوازرێتەوە،، کە ڕەنگە حاڵەتەکە زۆر مەترسیدار نەبێت و بتوانرێت لە ڕێگەی ڤاکسینی پێویستەوە چارەسەر بکرێت
ڤایرۆسی جگەر جۆری ـB
ناوی ڤایرۆسەکە HBV یە کە بەهۆی خوێنی یان دەردراوی شلەی کەسی توشبووەوە توشببێت و لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە ئەگوازرێتەوە ، واتا ئەم حاڵەتە بەهۆی ئەو پرۆسیجەر و دەرزییانەی کە پیس بووە و تەعقیم نییە توشی کەسەکە ئەبێت و پێویستە ڤاکسینی پێویستی پێ بدرێت بۆ ئەوەی بیپارێزی لەم نەخۆشییە
ڤایرۆسی جگەر جۆری ـC
بەهۆی ڤایرۆسی HCV یەوە توش ئەبن
بەهۆی خوێن و کەلو پەل و دەرزی پیسبووەوە ئەگوازرێتەوە وە بەهۆی سێکسەوە ئەگوازرێتەوە بەڵام کەمتر ئەم جۆرە باوە
ڤایرۆسی جگەر جۆری ـD
بەهۆی ڤایرۆسی جۆری HDV یەۆە توش ئەبن
هەردوو ڤایرۆسی HDV HBV زیاتر مەترسیدارن و لەجۆرەکانی تر

ڤایرۆسی جگەر جۆری ـE
بەهۆی ڤایرۆسی جۆری HEV یەوە توش ئەبن
زیاتر بەهۆی ئاو خۆراکی پیسەوە ئەگوازرێتەوە ، هۆکاری سەرەکی ڤایرۆسی جگەر ئەم جۆرەیانە ، وە ئەتوانرێ لە ڕێگەی وەرگرتنی ڤاکسینی پێویستەوە ڕێگری لێ بکرێت

چارەسەر
پێویستە ئیسراحەت بکات و دوور بکەوێتەوە لە خواردنی کهول
ڤایرۆسی جگەری جۆری A, E پاش چەند هەفتەیەک خۆی بەرەو باشتر ئەڕوات
ڤایرۆسی جگەری جۆری B پێویستە دەرمانی پێویستی پێ بدرێت وەکو
(lamivudine and adefovir dipivoxil.)
ڤایرۆسی جگەری جۆری c ئەم دەرمانانەی پێ ئەدرێت
peginterferon and ribovarin.

لە ڤایرۆسی جگەری B, C, D ئەگەر پێویستی کرد چاندنەوەی جگەری بۆ ئەکەیت.

12/03/2021
ترشەڵۆکی گەدە: نیشانەکانی, هۆکارەکانی, خۆپاراستن, چارەسەری‌‌نیشانە باوەکانی‌١. دڵەکزێ: كزانەوەو ئازارێک لە گەدەو وسنگ و ...
02/03/2021

ترشەڵۆکی گەدە: نیشانەکانی, هۆکارەکانی, خۆپاراستن, چارەسەری

‌نیشانە باوەکانی
‌١. دڵەکزێ: كزانەوەو ئازارێک لە گەدەو وسنگ و تەنانەت لە قوڕگیش دروست ئەبێت
‌٢. هەست ئەکەی تامێکی ناخۆشی ترش و تاڵ دێتە ناو قوڕگ و دەمتەوە.
‌ئەگەر حاڵەتەکەت قورس بوو لەوانەیە تووشی یەکێک یان زیاتر لەمانەی خوارەوە ببی:
ئاوسانی سک و خوێن هەبێت لە پیسایی و ڕشانەوەت و قرقێنەو نزگەرەو دابەزینی کێشی لەش و خیزە خیزی هەناسەو قوڕگ ئێشە و ڕەشبوونی ڕەنگی پیسایی.

ئەگەر ئەو نیشانانەی سەرەوەت هەبوو کاتی ئەوەیە دکتۆری پسپۆر ببینی چونکە ئەگەر درێژە بکێشێت لەوانەیە گەدە تووشی برین ببێ و بیکات بە قورحەی گەدە.

‌هۆکارەکانی
١. ز‌ۆر خواردنی خۆراکی قورس و دەستبەجێ ڕاکشان و دانیشتن بۆ ماوەی زۆر بە بێ جووڵە

٢. ئەگەر کێشی لەشت بەرەو زیاد بوون ڕۆیشت

‌٣. خواردن پێش خەوتن
‌٤.جگەرەکێشان
‌٥. خواردنی ترشی و تیژی و چەوری و تەنانەت شیرینی و شیکۆلاتە
‌٦. خواردنەوە گازیه کانی وەکو کۆلاو بیبسی و خواردنەوەی ماددە کحولییەکان و چای خەست و قاوە
‌٧. هەندێک جۆری حەپی وەکو پرۆڤین و ئەسپرین .
٨. دووگیانی

‌خۆ پاراست:
بە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە هۆکارەکانی سەرەوە ئەتوانیت خۆت بپارێزت. بەڵام ئەوەت بیرنەچێت باشترە لەکاتی خەوتن سەرینێکی بەرز لەژێر سەرت بێ.

‌چارەسەر کردنی:
‌باشترە دکتۆری تایبەت ببینی ئەگەر زانیت حاڵەتەکەت بەرەو خراپبوون ئەچێت.
‌١. شروبی... Gaviscon بەڵام ئەم شروبە بۆ کەسێک باش نییە کە کێشەی گورچیلەی هەبێت چونکە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی کالسیۆمی تێدایە.

‌٢. چەندین جۆری حەپی تر هەیە کە کار لەسەر کەمکردنەوە و نەهێشتنی ترشەڵۆکی گەدە ئەکەن باشترە دکتۆر بۆت بنووسێت چونکە دکتۆر بەپێی جۆری حاڵەتەکەت جۆری حەپەکەت بۆ دیاری ئەکات

ئیفلیج بوونی « بیل » نیوەی دەم و چاوئەم ئیفلیج بوونە بریتییە لە لاوازبوونێکی کاتی، یان کەمبوونەوەو نەمانی جووڵە لەلایەکی...
18/02/2021

ئیفلیج بوونی « بیل » نیوەی دەم و چاو

ئەم ئیفلیج بوونە بریتییە لە لاوازبوونێکی کاتی، یان کەمبوونەوەو نەمانی جووڵە لەلایەکی دەم و چاو، کە زۆرێک لە خەڵکی نۆ مانگێک درێژە دەکێشێت و چاک دەبنەوە.

ئەو ئیفلیج بوونە لەلایەکی دەم و چاو لە ماوەی ٧٢ سەعاتدا روەدات

الضعف أو الشلل التام في جانب واحد من الوجه يتطور بسرعة خلال 72 ساعة
نیشانەکانی:
♦️وشکبوونی ناودەم.
♦️لەدەستدانی هەستی چێژ کردن.
♦️لە هەندێکدا وشکبوونەوەی چاوی، لە هەندێ کەسی تر بوونی فرمێسکی زۆر رودەدات.

کۆتایی بەوە دێنین کە لێتان تێک نەچێت لە نێوان ئەم ئیفلیج بوونەی لایەک لە دەم و چاوو جەڵدەی دەماخ بەمانەیا جیاوازیان بکەن:
🔷ئەم ئیفلیج بوونە وردە وردە روودەدات لە دەم و چاودا و لە هەندێک کەس درێژە دەکێشێت بۆ دوو بۆ سێ ڕۆژ.
🔷بەڵام لە جەڵدەی دەماخ دا یەکسەر ئەو خواربوونە لە دەم و چاو دا روودەدات و پێویستە بەپەلەش بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
جەڵدەی دەماخ کە لێی دەدات ناتوانێت بەباشی بدوێت، هەروەها یەکێک لە دەستەکانی ناتوانێت جووڵەی پێ بکات.

Address

Chamchamal

Telephone

+9647728952018

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when عیادەی د.خالید posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category