07/04/2026
هۆكار و نیشانه و چارهسهری نەخۆشی کرمی جگەر
نەخۆشی کرمی جگەر، نەخۆشیەکی زۆر باوی ئاژەڵە لە کوردستان کە چەند حاڵەتێکیش تۆمارکراوە لە مرۆڤدا، بەھۆی کرمی جۆرە مشەخۆرێکەوەیە کە سه ر بە خێزانی کرمە پانەکانن(Flat worm ),دوو جۆری سەرەکی هەیە،لە ناو کوردەواری خۆماندا پێی دەوترێ "کرمی پەپولەی" کرمە پێگەشتوەکان شێوەیان وەک گەڵای دارە و ڕەنگیان ڕەساسیەکی قاوەی باوە ، قەبارەی گەورەیە و بە چاو دەبینرێت."
کرمی فاشیۆلا لە جگەر بە تایبەتی جۆگەلەی زراو دەبینرێ، کە دەبێتە ھۆی ھەوکردن و گیرانی جۆگەکانی زراو، ئەم کرمە توشی مرۆڤ و زۆربەی ئاژەڵە ماڵی و کێویەکانیش ئەبێ بەتایبەتیش مەڕ و مانگا .
سوڕی ژیانی کرمی جگەر
1- ئەم جۆرە کرمە سوڕی ژیانی ناڕاستەوخۆیە واتە indirect lifecycle بۆ تەواوبونی سوڕی ژیانیان پێویستیان بە مشەخۆرێکی ترهەیە جگەلە ئاژەڵ و مرۆڤ ئەویش بریتیە لە snail (هێلکە شەیتانۆکە یان لوولپێچ).
2-ئاژەڵە توشبووەکە لەڕێگەی پاشەڕۆوە ھێلکەی کرمەکە فڕێدەداتە زەوی وگژوگیاو کەناری دەریاچەو زەلکاوەکان پاشان دەتروکێ و گەشەی تەواودەکات لە هێلکە شەیتانۆکەو دواتر بەگژوگیاوە دەلکێت بەخواردنی گژووگیا وسەوزەی پیس بوو لەگەڵ خواردنەکەدەگاتە لاشەی ئاژەڵ و مرۆڤەوە بەم شێوەیە سوڕەکە بەردەوام دەبێت.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە
بەدوو شێوەی سەرەکی دەردەکەوێ لە ئاژەڵەکان :
1-شێوەی توند: لەم فۆڕمەدا دەبێتە هۆی مردنی لەناکاو لە ئاژەڵە تووشبووکە بەتایبەتیش لە مەڕ، یان دوو بۆ سێ هەفتە دەخایەنێت لەوماوەیە ئیشتیهای بۆ خواردن نامێنێ و نیشانەکانی کەم خوێنی لەگەڵ ئاوسانی سک پاشانیش مردنی . لەم شێوەدا ئەگەر پشکنینی دوای مرداربوونەوە بکرێ بە هەڵدڕینی لاشەکە لەلایەن پزیشک و کەسی شارەزاوە ژمارەیەکی زۆر لەم کرمە ئەبینرێ لە جگەری.
2-شێوەی درێژخایەن: ئەم شێوە زۆر باوە لەم شێوەدا ئاوباند دروست ئەبێ لەژێر قوڕگی ئاژەڵەکە کەپێی دەوترێ [bottle jaw]٬توشی زەردوویش دەبێت، وە هەروەها بەردەوام کێشی دادەبەزێ .
چۆنیەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە
1-بەهۆی نیشانەکانی ئاژەڵی تووش بوو.
2-پشکنینی پاشەڕۆی ئاژەڵە توشبووەکە.
ڕێگاکانی چارەسەرکردن
چارەسەرەکەی بریتیە لە پێدانی دەرمانی دژەکرم بە ئاژەڵی تووش بوو بەتایبەتی کار لەسەر ئەم کرمە بکات وەک :Triclabendazole (drug of choice)
ڕێگاکانی کۆتڕۆلکردن و ڕێگریگرتن لەم نەخۆشیە :
1-پێدانی دەرمانی دژە کرم بە ئاژەڵ لەژێر چاودێری پزیشک.
2-لەناوبردنی snail و کۆترۆڵکردنی .
3-شوێنی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکەپیس نەبێ بە هێلکۆکەی ئەم کرمە بۆیە پێویستە کۆنتڕۆڵ بکرێ.
لەمرۆڤدا
مرۆڤ لەڕێگەی سەوزەی باش نەشۆراوە یان گۆشتی نەکوڵاو یان ئاوی تێکەڵ بوو بە زێراب توش دەبێت .
نیشانەکانی تووش بوون بە کرمی جگەر لەمرۆڤدا
1-ئازاری درێژ خایەنی سك .
2-هێلنج دان ، سەر گێژ خواردن ، سکچوون .
3-لەدەست دانی کێش .
4-تووش بوون بە خورانی پێست بە شێوازێکی توند.
چۆنیەتی ڕێگریگرتن لەم نەخۆشیە لە مرۆڤدا:
1-شۆردنەوەی سەوزەوات لەڕێگەی بەکارهێنانی خوێ یان پۆتاسیۆم پێرمەنگەنەیت یان بە باشی کوڵاندنی گۆشتی ئاژەڵەکە پێش خواردن.
2-ڕێگریگرتن لە بەکارهێنانی ئاوی زێراب و ئاوی گۆماو بۆ ئاودانی سەوزەو میوە .
لە کۆتایدا کۆنتڕۆڵکردنی ئاژەڵەکانمان لەم جۆرە کرمە یەکسانە بە کۆتڕۆڵکردنی ئەم نەخۆشیە لە مرۆڤدا