تاقیگەی کوردستان

تاقیگەی کوردستان تاقیگەی کوردستان بۆ شیکاری نەخۆشیەکان
(هیماتۆلۆجى٫سیرۆلۆجى٫پاراسایت, ڤایرۆسات,هۆرمۆنات٫بەکتریۆلۆجی)

�ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای هەڵەبجە و دەور و بەری دەکەین ئێستا لە تاقیگەی کوردستان سەرجەم پشکنینەکانی ئێوەی بەڕێز ئەنجام دەدەین لە ماوەیەکی کەمدا و بە نرخێک کە لەگەڵ بارودۆخى هاوڵاتیاندا بگونجێت

�هاوڵاتی بەڕێز ئەگەر دەتەوێت پشکنینەکانت لە کاتێکى کەمدا و زۆر بە وردی ئەنجام بدریت � بێ دوڵى تاقیگەی کوردستان هەڵبژێرە لاى ئێمە دڵنیای تەواو لە وردی و دروستى پشکنینەکانت وەردەگریت

�هاوڵتى بە

ڕێز پشکنینەکانت لە لایەن کۆمەڵێک کارمەندى پسپۆڕ و راهێنراو لە بوارەکەدا ئەنجامدەدرێت

�ئەو پشکنینانەى لە تاقیگەکەمان ئەنجام دەدرێت (هیماتۆلۆجى, سیرۆلۆجى,, پاراسایت, ڤایرۆسات,هۆرمۆنات, بەرگرى لەش, هەستیارى, بەکتریۆلۆجی , کیمیاوى)

✅هەڵبژاردنی تاقیگەی کوردستان🔬🧪بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکانتان 📑✅گرنگیدانە بە تەندروستی خۆتان و خێزانتان👨‍👩‍👧‍👦📱07701466105📱0...
27/08/2024

✅هەڵبژاردنی تاقیگەی کوردستان🔬
🧪بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکانتان 📑
✅گرنگیدانە بە تەندروستی خۆتان و خێزانتان👨‍👩‍👧‍👦

📱07701466105
📱07508888249

🏥 نـاونیشـان: ھەڵەبجەی شـەھید_تەلاری پزیشڪی ئایندە_ نزیڪ مزگەوتی دار الاحسان_ بەرامبەر دەرمانخانەی شیفا

💐بەهـیـوای تەندروستیەڪی بـــــــــــاش بۆ هەموو لایەڪ💐

 #هۆكارەكانی  #توشبوون  #بە  #بەكتریای  #گەدەئەم جۆرە بەکتریایە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی هەیە لەوانەش دەردانی ئەنزیمێک بە ...
09/08/2024

#هۆكارەكانی #توشبوون #بە #بەكتریای #گەدە

ئەم جۆرە بەکتریایە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی هەیە لەوانەش دەردانی ئەنزیمێک بە ناوی (Urease) کە هەڵدەستێت بە هاوتاکردنی ترشەڵۆکی گەدە و تێکدانی چڕی ماددە پارێزەکانی دیواری گەدە بەمەش بەکتریای (H - Pylori) توانای بەرگەگرتنی هەیە لە ناو کەشی ترشی گەدەدا.

ڕێگاکانی تووشبوون و مەترسیەکانی :

نەخۆشیەکە لە ڕێگەی بەرکەوتەی لەگەڵ دەم و دەستی کەسی تووشبوو یاخود لە ڕێگەی خۆراکێکی پیسبوو بە بەکتریایە دەگوازرێتەوە. لە مەترسییەکان نەخۆشەکە بریتییە لە برینی گەدە و هەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبێت.

نیشانەکانی تووشبوون :
ژانە سک
دڵە کزێ
هێڵنجدان
ڕشانەوە
سکچوون
هەستکردن بە برسێتی لە بەیانیاندا
بوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم

خۆ پاراستن لەم نەخۆشییە :
باشترین ڕێگا بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک وە دوورکەوتنەوە لە خۆراکی کۆن و دەستگێڕ.

چارەسەر کردنی ئەم بەکتریایە :
وەرگرتنی کۆرسی دەرمان لە جۆری کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە و دژە هەوکردن ( دژە بەکتریا ) بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی بوارەکە دیاریدەکرێت.

ڕێگاکانی دەست نیشانکردنی بەکتریای گەدە لە ڕێی تاقیگە :
پشکنین لە ڕێگای هەناسەوە (Urea breath test)
پشکنینی پیسایی (Stool H - Pylori antigen)
پشکنینی خوێن (Serology by Elisa (IgA , IgG))
پشکنینی خوێن (Serology by Casstte)
بە سوپاسەوە وەرگیراوە

‎  ‎هاوڵاتی ئازیز لە تاقیگەکەمان سەرجەم پشکنینە پزیشکیەکانتان بە نوێترین ئامێر  لەسەر دەستی ستافێکی کارامە و بە ئەزمون ب...
03/08/2024


‎هاوڵاتی ئازیز لە تاقیگەکەمان سەرجەم پشکنینە پزیشکیەکانتان بە نوێترین ئامێر لەسەر دەستی ستافێکی کارامە و بە ئەزمون بۆ ئەنجام دەدەین
‎ئەو پشکنینانەی لە تەلارەکەمان دەکرێت


‎ #ناونیشان پارێزگای هەڵەبجە - - بەرامبەر دەرمانخانەی شیفا - نهۆمی یەکەم

‎ ٠۷٥۰٨٨٨٨۲٤۹ & ٠٧٥١١٩٤٥٠٥١

📢هاوڵاتیانی خۆشەویست  ئاگادار دەکەین ، کەوا سبەی چوار شەممە ١٦/٣/٢٠٢٢ بەڕێز   بەبۆنەی ٣٤ هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەب...
15/03/2022

📢هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەین ، کەوا سبەی چوار شەممە ١٦/٣/٢٠٢٢ بەڕێز بەبۆنەی ٣٤ هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەوە لە تەلارەکەمان نەخۆش دەبینێت .

#دکتۆرە
بڕوانامەی دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێریکردنی دووگیانی .

__________________________________________________
#ناونیشان
پارێزگای هەڵەبجە - تەلاری پزیشکی ئایندە کۆڵانی بەرامبەر دەرمانخانەی شیفا
بۆ پەیوەندی کردن ٠٧٧٠١٤٢٧٨٥٦☎️

  ؟دوای سەرھەلدانی کۆرۆنای گۆراوی ئۆمیکرۆن لە ئەفریقای باشوور ، لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتە زۆربەی وولاتانی جیھان ، ھەربۆیە...
14/01/2022


؟

دوای سەرھەلدانی کۆرۆنای گۆراوی ئۆمیکرۆن لە ئەفریقای باشوور ، لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتە زۆربەی وولاتانی جیھان ، ھەربۆیە گەیشنی ئۆمیکرۆن بۆ کوردستان شتێکی تەواو چاوەرانکراو بوو . لەو کورتە پۆستە ھەول ئەدەم چەند راستیەک دەربارەی ئۆمیکرۆن بخەمە روو:
1-ئۆمیکرۆن زۆر خێراتر لە جۆری دەلتا بلاودەبێتەوە . ئەگەر سەیری بەشێک لە وولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بکەین لە چەند ھەفتەیەکی کەمدا ژمارەی تووشبوان زۆر زیادیکردووە . بۆ نموونە لە ئەمریکا رۆژانە پتر لە یەک ملیۆن کەس تووشی ئۆمیکرۆن دەبن ، لە ھەندێک وولاتانی ئەوروپا رۆژانە پتر لە چارەگە ملیۆنێک کەس تووشی ڤایرسەکە دەبن .
2-لێکۆلینەوەکان ئەوە نیشان ئەدەن، کە ئۆمیکرۆن وەک دەلتا کوشندە نیە . تووشبوان بە رێژەیکی زۆر کەمتر تووشی ھەوکردنی سیەکان دەبن . ھەرچەندە ژمارەی تووشبوان زۆرە ، بەلام رێژەیەکی کەم پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت . دەبێت ئەوەش بگوترێت لە ئەگەری تووشبوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆری خەلک لە ماوەیەکی کورتدا بۆی ھەیە ئەو رێژە کەمەی تووشبوان، کە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت زیاتر بكات و کاریگەری خراپی لەسەر سیستەمی تەندرووستی ھەبێت، ھەر لەبەر ئەو ھۆکارەیە ھەندێک وولاتانی جیھان کۆمەلێک رێکاری نوێیان گرتۆتە بەر بۆ کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون.
3-نیشانە باوەکانی تووشبوانی ئۆمیکرۆن بریتیە لە ئاو لە لووت ھاتن ، پژمین ، سەرئێشە ، ئازارو سووتانەوەی قوڕگ ، ھەستکردن بە ماندوبوون . بە واتایەکی تر نیشانەکانی زۆر لە ھەلامەت دەچێت.
4- دەرکەوتووە ڤاکسینەکان کاریگەریان بەرامبەر بە ئۆمیکرۆن ھەندێک کەمترە بە بەراورد لەگەل جۆرەکانی پێشووی کۆرۆنا ، ھەربۆیە ئەگەری تووشبوون بە ئۆمیکرۆن زیاترە ، تەنانەت لەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینیشیان وەرگرتووە ، بە تایبەت دوای تێپەربوونی چەند مانگێک بەسەر ژەمی دووەمی ڤاکسین . لەبەر ئەو ھۆیە زۆر لە وولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کەوتنە پەلە بۆ پێدانی بڕە ژەمی سێیەمی ڤاکسین .
5-زۆربەی ھەرە زۆری ئەو کەسانەی تووشی ھەوکردنی سیەکان دەبن و پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت لە نێوان ئەو کەسانەیە، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، یاخوود ماوەیەکی زۆر بەسەر وەرگرتنی ڤاکسینیان تێپەریوە. لە راستیدا دوای ژەمی سێیەمی ڤاکسین رێژەی پێویستی بوون بە نەخۆشخانە بە ھۆی ئۆمیکرۆن بە رێژەی ٩٠٪‏ کەمدەبێتەوە. دەبێت ئەوەش بگوترێت مردن بە ھۆی ئۆمیکرۆن تەنانەت لەنێوان ئەو کەسانەی، کە ڤاکسینیشان وەرگرتووە ھەرچەندە کەمە ، بەلام بوونی ھەیە .
6-مردن بە ھۆی کۆرۆنا لە نێوان ئەو کەسانەی دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە زیاتر لە نێوان کەسانی بە تەمەندایە یان ھەلگری ھەندێک نەخۆشی دەێژخایەنن ، ھەر بۆیە دەبێت پەلە بکرێت بۆ پێدانی برە ژەمی سێیەمی ڤاکسین بە تایبەت بۆ کەسانی بە تەمەن.
7-لەزۆربەی حالەتەکان تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لە نێوان ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە بە سووکی دەبێت . دەبێت ئەوەش بگووترێت تەنانەت ئەو کەسانەی سێ ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە بۆی ھەیە تووشی ئۆمیکرۆن ببن ، بەلام یان ھیچ نیشانەیەکیان لێدەرناکەوێت ، یاخود زۆر بە سووکی بۆ چەند رۆژێکی کەم پەتاکە تێدەپەڕێنن.
8-لە یەکێک لە نەخۆشخانە گەورەکانی بەریتانیا ، کە خۆم کاری تیادا دەکەم و رەنگ بێت وەک رەنگدانەوەیەک بێت بۆ دۆخی زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەوروپا ، ژمارەیەکی یەکجار زۆر لەو نەخۆشانەی، کە بە ھۆکاری تر جگە لە کۆرۆنا پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەیە، لە کاتی پشکنیندا دەردەکەوێت، کە ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنانەو ھیچ نیشانەیەکیان نیە، بە واتایەکی تر بە رێکەوت دەردەکەوێت تووشی ئۆمیکرۆن بوونە. !.
9-دوای زیاتر لە سالێک لە بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا تاکوو ئێستا ھەموو لێکۆلینەوەکان دەریانخستووە، کە ڤاکسینەکان زۆر کاریگەرن لە کەمکردنەوەی رێژەی مردن، تەنانەت بەرامبەر جۆری ئۆمیکرۆنیش . دوای زیاتر لە سالێک و بەکارھێنانی نزیكەی ٩ بلیۆن بڕە ژەمی ڤاکسین لە سەرانسەری جێھان دەرکەوت، کە ڤاکسینەکان بە شێوەیەکی گشتی سەلامەتن .
10-ھیوادارم ئەو کەسانەی تا ھەنووکە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە نزیکترین دەرفەت ھەوڵبدەن ڤاکسین وەرگرن . ئەو کەسانەی بە تەمەنن و لەسەرووی شەست ساڵین وا باشە ژەمی سێیەمی ڤاکسین وەرگرن، بە تایبەتی ئەگەر شەش مانگ بەسەر ژەمی دووەمی ڤاکسینەكە تێپەڕیبێت . بە ھەمان شێوە ھەموو ئەو کارمەندانەی کەرتی تەندرووستی، کە رۆژانە بەرکەوتنیان لەگەل کۆرۆنا ھەیە یان ئەو کەسانەی ھەندێک نەخۆشیان ھەیە دەبێت ژەمی سێیەم وەرگرن.
1-دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
لەندەن
2-دکتۆر کامەران قەرەداخی
پزیشکی ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی سنگ و بۆڕی ھەوا
سلێمانی

📢هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار ئەکەین کەوا سبەی بەڕێز    لە تەلارەکەمان نەخۆش دەبینێت   #دکتۆرە   بڕوانامەی دکتۆرا (بۆرد) ...
26/12/2021

📢هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار ئەکەین کەوا سبەی
بەڕێز لە تەلارەکەمان نەخۆش دەبینێت

#دکتۆرە
بڕوانامەی دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێریکردنی دووگیانی

__________________________________________________
#ناونیشان
پارێزگای هەڵەبجە - تەلاری پزیشکی ئایندە کۆڵانی بەرامبەر دەرمانخانەی شیفا
بۆ پەیوەندی کردن ٠٧٧٠١٤٢٧٨٥٦☎️📞
یان ۰۷٥۰۱۳۳۲۹٦۳

سودەكانی ھەنجیر ‎١.دژە شێرپەنجەیە و دەبێتەھۆی كەمكردنەوەی مەترسیەكانی شێرپەنجەی مەمك وقۆلۆن.‎٢.ڕێگری دەكات لە بەرزی فشار...
07/12/2021

سودەكانی ھەنجیر

‎١.دژە شێرپەنجەیە و دەبێتەھۆی كەمكردنەوەی مەترسیەكانی شێرپەنجەی مەمك وقۆلۆن.
‎٢.ڕێگری دەكات لە بەرزی فشاری خوێن و جەڵتەی دڵ.
‎٣.بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی ماندوویەتی و بەھێزكردنی بیرەوەری و ڕێگری لە كەم خوێنی دەكات.
‎٤.دەبێتەھۆی كەمكردنەوەی كۆلیستڕۆڵ.
‎٥.دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و مەگنیسیۆم كە سەرچاوەیەكی سەرەكین بۆ بەھێزبوونی ئێسك.
‎٦.یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری قەبزی درێژخایەن.
‎٧.یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ڕزگاربوون لە بێ خەوی و خەوزران.
‎٨.خواردنی ھەنجیر دەبێتەھۆی كەمكردنەوەی حەساسیەت و سووربوونەوەی پێست.
‎٩.بۆ دابەزاندنی كێش بەسوودە بەھۆی ئەوەی بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە كە برسیەتی و ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە.
‎١٠.ڕۆڵێكی زۆرباشی ھەیە لە كرداری ھەرسدا بەھۆی ئەوەی ڕیشاڵی تێدایە ،كە ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی ڕیخۆلە بە تەواوی كاری خۆی بكات .

‎ئامادەكردن و وەرگێڕانی:ھانە طارق

بۆ ئەوانەی دوای چاک بوونەوەیان لە نەخۆشی کۆڕۆنا هێشتا هەستی بۆن کردنیان نەگەڕاوەتەوە نەمانی تام و بۆن یەکێکە لەو نیشانان...
30/11/2021

بۆ ئەوانەی دوای چاک بوونەوەیان لە نەخۆشی کۆڕۆنا هێشتا هەستی بۆن کردنیان نەگەڕاوەتەوە

نەمانی تام و بۆن یەکێکە لەو نیشانانەی کە ژمارەیەکی بەرچاو لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێوەی گیرۆدە دەبن ، خۆشبەختانە بەشی زۆریان چەند هەفتەیەک دوای چاک بوونەوەیان لە پەتاکە تام و بۆنیان بۆ دەگەڕێتەوە ، بەڵام بەشێک لە نەخۆشەکان چەند مانگێک بەسەر چاکبوونەوەیان لە پەتاکە تێدەپەڕی و ئەو هەستانەیان بۆ ناگەڕێتەوە ، ئەمەش بۆتە جێگەی نیگەرانی و دڵە ڕاوکێ بۆیان .

ئەگەر سەرنج بدەین زۆربەی ئەوانەی هەستی بۆن کردن لەدەست دەدن لەهەمان کاتدا هەستی تام کردنیشیان نامێنێ چونکە 80% ئەوەی کە تۆ تامی دەکەی پەیوەستە بە بۆنکردنەوە ، بۆیە پەیوەندیەکی زۆر نزیک هەیە لەنێوان ئەو دوو هەستە کە وای کردووە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر یەکتر هەبێت .

ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە بەپێی توێژینەوەکان 96% ئەوانەی ڕووبەڕووی ئەو کێشەیە دەبنەوە لە کۆتاییدا چاک دەبنەوەو ئەو هەستەیان بۆ دەگەڕێتەوە ، هەندێکیان بە شێوەیەکی ئاسایی دوای دوو هەفتە چاک دەبنەوە ، بەڵام بەشێکیان کاتێکی زیاتریان پێویستە کە ڕەنگە هەندێک جار بگات بە ساڵێک بۆ گەڕانەوەی ئەو هەستە ، جا ئەگەر دوو هەفتە تێپەڕیوە بەسەر چاک بوونەوەت لە پەتاکەو هێشتا هەستی بۆنکرندنت بۆ نەگەڕاوەتەوە ، جۆرە ڕاهێنانێک هەیە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بدەی پێی دەڵێن ڕاهێنانی بۆنکردن ( Smell Retraining Therapy ) ، ئەو ڕاهێنانە دەبێتە هۆی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان هەستەوەرەکانی بۆنکردن لەناو لووت و سەنتەری بۆنکردن لە مێشک ، ڕاهێنانەکە زۆر سادەو ئاسانە ، تێچووی کەمە و هیچ مەترسیەکیشی نیە .

ڕاهێنانەکە پێک دێت لە بۆنکردنی 4 جۆر بۆنی جیاواز ، ئەوانیش :
1ـ بۆنی لیمۆ
2ـ بۆنی کالیپتۆس
3ـ بۆنی ڕۆز (گوڵەباخ)
4ـ بۆنی قەڕەنفل

• دەتوانن زەیتی ئەو بۆنانە بەکاربهێنن کە لای عەتارەکان دەست دەکەوێت

هەریەک لەو بۆنانە ڕۆژانە بۆماوەی 20 چرکە بۆن بکە بۆ ماوەی دوو جار ، خۆ ئەگەر بتوانی زیاتر لە دووجار بۆنی بکەی ئەنجامێکی کاریگەرترو خێراتر بەدەست دێنی ، پێویستە بۆ ماوەی 3 مانگ بەردەوام بی لەسەر ئەو ڕاهێنانە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش .

بەهیوای سەلامەتی و لەش ساغی بۆ هەموو لایەک

دکتۆر
شێروان کۆساری
پزیشکی شارەزای گشتی

دیوە شاراوەکەی خوارنەوە وزەبەخشەکان (ڕێد بۆڵ و تایگەر)وەک لای هەمووان ئاشکرایە لەم ساڵانەی دوایی خواردنەوەی خواردنەوە وز...
25/11/2021

دیوە شاراوەکەی خوارنەوە وزەبەخشەکان
(ڕێد بۆڵ و تایگەر)

وەک لای هەمووان ئاشکرایە لەم ساڵانەی دوایی خواردنەوەی خواردنەوە وزەبەخشەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیاد بوون کردووە ، بێ ئاگا لەوەی ئەو خواردنەوانە زیانی زۆر بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت و مرۆڤ دووچاری زۆر لێکەوتەی مەترسیدار دەکاتەوە .

دوو پێکهاتەی سەرەکی ناو خواردنەوە وزەبەخشەکان بریتین لە ''کافاین'' و ''شەکر'' .

کافاین سوتەمەنیەک نیە وات لێبکا بەهێزتر بی و وزەت بداتێ ، بەڵکو تەنها هاندەرێکە وا لە ڕژێنەکانی سەر گورچیلە دەکا زیاترو زۆرتر ئیش بکا و هۆڕمۆنی زیاتر بەرهەم بهێنێت ، کافاین بە بڕێکی زۆر لەناو خواردنەوە وزوبەخشەکان دەبینرێ ، کوپێک چای ڕەش بە نزیکەیی 30 ملگم کافاینی تێدایە ، لەکاتێکدا بڕی کافاینی ناو خواردنەوە وزەبەخشەکان لە نیوان 80 ـ 200 ملگم دایە کە بڕێکی زۆر زۆرە ، کافاین بەو بڕە زۆرە دەبێتە هۆی خێرابوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و هەروەها دەبێتە هۆی قەلەقی و پەرێشانی .

پێکهاتەیەکی سەرەکی تری ناو خوارنەوە وزەبەخشەکان بریتی یە لە ''شەکر'' ، لەناو یەک خوارنەوەی وزە بەخش بە نزیکەیی 36 گم شەکر هەیە ، کاتێک ئەو بڕە زۆرە لە شەکر دەچێتە ناو لاشە ، ڕێژەی شەکر بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە ، لە کاردانەوەی ئەوە (هۆڕمۆنی ئینسۆلین) هەڵدەستێ بە دابەزاندنی ئەو شەکرە ، ئەمەش وادەکات کەسەکە هەست بە بێتاقەتی و ماندوێتیەکی زۆر بکا و وای لێبکا هانا بۆ خوارنەوەی دانەیەکی تر ببات .

ڕەنگە خەڵکانێک وابیربکەنەوە بڵێن ئێمە خوارنەوە وزە بەخشەکان دەخۆینەوە و دوای بەدوای ئەوە وەرزش دەکەین و تەواوی ئەو وزەیە دەسوتێنین ، بێ ئاگا لەوەی ئەو شەکرەی لەناو ئەو خوارنەوانەدا هەیە (گلوکۆز) نیە ، بەڵکو بریتییە لە شەکری (فرەکتۆز) کە بەهیچ شێوەیەک ناچێتە ماسولکەکان تا لە ڕێگەی وەرزش کرنەوە بیسوتێنی ، بەڵکو تەنها دەچێتە جگەرو لەوێوە دەگۆڕدرێ بۆ چەوری و لە سک و کەرش کۆدەبێتەوە .

خوارنەوە وزەبەخشەکان کۆمەڵێک زیانی زۆری تری هەیە ، وەکو قەڵەوی ، خەو زڕان ، کلۆربوونی ددانەکان ، دڵەکزێ ، هەروەها ڕێگە خۆشکەرە بۆ بەکارهێنانی جگەرەو خوارنەوەی ماددەی کحولی ، بۆیە ئامۆژگاریمان بۆ هاوڵاتیانی ئەزیزی خۆمان ئەوەیە بەهیچ جۆرێک ئەو خواردنەوانە بەکارنەهێنن ، ئەگەر تا ئێستاش بەکاریانهێناوە هەرچی زووە دەست هەڵبگرن لە خواردنەوەی بۆ ئەوەی دووربن لە مەترسیەکانی و هەمیشە تەندروست بن .

دکتۆر
شێروان کۆساری
پزیشکی شارەزای گشتی

  هاوڵاتیانی خۆشەویست ئێستا لە تاقیگەی کوردستان سەرجەم پشکنینە پزیشکیەکانتان بە نوێترین ئامێر لەسەر دەستی  ستافێکی ڕاهێن...
05/11/2021


هاوڵاتیانی خۆشەویست ئێستا لە تاقیگەی کوردستان سەرجەم پشکنینە پزیشکیەکانتان بە نوێترین ئامێر لەسەر دەستی ستافێکی ڕاهێنراو و بە ئەزمون بۆ ئەنجام دەدەین
_____________________________________________
#ناونیشان :پارێزگای هەلەبجە نزیک مزگەوتی دارالحسان
ژ. م ٠٧٥٠٨٨٨٨٢٤٩ یان ٠٧٥٠١٦٤٠٢٤٧

سەرەتا ئەبێ بزانین تامیسک بریتیە لە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی کە بەهۆی ڤایرۆسی Herpes Simplex Virus (HSV) Type 1&2دروست ئەبێ ، ب...
01/11/2021

سەرەتا ئەبێ بزانین تامیسک بریتیە لە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی کە بەهۆی ڤایرۆسی Herpes Simplex Virus (HSV) Type 1&2دروست ئەبێ ، بە دوو جۆر دەردەکەوێت

یەکەمی ( primary ) :-بە شێوەی گشتی تووشی هەموو کەسێک ئەبێت ، بەتایبەتی لە مناڵان دا ڕوودەدات ، ئەگونجێ بێ نیشانە بێت و ئەشگونجێ ببێتە هۆی تایەکی بەرز و برینێکی زۆری دەم و لێو کە ماوەی دوو هەفتەیەک ئەخایەنێت , پێی ئەڵێن دەم ئێشە (primary herpetic gengivostomatitis) یان ببێتە هۆی تا و برینی کۆئەندامی زاوزێ ..

دووەمی یان دوبارەیی ( Recurrent ):- بە شێوەیەکی سووکتر دەرەکەوێت ، وەکو تامیسکی لێو یان تامیسکی ئەندامی زاوزێ یان تامیسک لە هەر شوێنێکی تری پێست .

برینەکان لە شێوەی کۆمەڵێک بڵقی وردی زۆر بە ئازارن لە تەنیشت یەک ڕیز ئەبن لەگەڵ کزانەوە و هەندێکجار سڕبوون، پاش ٢-٣ رۆژ بڵقەکان جەراعەت ئەکەن و ئەتەقن و قەتماغە ئەکەن و بەرەو چاک بوونەوە ئەڕۆن ، هەندێ کات پێش دروست بوونی تامیسکەکە نەخۆشەکە هەست بە سڕ بوون و برژانەوەی پێستەکە ئەکات.

هەنێکجار ڤایرۆسەکە ئەگوازێتەوە بۆ پەنجەکانی دەست و ئەبێتە هۆی (Herptic whitlow) کە زیاتر ئەو مناڵانە ئەگرێتەوە کە پەنجەیان ئەمژن ، یان پزیشکانی ددان کاتێک بەرکەوتنیان لەگەڵ دەمی نەخۆشەکەدا ئەبێت.

چۆن تووش ئەبم 🤔 ؟
تامیسک لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسی تووشبوو ( جا نیشانەی هەبێت یان نا ) ئەگوازرێتەوە ، هەروەها تامیسکی کۆ ئەندامی زاوزێ عادەتەن لە ڕێگەی کرداری سێکسی لەگەڵ کەسی تووش بوو بگوازرێتەوە بەڵام مەرجیش نیە هەمووکاتێک .

کاتێک بۆ یەکەمجار ڤایرۆسەکە دێتە جەستەتەوە،ئەگونجێ نیشانەت تووش نەکا یان نیشانەی قورست تووش بکا ، وەکو تا و دەم ئێشە و برینی ئەندامی زاوزێ و گەورە بونی لیمفە گرێکانی مل و ڕان هتد..پاشان بە شێوەی ناچالاک لە گانگلیۆنی هەستە دەمارەکاندا ئەمێنێتەوە ، هەرکاتێک بەرگری جەستە تێکچوو یان لاواز بوو ، وەکو لە کاتی نەخۆشی تر و تا و قەلەقی و نەشتەرگەری بەرکەوتنی تیشکی خۆر و سوڕی مانگانە هتد.. ئەم ڤایرۆسە چالاک ئەبێتەوە و ئەبێتە هۆی دروست بوون تامیسک لە لێو یان ئەندامی زاوزێ

ئاڵۆزیەکان :-
ئەگونجێ نەخۆشیەکە بڵاو بێتەوە و بیداتە هەموو پێست بەتایبەتی لەو کەسانەی نەخۆشی ئێکزیمایان هەیە یان بڵاوبێتەوە بۆ چاو یان بۆ مێشک .هەندێک جار ئەبێتە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی سووری بە خوروو لە دەست و قاچ ( Erythema Multiforme)

چارەسەر💊 :-
چارەسەری گشتی :هەندێک جار هیچ چارەسەر پێویست ناکات بەتایبەتی ئەگەر برینەکە کەم بێت و بە سووکی گرتبێتی ، بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن و دژە تا ، ئەنتیبایۆتیک ئەگەر برینەکان تووشی ئیلتیهابی بەکتریایی بووبن ، بەکارهێنانی دژە خۆر لە دەم و چاو و لێو لەو کەسانەی بە تیشکی هەتاو تووشی تامیسکەکە ئەبنەوە ، هەروەها جیاکردنەوەی خاولی و کەل و پەلی کەسەکە لە ئەندامانی تری خێزانەکە،

دەرمانی تایبەتی :-
حەپ و دەرزی , Acyclovir , Famcyclovir Valacyclovir
هەروەها foscarnet یان cidofovir
کە پزیشک بڕیاری لێ دەدات چ جۆرێکیان هەڵبژێرێ بە پێی نەخۆشەکە

ئەگەر ئافرەتی دووگیان لە کۆتایی دووگیانیەکەیدا تووشی تامیسکی کۆ ئەندامی زاوزێ ببێ پێویستە پزیشکی ژنان بیبینێت زۆربەی جار جۆری مناڵ بوونەکەی لە مناڵبوونی ئاسایی بۆ ئەکات بە نەشتەرگەری لەبەر مەترسی تووشبوونی کۆرپەکە ، چونکە لە کۆرپەدا نەخۆشیەکە مەترسیدار ترە.

هەروەها ئەو کەسانەی تامیسک بێزاری کردوون ساڵانە سەروو شەش جار تووشیان ئەبێ ، پێویستە ڕۆژانە بۆ ماوەی ٦ مانگ-ساڵێک دەرمانی دژە ڤایرۆسی وەربگرن بۆ کەمکردنەوەی ژمارە و قورسی تووشبوونەکە.

د.شڤان عمر صدیق
پزیشکی نیشتەجێی دێرینی پێست

Address

پارێزگاى هەڵەبجە/تەلاری پزیشکی ئایندە/کۆڵانى بەرامبەر دەرمانخانەى شیفا
Halabja

Opening Hours

Monday 13:00 - 23:00
Tuesday 13:00 - 23:00
Wednesday 13:00 - 23:00
Thursday 13:00 - 23:00
Saturday 13:00 - 23:00
Sunday 13:00 - 23:00

Telephone

07508888249

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category