Dr. Hoshyar Murad

Dr. Hoshyar Murad some tears never dry...!!!

snaphat: hoshiarmorad1

ئەتوانن هەموو ستۆریەکانم لە 2020 تا ئێستە لەم ئەکاونتەی خوارەوە ببینن...

https://m.facebook.com/hoshyar.murad.75?ref=bookmarks

ووڵاتەکەم هەموو ساڵەکانی گەنجی منی دزیبوو!ئیتر هیچ ووڵاتێکیتر نەیئەتوانی بۆم بگەڕێنێتەوەAN ئیتالیا - ئانکۆنا
29/09/2025

ووڵاتەکەم هەموو ساڵەکانی گەنجی منی دزیبوو
!ئیتر هیچ ووڵاتێکیتر نەیئەتوانی بۆم بگەڕێنێتەوە

AN ئیتالیا - ئانکۆنا

...تازە ئەوەی چوو چوو،بەڵام ڕاستی بڵێم ئەو وەک هەڵەبجەبوو لە ئێوارانداوەک ئێواران بوو لە هەڵەبجەدائەو وەک هەڵەبجەبوو دڵی...
09/09/2025

...تازە ئەوەی چوو چوو
،بەڵام ڕاستی بڵێم
ئەو وەک هەڵەبجەبوو لە ئێواراندا
وەک ئێواران بوو لە هەڵەبجەدا
ئەو وەک هەڵەبجەبوو دڵی لە شوێنێکیتر بوو
!!!ئەو وەک هەڵەبجەبوو جگە لە دڵی شوێنێکیترم نەبوو

یۆنان - کەڤاڵە

ئەڵێم غەریبی ماندووی کردوم، هاتوم کەمێ لات بخەوم، دەستێک ئەهێنێ بە پرچماو  ئەڵێ تۆو غەریبیان نەوتبوو، چەندجار ووتم مەڕۆ ...
29/08/2025

ئەڵێم غەریبی ماندووی کردوم، هاتوم کەمێ لات بخەوم، دەستێک ئەهێنێ بە پرچماو ئەڵێ تۆو غەریبیان نەوتبوو، چەندجار ووتم مەڕۆ هۆشیار، ئەم ڕۆشتنانەت ئاخری تۆ ئەکاتە شیعر! و منیش ئەکا بە شاعیر. هەڵئەستم لایەکی پەنجەرەکە ئەکەمەوە، هەوایەکی فێنک لە سییەکانما ئەنیشێت، ئەڵێم پەنجەرەکانت بکەرەوە ، هەر پەنجەرەیەک نەکرێتەوە پارچەیەک دیوارە دیوار! پەنجەرەکانی دڵت بکەرەوەو بهێڵە کەسێک خۆشی بوێیت وا پیر ئەبیت، ئەڵێ تا لێرەیت نیوەکەیتریشی بکەرەوە با هەناسەیەک بدەم،
زەختی لێ ئەکەم ناکرێتەوە، پەنجەم بریندار ئەبێ، لەکۆتاییدا بەزۆر ئەیکەمەوە، دێ لەسەر لایەکی ‌پەنجەرەکە دائەنیشێ ئەڵێ دەستت بۆ بریندار بووە هۆشیار، ئەڵێم بەدەستەکانما دیارە کوڕی باخەوان بووم، ئەڵێ بەبرینەکەی دڵیشتا دیارە هی منی... گازێک لە زمانی خۆی ئەگرێت، ئەڵێم ئەوەندە پەنجەرەکەت نەکراوەتەوە ژەنگ گرتویەتی ئەڵێ تۆ هەر پەنجەرەیەک بتەوێ ئەتوانی بە زۆۆۆر بیکەیتەوە بەڵام ئاگاداربە دەستەکانت بریندار ئەکات!!
لەکاتێکا خەریکە چای ووشک لەناو قۆریەک بە ئاوی سارد ئەشواتەوە ئەڵێ بخەوە.... منیش تا هەڵئەستی چایەکی بۆنخۆشت بۆ لێ ئەنێم ئەڵێم با تاڵ تاڵ بێ بەڵام شەکرەکەی تۆبیت. سەرینێک ئەخاتە ژێر سەرم ئەڵێ ئاگاداری خۆت بە! ئەڵێم بۆ؟ کەست دیوە لە خەوا ئاگای لەخۆی بێت؟ ئەڵێ کەسێکیتر نەیەتە خەوت!.
هەتاوێکی کەمڕەنگ کەتبووە ناو قۆریەکی شوشەیی و خەریک بوو ئارام ئارام ڕەنگی ئەگرت،
من خەوتم و ئەو زوو زوو دایئەپۆشیم کە سەرمام نەبێ
بێ ئاگا لەوەی من لە خەوەکانما ئەسوتام....... بۆی.....

03/08/2025

Proud of you my brother Hassan Murad بە ووردی سەرنج بدەنە تابلۆکانی

((ئازاری هەڵەبجەو هونەری هایپەر ڕیالیزم))

یەک یەک ئاوی گوڵەکانی چواردەوری هەورەبانەکەی ئەدا، وەک مناڵ ئەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵیان، ئەڵێ خۆزگە مرۆڤ ئەیتوانی دەنگی کەس...
29/07/2025

یەک یەک ئاوی گوڵەکانی چواردەوری هەورەبانەکەی ئەدا، وەک مناڵ ئەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵیان، ئەڵێ خۆزگە مرۆڤ ئەیتوانی دەنگی کەسێک کە خۆشی ئەوێت لە گوڵدانێکدا بڕوێنێت... ئەچم لەسەر جۆلانەکە دائەنیشم، خەریکە هەتاو ئەدا لە کەمەری دێ، مانگ ووردە ووردە بەر ئەبێتەوە ناو حەوزەکەی بەر هەیوان ئەڵێم تۆ هەمیشە ئاوەها گوڵەکان ئەلاوێنێ؟ ئەڵێ من هەمیشە بە گوڵدانەکانی حەوشە ئەڵێم(جەناب، ئازیز، گیان....)، بەدەست خۆم نیە وا هەستەکەم هەمو گوڵەکانی دونیا لە منەوە لە دایک بوون...ئەڵێم سەیری نێرگس و گوڵباغ و یاسەمین بکە، یا ئەرخەوان و شەوبۆ و نەیلوفەر..سەیرکە جوانیان ئەچێتەوە سەر تۆو... تەنهاییان سەر من...!!!

ئەڵێ تۆ چ گوڵێکت زۆر خۆشەوێ هۆشیار؟ ئەڵێم مەگەر نازانی من کە لەناو هەموو گوڵەکاندا بەیبون و لەناو هەمو مرۆڤەکانا تۆم خۆش ویست
بە نازێکەوە سەیرم ئەکاو هیچ ناڵێ ، دێت پاڵێک بە جۆلانەکەوە ئەنێت ئەڵێم: ئەزانی مرۆڤ لە غەریبیا هەر ڕۆژ کەمێ زیاتر ئەمرێ
نە کەس ئەبینێ
نە کەس ئەبیستێ
نەکەس تێئەگات
لەسەر لاکەیتری جۆلانەکە دائەنیشێت، ئەڵێ تۆ لە نوسینەکانتا زۆر باسی نەیلوفەر و بەیبون ئەکەیت، بەیبونم هەیە، بەس نەیلوفەر لێرە ناڕوێت، ئەزانی بۆچی نەیلوفەر لە زۆنگاوەکانا ئەڕوێت؟ ئەڵێم بۆچی؟ ئەڵێ تا بۆ هەموانی بسەلمێنێت کە لە خراپترین بارودۆخیشدا ئەتوانی باش بیت، جوان بیت، بەهێز بیت، ئەکرێ ئومێدت هەبێت ، تۆ هەمیشە ئەو نەیلوفەرە بویت، نەیلوفەر گوێ نادا بەوەی شوێنەکەی کوێیە، تەنها گوڵ بگرە لەهەر بارو دۆخێکدا ژیان بکە با جوان بیت

ئەڵێم درەنگە ئەڕۆم تۆش نوێژەکەت بکە
خۆی ئەخەڵافێنێ، چەپکێ ڕەیحان ئەکا بە ناو پشتوێنەکەما ئەڵێ جلەکانت زۆر لێهاتوە هەستە با چەند وێنەیەکت بگرم( نوقتە زوعف شتێکە پیاوان زیاتر ئەیزانن ژنان زیاتر بەکاری ئەهێنن)، ئاوێنەیەکی بچوک لەسەر ڕەفەی هەیوانەکەیە دایئەگرم و سەیری خۆم ئەکەم . ئەڵێ ئاوێنەکەشم شکاوە، ئەڵێم ئەزانم، من حەزەکەم بەو شێوەیە دەر بکەوم کە هەستی پێ ئەکەم!!! ئەڵێ تۆ تا منت هەبم ناشکێیت. ئەڵێم پێش ڕۆشتن دوتاڵی سپیم هەبوو ئێستا هەموی بەفرە. ئەڵێ توخوا پیر مەبە هۆشیار... ئەڵێم پیر بون بە ساڵ نیە.... پیری بەوەیە وەرزش نەکەی، کتێب نەخوێنیتەوە، عاشق نەبی، سەفەر نەکەی، موحیبەت نەکەی ، نەڕۆی بۆ میوانی، پیری بە ساڵ نیە، پیری بە چۆنێتی دڵە
!!!!
ئەڵێم وا مامۆستای مزگەوتەکەتان ئەڕوات بانگ بدا
دەستێ ئەخاتە کەلەکەی ئەڵێ خۆزگە ئەویش هیچنا کەمێ شیعری ئەخوێندەوە یان پشیلەیەکی لە ماڵەوە ڕا ئەگرت ڕەنگە کەمتر ئالودەی دونیا ببوایە
.....................................

ئەڕۆم بێ خواحافیزی(ئەو خواحافیزیەی کە ئەبێ بیکەیت و نایکەیت ڕۆژێ ئەتخنکێنێت!)،
هەر لا ئەکەمەوە ئەویش هەر سەیری ڕۆشتنم ئەکات
دەستێکی بۆ بەرز ئەکەمەوە.... هاوار ئەکات :
(هۆشیاااااار .... هەندێ جار مرۆڤ حەزەکات (ڕۆژێک)ی تەمەنی لە نێوان لاپەڕەێ کتێبێکدا بۆ هەمیشە ووشک بکات)
ئەڵێم: بۆ نمونە؟؟؟
ئەڵێ: بۆ نمونە ئەمڕۆ...
ئەڵێم خەمت نەبێ ئەمڕۆ ئەخەمە نێوان لاپەڕەکانی کتێبێکەوەو وەک پەڕی گوڵ هەڵیئەگرم...

(ئەو کاتانەی کە هۆشیار بووم)

هەمو ڕۆژێک ئەمبینی غەمگین و چاوەکانی سوور بوبونەوە لەتاو گریان، ئەمڕۆ لەدەوام بینیم خۆی جوان کردبوو، پێکەنینێکی دڵنیشین ...
09/05/2025

هەمو ڕۆژێک ئەمبینی غەمگین و چاوەکانی سوور بوبونەوە لەتاو گریان، ئەمڕۆ لەدەوام بینیم خۆی جوان کردبوو، پێکەنینێکی دڵنیشین لەسەر لێوی بوو، ووتم چی ڕویدا وا هەموو شت گۆڕا؟!

ووتی هەمیشە لە پێش چاوت...
فرمێسک ناکەوێت
هەندێجار مرۆڤ ئەکەوێت!!!

ووتم بۆچی سەرەتا ئەوەندە متمانەت پێ کرد بەو دەردەت بەرێ؟

ووتی دکتۆر وا بیر بکەرەوە فیشەکێک بەر قاچت کەوتوەو لەناوەڕاستی یەک جەنگەڵدا تەنیایت، کاتێک شەو دادێ خەریکە لەسەرماندا هەڵئەلەرزیت و ڕەق ئەبیتەوە، ئەگەر کەسێک پەیا ببێت و بیەوێت پەنات بدات چی ئەکەیت؟
لەبارەی شەخسیەت و ئەخلاقیەوە هیچ ئەپرسیت؟
یان تەنیا سەیری ئەو ڕەفتارە جوان و ڕۆحیەتی یارمەتیەی ئەکەیت و تەنیا ئەوە ئەبینیت؟
نــــا... دڵنیابە بیر لە هیچی ناکەیتەوە، هیچیشی لێ ناپرسی، تەنها ئەتەوێت بەهەرجۆرێک بێت لەو کارەسات و ڕەقبونەوەیە ڕزگارت بێت...
ئیتر لە من مەپرسە ئەو بێئەخلاقە کێ بوو خۆتت پێ سپارد، مەڵێ ئەو لە ئاست تۆ نەبوو، من خەریکبوو لەسەرمای غوربەتا ڕەق ئەبومەوە، تێئەگەیت؟ من تیرم بەرکەوتبوو تیـــر، ئەویش نەک یەک دانە، چەندین تیر...

15/04/2025

بە پارێزگا بونت پیرۆز هەڵەبجە، چەند خۆشبەختم کوڕی تۆم
لەهەرکوێبم ئاوازێ لە سینەمدایەو برینێکی جوان لە دڵمدا کە تۆی
هەموان بە برینەکەیانەوە پەڕۆ ئەبەستن
من بە برینەکەمەوە دڵم بەستووە!!!........................................

ڤیدیۆکە (م.حسن مراد)ی برامە لەکاتی کێشانی تابلۆی مۆنیومێنتی هەڵەبجە

Address

Sharawani
Halabja

Telephone

+31684673295

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Hoshyar Murad posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category