Dr.Azad Mustafa Qader د.ئازاد مستەفا

Dr.Azad Mustafa Qader د.ئازاد مستەفا Medical Doctor,Radiologist,Trained Psychologist and Psychotherpist ,Director General Health-Halabja,

 #پرسە دڵگرانین بەکۆچی دوای هاووڵاتی (عەینا حسەین) بۆینی،دایکی کاک سیروان بارام  کارمەندمان لەنەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بە...
06/08/2026

#پرسە
دڵگرانین بەکۆچی دوای هاووڵاتی (عەینا حسەین) بۆینی،دایکی کاک سیروان بارام کارمەندمان لەنەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی، لەخوای گەورە داواکارین لەکۆچکردووخۆشبێت و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبوریش بەکاک سیروان و بنەماڵەبەڕێزەکەیان ببەخشێت
د. ئازاد مستەفاقادر؛بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە

سەردان و پشکنینی خواردنگەو شوێنە گشتیەکان لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستی هەڵەبجەوە بەردەوامەو بەڕۆژو شەو لەئەرکدان،ل...
06/08/2026

سەردان و پشکنینی خواردنگەو شوێنە گشتیەکان لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستی هەڵەبجەوە بەردەوامەو بەڕۆژو شەو لەئەرکدان،
لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی دەیان شوێنکار کراو رێنمایی پێویستی کار کردنیان پێدرا و پشکنینی ووردی تەندروستی بۆ شوێنکارەکانیان کرا،
بەداخەوە بەهۆی بوونی سەرپێچی (۳) شوێنیان سزای غەرامە کردن و (۳) شوێنکاریشیان سزای ئاگادار کردنەوەیان پێدراو بڕێکیش خۆراکی نەشیاو دەستی بەسەردا گیرا.

04/08/2026

خوا یار بێت
بەیانی پێنج ئەمبولانسی نوێ دەگەنە هەڵەبجە
پیرۆزە لە تەندرووستی شارەكەم

04/08/2026

تیمێکی پزیشکی لە هەڵەبجە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ منداڵێکی تووشبوو بە ئۆتیزم ئەنجام دەدەن

لە دەستکەوتێکی پزیشکی ناوازەدا، تیمێکی هاوبەشی پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە، سەرکەوتووانە کۆتاییان هێنا بە ئازاری منداڵێکی تووشبوو بە تایبەتمەندیی ئۆتیزم.

لە کرداری نەشتەرگەرییەکەدا، بەیەکەوە چارەسەر بۆ ٨ ددانی کلۆربووی منداڵەکە کرا، لە هەمان کاتدا تەنێکی نامۆ کە لە ناو لووتیدا گیر بوبوو، بە سەرکەوتوویی دەرهێنرا.

👨‍⚕️ ئەندامانی تیمە پزیشکییە پسپۆڕەکە:
د. شیراز حسن – پسپۆڕی پزیشکی ددان

د. سەردەشت خالد – پسپۆڕی پزیشکی ددان

د. عومەر عبدالعزیز شاسوار – پسپۆڕی پزیشکی ددان

د. محەمەد سبحان – پسپۆڕی نەشتەرگەریی قوڕگ، لووت و گوێ

پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە پزیشکی دادی هەڵەبجە بەڕێزەوە تەواوی ڕێکارەکانیان بۆ ئەو گەنجە و هەموو ئەو تەرمانە ئەنجام...
02/08/2026

پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە پزیشکی دادی هەڵەبجە بەڕێزەوە تەواوی ڕێکارەکانیان بۆ ئەو گەنجە و هەموو ئەو تەرمانە ئەنجام دەدەن کە بەڕووداوە جیاوازەکان گیان لەدەست دەدەن، خوای گەورە لەم مردووە و لەتەوای مردووی هەموولایەک خۆشبێت

ئەمڕۆ بەرواری ٢/٨/٢٠٢٦ بەڕێز سەردارحەمەئەمین دەڵەمەڕی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە  چوار تۆپ قوماشی سەربێدی نەخۆش...
02/08/2026

ئەمڕۆ بەرواری ٢/٨/٢٠٢٦ بەڕێز سەردارحەمەئەمین دەڵەمەڕی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە
چوار تۆپ قوماشی سەربێدی نەخۆش کەبڕی ٣٥٠٠ مەترە
گەیاندە نەخۆشخانەکانی سنوری بەڕێوبەرایەتیمان

کەبەسوپاسەوە لەلایەن بەڕێز حاجی ئاکۆی حاجی ڕەزای چەرمەگاوە دابین کراوە

بەناوی بەڕێوبەرایەتیەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کاک حاجی ئاکۆ دەکەین نمونەیان زۆربێت و دەستیان خۆش بێت

31/07/2026

مەراسیمی بەخاك سپاردنی كاكە ئارام خەسرەو
كارمەندی تەندرووستی بەرێوبەرایەتیمان

بەهەشت جێگەت بێت
ئینشااللە

پرسەبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە و بەدڵێکی پڕەوە ماڵئاوایی لەیەکێک لە ئەستێرەکانی تەندروستی هەڵەبجە دەکەم کاکە ئارامی ئارام...
31/07/2026

پرسە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە و بەدڵێکی پڕەوە ماڵئاوایی لەیەکێک لە ئەستێرەکانی تەندروستی هەڵەبجە دەکەم کاکە ئارامی ئارامی و خزمەتگوزاری، ئەو کارمەندەی ڕۆژێک هەفتەیەک مانگێک بێ پڕۆژە نەمبینیووە، لەخوای گەورە داواکارم سەبوری ئێمەو کەسوکارەکەشت بۆ ئەم کۆستەبدات، ماڵئاوا و ماڵت ئاوابێت و فیرەوس جێ و مەکانت بێت.
دكتۆر ئازاد مستەفا قادر
بەرێوبەری گشتی تەندروستى هەڵەبجە

31/07/2026

دەستکەوتێکی ئەندازیاریی پزیشکی لە قەزای خورماڵ
لە چوارچێوەی بەرەو پێشبردنی ژێرخانی تەندروستی و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی فراوانکردن و نۆژەنكردنەوەی بیناکە، سیستمی مەرکەزیی ئۆکسجین (Central Oxygen Manifold) لە مەڵبەندی تەندروستیی شەهید عەلی شیعه لە قەزای خورماڵ بەگەڕخرا.
دامەزراندنی ئەم سیستمە هاوچەرخە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی ئاستی چارەسەرکاری و گەیاندنی ئۆکسجینی تەندروست و کۆنتڕۆڵکراو بە بەشە جیاوازەکانی مەڵبەندەکە لەکاتی پێویستدا.

تیمەکانی پارێزگاری تەندروستی بەردەوامن لە ئەنجامدانی پشکنین و چاودێری مارکێتەکان، خواردنگەکان، سەرتاشخانەکان، کۆگاکان و ...
30/07/2026

تیمەکانی پارێزگاری تەندروستی بەردەوامن لە ئەنجامدانی پشکنین و چاودێری مارکێتەکان، خواردنگەکان، سەرتاشخانەکان، کۆگاکان و هەموو ئەو شوێنانەی کە پەیوەندیان بە ژیان و تەندروستی هاووڵاتیانەوە هەیە.
ئەمڕۆش چەندین شوێنکار سەردان کراون و ڕێنمایی و هۆشیاری تەندروستی پێشکەشکراوە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی تەندروستی گشتی.

هەروەها دوای پشکنینەکان، بەهۆی سەرپێچی لە ڕێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان، (٢)شوێنکار بە غەرامە کران . لە هەمان کاتدا بڕێکی زۆر لە خۆراکی بەسەرچوو و نەگونجاو دەستی بەسەردا گیرا و (٤) شوێنکاریش سزای ئاگادار کردنەوەیان پێدرا.

Address

HamawKhan Street
Halabja
46018

Telephone

+9647501389002

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Azad Mustafa Qader د.ئازاد مستەفا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Azad Mustafa Qader د.ئازاد مستەفا:

Shortcuts

Share