مەڵبەندی تەندروستی ۲٤ کاتژمێری شەهید فاتیح شێخ حیدەر

  • Home
  • Iraq
  • Halabja
  • مەڵبەندی تەندروستی ۲٤ کاتژمێری شەهید فاتیح شێخ حیدەر

مەڵبەندی تەندروستی ۲٤ کاتژمێری شەهید فاتیح شێخ حیدەر مەڵبەندی تەندروستی شەهید فاتیح لە خزمەت هاوڵاتیانداین .بەهیوای سەلامتی بۆ هەموولایەک

ئاگاداری ئەو قوتابخانەی بنەرەتی  و باخچەی مناڵان دەکەین کە ناویان لە خشتەی خوارەوە هاتووە بە پێی بەروار و ڕۆژی دیاری کرا...
22/07/2026

ئاگاداری ئەو قوتابخانەی بنەرەتی و باخچەی مناڵان دەکەین کە ناویان لە خشتەی خوارەوە هاتووە بە پێی بەروار و ڕۆژی دیاری کراو لیژنەی تەندروستی قوتابخانەکان سەردانی قوتابخانەکانیان دەکەن بەمەبەستی پشکنین بۆ ئەو خوێندکارانەی کە تازە وەرگیراوەن

🟢 لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و سەلامەت...🌳وەک بەشێک لە چالاکییە بەردەوامە خزمەتگو...
21/07/2026

🟢 لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و سەلامەت...🌳
وەک بەشێک لە چالاکییە بەردەوامە خزمەتگوزارییەکانی مەڵبەندی تەندروستی شەهید فاتح، هۆبەی خزمەتگوزاری هەڵمەتێکی تەواوی ڕشاندنی دەرمانی دژە مێروو و حەشەراتی ئەنجامدا.🦂
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پابەندبوونمان بە پاراستنی تەندروستی نەخۆشەکان و سەردانکەران و هەموو ستافی مەڵبەند، و بەرزکردنەوەی ئاستی پاکوخاوێنی و ژینگەی تەندروست جێبەجێ کرا.
بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر، لەگەڵ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی گشتی.
مەڵبەندی تەندروستی شەهید فاتح – خزمەتگوزارییەکی باشتر، تەندروستییەکی باشتر.

سوپاس و ڕێزلێنانبەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی تەکنیکاری کارەباوە (١٠ی تەمموزی ٢٠٢٦)، بەوپەڕی شانازی و شکۆمەندییەوە، مەراسیمێکی شا...
12/07/2026

سوپاس و ڕێزلێنان
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی تەکنیکاری کارەباوە (١٠ی تەمموزی ٢٠٢٦)، بەوپەڕی شانازی و شکۆمەندییەوە، مەراسیمێکی شایستەمان بۆ ڕێزلێنان لە چوار ئەستێرەی درەوشاوە و کارمەندی دڵسۆز و لێهاتووی مەڵبەندەکەمان ڕێکخست؛ وەک وەڵامێکی بچووک بۆ ئەو هەموو ماندووبوون، دڵسۆزی و بەخششە بێبڕانەوەیەی پێشکەشیان کردووە.
"ئێوە ئەو دەستە ڕەنگین و ماندوونەناسانەن کە، تەمەنی خۆتان دەبەخشن لە پێناو چاکسازی مەڵبەندەکەمان."
ئەم ڕێزلێنانە تەنها خەڵاتێک نییە، بەڵکو بەرزنرخاندنی:
شەونخونی و قوربانیدانە: ئامادەیی بەردەوامتان لە سەختترین بارودۆخی ژیاندا بۆ هێشتنەوەی بزوێنەری ژیان بە بەردەوامی.
پیشەییبوون و لێهاتووییە: بەڕێوەبردنی ئەرکە تەکنیکی و کارگێڕییەکان بە بەرزترین کوالێتی و دڵسۆزی.
ڕۆحیەتی هاوکارییە: بەخشینی وزەی ئەرێنی و دروستکردنی کەشێکی پڕ لە متمانە لەناو تیمی کارکردندا.
دەستی ماندووبوونی یەک بە یەکتان بە گەرمی دەگوشین، پیرۆزباییەکی پڕ لە ڕێزتان ئاڕاستە دەکەین و هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین. ئێوە تەنها فەرمانبەر نین، بەڵکو سەرمایەی ڕاستەقینە و مایەی شانازیی هەمیشەیی ئێمەن . هەردەم لەش ساغ و تەندروست و سەرکەوتوو بن .

هۆشیاری تەندروستی بۆ داهاتوویەکی تەندروست؛تیمی تەندروستی 19 لە مەڵبەندی شەهید فاتیح  لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری...
11/07/2026

هۆشیاری تەندروستی بۆ داهاتوویەکی تەندروست؛
تیمی تەندروستی 19 لە مەڵبەندی شەهید فاتیح لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە و پاراستنی تەندروستی گشتی، بەردەوامن لە چالاکییەکانیان

🔴 هۆشیاری تەندروستی دەم و ددان

پاراستنی پاکوخاوێنی دەم و ددان کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ تەندروستی گشتی لەش، تیمی تەندروستی 19 لە مەڵبەندی شەهید فاتیح چالاکییەکی هۆشیارییان لەسەر «چۆنیەتی شۆردنی ڕاست و دروستی ددانەکان» ئەنجامدا.

تەندروستی ئێوە، ئامانجی سەرەکی ئێمەیە.

09/07/2026



تیمی پرۆژەی تەندروستی١٩ لە مەڵبەندی تەندروستی شەهید فاتیح بەسەرکردنەوەی کەسە بەتەمەن و نەخۆشەکانی گوندی بامۆک .
تەمەنێک ئێوە ڕووناکیتان بەخشی، ئێستاش ئەرکی سەرشانی ئێمەیە بە وەفاوە لە خزمەتتاندا بین،
هاتووین تا لە نزیکەوە دڵنەوایی ئازارەکانتان بین و پێتان بڵێین کە هەرگیز تەنها نین،
تیمی تەندروستی بە شانازی و دڵسۆزییەوە، دەستی میهرەبانی و چاودێری دەکاتە دیاری بۆتان،
سەلامەتی ئێوە ئاواتی دڵمانە و بوونتان بە لەشساغییەوە، گەورەترین شکۆ و بەرەکەتە بۆ شارەکەمان

ئەمڕۆ بەرواری 6.7.2026  ڕۆژانی دوو شەممان لیژنەی پزیشکی هەمیشەیی لە مەڵبەندی تەندرو ستی شەهید فاتیح  بۆ پشنیکن و بینینی ...
06/07/2026

ئەمڕۆ بەرواری 6.7.2026 ڕۆژانی دوو شەممان لیژنەی پزیشکی هەمیشەیی لە مەڵبەندی تەندرو ستی شەهید فاتیح بۆ پشنیکن و بینینی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بەپشکنین هەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە دامەزراون لە فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە سەردانی لیژنەکەمان دەکەن پشکنین وکاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت لە لایەن لیژنەی پزیشکی هەمیشەی هەڵەبجە .دەستی ماندوو بونی هەموولایەکتان خۆش بێت لە پزیشکان و سەرجەم کارمەندانی لیژنەکەمان نمونەتان زۆر بێت سەرکەوتوبن .

- ئەنجامدانی چالاکییەکی هۆشیاری و پشکنینی نەخۆشی شەکرەئەمڕۆ تیمی تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی شەهید فاتیح چالاکییەکی تای...
01/07/2026

- ئەنجامدانی چالاکییەکی هۆشیاری و پشکنینی نەخۆشی شەکرە
ئەمڕۆ تیمی تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی شەهید فاتیح چالاکییەکی تایبەتی هۆشیاری و پشکنینی نەخۆشی شەکرە ئەنجامدا.

لە ماوەی ئەم چالاکییەدا، بەساڵاچوانی ئامادەبوو لەسەر هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، نیشانەکانی، ڕێگاکانی پێشگیری و گرنگی پشکنینی بەردەوام هۆشیار کرانەوە، هەروەها پشکنینی ئاستی شەکرەی خوێنیان بۆ ئەنجام درا.
ئامانجی ئەم چالاکییە بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و هاندانی هاووڵاتیان بۆ گرنگیدان بە پشکنینی بەکاتی خۆیانە.
تەندروستی ئێوە، سەرمایەی ئێمەیە..
🩺 تەندروستی، بنچینەی کۆمەڵگەیەکی پێشەنگە.سوپاس بۆ ماندووبوونی تیمی مەڵبەندی تەندروستی شەهید فاتیح

22/06/2026

Address

Halabja
00964

Opening Hours

Monday 00:00 - 23:59
Tuesday 00:00 - 23:59
Wednesday 00:00 - 23:59
Thursday 00:00 - 23:59
Friday 00:00 - 23:59
Saturday 00:00 - 23:59
Sunday 00:00 - 23:59

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەڵبەندی تەندروستی ۲٤ کاتژمێری شەهید فاتیح شێخ حیدەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to مەڵبەندی تەندروستی ۲٤ کاتژمێری شەهید فاتیح شێخ حیدەر:

Shortcuts

Share

Category