Dr. Razgar Rheumatologist

Dr. Razgar Rheumatologist زیاتر لە ٣٠ ساڵ خوێندن و ئەزموونی قوتابخانە زانستییە ڕۆژئاواییەکان و چەند ساڵێکیش لە مەدرەسە نوورییەکانی بەدیعوززەمان سەعیدی کوردی.

ئەمڕۆ لەدایک دەبیت. دوای شەش ساڵ ئەچیتە پۆلی یەکی سەرەتایی. دوای دوانزە ساڵ ئەچیتە زانکۆ. دوای شەش ساڵ دەبیت بە موقیم. د...
16/12/2025

ئەمڕۆ لەدایک دەبیت. دوای شەش ساڵ ئەچیتە پۆلی یەکی سەرەتایی. دوای دوانزە ساڵ ئەچیتە زانکۆ. دوای شەش ساڵ دەبیت بە موقیم. دوای شەش ساڵ لەوانەیە وەربگیرێیتەوە بۆ خوێندنی پسپۆڕی. دوای پێنج ساڵ بڕوانامەی بۆرد بەدەست دەهێنیت.

ئەگەر بە سەلامەت و هیچ ساڵێک دوانەکەویت، یەکەم ڕۆژ کە لە عیادەی خۆت دانیشیت تەمەنت (٦+١٢+٦+٦+٥=٣٥) ٣٥ ساڵە. دوای پێنج ساڵ لەوانەیە بناسرێیت و ڕۆژانە دە نەخۆشێک ببینیت.

تۆش ئەی بەڕێزی دەم بە گلەیی کاتێک سەردانی ئەو پزیشکە دەکەیت تەنها ئەو دە نەخۆشەو ئەو دە دەقەیە دەبینیت. بەڵام چل ساڵ شەونخونی و خوێندنەوە و ئیمتیحانی یەک لە دوای یەک و چاودێریی سەدان نەخۆش و تەحەمول و ڕاگرتنی دڵی دەیان مامۆستای ڕەزاجیاواز نابینیت.

قەینا، ئەوانەش بەتۆ چی. ئەی جەستە و سحەتی خۆت قیمەتی چەندە لەلات کە ١٥ هەزار و ١٠ هەزار بە زۆر دابنێیت و دکتۆریش بە بێ ویژدان؟! تۆمەت زۆرە بۆ تاوانبارکردن، بەڵام ئەوە یەکێک نییە لێیان.

08/12/2025

ئەم گرفتانەمان لەگەڵ دەرمانی ڕۆماتیزمەدا هەیە...
تەواوی ڤیدیۆکە و درێژەی ئەم بابەتە لە کەناڵی دکتۆر ڕزگار لە یوتیوب ببینە:
https://youtube.com/

ماوەیەک لە زانکۆ پابەندبوونە دینییەکانم یەک لەدوای یەک نەمابوو. فکرم تێکچووبوو و پەنا بەخوا بەرەو بێ دینی هەنگاوم دەنا. ...
06/12/2025

ماوەیەک لە زانکۆ پابەندبوونە دینییەکانم یەک لەدوای یەک نەمابوو. فکرم تێکچووبوو و پەنا بەخوا بەرەو بێ دینی هەنگاوم دەنا. ئێوارەیەکیان هەرچەندە ڕقم لە مەشروب و شتیش بوو، بەڵام لەگەڵ دکتۆرێکی هاوڕێم چووین بۆ ئەزمەڕ. دەمویست دوور لە ڕوتان خۆم مەست بکەم و فێر ببم بۆ کاتی پێویست عەقڵ و داوەریی ژیریم بووەستێنم. کاتێک ویستمان بگەڕێینەوە من باش بووم بەڵام سایەقیم نەدەزانی. هاوڕێکەم کە تەواو گرتبووی، پێی لێنا و ووتی: "خەمت نەبێت من سایەقیم باشە. سەرخۆشیش بم لێدەخوڕم." تا گەیشتینە خوارەوە ئایەتەلکورسی و شایەتومانم خوێند.

ماوەیەک دواتر لەگەڵ مودیرەکەم لە هەولێرەوە دەگەڕاینەوە بۆ سلێمانی. لە بەیانیی زووەوە ڕۆشتبووین بۆ ئیشێک و زۆر هیلاک بوین. جادەکەی زۆر خراپ و یەک ساید بوو. پڕبوو لە لۆری و تەنکەری نەوت. ئەویش زۆر سەریع لێی دەخوڕی. لەو حاڵەتەدا مۆبایلەکەی بە دەستەوە گرتبوو، ڤیدیۆ لەدوای ڤیدیۆ سەیری تیکتۆکی دەکرد. بەڵام ئەمجارەش بە سەلامەت گەیشتمەوە جێ.

ئەگەر لەسەر ئەساسی ئەم دوو نمونەیە بڕیار بدەین، دەتوانین فەلسەفە لێ بدەین و یاساکانی هاتوچۆ بەدرۆ بخەینەوە و بەڵگەی توێژینەوەکان و شایەتیی بەندیخانە و نەخۆشخانە و قەبرستانەکان لەسەر ڕاستیی ئەو یاسایانە ئیهمال بکەین. جا تۆش ئەی کاکی ڕەخنەگر لە توب و لە زانستی پزیشکی... بۆچی خۆت سەرقاڵ کردووە بە حاڵەتە شازەکان و دیاردە نامۆکانەوە لە کاتێکدا توێژینەوە بێشومارەکانی زانکۆکان و دەستکەوتە مەزنەکانی نەخۆشخانەکان سەرنجی دۆست و عەجەمی ڕاکێشاوە! ئینکاری کردنی ئەم زانست و یاسا سەلماوانە و پشت هەڵکردن لێیان جگە لە ئیعلانکردنی دواکەوتوویی و نەزانیت هیچیتر ناگەیەنێت.

تۆش ئەی بەناو دکتۆر و زانای سەرلێ شێواوی سەرلێ شێوێن! بە چ حەققێک ئینکاری خالقی حەکیمی عادیل دەکەیت کە هەموو کائینات لە زەڕڕەوە تا مەجەڕڕە بە جەستەی خۆشتەوە شایەت و بەڵگەی گومانبڕن لەسەر واجیبول وجودی و وەحدانییەت و حیکمەت و عەدالەتەکی. ئەگەر وەکو من سەرئێشەی کەسابەت و سەودای هەوا و مەستیی دنیا سەری لێشێواندویت، ئەوا سەردانێکی پەیامەکانی نوور بکە با ئەو حەقیقەت و یاسا و ناموسە خواییانەت بۆ ڕوون بکاتەوە. دەنا وەکو تۆ گومان دەبەیت و لە زانکۆکانتدا گەنجان بە لاڕێدا دەبەیت هەرگیز بێ مەبەستی و سوتفە کە خۆت پێیانەوە سەرقاڵ کردووە حاکم نییە و نەزانی و فێڵ و فەلسەفە پوچەکانت یاسا کەونییەکانی خوا لەکەدار ناکەن. دەتوانیت چاوت دابخەیت و ڕۆژگاری خۆت تاریک بکەیت، بەڵام ناتوانیت ئینکاری خۆری ناوجەرگەی ئاسمان بکەیت..

ئەمڕۆ ان شاءاللّە باسی ئەوانە دەکەین کە تەداخول لە چارەسەری پزیشکی دەکەن، لەخۆیانەوە تەشخیس دەکەن و دەستکاری شکاوی و لەج...
19/11/2025

ئەمڕۆ ان شاءاللّە باسی ئەوانە دەکەین کە تەداخول لە چارەسەری پزیشکی دەکەن، لەخۆیانەوە تەشخیس دەکەن و دەستکاری شکاوی و لەجێچوونەکان دەکەن. بەڵێ، باسی جەڕاح و شکستە دەکەین.

حەتمەن ڕۆژێک لە ڕۆژان باسی جەڕاحەکانت بیستووە و بەسەر وەسفەکانیاندا تێپەڕیویت. گومانیشمان نییە کە قەدیم، کاتێک دکتۆر و خەسەخانە و پسپۆڕییە وردەکان نەبوون، جەڕاحەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە. یارمەتی لێقۆماویان داوە و کەلیان گرتوون. ئەوان لە خەڵکی عام زیرەکتر و وردتر و بە ئەزموونتر بوون. تەنانەت ئێستاش ڕێزیان لێ دەگیرێت و خەڵکێکی زۆر سەردانیان دەکەن. بەڵام نابێت ئەم قەدرزانینە ببێتە هۆی چاوپۆشی لە حەقیقەت و خۆ گێل کردن لێی.

دەشێت بەهۆی بەکارهێنانی دەرمان و ئەعشابەکان یان ڕاکێشان و ئەم شتانەوە زیانی جیددی، جا چ دیار و ڕاستەوخۆ بێت، چ شاراوە و تەئخیر، ڕوبدات. خۆ لەو سەردەمەدا فەحس و ئەشیعە و تۆماری زانیاری نەخۆش نەبووە تاوەکو ئەم زیانانە ببینن و ڕەبتی بکەنەوە. لەبەرئەوە بەسەریاندا تێپەڕیون. ئەگەر هەستیشیان پێ کردبێت، لەبەر حورمەتی ئیشە باشەکان و ناوبانگی چاکی جەڕاحەکان باس نەکراون. خۆ ئەگەر جەڕاحەکە بێ ویژدان بووبێت توانیویەتی بەدڵی خۆی لێکدانەوە و تەحلیلی بۆ بکات و دوریبخاتەوە لە خۆی.

با لەگەڵ ئێستادا بەراوردێک بکەین. دکتۆری ئێستا تەنها پشت بە ئەزموون و تەجرەبەی خۆی نابەستێت. بەڵکو ئەزموونی گشت دەکتۆرەکانی جیهان، ئەزموونی دەیان ساڵ بگرە سەدان ساڵ لەبەردەستدایە و کۆکراوەتەوە. ئەمەش هەمووی کراوەتە مەنهجێکی چڕوپڕ بۆ ئەم دکتۆرە.

عیلمی توب ئێستا زۆر پێشکەوتووە. بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی تەکنەلۆژیاوە ئەم پێشکەوتنە گەیشتووەتە قیممە لەچاو جاراندا. هەرلە تیشک و لاب و فحوساتە زۆرەکانەوە تا دەگاتە جین ستەدی و رۆبۆتیک و ڤی ئاڕ کە ئەمانە لەشی مرۆڤیان وەکو شارێک لێ کردووە کە بە ئاسانی بە جادەو کۆڵان و خانووەکانیدا گوزەر دەکەیت. ئەم شتانە لە هەگبەی جەڕاح و شکستەدا نادۆزیتەوە، بۆیان مەگەڕێ. قەدیمان وتویانە: نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب.

ئێستا با پرسین بۆچی سەرەڕای ئەم هەموو شتانەی کە وتمان، خەڵکی لای خۆمان هێشتا جەڕاحەکان دەخەنە پێش دکتۆر. ئایا نهێنییەک لەمەدا هەیە کە ئێمە لێی بێ ئاگاین؟ یان هۆکارەکەی تەنها نەزانی و عەوامییە؟ یان هۆکاری دیکەش هەیە؟ چاوەڕوانی بەشی دوهەم بن کە تیایدا ان شاءاللّە هەوڵ دەدەین وەڵامی ئەم پرسیارانە بدۆزینەوە.

هەندێک لەو نەخۆشانەی کە بە پشت ئێشەوە دێنە لامان، سکاڵای ئەرکی نەخۆشی سەرجێگا دەکەن لە ماڵەکەیاندا..یەکێک لەو کەسانە دەپ...
15/11/2025

هەندێک لەو نەخۆشانەی کە بە پشت ئێشەوە دێنە لامان، سکاڵای ئەرکی نەخۆشی سەرجێگا دەکەن لە ماڵەکەیاندا..

یەکێک لەو کەسانە دەپرسێت: ئەو قووەتە لەکوێوە دەهێنن لەکاتی ڕاکێشانی نەخۆش بۆ سەرەوەی جێگاکەی!؟

وەڵام: با هەمیشە پەردەیەک لە ژێر پشت و حەوزی نەخۆشەکە هەبێت. بەشی سەرەوەی جێگاکە نزم بکەوە بۆ نزمترین ئاست. بەشی خوارەوەی جێگەکەش بەرز بکەوە بۆ بەرزترین ئاست. بەمجۆرە هێزی ڕاکێشانی زەوی کارەکە دە هێندە ئاسانتر دەکات. پاشان سەرینێک لە پشتەوە سەری نەخۆشەکە دابنێ بۆ ئەوەی لەکاتی ڕاکێشاندا سەری بەر جێگاکە نەکەوێت. ئێستا دەتوانن لەگەڵ کەسێکیتر پەردەکە بە هێواشی ڕابکێشن و پشتت سوپاست ئەکات.

11/11/2025

دکتۆر ڕزگاری ڕۆماتیزمە بە زمانێکی سادە باسی ڕۆماتیزمە دەکات.
لینکی پەڕەی فەرمی کلینیکی د. ڕزگار لە یوتیوب:
https://youtube.com/?si=qyvUEVa4w7hs4cs2

11/11/2025

بسم اللە الرحمن الرحیم
ڕۆماتیزمە چییە؟
ڕۆماتیزمە کۆمەڵێک نەخۆشییە کە زیاتر لە جومگە و ئێسک و ماسولکە و بەستەرەکاندا ڕوودەدات. خەڵکێکی زۆر وادەزانن ڕۆماتیزە تەنها یەک نەخۆشییە. بەڵام وا نییە. ئەمە وەکو ئەوە وایە منداڵێک تەنها ناوی: نەخۆشیی بیستبێت و ئیتر بێ ئاگا لەو هەموو جۆرە نەخۆشییانەی کە ئێمە دەیانزانین، ئەو وادەزانێت هەموو نەخۆشییەک هەر یەک شتە. ڕۆماتیزمەش وایە. زۆربەی خەڵک بە یەک نەخۆشی لێی تێگەیشتوون. بەڵام لە ڕاستیدا زیاتر لە ٢٠٠ جۆر نەخۆشییە.

هەندێک لە نەخۆشییە ڕۆماتیزمەکان و بە عام پسپۆڕی و ئیختیساسی ڕۆماتیزم لەچاو نەخۆشی و ئیختیساسەکانی دیکەی وەکو شەکرە و زەخت و ڕەبۆ و قورحە و ئەوانە تازەیە و لەم چەند ساڵانەی دوایی پێگەیشتن و تێگەیشتنمان لێیان پەرەدەسێنێت. تەنانەت یەکێک لەو ٢٠٠ نەخۆشییانەی کە ووتمان پێی دەوترێت هەوکردنی جومگەی ڕۆماتۆیدی، ئەم نەخۆشییە هەندێک لە زاناکان ئەڵێن لە داهاتوودا دەردەکەوێت کە لە ڕاستیدا کۆمەڵێک نەخۆشییە و ئێمە ئێستا تێگەیشتنمان هەر هێندەیە کە وەکو یەک نەخۆشی تەعامولی لەگەڵ دەکەین.

لەوانەیە بتوانین نەخۆشییە ڕۆماتیزمییەکان دابەش بکەین بەسەر سێ تاقمدا.

1. یەکەمیان کە باوترینیشیانە تاقمی داخورانە.
لەمانەدا بەهۆی بەکارهێنانی زۆرەوە داخورانی جومگەکان ڕوودەدات. یەعنی دیاردەی داخوران تیایدا زاڵ و هۆکاری سەرەکییە، وەکو سەوەفان.

2. دوای ئەوە تاقمێکی دیکە کە دوهەم باوترینە و پێی دەوترێت تاقمی ئیلتیهابەکان. ئەمەیان وەکو دەردە پاشان، یان دائول مولوک.

3. ئەخیر جۆریش تاقمی خۆخۆرییە. ئەمە قسەی خۆمە. خۆم ئەم وشەیەم داهێناوە. بە زمانە زانستییەکەی پێی دەوترێت ئۆتۆ ئیمیون، واتە خۆبەرگری. کە تیایا بەرگری لەش هێرش ئەکاتە سەر دوژمنەکانی لەش، بەڵام هەندێ جار خودی لەشیش بە دوژمن دەبینێت و بەرئەبێتە خۆی. نموونە و باوترین نەخۆشی ئەم تاقمەش هەوکردنی جومگەی ڕۆماتۆیدییە یان ئاڕ ئەی کە پێشتریش ئاماژەیەکمان بۆ کرد. نموونەی دیکە وەکو نەخۆشی گورگە سورە کە پێی دەڵێین ئێسێل ئی. نموونەیەکیتر نەخۆشی بەهجەت.

بەمجۆرە دکتۆری زیرەکی ڕۆماتیزم زیاتر ئەسپی خۆی لەم تاقمەدا تاو دەدات کە هەرچەندە لە چاو تاقمەکانی دیکە دەگمەن و ژمارەی نەخۆشی کەمترە، بەڵام بوارێکی زۆر وورد و قوڵە و تێکەڵە لەگەڵ بەشەکانی دیکەی لەش و پسپۆڕییەکانی دیکەی پزیشکیدا.

بۆچی ئەم هەموو شێرو ڕێوییەم هێنایەوە؟

1. بۆ ئەوەی کە تێ بگەن ئەکسەرییەتی نەخۆشییەکانی خەڵکی لە تاقمی یەکەم و دووهەمن، ئەوانەی وەکو سەوەفان و دائول مولوکن. کە ئەکسەرییەتی ئەم تاقمەش بە پارێزکردن، جوڵە و حەرەکەتی ڕێک و خواردنی باش و سیححی ان شاءاللە چارەسەر دەبن یان ڕێگرییان لێ ئەکرێت. بەڵام بیرتان نەچێت وتمان ئەکسەرییەت چونکە دەشێت هەندێکیان لێکەوتەی نەخۆشی دیکە بن و هۆکاری دیکە هەبێت لە پشتیانەوە.

2. بۆ ئەوەی کەس لە خۆیەوە هەڵنەسێت ڕۆڵی دکتۆر ببینێت و بڵێت ئەمە هیچ نییە و من ئەزانم بە گوێی من بکە. لەوانەیە تۆ لە تاقمی سێهەمی نەخۆشییەکان بیت. ئەوانەی کە وتمان وورد و ئاڵۆزن. ناسینەوە و تەشخیسی ئەمانە و چارەسەرکردنیان دکتۆری زیرەکی دەوێت. موتابەعەی وورد و متمانەی تەواوی دەوێت لە بەینی دکتۆر و نەخۆشدا.

3. دەرکەوتووە، بە پێچەوانەی تێگەیشتنی پێشوو، ئەگەر زوو فریای جەماعەتی تاقمی سێهەم بکەویت و عیلاجی چڕ و گونجاوی بۆ بەکاربهێنیت، بە تایبەتی لە نەخۆشی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتۆیدی، ئەوا نەخۆشەکە لە تێکچوونی جومگەکان و لاربوونی دەست وپەنجەی نەجاتی دەبێت. ئەمەش دەسکەوتێکی زۆرە و حەیفە بتوانیت کەسێک لە موعەویقی ڕزگار بکەیت و نەیکەیت.
و السلام

Address

Halabja

Opening Hours

Monday 14:00 - 19:00
Tuesday 14:00 - 19:00
Wednesday 14:00 - 19:00
Thursday 14:00 - 19:00
Saturday 14:00 - 19:00
Sunday 14:00 - 19:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Razgar Rheumatologist posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category