Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر

Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر پەیجی فەرمی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر، کە پێشوازی لە هەموو رووداوێکی نەخوازراو و نەخۆشییەکی کتوپڕ دەکات
(7)

Emergency Hospital providing emergency management for trauma and acute medical cases including pediatrics.

28/08/2026

ڕۆژتان باش و هەینیتان پیرۆز
بە هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ هەمووان

#رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە #هەولێر #ڕێنمایی

بەشداری نەخۆشخانەکەمان لە کۆبوونەوەی تایبەت بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی تەندروستی....بەڕێز کاک (ئاکۆ عبدالمجید حسن) وەک نوێن...
27/08/2026

بەشداری نەخۆشخانەکەمان لە کۆبوونەوەی تایبەت بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی تەندروستی....

بەڕێز کاک (ئاکۆ عبدالمجید حسن) وەک نوێنەری نەخۆشخانەکەمان، بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەنێوان بەڕێز (د. دلۆڤان محمد فاتیح)، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، و بەڕێز (د. ئازاد نەجار)، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان (KII).

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی نەخۆشخانەکان کرا. ئەم پڕۆژەیە کە بۆ ماوەی چەند مانگێکە پرۆسەی دامەزراندن و جێبەجێکردنی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا دەستی پێکردووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا بە تەواوی دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان و کەرتی تەندروستییەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ئاسانکاری لە بەڕێوەبردنی کاروباری نەخۆشخانەکاندا.

راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر

#رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە #هەولێر #ڕێنمایی

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی، سیمینارێک لەلایەن د. زانا دزەیی (پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناسە و...
27/08/2026

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی، سیمینارێک لەلایەن د. زانا دزەیی (پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناسە و سییەکان) دەربارەی نەخۆشیی کۆنیشانەی تەسکبوونەوەی هەوای درێژخایەن (COPD) پێشکەش کراو لەلایەن کۆمپانیای ئەسترازینیکا سپۆنسەر کرابوو.

لە سیمینارەکەدا، بەڕێزیان تیشکی خستە سەر شێوازی دروستی بەکارهێنانی پەمپی سیانی (Triple Therapy) و ڕۆڵی گرنگی ئەم چاره‌سه‌ره‌ لە باشترکردنی هەناسەدان، کەمکردنەوەی هەوکردنی سییەکان و کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر

#رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە #هەولێر #ڕێنمایی
Zana Jamaladdin

وێستگەیەک بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکی پڕ لە زانیاری بۆ داهاتوو! خولی هاوینە لای ئێمە تەنها کاتکوشتن نییە، بەڵکو تێشوویەکی پڕ...
25/08/2026

وێستگەیەک بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکی پڕ لە زانیاری بۆ داهاتوو!
خولی هاوینە لای ئێمە تەنها کاتکوشتن نییە، بەڵکو تێشوویەکی پڕ لە زانیاری و پراکتیکە بۆ ژیانی دوای دەرچوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان.
لەلایەن سەرۆکی پەرستاران بەڕیز کاک هەڤاڵ حمدامین رۆژبەیانی Heval Hamadamin پێشکەش دەکرێت تا ئەو کاتەی دوا قوتابی مابێ.

ڕاکەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر

#هەولێر #رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە

25/08/2026
﴿إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا...
25/08/2026

﴿إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا﴾
لە یادی پڕشکۆی مەولودی پێغەمبەری مەزندا (د.خ)، کە هەمیشە سیمبولی بەزەیی، مرۆڤدۆستی بووە، دووپاتی دەکەینەوە کە پەیامی پیرۆزی خزمەتکردن و سۆز بۆ ئازارشکاندنی نەخۆشان، باشترین ڕەنگدانەوەی ئەو زاتە گەورەیە بێت و ئێمەس پەیڕەوی بکەین .
با لەم بۆنە پیرۆزەدا، گیانی لێبوردەیی و هاوسۆزی زیاتر لە کۆمەڵگەکەماندا بڵاوبکەینەوە.

بەهیوای سوود بینین       #رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە          #هەولێر        #ڕێنمایی
24/08/2026

بەهیوای سوود بینین
#رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە #هەولێر #ڕێنمایی

بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای HiGeen، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر چالاکییەکی زانستی لەسەر «تەواوکەرە خۆراکییەکان...
22/08/2026

بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای HiGeen، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر چالاکییەکی زانستی لەسەر «تەواوکەرە خۆراکییەکان و کێشە تەندروستییەکانی نەخۆشەکانی بەشی چاودێری چڕ (RCU, ICU)» ڕێکخست.
لەم چالاکییەدا، تیشک خرایە سەر کێشە تەندروستییەکانی تووشبوو بەهۆی کەمخۆراکی یان خۆراکی ناتەندروست دوای ماوەیەک لە خەواندنی نەخۆش لە بەشەکانی چاودێری چڕدا، لەگەڵ ڕۆڵی گرنگی تەواوکەرە خۆراکییەکان لە چارەسەرکردن و پاراستنی تەندروستییاندا.

راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر

#رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە #هەولێر #ڕێنمایی

پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ قوتابیانی مەشقی هاوینەلە لایەن هەڤاڵ حمدامین ڕۆژبەیانی (سەرۆکی پەرستاران)، سیمینارێک بە ناونیشا...
21/08/2026

پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ قوتابیانی مەشقی هاوینە
لە لایەن هەڤاڵ حمدامین ڕۆژبەیانی (سەرۆکی پەرستاران)، سیمینارێک بە ناونیشانی (هەڵسوکەوتی پەرستار لەگەڵ نەخۆش لە ناو نەخۆشخانە) بۆ سەرجەم گروپەکانی قوتابیانی کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکییەکانی مەشقی هاوینە پێشکەشکرا.
ئامانج لەم خولە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری قوتابیانە لە مامەڵەی ڕەوشتی و پرۆفێشناڵانە لەگەڵ نەخۆشدا.
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەو hama @

21/08/2026

هەینیتان پیرۆز

Address

Rozhawa Emergency Hospital-Erbil
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر:

Shortcuts

Share

Category