کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو

کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو Dr.Mohammed Lashkri
Psychiatrist
د.محمد قادر خۆشناو

ئەو هۆکارانە چین کە کار دەکەنە سە بڕیاردان؟ئایا بە دڵ بڕیار بدەم یان بە مێشك؟کاریگەری کۆبرا چیە؟
01/06/2024

ئەو هۆکارانە چین کە کار دەکەنە سە بڕیاردان؟
ئایا بە دڵ بڕیار بدەم یان بە مێشك؟
کاریگەری کۆبرا چیە؟

لەبابەتێکی گرنگ چۆن بڕیار بدەم؟ د.محمد قادر خۆشناو لە بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان.

بێ تەرکیزیی منداڵانتوێژینەوەیەکی نوێ  ئاماژە بەوە دەکات کە پیسبوونی هەوا توانای تەرکیزکردنی ئەو منداڵانە کەم دەکاتەوە کە...
29/04/2024

بێ تەرکیزیی منداڵان

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە پیسبوونی هەوا توانای تەرکیزکردنی ئەو منداڵانە کەم دەکاتەوە کە تەمەنیان لە نێوان چوار تا هەشت ساڵ دایە.
بەتایبەت ئەگەر پێش تەمەنی دوو ساڵی بەرکەوتنیان هەبووبێت لەگەڵ پیس بوونی "هەوایی" ژینگە.
هەروەها ئەو دایکانەی کە کۆرپە لە سکیان دایە، هەمان مەترسی بۆ سەر کۆرپەکانییان دروست دەبێت.
ئەمەش لە کوڕان زیاترە.
هۆکارەکەیشی بۆ گازی دووانە ئۆکسیدی نایترۆجین دەگەڕێنێتەوە کە بەهۆی جەنجاڵی هاتووچۆ و زۆری ئۆتۆمبێلەوە زیاد دەبێت.

وێنە: ئەربیل لایف.

نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە، لە ماوەی درێژخایەن، یارمەتی باشترکردنی مێشک و هۆشمەندی دەدات، سەرەڕای سوودە جەستەییەکانی...
25/03/2024

نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە، لە ماوەی درێژخایەن، یارمەتی باشترکردنی مێشک و هۆشمەندی دەدات، سەرەڕای سوودە جەستەییەکانی دیکەی دابەزاندنی کێش.

لە توێژینەوەیەکی نوێ زانستی کە لەسەر ١٣٣ کەس ئەنجامدراوە کە تووشبووی "نەخۆشیی" قەڵەوی لەڕادەبەدەربوون و نەشتەرگەریی بڕینی گەدەیان بۆکراوە، سەدا چل و دووی بەشداربووان، لەماوەی دوو ساڵ دوای نەشتەرگەرییەکە ئاستی هۆشمەندییان بەرزتربووەتەوە تا نزیکەی سەدا بیست. بەتایبەت لە بوارەکانی باشتربوونی یادگە و توانای قسەکردن. هەروەها لە سەدا چلی بەشداربووان تەرکیزیان باشتربووە.
دوای نەشتەرگەرییەکە، چەند بەشێکی مێشک خوێنی زیاتری پێگەیشتووە و شانەکانی ئەستوورییەکەیان باشتربووە "کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە فرمانەکانی باشتر جێبەجێ دەکات".
توێژەران ئەم جۆرە نەشتەرگەرییەیان بە یەکێک لە ڕێگاچارەکان داناوە بۆ تووشبوانی نەخۆشیی قەڵەوی و خەرەفان "دیمێنشیا".

دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە دوای دوو ساڵ ئەمانە بوون.
- نزیکەی نیوەی بەشداربووان، لە سەدا بیستی هۆشمەندییان باشتربووە.
- دیاریەکەرەکانی هەوکردن کەم بوونەتەوە "نیشانەکانی هەوکردنیان کەمبووەتەوە".
- بەشداربووی کەمتر دەرمانەکانی دژی بەرزی فشاری خوێنیان بەکارهێناوە
- نیشانەکانی خەمۆکی لە ناو بەشداربووان کەمتربووەتەوە.
- ئاستی چالاکی و جووڵەیان زیاتربووە.
- لە چەند بەشێکی دیاریکراو هاتوچۆی خوێن باشتربووە.

بەپێی توێژینەوەیەک لە عێراقزیاتر لەنیوەی ئەوانەی سەردانی پزیشکی دەروونی دەکەن، پێشتر سەردانی کەسانی بەناو شێخ و مەلایان ...
17/01/2024

بەپێی توێژینەوەیەک لە عێراق
زیاتر لەنیوەی ئەوانەی سەردانی پزیشکی دەروونی دەکەن، پێشتر سەردانی کەسانی بەناو شێخ و مەلایان کردووە.
لەسەدا پازدەیان، زیاتر لە ١٠ جار چوون بەرلەوەی سەردانی پزیشکی دەروونی بکەن یان لەکاتی سەردان و دوای سەردانیکردنی پزیشکانی دەروونی.
و یەک لەسەر سێی ئەمانە دوای سەردانەکانیشیان هێشتا پێیان وایە کە ئەم چارەسەرکارانە باشن و سوودیان هەیە.

بۆ ئەم ئەم بابەتە و بابەتەکانی دیکە سحر و نوشتە و جادوو.
پینج شەممە - ١٨/١/٢٠٢٤
کاتژمێر شەشی ئێوارە
لەشاشەی کوردماکس لەگەڵتان دەبم.

بەهیوام سوودێک بگەیەنم.

Address

Gulan
Irbil
44000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share