25/02/2022
Naproxen:
ناپرۆکسین:
یەکێکە لە سەلامەتترین دەرمانە( NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە بەکاردێت بۆ ئازاری مامناوەند بۆ توند، لەرزوتا و إلتهاب (سوربوونەوە و ئەستوربوون و گەرمبوون) بەهۆی زەبری دەرەکی.
بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ:
Indications:
🔸 ئازاری مامناوەند بۆ توند
🔸 لەرزوتا
🔸 التیهاب (سوربوونەوە، ئەستوربوون و گەرمبوون) ی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی
🔸 ڕۆماتێزم
🔸 ئازاری جومگەکان
🔸 ئازار و خاوکردنەوەی ماسولکەکان
🔸 ئازاری ددان
ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Aleve
🔸 No pain DS
ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of administration:
🔸 Tablet: 250-500-750mg
🔸 Oral suspension: 25mg
زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 هێڵنج
🔸 ڕشانەوە
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 ئازاری سک
ئەوکاتانەی کە نابێ بەکاربێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 هەستیاری بە ئەسپرین و دەرمانە (NSAIDs) کان
🔸 ڕەبۆ
🔸 برینی گەدە
ئەلفادروستی💉☣️💊