Kurdish Safety Awareness - KSA

Kurdish Safety Awareness - KSA The page is to share knowledge and awareness regarding occupational Health &Safety

ڕێوشوێنی سەلامەتی ڕێگاوبان ھیوادارم لایک و شەیری بکەن بەلکو بەھۆی تۆوە  کەسێک دوور بێت لە ڕووداوی ھاتوچۆ.
05/01/2024

ڕێوشوێنی سەلامەتی ڕێگاوبان

ھیوادارم لایک و شەیری بکەن بەلکو بەھۆی تۆوە کەسێک دوور بێت لە ڕووداوی ھاتوچۆ.

ئەحمەد فەرمان جەمال دانیشتووی گەڕەکی باروتخانەی کەرکوکە و تەمەنی ٢٣ ساڵە، لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی...
28/12/2023

ئەحمەد فەرمان جەمال دانیشتووی گەڕەکی باروتخانەی کەرکوکە و تەمەنی ٢٣ ساڵە، لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.

سەرچاوە NRT
———————————————————————————

بەداخەوە بۆ ئەو بەڕێزە ، إن شاءالله جێگای بەھەشتە و خوای گەورە سەبووری کەس و کارەکەی بدات .

ئەوەی ڕاستی بێت من پێش ئەوەی ئەو ھەواڵە ببینم خەریکی ئامادەکردنی بابەتێک بووم سەبارەت بە ھۆشیاری سەلامەتی لێخوڕینی پاسکیل، ھەلبەتە بۆ ماتۆڕیش دەکرێ سوودی لێ وەربگیرێ.

ئەو بابەتەی ئامادەم کردووە لە وێنەکەیە، ھەموو توانای خۆم پێشکەش دەکەم بۆ بە کەلتورکردنی سەلامەتی لە کۆمەلگای
کوردیدا.

ھیودارم ئەو پۆستە شەیر و لایک بکەن و بیکەنە مایەی خێری دواڕۆژتان.

Kurdish Safety Awareness - KSA

من دژی وەرزش و دژی جوانییەکانی تۆپی پێ نیم.....——————————————————————————بەلام ھەمیشە پێم وایە دەبێ سەلامەتی پێش ھەموو ش...
26/12/2023

من دژی وەرزش و دژی جوانییەکانی تۆپی پێ نیم.....
——————————————————————————

بەلام ھەمیشە پێم وایە دەبێ سەلامەتی پێش ھەموو شتێک بێت.
سەلامەتی پێویستە پێش چێژ و پارە و ناوبانگ بێت.

ئەو دیمەنانەی دەیبینن بە داخەوە یاری ئەمرۆی نێوان چوارقوڕنە و ڕانیەیە بەھۆی نەمانی شوێنی دانیشتن لە یاریگا هاندەران لەناو بەرزکەرەوەکان سەیری یاریەکە دەکەن.

بەکارھێنانی ئەو بەرزکەرەوانە بۆ سەیرکردنی یاری کارێکی ناسەلامەت و ھەلەیە، بەداخەوە ئەوەی دیارە کە مندالی بچووکیش چونەتە ناو ئەو بەرزکەرەوانە ، ئەگەر یەکێک لەو کەسانە بکەوێت و توشی ڕوداوێک بێت کێ بەرپرسیارەتی ھەلدەگرێت؟؟

بەداخەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کە نەیتوانیوە کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ ھاندەران و ئاشقانی تۆپی پێ لە کوردستان دروست بکات، ھیوادارم ھاندەران بۆ وەرگرتنی ساتێک چێژ و خۆشی مەترسی نەخەنە سەر ژیانی خۆیان و دەوروبەریان.

ھیوادارم یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕێگری لەو دیاردە ناسەلامەت و نا شارستانیانە بکات و ڕێگایەکی تر بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ھاندەران لە چێژ و ئەشقی تۆپی پێ بێ بەش نەبن.
Farman Trainer
ڕاھێنەر لە بواری سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی.

Address

Irbil

Telephone

+9647508413727

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdish Safety Awareness - KSA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share