13/11/2025
لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و ئافرەتانی هەولێر،
ڕێز لەئەرک و ماندووبوونی خزمەتی پزیشکانی پسپۆڕ درا،
بەئامادەبوونی بەڕێز (د. دلۆڤان محمد فاتح جلال) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وە بەڕێز (د.شادان شێروان حیدەری )بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی
ئافرەتان و لە دایك بوونی فێركاری هەولێر
لەمەڕاسیمێکی شایستەدا لەنەخۆشخانەی لەدایکبوون سوپاس و پێزانین پێشکەش بە سەرۆکی سەنتەر و بەرێوەبەری کارگێری و پزیشکانی پسپۆڕی درا لەبەرامبەر خزمەتێکی پڕ لە شانازی و کارکردنێکی زانستیانە لەڕووی چارەسەری بۆ خزمەتی نەخۆشیەکانی ئافرەتان..