Doctor.Rozhin

Doctor.Rozhin پەیجی فەرمی د.رۆژین مهدی، پ.ن.دێرینی نەشتەرگەری دڵ و سینگ و لولەکانی خوێن، پێشکەشکار و چالاککوانی تەندروستی . Official page of Dr.Rozhin Mahdi✔️.

MBChB|Cardiothoracic & Vascular surgery resident، Health activist & medical influencer and journalist

⁨ کوردی/Englishڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی نیشتیمانیی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرە لە کۆنفرانسی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان...
09/07/2026

⁨ کوردی/English
ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی نیشتیمانیی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرە لە کۆنفرانسی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە هەولێر.

بەخۆشحاڵییەوە، وەک سەرپەرشتیاری پزیشکی و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ساڤی، بەمزووانە کەمپەینی «هۆشیاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەکرە»تان پێ ڕادەگەیێنین، کە یەکەمین جار دەبێت لەسەر ئاستی ناوچەکە کەمپەینێکی بەم شێوازە بەرفراوانە ئەنجام بدرێت.

بەمزووانە هەموو زانیارییەکانتان بۆ دادەنێم.

Announcing a major national project to combat diabetes at the Diabetes and Endocrinology Conference in Erbil.

I am pleased to announce, in my capacity as the Medical Director and Public Relations Manager at SAVI Company, the upcoming launch of the “Diabetes Awareness and Combat Campaign.” This initiative will mark the very first time a campaign of this magnitude is executed in the region.

Stay tuned, all details and updates will be shared soon.⁩

29/06/2026

تەندروستیت لە هەموو شتێک گرنگترە❤️
ئەگەر یەکێک لەم ١٠ نیشانە بێدەنگانەت تێدا دەرکەوت، بەپەلە سەردانی پزیشک بکە: ⛔️‼️

١. سنگئێشە 🫀
بەتایبەت ئەگەر ئازارێکی توند بێت، یان بگوازرێتەوە بۆ قۆڵ و شەویلگە و لەگەڵیشی ئارەقەبکەیت و تەنگەنەفەس بیت! چونکە دەکرێت نیشانەی جەڵتەی دڵ بێت. ⚠️

٢. لاوازی یان سڕبوونی لەناکاوی لایەکی جەستە 🦵
سڕبوون یان لاوازبوونی لەناکاوی لایەکی جەستە، هەمیشە وەک نیشانەیەکی جەڵتەی مێشک هەژمار دەکرێت مەگەر پێچەوانەکەی بسەلمێنرێت. پێویستە دەستبەجێ بچیتە فریاکەوتن و پشکنین بکرێت.⚠️

٣. سەرئێشەیەکی توندی لەناکاو 🤕
ئەگەر تووشی سەرئێشەیەکی وا بوویت کە لە ژیانتدا هاوشێوەی نەبووبێت، پێویستە پشکنین بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی خوێنبەربوونی مێشک.⚠️

٤. تەنگەنەفەسی🫁
تەنگەنەفەسی لەناکاو یان بێ هۆکار، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ ئازاری سنگ یان گێژبوونی سەردا بێت، حاڵەتێکی بەپەلەیە و دەکرێت نیشانەی نەخۆشییەکی توندی دڵ یان سییەکان بێت.⚠️

٥. خوێن لەکاتی کۆکین😷
ئەگەر لەگەڵ کۆکە (کۆخە) خوێن هەبوو بێ گوێدانە بە رێژەکەی، هەرگیز ئاسایی نییە و پێویستی بە پشکنینی پزیشکی هەیە! هۆکارەکانی دەکرێت لە هەوکردنی سادەوە تا شێرپەنجەی سییەکان بێت.⚠️

٦. خوێن لەکاتی رشانەوە یان پیسایی رەش🤮
نیشانەیەکی روونە بۆ هەبوونی خوێنبەربوون لە گەدە یان ریخۆڵەکاندا و پێویستی بە بەدواداچوونی خێرا هەیە.�

٧. دابەزینی کێش بەبێ هۆکار🫩
دابەزینی کێشی جەستە بەبێ ئەوەی خۆت هەوڵت بۆ دابێت، دەکرێت نیشانەیەکی سەرەتایی بێت بۆ نەخۆشییە توندەکانی وەک شێرپەنجە، هەوکردنی درێژخایەن یان تێکچوونی ڕژێنەکان.⚠️

٨. ئاوسانی بەردەوامی لیمفەگرێکان🗣️
گرێی رەق و بێئازار کە بۆ چەند هەفتەیەک بمێنێتەوە و بچووک نەبێتەوە، پێویستی بە پشکنین هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی هەوکردن یان گرێی شێرپەنجەیی. بەتایبەت لە ناوچەکانی وەک مل و بن باڵ.⚠️

٩. خوێن لە میزدا🩸
بینینی خوێن لە نێو میزدا بە هیچ شێوەیەک ئاسایی نییە! دەکرێت هۆکارەکەی هەوکردن، بەردی گورچیلە، یان گرێی کۆئەندامی میز بێت و هەمیشە پێویستی بە پشکنین هەیە.⚠️

١٠. بوورانەوە یان لەهۆشخۆچوون🫥
لەدەستدانی کاتیی هۆش، پێویستی بە هەڵسەنگاندنی پزیشکی هەیە بۆ دۆزینەوەی هۆکارە سەرەکییەکەی، کە زۆرجار پەیوەندی بە کۆئەندامی دەمار یان دڵەوە هەیە. ⚠️

ئەم پۆستە لای خۆت سەیڤ بکە و بۆ هاوڕێکانتی بنێرە تاکو زۆرترین هۆشیاری تەندروستی بڵاوبکەینەوە❤️🙏🏻

کوردی/English جێگەی شانازییەکی گەورە بوو کە وەک پێشکەشکار و بەڕێوەبەری پانێڵە زانستییەکان بەشداربووم لە دووەم کۆنگرەی نێ...
27/06/2026

کوردی/English

جێگەی شانازییەکی گەورە بوو کە وەک پێشکەشکار و بەڕێوەبەری پانێڵە زانستییەکان بەشداربووم لە دووەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی دڵ لە هەولێر.

دوو رۆژی پڕ لە زانیاریی و ئاڵوگۆڕکردنی نوێترین تەکنەلۆژیاکانی نەشتەرگەری و دەرمانی دڵ و لوولەکانی خوێن، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆڕانی ناوداری ناوخۆ و جیهان.

جوانترین دیمەنی کۆنگرەکە، پێکەوەبەستنی مێژووی دێرینی شارەکەمان بوو لەگەڵ زانستی هاوچەرخ، کە لە پەیکەری مێژوونووسی گەورەی قەڵا “ئیبن مستەوفی”دا رەنگی دابووەوە کاتێک دڵی شارەکەی بە دەستەوەگرتبوو.

سوپاس بۆ لێژنەی رێکخەر و تەواوی ئەو هاوپیشە بەڕێزانەی ئەم سەرکەوتنەیان تۆمار کرد.

It was an absolute honor to serve as the presenter and scientific session moderator for the 2nd international Erbil Heart Congress.

Two incredible days filled with groundbreaking insights and cutting-edge advancements in cardiovascular care, bringing together top specialists from around the globe.

A truly profound moment was witnessing Erbil’s ancient heritage connect with modern medicine, beautifully symbolized by the statue of Erbil’s great historian, Ibn al-Mustawfi, holding the heart of the city.

Deep gratitude to the organizing committee and everyone who made this international event a resounding success!

The Erbil Heart Congress
Advanced Made
TAKVIN.Org
وەزارەتی تەندروستی
تەندروستی هەولێر

14/06/2026

Blood cannot be manufactured.. it can only come from generous donors.

Today, choose to make a difference. Donate blood and give the gift of life. 🩸❤️

ئەمڕۆ ١٤ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانیی خوێن بەخشینە.🩸دروشمی فەرمیی ئەمساڵ بریتییە لە: دڵۆپێک لە مرۆڤایەتی؛ خوێن ببەخشە، ژیان ڕ...
14/06/2026

ئەمڕۆ ١٤ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانیی خوێن بەخشینە.🩸دروشمی فەرمیی ئەمساڵ بریتییە لە: دڵۆپێک لە مرۆڤایەتی؛ خوێن ببەخشە، ژیان ڕزگار بکە.

وەک پزیشکێک، ڕۆژانە لە نەخۆشخانەکاندا دەبینم کە چۆن تەنها یەک بوتڵی لە خوێنی بەخشراو، هۆکاری گەڕانەوەی ژیانە بۆ مرۆڤێک کە لە لێواری مردندایە. زانست تاکو ئێستا نەیتوانیوە هیچ جێگرەوەیەکی دەستکرد بۆ خوێن دروست بکات، بۆیە تەنها سەرچاوە جەستەی مرۆڤە تەندروستەکانە.

زانیاریی سەرنجڕاکێش لەسەر خوێن بەخشین کە لەوانەیە نەتبیستبێت:

یەکەم: ڕزگارکردنی ٣ ژیان لە یەک کاتدا❤️
کاتێک تۆ یەک بوتڵی خوێن دەبەخشیت، لە تاقیگەکاندا پێکهاتەکانی (خانە سوورەکان، پلازما و پەڕەکانی خوێن) جیا دەکرێنەوە، ئەمەش واتە ژیانی ٣ نەخۆشی جیاواز بەیەک بوتڵی خوێن رزگار دەکەیت!

دووەم: سوتاندنی کالۆری🤾🏼‍♂️
بەپێی توێژینەوە پزیشکییەکان، جەستە لە پڕۆسەی بەخشینی خوێندا، نزیکەی ٦٥٠ کالۆری دەسووتێنێت بۆ ئەوەی دواتر خانەی نوێ بەرهەم بهێنێتەوە!

سێیەم تەندروستیی دڵ و نوێبوونەوە🫀
خوێنبەخشین هانی مۆخی ئێسک دەدات بۆ بەرهەمهێنانی خانەی نوێ و ئاستی ئاسن لە خوێندا رێکدەخاتەوە کە مەترسیی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.

کێ ئێستا پێویستی بە خوێنی تۆیە؟
١- بریندارانی رووداوەکانی هاتووچۆ و فریاکەوتنی خێرا.

٢- ئەو دایکانەی لە کاتی منداڵبووندا تووشی خوێنبەربوونی توند دەبن.

٣- نەخۆشەکانی شێرپەنجە، تالاسیمیا و هیمۆفیلیا.

٤-ئەو نەخۆشانەی نەشتەرگەریی گەورە و قورسیان بۆ دەکرێت.

کێ دەتوانێت خوێن ببەخشێت؟ ✅

هەر کەسێک ئەم مەرجانەی تێدا بێت دەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی خوێن ببەخشێت:

١- تەمەن: لە نێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵ بێت.
٢-کێش: پێویستە لە ٥٠ کیلۆگرام کەمتر نەبێت.
٣-ڕێژەی خوێن (Hemoglobin): بۆ پیاوان لە ١٣.٥ و بۆ ئافرەتان لە ١٢.٥ کەمتر نەبێت.
٤-ماوەی نێوان بەخشینەکان: پێویستە بە لایەنی کەمەوە ٣ مانگ (بۆ پیاوان) و ٤ مانگ (بۆ ئافرەتان) بەسەر دواین بەخشیندا تێپەڕ بووبێت.

کێ ناتوانێت خوێن ببەخشێت؟ 🚫

⛔️هۆکارە کاتییەکان (دوای ماوەیەک دەتوانن ببەخشنەوە):

١- تاتۆ و کونکردنی گوێ (Piercing): پێویستە لانیکەم ٦ مانگ بۆ ١ ساڵ بەسەر تاتۆکەدا تێپەڕ بووبێت.

٢- نەشتەرگەری ددان: ئەوانەی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو نەشتەرگەریی ددانیان هەبووە.

٣-دەرمان: بەکارهێنانی هەندێک جۆری دژەبەکتریا.

⛔️هۆکارە هەمیشەییەکان (هەرگیز بۆیان نییە خوێن ببەخشن):

١-هەڵگرانی نەخۆشییە گوازراوەکانی ناو خوێن وەک (ڤایرۆسی جگەر جۆری B و C، یان ئایدز HIV).
٢-تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجەی چالاک، یان سستیی توندی دڵ و گورچیلە.
٣-ئەوانەی نەخۆشیی (شەکرە)یان هەیە و دەرزی ئینسۆلین بەکاردەهێنن.

د.رۆژین مهدی

وەرزش مەکە تەنها بۆ ئەوەی لاواز بیت!🏋🏽‍♀️وەک پزیشکێک پێتان دەڵێم، سوودی وەرزش بۆ “ناو” جەستەت زۆر زیاترە لەوەی لە ئاوێنە...
06/05/2026

وەرزش مەکە تەنها بۆ ئەوەی لاواز بیت!🏋🏽‍♀️

وەک پزیشکێک پێتان دەڵێم، سوودی وەرزش بۆ “ناو” جەستەت زۆر زیاترە لەوەی لە ئاوێنەدا دەیبینیت. لەم سڵایدانەدا بە کورتی باسم کردووە کە چۆن تەنها بە جووڵە، دڵ و بۆرییەکانی خوێنت لە جەڵتە و نەخۆشی دەپارێزیت.

تۆ لە هەفتەیەکدا چەند رۆژ وەرزش دەکەیت؟

مایک بردنە بەردەم منداڵی قوربانی؟نوسینی: د.رۆژین مهدیدیسان بەزمی میدیای کوردی! ئەوەی دەبینرێت میدیا نییە، جەستەخۆری و با...
07/04/2026

مایک بردنە بەردەم منداڵی قوربانی؟

نوسینی: د.رۆژین مهدی

دیسان بەزمی میدیای کوردی! ئەوەی دەبینرێت میدیا نییە، جەستەخۆری و بازرگانیکردنە بەو ئازارە قووڵەی کە هێشتا مێشکی منداڵێکی پێنج ساڵان و سێ ساڵان نەیتوانیوە هەرسی بکات. مایک بردنە بەردەم منداڵێک کە لە شیرینی خەودا دایک و باوکی لێ سەندراوەتەوە، تەنیا نائەخلاقی نییە، بەڵکو جۆرێکە لە ئەشکەنجەی دەروونی کە بۆ هەتاهەتایە لە جەستەی ئەو منداڵانە دەمێنێتەوە.

بۆچی دەبێت ئەم بێسەروبەرییە میدیاییە ڕابگیرێت و نابێت ئەم کارە بکرێت؟

١. شۆکی گەورە و قول و (PTSD): منداڵ لەو تەمەنەدا لە ناو شۆکێکی گەورەدایە کە پێی دەوترێ Acute Trauma لەو ساتەدا مێشک توانای ڕێکخستنی زانیاریی نییە. پرسیارکردن لێیان و نیشاندانی کامێرا، برینە دەروونییەکە لە ناخیاندا دەچەسپێنێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشییە دەروونییە درێژخایەنەکان.

٢. بەکارهێنانی بێدەسەڵاتی ئەو منداڵانە: منداڵێکی پێنج ساڵان هێشتا تەمەنی یاسایی و ژیریی نییە تا بڕیار بدات کە ئایا دەیەوێت لە شاشەکان دەربکەوێت یان نا. بەکارهێنانی ئەو بێدەسەڵاتییە بۆ کۆکردنەوەی لایک و بینەر، نزمترین ئاستی رەفتاری مرۆییە.

٣. دروستکردنی گرێی دەروونی: ئەو منداڵە کە گەورە بوو، کاتێک سەیری ئەو ڤیدیۆیانە دەکاتەوە کە لەو ساتە پڕ لە ئازارەدا وەک نمایش بەکارهێنراوە، هەست بە سووکایەتی و رقێکی ئەستوور بەرامبەر بە کۆمەڵگە دەکات. ئەمە نەوەیەکی پڕ لە گرێ و تۆڵەسێنەر دروست دەکات.

٤. پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکان: لە هەموو جیهاندا یاسای توند هەیە بۆ پاراستنی منداڵ لە کاتی کارەساتەکاندا. منداڵ نابێت ببێتە سەرچاوەی هەواڵ! ئەرکی میدیا گەیاندنی ڕاستییەکانە نەک نیشاندانی فرمێسکی منداڵێک کە هێشتا نازانێت بۆچی دایک و باوکی بێدەنگن.

لە زۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بە یاسا ئەم کارە قەدەخەکراوە و سزای توندیان بۆ داناوە: بۆ نمونە لە فەرەنسا، کە یەکێکە لە توندترین وڵاتەکان لەم بوارەدا. بەپێی یاسای سزای فەرەنسی، بڵاوکردنەوەی هەر وێنە یان ڤیدیۆیەکی منداڵ کە ناسنامەکەی ئاشکرا بکات لە کاتی کارەسات یان تاواندا بەبێ ڕەزامەندی نووسراوی سەرپەرشتیارەکەی، سزاکەی دەگاتە ٤٥،٠٠٠ یۆرۆ و یەک ساڵ زیندانی. تەنانەت ئەگەر دایک و باوکیش ڕازی بن، دادگا دەتوانێت دەستوەردان بکات ئەگەر هەست بکات ئەمە زیان بە بەرژەوەندی دەروونی منداڵەکە دەگەیەنێت!!!

لە بەریتانیا بۆ نموونە دەستەی ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (Ofcom) ڕێسای زۆر توندی هەیە و تێیدا هاتووە نابێت هیچ منداڵێکی خوار ١٦ ساڵ لە بارودۆخێکی هەستیار یان پڕ لە شۆکدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکرێت. ئەگەر میدیایەک ئەمە بکات، سزای قورسی دارایی دەدرێت و ناچار دەکرێت داوای لێبوردنی فەرمی بکات و ڤیدیۆکە لە هەموو ئەرشیفێک بسڕێتەوە.

یەکێتی ئەوروپا یاسای GDPR هەیە کە یاسای پاراستنی زانیارییە گشتییەکانە GDPR، منداڵ وەک کەسی لاواز (Vulnerable Individual) دەناسێنێت هەر جۆرە بەکارهێنانێکی وێنە و دەنگی منداڵ بۆ مەبەستی بازرگانی یان میدیایی بەبێ ڕەزامەندییەکی زۆر ورد و ئاگادارانە، بە سەرپێچییەکی گەورە دادەنرێت. کۆمپانیاکانی میدیا دەتوانن تا ٤٪ی داهاتی ساڵانەیان سزا بدرێن ئەگەر مافی منداڵ پێشێل بکەن.

زۆر پێویستە لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت هەبێت کە پاراستنی منداڵ لە کاتی کارەساتەکاندا بە زۆرەملێ بسەپێنێت. هەر میدیایەک شکۆی منداڵ بشکێنێت، دەبێت مۆڵەتی کارکردنی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو رابگیری و سزای دارایی قورسی بەسەردا بدرێت.

لەکۆتایی ئەم جۆرە کارەساتانە هێندە قورسن کە هیچ کەسێک ناتوانێت بەرگەیان بگرێت…هەموومان مرۆڤین و بینینی منداڵێک کە لە شیرینی خەودا هەموو جیهانی لێ ڕووخاوە، ناخی هەموومان دەهەژێنێت و دەمانهێنێتە گریان. گریانیش کەمترین کارە کە بۆ ئەو دڵە بچووکانەی بکەین کە ژیان هێشتا نەیتوانیوە هیواکانیان بۆ ڕوون بکاتەوە بەڵام، گریان و هاوسۆزی بەس نییە!! ئەوەی ئەو منداڵانە ئێستا و لەمەودوا پێویستیانە، رەفتاری ژیرانەیە نەک تەنیا فرمێسک. گەورەترین میهرەبانی بەرامبەر بە منداڵێکی قوربانی، پاراستنی شکۆ و دەروونییەتی. نابێت ڕێگە بدەین ئازاری ئەوان ببێتە کەرەستەی میدیایی و نمایش. ژیری ئەوەیە کە بزانین کەی مایک و کامێرا دوور بخەینەوە و کەی باوەشێکی گەرم و بێدەنگییەکی پر لە دڵنیاییان پێ بدەین!

Address

Erbil-
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Doctor.Rozhin posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category