Erbil Thalassemia Center

Erbil Thalassemia Center Erbil Thalassemia Center Charity

29/05/2026
25/05/2026

ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو شەممە (30ی ئایاری 2026) پشووی فەرمی دەبێ

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێ.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

داوا لەتووشبووان و خێزانەکانیان دەکەین بەشداربن لە  ئیڤێنتی ساڵیادی ڕۆژی  جیهانی تالاسیمیا  سبەی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٧/٥/...
06/05/2026

داوا لەتووشبووان و خێزانەکانیان دەکەین بەشداربن لە ئیڤێنتی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی تالاسیمیا سبەی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٧/٥/٢٠٢٦لەهۆڵی میدیا کاتژمێر ١٠ی بەیانی..

31/03/2026

سبەی چوارشەممە (1ی نیسانی 2026) پشووی فەرمییە

ڕۆژی چوارشەممە (1ی نیسانی 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکوومەت و بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری- بابلی کلدانی (ئەکیتۆ)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکاندا دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی پێنجشەممە (2ی نیسانی 2026) دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

12/03/2026
12/03/2026
23/02/2026

ئاگاداری بۆ تووشبوە ئازیزەکان و خانەوادە بەڕێزەکانیان:

لەئێستاوە دەتوانن ئەنجامی پشکنینەکانتان وەربگرنەوە لەڕێگای ئەم لینکی وێبسایتەوە ؛
بەهیوای ساغ و سەلامەتی بۆ هەمووان ….

ئەمڕۆ، رۆژی یەکشەممە، بەرواری 28/12/2025 سەنتەری ثەلاسیمیای هەولێر بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی و تە...
28/12/2025

ئەمڕۆ، رۆژی یەکشەممە، بەرواری 28/12/2025 سەنتەری ثەلاسیمیای هەولێر بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی و تەندروستییەکان بۆ نەخۆشانی ثەلاسیمیا بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بە پێی ستانداردە پزیشکییەکان. ئەم خزمەتگوزارییانە لەژێر چاودێری و بەشداریکردنی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری کارگێری و تیمێکی شارەزای پزیشکان، پەرستاران و ستافی تەندروستی پێشکەش کران، کە بە شێوەیەکی بەردەوام هەوڵیان دا بۆ دڵنیابوون لە باشترین ئاستی خزمەتگوزاری بۆ تووشبوانمان.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی  ۲۳ / ١٢ / ٢٠٢٥ بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی گشت کارمەندەکانی سەنتەرەکەمان و بەتایبەتی پەرس...
23/12/2025

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۲۳ / ١٢ / ٢٠٢٥
بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی گشت کارمەندەکانی سەنتەرەکەمان و بەتایبەتی پەرستارەکان ؛ سەنتەری تالاسیمیای هەولێر لەژێرچاودێری بەڕیز بەڕێوەبەری سەنتەری ثالاسیمیای هەولێر ( د.ئارین کاکەیی) و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری کارگێریی بەڕێز( بژار مولود خۆشناو) خولێکی ڕاهێنان سازدرا كە خۆی لەدوو بابەت گرتبوو لەلایەن ئەم بەڕێزانە پێشکەشکرا:
١ - د.محمد دەروێش - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن وچاندنی مۆخی ئێسک ؛ سیمینارەکەی بەناونیشانی: بەرپرسیاریەتی وڕۆڵی پەرستارەکان لەپڕۆسەی چاندنی مۆخی ئێسک:
‏( Nurses’ roles and duties in bone mrrow transplantation )

٢ - مامۆستا / ڕێباز نەجات لە ڕێکخراوی ئایندە ساز
لەسەر بابەتی ناساندن و جۆرەکان وهەڵسەنگاندنی کەسایەتی یەکان
‏( MBTI personality types )

بەهیوای بەروپێشچوون وسەرکەوتنی بەردەوام بۆ گشت کارمەندە بەڕێزەکانمان بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشە بەڕێزەکانمان..

Address

Runaky Erbil
Irbil
44001

Telephone

+9647508436960

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Erbil Thalassemia Center posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Erbil Thalassemia Center:

Share

Category