کۆمەڵگای پزیشکی -مجمع طبي- ئاسۆی ژیان Asoy Jian Polyclinic

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کۆمەڵگای پزیشکی -مجمع طبي- ئاسۆی ژیان Asoy Jian Polyclinic

کۆمەڵگای پزیشکی -مجمع طبي- ئاسۆی ژیان   Asoy Jian Polyclinic کۆمەڵگایەکی پزیشکییە بۆ دەسنیشانکردن و چارەسەرکردنی ن

العنوان
مجمع ئاسۆی ژیان
شارع سايدين بنصلاوة
بين جامع التون سیتی و چوارهزاری
مقابل محطة وقود کركوك
موبايل کؤرةك
ڤایبر
وتساپ
07501349357
فيسبوك و مسنجر
asoy jian

24/02/2026

پێش ئەوەی گەدەت ببڕیت، جارێکی دیکە بیری لێبکەوە
(دکتۆر کەیفی زیرەک)

لەم ساڵانەی ڕابردوودا، دیاردەیەكی نوێ بەرۆكی كۆمەڵگەی كوردی گرتووە، ئەویش ئەنجامدانی نەشتەرگەری بڕینی گەدە (*Gastric Sleeve)ـیە. ئەم نەشتەرگەریە كە پێشتر تەنها بۆ حاڵەتە زۆر مەترسیدارەكانی قەڵەوی ئەنجام دەدرا، ئێستا وای لێهاتووە زۆركەس وەك "كلیلی سیحری" بۆ دابەزاندنی كێش لێی دەڕوانن.
بێگومان هیچ دەستكارییەك لە جەستەی مرۆڤدا بەبێ باج تێپەڕ نابێت، ئەم نەشتەرگەرییە كۆمەڵێك لێكەوتەی مەترسیداری هەیە كە نابێت بە هەند وەرنەگیرێن، لەوانە:
١. خوێنبەربوون (نەزیفبوون): كە مەترسییەكی كوشندەیە لە كاتی نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەریش.
٢. لێچوون (Leaking): دزەكردنی شلەمەنی گەدە بۆ ناو سك، كە دەكرێت ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیان.
٣. كەمی ماددە خۆراكییەكان: بەهۆی ئەوەی بڕی خواردن كەم دەبێتەوە و پرۆسەی هەرسكردن و هەڵمژینی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، كەسەكە تووشی كەمی ڤیتامین و كانزا گرنگەكان دەبێت، بۆیە پێویستە تا ماوەیەكی درێژ (هەندێك جاریش تاهەتا) پشت بە حەب و تەواوكەرە خۆراكییەكان ببەستێت.
٤. كێشەی دیكە: وەك هێڵنج و ڕشانەوەی بەردەوام و دڵەكزێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە (GERD).
٥. كاریگەرییە لاوەكییەكانی بەنج لێدان و مەترسی هەوكردنی برینەكان.

كێشەكە لە گەدەیە یان لە مێشك؟
پێویستە هەمووان ئەو ڕاستییە زانستییە بزانن كاتێك كەسێك ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام دەدات و كێشی دادەبەزێت، هۆكاری سەرەكی دابەزینی كێش خودی نەشتەرگەریەكە نییە، بەڵكو هۆكارەكەی ئەوەیە قەبارەی گەدە بچووك بووەتەوە و كەسەكە ناچار دەبێت كە بڕێكی كەمتر خۆراك بخوات.
بە واتایەكی دیكە، ئەگەر كەسێكی قەڵەو هەمان ئەو بڕە خۆراكە كەمە بخوات كە ناچارە دوای نەشتەرگەری بیخوات، بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكەش كێشی دادەبەزێت، هەروەك دەگوترێ "گرێی بەر دەستانە دەیدەینە بەر ددان!"

خاڵێكی دیكەی جێی سەرنج ئەوەیە ئەوانەی ئەم نەشتەرگەریە دەكەن پێویستە دواتر شێوازی ژیانیان بگۆڕن و لە شەكر و شیرینی و خواردنە ناتەندروستەكان دوور بكەونەوە، چونكە توێژینەوەكان دەریانخستووە كە دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێك (٣ ساڵ و زیاتر) لە نەشتەرگەریەكە، گەدە دەست دەكاتەوە بە كشان (Stretching)، بەمەش كەسەكە توانای خواردنی زیاد دەكاتەوە و كێشی زیاد دەبێتەوە ئەگەر سیستەمێكی خۆراكی تەندروست پەیڕەو نەكات، زۆر نموونەشمان هەن کە دوای نەشتەرگەری بڕینی گەدە، کەسەکە کێشی گەڕاوەتەوە هەمان کێشی بەر لە نەشتەرگەری، بگرە هەندێك جار زیاتریش! كەواتە لە كۆتاییدا هەر دەبێت بێیتەوە سەر ڕێگا ڕاستەكە، كە ئەویش "خۆراكی تەندروست"ـە.

لەوانەیە بپرسن، سەرەڕای هەبوونی ئەو مەترسیانە و لە كاتێكدا كلیلی چارەسەر (خۆراكی تەندروست) لە گیرفانی خۆیاندایە، بۆچی خەڵكی هێشتا ڕیز دەگرن بۆ ئەم نەشتەرگەرییە؟ وەڵامەكە ڕەنگە بە دڵی زۆرێك نەبێت، بەڵام هۆکارەکەی نەبوونی ئیرادەیە. بۆیە لای من وایە، قەڵەوی نەخۆشییەكە سەرچاوەكەی "خۆراك و شێوازی ژیانە". چارەسەرەکەشی نە حەبە، نە دەرزییە، نە باڵۆنە و نە بڕینی بەشێكە لە جەستە، بەڵکو چارەسەر تەنها ئاشت بوونەوەیە لەگەڵ خۆراكی تەندروست.

*ئەم بیروڕایە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی خۆراك (Gastric Bypass)یش نەگۆڕە.

ژمارە ٤٤۹۳ی ڕۆژنامەی هەولێر

Address

Bnaslawa Road, Near ALTUN Mosque, ERBIL, IRAQ.
Irbil
44001

Telephone

+9647501349357

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵگای پزیشکی -مجمع طبي- ئاسۆی ژیان Asoy Jian Polyclinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to کۆمەڵگای پزیشکی -مجمع طبي- ئاسۆی ژیان Asoy Jian Polyclinic:

Shortcuts

Share