د. زانا دزەیی - پسپۆری تایبەتمەندیی هەناسە و سییەکان / Chest Clinic

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • د. زانا دزەیی - پسپۆری تایبەتمەندیی هەناسە و سییەکان / Chest Clinic

د. زانا دزەیی - پسپۆری تایبەتمەندیی هەناسە و سییەکان / Chest Clinic د.زانا دزەیی - دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی هەناو - دکتۆرا لە پسپۆڕیی ووردی هەناسە و سییەکان
اخصائي امراض الباطنية - اختصاص دقيق في امراض الرئة و الجهاز التنفسي

05/05/2026

لە ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی ڕەبۆ، کورتە باسێک و چەند ڕێنماییەک بۆ تووشبووان.

23/04/2026

بەکارھێنانی بەخاخ و پەمپی ڕەبۆ تووشی ئاڵوودەبوونت ناکات و بە پێچەوانەوە چارەسەری سەرەکیی نەخۆشیی ڕەبۆ بەکارھێنانی پەمپەکانە بە شێوازێکی تەندروست.

هەموو سیخەیەکی سنگ لە منداڵی کەمتر لە پێنج ساڵ هەموو جارێک یەکسان نییە بە نەخۆشیی ڕەبۆ!زۆر جار هۆکاری تر هەن بۆ سیخە (خی...
25/01/2026

هەموو سیخەیەکی سنگ لە منداڵی کەمتر لە پێنج ساڵ هەموو جارێک یەکسان نییە بە نەخۆشیی ڕەبۆ!
زۆر جار هۆکاری تر هەن بۆ سیخە (خیسە)ی سنگ، کە هۆکار و حاڵەتی کاتیین بۆ نموونە هەوکردنی ڤایرەسی ڕێرەوی هەناسە و سییەکان، بە چاک بوونەوەی حاڵەتەکە، سیخەکەش نامێنێت.

د.زانا دزەیی
پسپۆڕی تایبەتمەندی نەخۆشییەکانی هەناسەدان و سییەکان

21/12/2025

دەستنیشان کردنی پێشینەی شێرپەنجەی سیەکان
لەم ڤیدیۆ ڕیکۆردە بە کورتیی ڕوون کراوەتەوە

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە هەماهەنگیی هاوپیشەی بەڕێزم د.باغەوان پسپۆڕی تایبەتمەندی نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە و لەگەڵ هاوپی...
18/12/2025

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە هەماهەنگیی هاوپیشەی بەڕێزم د.باغەوان پسپۆڕی تایبەتمەندی نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە و لەگەڵ هاوپیشەکانم لە پسپۆڕی نەخۆشییە ڕۆماتیزمییەکان بەشدار بووین لە پێشکەش کردنی بابەتێک لەسەر دەرمانی دژە-ڕیشاڵی سییەکان لە نەخۆشییە جیاجیاکانی بەڕیشاڵ بوونی سییەکان.

لە ئێستادا خۆشبەختانە ئەم دەرمانە لە نەخۆشخانە حکومییەکان بەردەستە و بێ بەرامبەر بە تووشبووان دەدرێت و لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕیی دەرمانەکە بۆ تووشبووان بەکاردێت.

سوپاس بۆ کۆمپانیای دەرمانسازی جیهانیی (بۆرینگەر) بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ دابین کردنی دەرمانەکە.

12/11/2025

تێبینییەکی گرنگ لەسەر بەکارھێنانی دەرمانی ستیڕۆید (کۆرتیزۆن)

21/09/2025
ھاونیشتیمانی ئازیز:-ئەگەر خۆت یان کەسێکی نزیک و ناسیاوێکت نەخۆشیی "ڕەبۆ"، نەخۆشیی ھەوکردنی درێژخایەنی سییەکان، یان جگەرە...
07/09/2025

ھاونیشتیمانی ئازیز:

-ئەگەر خۆت یان کەسێکی نزیک و ناسیاوێکت نەخۆشیی "ڕەبۆ"، نەخۆشیی ھەوکردنی درێژخایەنی سییەکان، یان جگەرەکێشە، یان ھەر نەخۆشییەکی تری درێژخایەنی سییەکان و دڵ و گورچیلەیان ھەیە، یان بە گشتیی ئەوانەی لەسەرەوەی ٦٥ ساڵن، یان تووشبووانی شێرپەنجە و یان ئەوانەی بەرگری لەشیان کەمە بە هۆکاری جیاواز، ئەوا لەم مانگەوە تا کۆتایی مانگی ١١ پێویستە ڤاکسینی (لوقاح-پێکوتە)ی ئەنفلەوەنزا وەربگریت، ڕێژەی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا و تێکدانی باری نەخۆشییەکانی سییەکان کەمتر دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ٪٦٠ و ھەموو کۆمەڵە پزیشکییەکانی سینگ و سییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، لە ڕێنمایی ساڵانەیاندا ئاماژەیان بەم خاڵە کردووە.

-ڤاکسینەکە ھەندێک بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان و سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان ھەیە و ڤاکسینێکی سەلیمە و ماک و لێکەوتە نەخوازراوەکانی زۆر کەمە.

چەند تێبینییەک:

یەکەم/ بۆ ئەم کەسانەی کە ھەستیاریی (حەساسییە)یان بە ھێلکە ھەیە پێویستە لەژێر چاودێریی لە نەخۆشخانە بمێننەوە لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسینەکە
دووەم/ بۆ ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە شەش مانگ کەمترە، نابێت وەریبگرن. دوای شەش مانگی تەمەن ئاساییە وەریبگرن.

سێیەم/-خانمی دووگیان دەتوانێت وەریبگرێت و هیچ کێشەیەکی نییە

چوارەم/ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیی بە نزیکتریین بنکەی تەندرووستی ناوچەکەت بکە و ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە.

لەگەڵ هاوپیشەی بەڕێز، د.باغەوان، بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر و کۆمپانیای ئەستڕازێنیکا، بەیەکەوە پ...
29/08/2025

لەگەڵ هاوپیشەی بەڕێز، د.باغەوان، بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر و کۆمپانیای ئەستڕازێنیکا، بەیەکەوە پێشکەش کردنی سێمینارێک بۆ پۆڵێک لە پزیشکانی پسپۆڕە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای ھەولێر لەسەر بابەتی چۆنیەتی ڕێگریی کردن لە بەهەڵە بەکارهێنانی دەرمانە ستیڕۆیدییەکان ( کۆرتیزۆن) لەلایەن نەخۆشان و ڕێکارە زانستییەکانی بەکارھێنانی دەرمانەکە لە تووشبووانی نەخۆشیی ڕەبۆ و هەروەها ڕۆڵی بەکارھێنانی دەرمانە بایۆلۆجییەکان لە نەخۆشیی ڕەبۆ.

کەمی ڤیتامین دی ئەو بابەتەی کە پێویستە قسەی لەسەر بکرێتلەم چەند ساڵەی دوایی لە کوردستان باسی گەرمی ناو پزیشکان و چارەخوا...
18/08/2025

کەمی ڤیتامین دی
ئەو بابەتەی کە پێویستە قسەی لەسەر بکرێت

لەم چەند ساڵەی دوایی لە کوردستان باسی گەرمی ناو پزیشکان و چارەخوازان و تاقیگە پزیشکییەکان بوو بە بابەتی کەمی ڤیتامین دی، بەجۆرێک هەرچی هەڵدەستێت نیشانە یان کۆنیشانە یان هۆکار یان دەرەنجامی نەخۆشیی و ناڕەحەتییەک دەخاتە پاڵ کەمی ڤیتامین دی!

ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ڤیتامین دی بەیەکێک لە سەرەکیترین ڤیتامینەکانی فسیۆلۆژی و مێتابۆلیزمی لەش دادەندرێت و کەمی ڤیتامینەکە بەستراوەتەوە بە چەندین حاڵەت و نەخۆشیی لەوانە:
ئێسکە نەرمە، کەمی کالسیۆم، کەم بوونەوەی بەرگریی لەش، پەیوەندیی بە ڕێگریی کردن لە نەخۆشیی شەکرە، نەخۆشییە خودبەرگرییەکان، نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، هەندێ جۆری شێرپەنجە و چەندینی تر..
بەڵام بە چ ڕێژە و چ ڕاددەیەک؟! بە کام داتا و دەلیلی باوەڕپێکراو؟!

بەشی زۆری چارەخوازان و تەنانەت هاووڵاتی تەندروستیش ئەگەر چووبێت بۆ پشکنین و چێک کردنێکی گشتیی لە تاقیگە، ئەوا بێ گومان داوای پشکنینی ڤیتامین دی کردووە، جا چ خۆی بێت چ پزیشک بێت، جاری واش هەیە کابرای تاقیگە یان عیادەی لاکۆڵان بۆی کردووە، هەر بەوەش ناوەستێ باسەکە، زۆربەی جار دەبینین بە شێوازێکی هەڕەمەکیی و نازانستیی و ناتەندروستی، ڤیتامین دی بە شێوازی جۆراوجۆر دراوە بە چارەخوازان یان کەسانێک کە کێشەکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە کەمی ڤیتامین دی نەبووە!

با بێین بەیەکەوە بزانین بەپێی زانست و کۆمەڵە پزیشکییە جیهانییەکان و ڕێنیشاندەرە پزیشکییەکانی جیهانیی و هەرێمیی، کەی پێویستە کەسێک پشکنینی کەمی ڤیتامین دی بۆ بکرێت؟

پێش وەڵامەکە، بەداخەوە تا ئێستا چ لە کوردستان و چ لە عێراق هیچ ڕێنیشاندەرێکی پزیشکیی بوونی نییە لەسەر کە ئایا پشکنینی کەمی ڤیتامین دی بۆ کێ بکرێت و لە چ ڕێژەیەک ڤیتامین دی بە کەم دادەنرێت، ئەوەی هەیە کۆمەڵە پزیشکییە ئەوروپیی و ئەمریکیی و بەریتانیی و هتد کە ئەو کۆمەڵانە بە تایبەت بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە داندراون و خۆیان باسی ئەوە دەکەن کە هەر ناوچەیەکی جوگرافیی دەبێت ڕێنیشاندەری پزیشکیی تایبەت بە خۆی هەبێت چونکە ڕێژە و بڕی ڤیتامین دی بە پێی ناوچەی جوگرافیی، ئیتنیک و ڕەچەڵەک و ڕەنگی پێست و چۆنیەتیی و تینی تیشکی خۆر و جۆری خواردنی ناوچەکان جیاوازە.

یەکەم/ هەموو ڕێنیشاندەرە پزیشکییەکانی جیهان لەسەر ئەوە هاوڕان و کۆکن کە بەبێ گەڕانەوە بۆ پزیشک نابێت پشکنین بۆکەمیی ڤیتامین دی بکرێت.
نابێت بەبێ پێویستیی، پشکنینی ڤیتامین دی لە پشکنینە ڕۆتینەکان بێت.

دووەم/
نابێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێنمایی پزیشک و دەرمانساز بۆ هەر مەبەستێک بێت، دەرمانی ڤیتامین دی بەهەر بڕ و شێوازێک وەربگیرێت.

سێیەم/
زۆربەی کۆمەڵە پزیشکییە جیهانییەکان هاوڕان کە دەبێ خۆدانە بەر تیشکی خۆر بە شێوازێکی زانستیی و خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی لە پێشینەی ڕێگەچارەکانی کەمیی ڤیتامین دی بێت و لەپاڵ ئەوانەدا وەرگرتنی بڕی دیارییکراو لە ڤیتامینەکە بەپێی ڕێنیشاندەرە پزیشکییەکان دەدرێت

چوارەم/
کۆمەڵەی ئەمریکیی بۆ نەخۆشییەکانی ڕژێنەکان لە دوایین ڕێنیشاندەریدا دەڵێت
هەندێ گروپ هەن لە خەڵکی کە پێویستە پشکنین بۆ کەمی ڤیتامین دی بکەن لەوانە:
تووشبوانی فشەڵی یان پوکانەوەی ئێسک، تووشبوانی نەخۆشیی پەککەوتنی درێژخایەنی گورچیلەکان، قەڵەویی بەتایبەت ئەوانەی یەکەی بارستایی لەش یان لە ٣٠ زیاترە، تووشبوان بە هەندێ نەخۆشیی کە کاریگەری دەکەنە سەر مژرانی ڤیتامین دی لە کۆئەندامی هەرس وەک نەخۆشیی هەستیاریی گەنم یان ئەوانەی نەشتەرگەری بڕینی گەدە و ڕیخۆڵە باریکەیان بۆ کراوە.

پێنجەم/
کۆمەڵە پزیشکییەکان دەڵێن بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٧٥ ساڵانە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیی ئەوتۆیان نەبێت، پێویست ناکات پشکنینی وەرزیی یان ساڵانە بۆ کەمی ڤیتامین دی بکات.

دەرەنجام/
پێویستە بە دیقەتەوە مامەڵە لەگەڵ پشکنینی کەمی ڤیتامین دی و چارەسەری بکرێت، پێویستە هەڵسەنگاندنی پزیشکیی و زانستیی تەواو بکرێت کە کەی و بۆ کێ و چۆن بکرێت، ناکرێت هەموو نیشانەیەکی وەک بێ هێزیی و بێ خەویی و ئازاری بەردەوامی ماسولکە و جومگەکان و سەرئێشەی بەردەوام تەنها بۆ کەمی ڤیتامین دی بگەڕێنینەوە پێش ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەواو بکرێت.

هیوادارم بابەتەکە بۆ خوێنەر سوودی هەبێت

تێبینیی:
ڤیتامین دی بابەتێکە فرە ڕەهەند و فرە ڕاو بۆچوونە هەتا لە نێو ناوەندە پزیشکییە جیهانییەکان، ئەوەی پێویستە بیزانین کە تا ئەو ساتەش باس و خواستی زۆر هەڵدەگرێت و تا ئێستا بابەتەکە بە تەواویی یەکلا نەکراوەتەوە و پێویستیی بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زیاترە، چونکە دەشێ زۆرینەی ئەو شتانەی باس کراون لەسەر کەمی ڤیتامین دی گۆڕانکارییان بەسەردابێت.

د.زانا دزەیی
پزیشکی پسپۆڕی هەناو و پسپۆڕی وورد لە نەخۆشییەکانی هەناسە و سییەکان

Address

Irbil
00964

Opening Hours

Tuesday 16:00 - 20:00
Wednesday 16:00 - 20:00
Saturday 16:00 - 20:00
Sunday 16:00 - 20:00

Telephone

+9647503330356

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د. زانا دزەیی - پسپۆری تایبەتمەندیی هەناسە و سییەکان / Chest Clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to د. زانا دزەیی - پسپۆری تایبەتمەندیی هەناسە و سییەکان / Chest Clinic:

Shortcuts

Share

Category