نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر, Hospital, Irbil.

29/08/2026

بۆ بەردەوامبوون لە بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان،
ئەمرۆ شەممە (٢٠٢٦/٨/٢٩)،
بەڕێز (د. شادان شێروان حەیدەری)، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر، بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەی بەسەرکردەوە.
ئامانج لەم بەسەرکردنەوەیە، لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی تەندروستیی نەخۆشەکان و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتییانی خۆشەویست.
لە بەشێکی تری چالاکییەکانیدا، بەڕێز بەڕێوەبەر لە نووسینگەی بەڕێوەبەر تایبەتی خۆی پێشوازی لە ژمارەیەک لە هاووڵاتییان کرد و لەنزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کارووبار و داواکارییەکانیان کرد.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر

ئاماری مانگی ٧ی تەمموز لەنەخۆشخانەکەمان .‎ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری هەولێر
29/08/2026

ئاماری مانگی ٧ی تەمموز لەنەخۆشخانەکەمان .

‎ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

28/08/2026

نەشتەرگەریەک بە سەرکەوتوویی لە نەخۆشخانەکەمان ئەنجامدرا
دوای ئەوەی نەخۆشێکی ئازیز تەمەن ٤٣ ساڵ سەردانی نەخۆشخانەکەمان دەکات ،بەهۆی هەبوونی گرێ لە مندالدانی کە گرێکەی قەبارەی دەگەیشتە ٧ سم زیاتر وە هەروەها هەبونی کیسی هێلکەدانی کە کێشەی تەندروستی زۆری بۆ نەخۆش دروست کردبوو، بینینی لە لایەن دکتۆری پسپۆری بێهۆشکاری ، وە بینینی و رازی بون لە لایەن لیژنەی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەمان،
سوپاس بۆ خوا توانرا نەشتەرگەری دەرهێنانی گرێیەکە و کیسەکەی بۆ بکرێ بە بێ زیان گەیاندن بە مندالدان و هێلکەدانی نەخۆش.
سوپاس بۆ خوا و ستافی نەشتەرگەری و بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشکان و تیمی نەشتەرگەری، بەشی چاودێری چڕ، لە ئێستادا نەخۆشەکە باری تەندروستی جێگیرە.
نەشتەرگەریەکە بە سەرپەرشتی:
د.شادان شێروان حەیدەری / پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی ئافرەتان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانە
د.هیوا محمد رحیم/ پزیشکی پسپۆڕی سڕکردن
د.شارا خالد حميد / پزیشکی
نیشتەجێی دێرینی ئافرەتان
د.ئەڤین احمد /پزیشکی نیشتەجێی دێرینی ئافرەتان
سامان حسين / یاریدەدەری سڕکردن
کوردستان مولود / یاریدەدەری نەشتەرگەری
منەت صمد / بەردەست
سومیە مغديد/ بەردەست

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکەمان سوپاس و دەستخۆشی لە پزیشک و ستافی تیمی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ و بانکی خوێن دەکەین.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. ئاریانا شێخ خالص بەرزنجی) سەرۆکی بۆردی کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و سەرۆکی کۆمەڵەی پزیش...
28/08/2026

بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. ئاریانا شێخ خالص بەرزنجی) سەرۆکی بۆردی کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی ئافرەتانی کوردستان، و بەبەشداریی بەڕێزان
(د. شادان شێروان حەیدەری) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر، و (د. لانە تەڵعەت سامان) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەتایا ئیماراتی بۆ لەدایکبوون و منداڵان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە پزیشکانی پسپۆڕی ئافرەتان، میتینگی زانستیی کۆمەڵەی پزیشکانی ئافرەتان بەڕێوە چوو.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر

27/08/2026

بەڤیدیۆ
بەئامادەبونی
بەڕێز (پ.د. ئاریانا شێخ خالص بەرزنجی) سەرۆکی بۆردی،کوردستانی بۆ پسپۆرییە پزیشکیەکان سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی ئافرەتانی کوردستان
بەبەشداری بەرێز(د. شادان شێروان حەیدەری) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر لەگەل بەڕێز( د.لانه طلعت سامان) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عطايا ايماراتى بؤ له دایک بوون و منداڵان
و پزیشکانی پسپۆری ئافرەتان لەمیتینگی زانستی کۆمەڵە ی ئافرەتان .

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر،

ئەنجامدانی ڕاپۆرتی ڕۆژانە ،،،،  ئەنجامدانی ڕاپۆرتی زانستی هه‌فتانه‌ی به‌شی ئافره‌تان و منداڵبون لە نه‌خۆشخانه‌كەمان لەگ...
26/08/2026

ئەنجامدانی ڕاپۆرتی ڕۆژانە ،،،،

ئەنجامدانی ڕاپۆرتی زانستی هه‌فتانه‌ی به‌شی ئافره‌تان و منداڵبون لە نه‌خۆشخانه‌كەمان لەگەل پزیشکانی پسپۆری ئافرەتان بەسەرپەرشتی بەرێز
(د.شادان شێروان حیدری )بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوون لەگەل بەرێز
(د. مھاباد صابر ) سەرۆکی بەشی ئافرەتان بەرێوەچوو
مەبەست لەم ڕاپۆتەدا بۆ تاووتۆێ كردنی زانستیانه‌ی كه‌یسه‌كان به‌تایبه‌ته‌ی كه‌یسه‌ ترسناك و ده‌گمه‌نه‌كان وه‌ له‌‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ كاری پزیشكان به‌ پسپۆر و پزیشكانی نیشته‌جێی دێرین وه‌ به‌شه‌كانی تر كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌ .

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوونی فێركاری هەولێر

25/08/2026

ئەمرۆ سێشەمە:٢٠٢٦/٨/٢٥
سەرەرای پشوو لە دوای تەواو بوونی مەراسیمی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئازیزمان محمد (د.خ)
بەرێز
( د. شادان شێروان حیدری ) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر ،
سەردانی بەشەکانی نەخۆشخانەی کرد ، ئامانج لەسەردانەکەی بەڕێز بەڕێوەبەر لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لەنەخۆشخانەکەمان بۆ هاولاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

25/08/2026

ئەمڕۆ سێشەممە:٢٠٢٦/٨/٢٥
چاوپێکەوتنی بەرێز ( د.شادان شێروان حیدری ) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوونی فێركاری هەولێر ’ لەگەل کەناڵی پایەتەخت لەمەراسیمی مەولودی لەدایکبوونی حەزرەتی‏ (محمدﷺ) لەنەخۆشخانەکەمان .

25/08/2026

یادی لەدایکبوونی حەزرەتی‏ (محمدﷺ) لەنەخۆشخانەکەمان بەرزڕاگیرا

ئەمڕۆ سێشەممە:٢٠٢٦/٨/٢٥

بەئامادەبونی بەرێز ( د.شادان شێروان حیدری ) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوونی فێركاری هەولێر ’ مەراسیمی مەولودی لەدایکبوونی حەزرەتی‏ (محمدﷺ) بەڕێوەچوو ، هەربەم بۆ نەیەوە بەرێز بەڕێوەبەری نەخۆشخانە سەردانی نەخۆشخانەی کرد و پیرۆزبایی لە پزیشك و كارمەند و ستاف و كارگوزار و زێرەڤانی و پۆلیسی نەخۆشخانەكەمانی کرد هەر بەم بۆنەیەوە دابەشکردنى شیرینی بەسەر پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانە دابەشكرا یادى ئەم ڕۆژە مەزن و پیرۆزە بەرز ڕاگیرا لەنەخۆشخانەکەمان .

‎ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە:٢٠٢٦/٨/٢٥بەرێز ( د.شادان شێروان حیدری ) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوونی فێركاری هەولێر ’ بەب...
25/08/2026

ئەمڕۆ سێشەممە:٢٠٢٦/٨/٢٥

بەرێز ( د.شادان شێروان حیدری ) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوونی فێركاری هەولێر ’ بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی‏ (محمدﷺ) سەردانی نەخۆشخانەی کرد پاشان پیرۆزبایی لە پزیشك و كارمەند و ستاف و كارگوزار و زێرەڤانی و پۆلیسی نەخۆشخانەكەمانی کرد هەر بەم بۆنەیەوە دابەشکردنى شیرینی بەسەر پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانە دابەشكرا یادى ئەم ڕۆژە مەزن و پیرۆزە بەرز ڕاگیرا لەنەخۆشخانەکەمان .

‎ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

Address

Irbil

Telephone

+964662240064

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category