کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist, Health & Wellness Website, ناونیشانی عیادە/هەولێر ٤٠ مەتری چواڕیانی کۆک/کۆمەڵگای پزیشکی دەڵانی, Irbil.

د. ئازاد محمد خۆشناو
دکتۆراە (بۆرد) لە نەخۆشیە دەروونی و هۆشمەندیەکان
طبیب اخصائي للامراض النفسیة و العقلیة
ناونیشانی عیادە:- هەولێر 40 مەتری چوارڕیانی کۆک
ژمارەی سکرتێر:- 07733163434 & 07507909001 (Psychiatrist) MBChB/FABHS
Healthy mind🧠-Healthy life🍀

27/08/2026

🟢هەموو شتێک دەربارەی نەخۆشی دوو جەمسەری 😊&☹️
Bipolar Affective Disorder
مرض الثُنائي القُطب
#زانستیانەوسادە

د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

🟢ڕەنگە هێشتا لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نەبێ بەڵام لەگەڵ ئەوەش هۆشیاری دەرووندروستی باشتر بووە و خەڵک ئێستا کراوەتر لە باب...
25/08/2026

🟢ڕەنگە هێشتا لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نەبێ بەڵام لەگەڵ ئەوەش هۆشیاری دەرووندروستی باشتر بووە و خەڵک ئێستا کراوەتر لە بابەتەکان ئەڕوانێ…
نمونە/ دوێنێ هەندێ کاروبارم هەبوو لە یەکێک لە فەرمانگە حکومیەکان کاتێک بینیم بەڕێوەبەری ئەو شوێنە کە ئافرەتێکی بەڕێزە دەرکەوت چارەخوازی خۆم بوو، زۆر بە گەرموگوڕی بەرەوپیرمەوە هات و ئیتر هەموو فەرمانبەرەکانی تێگەیاند ئیشی دکتۆر ڕاپەڕێنن و ئەوەی جێی سەرنج و دڵخۆشیم بوو بە هەموویانی ئەوت ئەوە دکتۆر ئازادە اخصائی نەفسیە دکتۆری خۆمە زۆر زوو ئیشەکانی لۆ بکەن…

✉️ئەم نمونە باوەڕبەخۆبوون و تێگەیشتووی ئەم چارەخوازە بەڕێزە لەلایەک و کراوەیی و باشتربوونی ئاستی تێگەیشتنی کۆمەڵگا لەلایەکی تری نیشاندام لەمەر نەخۆشیە دەروونیەکان.

د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

🔴مەلا گۆتی ماچەکم بدێ! ئەمنیش ڕاست هەراتمە دەرێ🏃‍♀️😞ئەمە قسەی خاتوونەکی کچی تەمەن ٤١ ساڵی بەخشراو بوو کە گرفتی سنورداری ...
23/08/2026

🔴مەلا گۆتی ماچەکم بدێ! ئەمنیش ڕاست هەراتمە دەرێ🏃‍♀️😞

ئەمە قسەی خاتوونەکی کچی تەمەن ٤١ ساڵی بەخشراو بوو کە گرفتی سنورداری ئاستی ژیری (Intellectual disability بیرکۆڵی) هەبوو! دڵساف و بێگەرد بە زەردەخەنەیەکی تێکەڵ لە نامرادی و پڕ ترس و قین لۆ ئەو کەسە ئەو قسەیەی کرد…

✉️ڕێزم لۆ مامۆستا باش و زانستدۆست و ڕۆشنبیرەکان هەیە بەشێکیان لە نزیکەوە هەڤاڵی ئازیزمن کە ناچنە ژێر باری بابەتی خوڕافیات و نازانستی و خەڵک بەلاڕێدا نابەن بەس بەڕاستی معقولیش نیە ئەگەر خەڵکیش پەناتان لۆ دەبا لە ناهۆشیاری بێ یان هەر هۆکاری تر ئیستیغلال بکرێ و گێچەڵی پێبکرێ لەلایەن بەشێکیان…

کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

22/08/2026

🟢نەخۆشی دووجەمسەری (Bipolar affective disorder/اضطراب ثنائي القطب) چیە؟
لە زنجیرەی ئەمجارەی #زانستیانەوسادە لەم هەفتەیە
چاوەڕوان بن⏳

د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

20/08/2026

🟢دەرمان گۆڕین لە دەرمانخانەکان بە بەدیل و جۆری جیا زۆر جار کارەساتی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە
نمونە/ چیڕۆکی ئەم نەخۆشە کە بەداخەوە خەریکبوو گیان لەدەست بدات👇🏼👇🏼👇🏼
تیبینی/ چارەخوازەکە لای خۆمەوە عیلاجەکانی وەرگتربوو بەڵام دواتر کە ئەم پاکێتەی لێدەبڕێ ئەچێ لەسەری بکڕێتەوە لە دەرمانخانە لێی دەگۆڕن…

د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

🟢هیچ نەخۆشیەک بە ئۆنڵاین و لە پشت مۆبایل و شاشە دەستنیشان و چارەسەر ناکرێ. {ئەمە یاسای پڕاکتیسی پزیشکیە} ئەگەر ئەمە لۆ ه...
18/08/2026

🟢هیچ نەخۆشیەک بە ئۆنڵاین و لە پشت مۆبایل و شاشە دەستنیشان و چارەسەر ناکرێ.
{ئەمە یاسای پڕاکتیسی پزیشکیە}
ئەگەر ئەمە لۆ هەر پسپۆڕیی و بوارێکی تری پزیشکی جارێک ڕاست بێ، لۆ پسپۆڕی نەخۆشی و تەنگەژە دەروونیەکان 10 جار ڕاستە…

تۆی چارەخوازی بەڕێز تکایە داوامان لێمەکەن و قەبووڵیشی مەکەن کە بە ئۆنڵاین و تلفون و ڤیدیۆکۆڵ باسی باری دەروونی و تەندروستی خۆت بۆ من یان هیچ کەسێک بکەیت…
هەموو ئەوانە وەک ڕێزێک لۆ تۆی بەڕێز و تەندروستی و ئاریشەکەت، یعنی ناکرێ ڕۆژانە دەیان کەس نامە و تلفون لۆ خۆم و سکرتێر ئەنێرن ئەمانەوێ کاک دکتۆر بە ئۆنڵاین بمان بینێ!
هەیانە ووتبووی لە دەرەوەی ووڵاتم چەند پارەتان ئەوێ بۆتانی حەواڵە ئەکەم!
پرسیارێکی سادەت هەیە بەپێی توانا و کات لەخزمەتم بێ بەرامبەر بەڵام بینینی چارەخواز و چارەسەر بە ئۆنڵاین نە زانستیە نە یاساییە نە لۆژیکی تێدایە.
ڕێزی زۆرم💐

کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

17/08/2026

🔺پرسیار/ باوترین هۆکاری نەخۆشی خەمۆکی لەم سەردەمە چیە؟
#زانستیانەوسادە

کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

ئەو ساتەی دایە حاجی بە پشتی کووڕەوە لە گوندێکی دورەدەستی ناوچەی بادینانەوە خۆی ئەکا بە نۆرینگەکەتدا، دەستکی بە تەسبیحەکە...
16/08/2026

ئەو ساتەی دایە حاجی بە پشتی کووڕەوە لە گوندێکی دورەدەستی ناوچەی بادینانەوە خۆی ئەکا بە نۆرینگەکەتدا، دەستکی بە تەسبیحەکەی زکری خودا ئەکات و دەستەکەی تری قاپێک هەنجیری فرێش دەخاتە سەر میزەکەت و ئەڵێ دکتۆر دەبی هەر لێم وەرگری بەدەستی خۆم لۆم لێمکردیتەوە…
ئا لەم کاتەیا ڕێک هەستە دڵ پڕ ئەکا لە ووزە، ئومێد، حەز، خولیا و ماندوو نەبوون و چاویش پڕ لە قوڵپ و فرمێسکی خۆشەویستی ئەوە ئەو هەستەیە لە هیچ پیشەیەکی تر بوونی نیە🥹
🟢ئا لەم لەحزەیەدا هەرچیەک لە:-
🔹شەونخونی ٢٦ ساڵی خوێندن.
🔹خەفەربوون و ئێشکگری لەم شار و شارۆچکە.
🔹دەربەدەری و دوورلەماڵ و حاڵی و کەس و کاری.
🔹گەڕان و دەستپانکردنەوەی فێربوون لەم و لەو لەم شار و ئەو ووڵات.
🔹دەرنەچوون و دوانیوەڕۆ تەنها و مانەوەکانت لە ماڵ لەکاتێ خەڵک هەمووی لە گەشت و سەیران و جەژن و خۆشیدا بوون.
هەمووی وەک بڵقی سەر ئاو لە یادگەتدا کاڵئەبنەوە و نامێنن🤍
دیاری و دەستەوایەکی سادە لە بنەڕەتدا بەڵام بە مەزن لە مانادا🙏🏻
کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

🟢ئەم وێنە کۆنەم بینیەوە هەستم کرد دەمێکە ڕۆچوومە لە لێکۆڵینەوەی (مێشک🧠)ی مرۆڤ…فیسبووک ئەو وێنەیەی بیرخستمەوە، کۆلێژی پزی...
14/08/2026

🟢ئەم وێنە کۆنەم بینیەوە هەستم کرد دەمێکە ڕۆچوومە لە لێکۆڵینەوەی (مێشک🧠)ی مرۆڤ…

فیسبووک ئەو وێنەیەی بیرخستمەوە، کۆلێژی پزیشکی زیاتر لە ١٥ ساڵ بەر لە ئێستایە لە توێکاری کەللە سەردا (توێکار/Disector) بووم ئەوسا…

تێبینی/ کەس نەڵێ خەنافسەک گەنجانە و جوانە چونکە تأکیدم لەوە🧐🤓

د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

13/08/2026

🟢چۆن وابکەم منداڵەکەم ژیر و زیرەک بێ؟
فەرموون #زاسنیانەوسادە بینەری بن👇🏼👇🏼👇🏼

کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist

Address

ناونیشانی عیادە/هەولێر ٤٠ مەتری چواڕیانی کۆک/کۆمەڵگای پزیشکی دەڵانی
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 15:00 - 21:00
Tuesday 15:00 - 21:00
Wednesday 15:00 - 21:00
Thursday 15:00 - 21:00
Saturday 15:00 - 21:00
Sunday 15:00 - 21:00

Telephone

+9647503163433

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to کلینیکی د.ئازاد خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان-Dr. Azad Psychiatrist:

Shortcuts

Share