Dr. Badr Qader Surchi

Dr. Badr Qader Surchi Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr. Badr Qader Surchi, Doctor, Irbil.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بدر سورچی - پسپۆڕی کلینیکی لە چارەسەری نەخۆشی بەگیادەرمان بەڕێگای زانستی خاوەنی مۆلەتی ژمارە (١) وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق

12/07/2026

گندۆرەی دێمی؛ پاشای میوەکانی هاوین، ئامۆژگاری ڕۆژانە (٧) پ.ی. دکتۆر بدر سورچی. بڕۆ کۆمێنتی یەکەم و دووەم

شانازی مۆلەتی ژمار (١)نەخۆش پێش سەردان واباشە ئەو پۆستە بخوێنێتەوە.ئەگەر دەتوانی ئەو پۆستە کۆمێنت و شێری بکە تا ھەمووان ...
10/07/2026

شانازی مۆلەتی ژمار (١)
نەخۆش پێش سەردان واباشە ئەو پۆستە بخوێنێتەوە.

ئەگەر دەتوانی ئەو پۆستە کۆمێنت و شێری بکە تا ھەمووان ئەو ڕاستیە بزانن.

ئێمە چۆن خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆش پێشکەش دەکەین؟

چارەسەری زانستی، ئەخلاقی پیشەیی و متمانەی نەخۆش، سێ بنەمای سەرەکی کارەکانمانن.

لە نۆرینگەی پ.ی. دکتۆر بدر قادر سورچی، هەموو خزمەتگوزارییەکان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بە پشتبەستن بە بنەماکانی زانستی و شواهدی نوێی پزیشکی پێشکەش دەکرێن.

١. چارەسەری تەواوکاری، نەک دەستنیشانکردنی نەخۆشی
ئەرکی نۆرینگە پشتیوانیکردنی چارەسەری پزیشکی (Complementary Therapy) ـە. بۆیە هەموو نەخۆشێک پێویستە پێش سەردان، لەلایەن پزیشکێکی پسپۆرەوە پشکنین و دەستنیشانی نەخۆشییەکەی بۆ کرابێت.

٢. بەرنامەی چارەسەری بە بنەمای زانست
هەموو بەرنامەکان بە پشتبەستن بە ئەنجامی پشکنینەکان، مێژووی نەخۆشی، دۆخی تەندروستی و نوێترین سەرچاوە زانستییە باوەڕپێکراوەکان دادەنرێن.

٣. چارەسەرییەکی گشتگیر
بەرنامەی چارەسەری لە دەرمانی گیایی ستاندارد و خاوەن مۆڵەت، بەرنامەی خۆراک، گۆڕینی شێوازی ژیان، ڕێنمایی زانستی و چاودێری بەردەوام پێکدێت.

٤. بەرنامەی تایبەت بۆ هەر نەخۆشێک
هەر نەخۆشێک بەپێی دۆخی تەندروستی خۆی بەرنامەیەکی تایبەتی پێ دەدرێت و هیچ بەرنامەیەکی گشتی بۆ هەمووان بەکارناهێنرێت.

٥. فێرکردن و ڕێنمایی تەندروستی
لەگەڵ چارەسەری، ڕێنمایی تەواو لەبارەی خۆپاراستن، شێوازی ژیان، خۆراک، چاڵاکی جەستەیی و ڕێگاکانی کەمکردنەوەی دووبارەبوونەوەی نەخۆشی پێشکەش دەکرێت.

٦. بەهێزکردنی بەرگری لەش
بەپێی پێویستی هەر نەخۆشێک، بەرنامەی زانستی تایبەت بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش (Immune Support Program) دادەنرێت.

٧. متمانە پێش هەر شتێک
ئەگەر لە ڕوانگەی زانستی دڵنیایی تەواو لە سودمەندی چارەسەری بۆ کەیسێک نەبێت، ئەو کەیسە وەرناگیرێت. پاراستنی تەندروستی و متمانەی نەخۆش هەمیشە یەکەم ئامانجی ئێمەیە.

٨. پاراستنی نهێنی زانیارییەکان
هەموو زانیاری و بەڵگە پزیشکییەکانی نەخۆش بە نهێنی تەواو پارێزراو دەبن و بەپێی بنەماکانی ئەخلاقی پیشەیی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

٩. سەردان بە نۆرەی پێشوەخت
بۆ پاراستنی مافی هەموو نەخۆشان، سەردان تەنها بە نۆرەی پێشوەخت ئەنجام دەدرێت.

١٠. کاتی کارکردن
ڕۆژانە لە کاتژمێر ٣:٣٠ دوای نیوەڕۆ تا ٧:٣٠ ئێوارە، جگە لە ڕۆژی هەینی و ڕۆژانی پشوو، گەشت یان کاتی نائامادەبوونی دکتۆر.

ئامانجی ئێمە
پێشکەشکردنی چارەسەرییەکی زانستی، سەلامەت، ئەخلاقی و متمانەپێکراو، بە مەبەستی باشترکردنی تەندروستی و کوالێتی ژیانی نەخۆشان، لە چوارچێوەی زانست و شواهدی نوێی پزیشکی.

---

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بدر قادر سورچی
دکتۆر و پسپۆڕی کلینیکی لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان

مامۆستا و وانەبێژ لە زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی پزیشکی هەولێر، پەیمانگای مێرگەسۆر (بەشی دەرمانسازی گیایی) و چەندین زانکۆ و دامەزراوەی ئەکادیمی تر.

خاوەنی مۆڵەتی ژمارە (١)ی وەزارەتی تەندروستی

ناونیشان:
هەولێر – جووتسایدی بەختیاری، نزیک وەزارەتی ئەوقاف و نەخۆشخانەی ئیمێرجەنسی، نھۆمی سەرەوەی چەرەزاتی ئەسفەهان، بەرامبەر شیرینی ئالمۆند.

ژمارەی پەیوەندی:
سکرتێر: ٠٧٥٠٥٦٦٩٩٦٦
سکرتێر: ٠٧٨٢٤٥٦٤٥٨٩
دکتۆر: ٠٧٥٠٤٥٦٤٥٨٩

08/07/2026

ئامۆژگاری ڕۆژانە (٦) پ.ی. دکتۆر بدر سورچی. تری بە سێ ڕەنگ... یەک گەنجینەی تەندروستی. بڕۆ کۆمێنتی یەکەم و دووەم

ئەستێرەی وەفادارەکانبڕوانامەی یەکەمسوپاس و بڕوانامەی وەفاداری بۆ قوتابیەکانمبۆ بەڕێزان:م. دلزار بایز و پ.ی. دکتۆر شەنگ ز...
07/07/2026

ئەستێرەی وەفادارەکان
بڕوانامەی یەکەم
سوپاس و بڕوانامەی وەفاداری بۆ قوتابیەکانم

بۆ بەڕێزان:
م. دلزار بایز و پ.ی. دکتۆر شەنگ زیاد

بە هەموو ڕێز و شانازییەوە، ئەم بڕوانامەیە پێشکەش بە ئێوە دەکەم، چونکە بە ماوەی ٢٧ ساڵ، بە کردەوە واتای وەفاداری، ڕێز، دڵسۆزی و ئەخلاقتان نیشان دا.

ئێوە تەنها قوتابی نەبوون، بەڵکو بوونە دوو سمبولی وەفاداری و نموونەیەکی جوانی مرۆڤایەتی و ناسۆری برایەتی.

ئەم ٢٧ ساڵ وەفادارییە مێژوویەکی جوانی نێوان مامۆستا و قوتابی تۆمار کرد؛ مێژوویەک کە تا دواهەمین ساتەکانی ژیانم بە شانازییەوە لەبیری دەهێنمەوە.

تا مردن، جێگای شانازی منن وەک مامۆستایەکی زانکۆ.

لە خوای گەورە داواکارم تەمەن، تەندروستی، سەرکەوتن و بەرەکەتی هەمیشەیی بە ئێوە ببەخشێت و وەفاداری و خۆشەویستی نێوانمان هەمیشە بەردەوام بێت.

بە هەموو ڕێز و سوپاس

پ.ی. دکتۆر بدر قادر سورچی
مامۆستایی زانکۆ

ئامۆژگاری پێنجەم (ھەرمێ) ئامۆژگاری ڕۆژانەی پ.ی. دکتۆر بدر قادر سورچی "ھەرمێ بەتایبەتی ھی خۆمانە میوەیەکی سادە، بەڵام گەن...
04/07/2026

ئامۆژگاری پێنجەم (ھەرمێ)
ئامۆژگاری ڕۆژانەی پ.ی. دکتۆر بدر قادر سورچی
"ھەرمێ بەتایبەتی ھی خۆمانە میوەیەکی سادە، بەڵام گەنجینەیەکی تەندروستیە"

ناوەکان:- کوردی: ھەرمێ، عەرەبی: الكمثرى - ئینگلیزی: Pear
ناوی زانستی: Pyrus communis L.

هەرمێ بەتایبەتی کوردستان یەکێکە لە باشترین میوە سروشتییەکانە کە دەوڵەمەندە لە فایبەر، ڤیتامینی C، پۆتاسیۆم و مادە دژە ئۆکسیدبوونەوەکان. خواردنی بە بڕی گونجاو یارمەتیدەدات هەرسکردن باشتر بێت، تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان بپارێزرێت و لەش لە بەرامبەر ئۆکسیدبوونەوە بپارێزرێت.

سوودە تەندروستییەکان

• باشترکردنی هەرسکردن و کەمکردنەوەی قەبز.
• پاراستنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.
• هاوسەنگکردنی شەکری خوێن، بەهۆی فایبەری بەرز.
• پشتگیری لە سیستەمی بەرگریی لەش.
• یارمەتیدان لە پاراستنی کێشی تەندروست.
• دابینکردنی ئاو و پۆتاسیۆم بۆ لەش.

چەند بخۆین؟

منداڵان: نیوە تا یەک ھەرمێی بچووک لە ڕۆژێکدا.

گەورەکان: ١–٢ ھەرمێی ناوەند لە ڕۆژێکدا.

کەسانی تووشی شەکرە: بە بڕی گونجاو و باشترە دوای ژەم بخۆرێت.

کاریگەرییە لاوەکییەکان

• زۆرخواردنی دەتوانێت ببێتە هۆی گاز یان سکئاوسان لە هەندێک کەسدا.

کۆتایی

هەرمێی کوردستان تەنها میوەیەکی خۆش نییە؛ بەڵکوو هەڵبژاردنێکی زانستی و تەندروستە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە خواردنی سروشتی، تەندروستی خۆیان بپارێزن.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
دکتۆر بدر قادر سورچی
پسپۆڕی چارەسەری نەخۆشییەکان بە دەرمانی گیایی

مامۆستای زانکۆ و خاوەنی مۆڵەتی ژمارە (١) لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان

03/07/2026

ئامۆژگاری ڕۆژانەی چوارەم (گێلاس) لە ئامۆژگاری پ.ی. دکتۆر بدر سورچی. تەندروست ترین میوەکانی هاوینە بڕۆ کۆمێنتی یەکەم ودووەم

(نامەی وەفا)  (Vefa Mektubu)دوای ١٤ ساڵ: نامەیەکی وەفاداری بۆ زانکۆ و خەڵکی بەڕێزی شاری قارەمان مەرش 14 Yıl Sonra: Kahra...
02/07/2026

(نامەی وەفا) (Vefa Mektubu)
دوای ١٤ ساڵ: نامەیەکی وەفاداری بۆ زانکۆ و خەڵکی بەڕێزی شاری قارەمان مەرش 14 Yıl Sonra: Kahramanmaraş Sütçü İmam Üniversitesi'ne ve Kahramanmaraş Halkına Gönülden Bir Vefa Mektubu
بسم الله الرحمن الرحيم

لە شاری هەولێر، وڵاتی دایکم… بۆ قارەمان مەرش، وڵاتی دڵم.

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨، لە نێوان ئێوە ژیام، خوێندم و بە فەزڵی خوای گەورە بڕوانامەی دکتۆراکەم بە پلەی نایابی ٩٧.٧٦٪ بەدەست هێنا. ئەو چوار ساڵە تەنها خوێندن نەبوو؛ بەڵکو وانەی وەفاداری، برایەتی، میوانداری و مرۆڤایەتی بوو.

تا مردن سوپاسی مامۆستاکانم، بە تایبەتی پڕۆفیسۆر دکتۆر محمد حەقی ئەلما و پڕۆفیسۆر دکتۆر ئیکرام کریکچی، هەروەها زانکۆی قارەمان مەرش سوتچو ئیمام دەکەم؛ لە پۆلیسی بەردەرگا تا سەرۆکی زانکۆ. هەمووتان بەشێکن لە سەرکەوتن و یادە جوانەکانی ژیانم.

هەرگیز هەستم بە غەریبی نەکرد، چونکە لە نێوان خەڵکێکی دیندار، میهرەبان و دڵپاک ژیام. بۆیە قارەمان مەرش بۆ من تەنها شارێک نییە؛ پارچەیەکە لە دڵم.

کاتێک بومەلەرزەکە ڕوویدا، وەک ئەوە بوو دڵی خۆم ئازار بکێشێت. زۆر گریام و بەردەوام دوعام بۆ ئێوە کرد. هەر جارێک ناوی قارەمان مەرش دەبیستم، دڵم پڕ دەبێت لە دڵتەنگی و خۆشەویستی.

لە خوای گەورە داواکارم هەمیشە زانکۆ و خەڵکی بەڕێزی قارەمان مەرش بپارێزێت، خێر و بەرەکەتی خۆی بەسەریاندا ببارێنێت و ئارامی هەمیشەیی بە بەختیانتان بکات.

تا مردن، وەفاداری و خۆشەویستیم بۆ ئێوە دەمێنێتەوە.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستی،
براتان
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بدر قادر سورچی
هەولێر – وڵاتی دایک

(Vefa Mektubu)
14 Yıl Sonra: Kahramanmaraş Sütçü İmam Üniversitesi'ne ve Kahramanmaraş Halkına Gönülden Bir Vefa Mektubu
Bismillahirrahmanirrahim
Doğduğum şehir Erbil'den… Gönlümde yer eden Kahramanmaraş'a…

2014–2018 yılları arasında Kahramanmaraş'ta yaşadım. Rabbimin lütfuyla, Kahramanmaraş Sütçü İmam Üniversitesi'nde Fitoterapi (Hastalıkların Bitkisel Tedavisi) alanında doktora eğitimimi %97,76 başarı derecesiyle tamamladım.

Bu dört yıl benim için sadece bir eğitim dönemi değil; vefanın, kardeşliğin, samimiyetin ve güzel ahlakın en güzel örneklerini yaşadığım unutulmaz yıllardı.

Başta kıymetli hocalarım Prof. Dr. Mehmet Hakkı Alma ve Prof. Dr. İkram Kırıkçı olmak üzere, üniversitemizin kapısındaki güvenlik görevlisinden rektörüne kadar emeği geçen herkese ömrüm boyunca minnettar kalacağım. Allah hepsinden razı olsun.

Kahramanmaraş'ta hiçbir zaman kendimi yabancı hissetmedim. Çünkü sizler beni bir misafir değil, bir kardeş gibi bağrınıza bastınız. Bu iyiliğinizi ve gösterdiğiniz sevgiyi ömrüm boyunca unutmayacağım.

Deprem haberini aldığım gün yüreğim derinden sarsıldı. Günlerce sizler için dua ettim, gözyaşı döktüm. Kahramanmaraş'ın adını her duyduğumda kalbim hâlâ özlemle çarpmaktadır.

Bugün Erbil ile Kahramanmaraş arasında yaklaşık bin kilometre mesafe olabilir; ancak sevgi, vefa ve kardeşlik kilometrelerle ölçülmez.

Yüce Allah'tan niyazım; Kahramanmaraş'ı, Kahramanmaraş Sütçü İmam Üniversitesi'ni ve bütün güzel insanlarını daima koruması, üzerinize rahmetini, bereketini ve huzurunu indirmesidir.

Ömrümün sonuna kadar Kahramanmaraş'a, üniversiteme ve siz değerli insanlara olan vefamı ve sevgimi daima taşıyacağım.

Saygı, sevgi ve muhabbetlerimle,

Kardeşiniz
Yardımcı Doçent Dr. Badr Qader Surchi
Klinik Fitoterapi Uzmanı
Üniversite Öğretim Üyesi
Erbil – Doğduğum Şehir

سوپاس بۆ خوا؛ نۆ ساڵ لە لووتکەی نایابی (A+)بەرهەمی زانست، دڵسۆزی و ئەمانەتی ئەکادیمیسوپاس و ستایشی بێ‌سنوور بۆ خوای گەور...
01/07/2026

سوپاس بۆ خوا؛ نۆ ساڵ لە لووتکەی نایابی (A+)
بەرهەمی زانست، دڵسۆزی و ئەمانەتی ئەکادیمی

سوپاس و ستایشی بێ‌سنوور بۆ خوای گەورە دەکەم، کە بە فەزڵ، میهرەبانی و توفیقی ئەو، بۆ نۆیەمین ساڵی بەردەوام توانیم لە هەڵسەنگاندنی دڵنیایی کوالیتی زانکۆیی (Quality Assurance) پلەی نایابی (A+) بەدەست بهێنم.

ئەم دەستکەوتە لەلای من تەنها پلەیەکی ئەکادیمی یان ژمارەیەک لە تۆماری هەڵسەنگاندندا نییە؛ بەڵکوو بەڵگەیەکە لەسەر باوەڕی قووڵ بە بەرپرسیارێتی ئەکادیمی، پابەندبوون بە کوالیتی خوێندن، پەرەپێدان و نوێکردنەوەی شێوازەکانی وانەوتنەوە، هەڵسوکەوتی پیشەیی و مرۆیی لەگەڵ قوتابیان و بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی زانست، زانکۆ و کۆمەڵگا.

لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥–٢٠٢٦، بە یارمەتی خوای گەورە، سەرپەرشتیاری سێ قوتابی دکتۆرام کردووە و وانەی نۆ بابەتی زانستیم لە چەندین بەش و زانکۆ پێشکەش کردووە، لەوانە:

ـ زانکۆی سەلاحەدین ـ بەشی بایۆلۆجی گشتی
ـ زانکۆی سەلاحەدین ـ بەشی بایۆلۆجی پزیشکی
ـ زانکۆی سەلاحەدین ـ بەشی ژینگە و تەندروستی
ـ زانکۆی پزیشکی هەولێر ـ بەشی خۆراک
ـ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ـ بەشی دەرمانسازی گیایی

لەگەڵ بەجێهێنانی ئەرک و بەرپرسیارێتییە ئەکادیمییەکانم، بەردەوام بووم لە پێشکەشکردنی ڕێنمایی، زانیاری و ئامۆژگارییە تەندروستییەکان لە ڕێگەی کەناڵ، ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە؛ بەو هیوایەی زانست تەنها لە ناو هۆڵی وانەوتنەوەدا سنووردار نەبێت، بەڵکوو بگاتە ناو ماڵ و ژیانی هاووڵاتیان و ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی هۆشیاری، پاراستنی تەندروستی و باشترکردنی شێوازی ژیان.

باوەڕم وایە سەرکەوتنی ڕاستەقینەی مامۆستا تەنها بە پلە، ناونیشان و بڕوانامە ناپێورێت؛ بەڵکوو بەو کاریگەرییە دەپێورێت کە لە بیر، ڕەوشت، زانست و داهاتووی قوتابیاندا جێی دەهێڵێت.

سەرکەوتن ئەوەیە زانست بگۆڕدرێت بۆ خزمەت، زانیاری بگۆڕدرێت بۆ هۆشیاری، و قوتابی پەروەردە بکرێت بۆ کەسێکی لێهاتوو، دڵسۆز و بەرپرسیار؛ کە بتوانێت بە زانست، ئەخلاق و تواناکانی خزمەتی وڵات و کۆمەڵگاکەی بکات.

لە کۆتاییدا، دووبارە سوپاس و ستایشی خوای گەورە دەکەم لەسەر ئەم نیعمەت و توفیقە، و داوای لێ دەکەم هەمیشە هێز و تواناییم پێ ببەخشێت و دەرگاکانی سەرکەوتنم بۆ بکاتەوە، تا بتوانم بە دڵسۆزی، ئەمانەت و بەرپرسیارییەوە درێژە بە خزمەتکردنی زانست، خوێندنی باڵا، قوتابیان و تەندروستی خەڵک بدەم؛ هەروەها لە هەموو خراپەکار، حەسود، دووڕوو و زمان‌پیسێک بمپارێزێت.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر

دکتۆر بدر قادر سورچی

دکتۆر و پسپۆڕی کلینیکی لە چارەسەری نەخۆشییەکان بە گیادەرمان، ڕێنمایی خۆراک و گۆڕینی شێوازی ژیان

🎓 مامۆستا و وانەبێژ لە زانکۆی سەلاحەدین، پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر ـ بەشی دەرمانسازی گیایی، زانکۆی پزیشکی هەولێر ـ بەشی خۆراک، هەروەها چەندین کۆلێژ و زانکۆی تر.

🏅 خاوەنی مۆڵەتی ژمارە (١) لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان بە گیادەرمان.

📍 ناونیشان:
هەولێر ـ جووتسایدی بەختیاری، نزیک وەزارەتی ئەوقاف و نەخۆشخانەی ئێمرجنسی، نهۆمی سەرەوەی چەرەزات ئەسفەهان، بەرامبەر شیرینی ئالمۆند.

📞 ژمارەکانی پەیوەندی:
سکرتێر: ٠٧٥٠٥٦٦٩٩٦٦
سکرتێر: ٠٧٨٢٤٥٦٤٥٨٩
دکتۆر: ٠٧٥٠٤٥٦٤٥٨٩


30/06/2026

ئامۆژگاری سێیەم (لە ئامۆژگاری ڕۆژانەی دکتۆر بدر سورچی) ئایا دەزانی ژەمی بەیانی یەکەم دەرمانی سروشتیی ڕۆژەکەتە. لە کۆمێنتی یەکەم

29/06/2026

کۆمەلێک لە خوشک و براکانم کە سوپاس و بڕوانامەی «ئەستێرە وەفادارەکانی ژیانم» پێان دەبەخشم
تەماشای کۆمێنت بکە

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 15:30 - 19:00
Tuesday 15:30 - 19:00
Wednesday 15:30 - 19:00
Thursday 15:30 - 18:30
Saturday 15:30 - 19:00
Sunday 15:30 - 19:30

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Badr Qader Surchi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Badr Qader Surchi:

Shortcuts

Share

Category