02/11/2019
باشترین خۆراك بۆ ڕێگری كردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
گەرچی خۆراكێكی تایبەت و دیاری كراو نی یە كە مرۆڤ بپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجە بەگشتی , بەڵام بە پەیڕەوكردنی سیتمی خۆراكی تەندروست و خاوێن دەتوانرێت ڕێگری بكرێت لە توشبوون و گەشەكردنی حاڵەتەكە، بە شێوەیەك سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە لە هەر 20 كەیسێك لە توشبووانی شێر پەنجە – كەسێكیان ڕزگاری دەبێت تەنها بە گۆڕینی ئەو خۆراكانەی دەیخۆن.
لێرەدا ئاماژە بە هەندێك لەو خۆراكانە دەكەین كە زۆر بەسوود و كاریگەرن بۆ ڕێگری كردن لە گەشەكردنی خانەشێرپەنجەیی یەكان و یارمەتی پاراستن و زووتر چاكبوونەوەی توشبووان بە شێرپەنجە بەگشتی و شێرپەنجەی مەمك بە تایبەتی دەدەن لە قۆناغە زۆر سەرەتایی یەكانی توشبووندا.
باشترین ئەو خۆراكانەش بریتین لـــە:
1. برۆكلی : بەهۆی بوونی دژەهەوكردن تێیدا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو ماددەكیمایی یانەی هۆكارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجە , و هەروەها ڕێگری دەكات لە گەشەی خانە شێرپەنجەیی یەكانی مەمك.
2. قارچك: خواردنی قارچك یارمەتی پاراستن ئەدات لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. بەگوێرەی توێژینەوەیەك لە گۆڤاری (International Journal of Cancer) دا بڵاوكراوەتەوە , باس لەوە دەكرێت كە ئەو خانمانەی ڕۆژانە بڕی 10 ملگم قارچكی فرێش دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك كەمترە لەو خانمانەی قارچك لە خۆراكی ڕۆژانەیاندا نی یە. گەرچی گۆڤارەكە ئاماژەی بەو هۆكارانە نەداوە كە وا لە قارچك دەكەن ئەوەندە كارریگەربێت.
3. زەیتی زەیتوون: توێژەرانی ئیسپانی ئاماژەیان بەوەداوە كە ئەو خانمانەی زەیتی زەتوون بە كاردەهێنن لە خۆراكی رۆژانەیاندا مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك كەمترە بە ڕێژەی % 68 بەبەراورد بەوانەی چەوری یەكانی تری وەك زەیتی گەنمەشامی بەكاردەهێنن.
5. پەتاتەی شیرین: پەتاتە بەگشتی و , و پەتاتەی شیرین بە تایبەتی دەوڵەمەندە بە بیتاكارۆتین , كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە, بە گوێرە گۆڤاری دامەزاروەی نیشتمانی شێرپەنجە , ئەو خانمانەی ڕێژەی بیتاكارۆتین لە خوێنیاندا بەرزە مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجە مەترسیدارەكان بە ڕێژەی % 17 كەمترە .
6. تەماتە: بەهۆی بوونی دژە ئۆكسانی لە تەماتەدا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپنجەی مەمك لە خانماندا بە ڕێژەی %22 .
7. فاسولیا: ئەوە زانراوە كە فاصولیا دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەكان و ڕێگری دەكات لە زیاد بوونی كێش, بەڵام تا ئێستا ئەوە نەزانرابوو كە بۆ ڕێگری كردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك یش زۆر كاریگەرە. توێژەرانی (زانكۆی هارڤارد) باس لەوە دەكەن كە ئەو خانمانەی ڕۆژانە بڕی 10 ملگم فاصولیای دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك بەڕێژەی %7 كەمتر دەبێتەوە. توێژەران پێیان وایە ڕیشاڵەكان دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خوێندا , كە كاریگەری هەیە بۆ مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك.
8. نۆك: بەیەكێك لەسەرچاوە دەوڵەمەندەكانی پرۆتین دادەنرێت بۆ دابەزاندنی كێش زۆر كاریگەرە, لەبەرئەوەی ڕێژەیەكی زۆر باش لە ڕیشاڵەكانی تێدایە. بە گوێرەی توێژینەوەكان نۆك دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بەهۆی بوونی ماددە دژەشێرپەنجە لە پێكهاتەیدا.
9. زەردەچەوە: بەوە ناسراوە كە دژەهەوكردنێكی زۆر بەهێزە. توێژینەوەكان ئاماژە بەوەدەدەن كە هەوكردنی درێژخایان بەهۆكارێك دادەنرێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجە , بۆیەش خواردنی زەردەچەوە لە ژەمە خۆراكی یەكاندا دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە توشبوون بە هەوكردن و بەمەش مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە كەمتر دەبێتەوە.
10. چا: بەتایبەتی چای سەوز زۆر بەسوودە. بە گوێرەی توێژینەوەیەكی (NIH) ئەو خانمە یابانی یانەی ڕۆژانە لانی كەم یەك كوپ چای سەوز دەخۆنەوە هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە میزیاندا كەمتربووە كە ماددەیەكی كاریگەرە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. باشترین شێوازیش بۆ ئامادەكردنی چا ئەوەیە كە لە ماڵەوەبێت و تازە و خاوێن بێت.
11. . هێلكە: یەكێك لە سەرچاوە گرنگەكانی ماددە خۆراكی یە زۆر بنەڕەتی یەكانی تێیدایە- كە بە (choline) ناسراوە , كە بۆ پێكهێنان و كاری هەموو خانە زیندووەكان پێویستە و , كەمبونەوەی بڕەكەی دەبێتە هۆی تێچوونی كار ی خانە دەماری یەكانی مێشك , وە هەروەها مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاد دەكات. بەگوێرەی توێژینەوەكان ئەو خانمانەی ڕێژەی ئەم ماددەیە لە خوێنیاندا زۆرە , مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك كەمترە لە خانمانی تر.
12. گوێز: ماددەیەكی تێدایە كە كاری ئەو ئەنزیمە دەوەستێنێت كە دەبێتە هۆی چالاككردنی خانە شێرپەنجەیی یەكان , بەبێ ئەوەی زیان بە خانە ئاسایی یەكان بگەیەنێت. هەروەها گەردێكی تایبەتی تێدایە كە لە شێوەی كۆلیسترۆلدایە ،كە یارمەتی ڕێكخستنی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەدات لە خانمان و لە پیاوانیشدا, بەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك.
13. تۆوی كەتان: بەیەكێك لە سەرچاوە خۆراكی یە زۆردەوڵەمەندەكان دادەنرێت بۆ تەندروستی. بەهۆی بوونی دژەئۆكسانەوە یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسی توشبون بە شێرپەنجە دەدات. بەگوێرەی توێژینەوەكان تۆوی كەتان توانای كەمكردنەوەی گەشەی گرێ شێرپەنجەیی یەكانی هەیە لەو كەسانەدا توشی شێرپەنجەی مەمك بوون.
14. هەنــار: خواردنی ئەم میوە پڕ ریشاڵە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. بە گوێرەی توێژینەوەكان هەنار یەكێكە لەو میوانەی كە دەوڵەمەندە دژەئۆكسانە سروشتی یەكان , و یارمەتی پاراستن لە توشبوون بە شێرپەنجە دەدات بە هۆی ڕێگری كردن لە گەشەی خانە شێرپەنجەیی یەكان.
ئەمانە بەگشتی و زۆرینەی خۆراكە پێكهاتووەكان لە سەوزە و میوە بەتایبەتی دەبنە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و هەروەها كاریگەری زۆر یان هەیە بۆ تەندروستی بەگشتی. بۆیە پێویستە گرنگی بە جۆر و شێوازی خۆراكەكان بدرێت لە پێناو بەدوور بوون لە نەخۆشی یە مەترسیدارەكاندا.
www.baxshin.org