Dr-Luqman Ismail Botaany

Dr-Luqman Ismail Botaany Doctor Luqman Botany
پسپۆری نەشتەرگیری میزەرۆ و پرۆستات و گورچیله و نەزۆکی و لاوازی سیکسی

چیرۆکی نێوان دکتۆر لقمان کاک عزيزي 53  ساڵانقصة دكتور لقمان مع كاك عزيز في عمره 53خال عزيز هەمیشە وەک چیایەکی بەهێز خۆی ...
08/07/2026

چیرۆکی نێوان دکتۆر لقمان کاک عزيزي 53 ساڵان

قصة دكتور لقمان مع كاك عزيز في عمره 53

خال عزيز هەمیشە وەک چیایەکی بەهێز خۆی دەبینی؛ پیاوێکی تەمەن 53 ساڵی ماندوونەناس کە شەو و ڕۆژی دەخستە سەر یەک بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژی کچە تاقانەکەی. لە فەرهەنگی ئەودا، چوونە لای پزیشک تەنها کات کوشتن بوو. تەنانەت کاتێک ئازارێکی سووکی کەمەریش یەخەی گرت، بە زەردەخەنەیەکی ماندووەوە بە هاوسەرەکەی دەوت: «هیچ نییە، تەنها ماندوێتی کارەکەمە».
​بەڵام بێدەنگییەکە هەمیشە ئاشتی نەبوو. شەوێک، عزيز لە هۆش خۆی چوو و بینینی خوێن لە میزیاندا، ناخی خێزانەکەی هەژاند. لە نەخۆشخانە، منيش بە دەنگێکی لەرزۆکەوە ڕاستییە تاڵەکەی درکاند: «زۆر درەنگە... ژێرپەنجەی گورچیلە بکوژێکی بێدەنگە». عزيز لەسەر جێگای کۆچ، بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە سەیری کچەکەی کرد و بە پەشیمانییەوە وتی: «پێم وابوو بە نەچوونم بۆ لای دکتۆر کات بۆ ئێوە دەگێڕمەوە... بەڵام نەمدەزانی خەریکم هەموو تەمەنم دەدۆڕێنم.» ئێستا، لەو ماڵەدا تەنها کورسییەکی بەتاڵ جێماوە و کچێک کە هەموو بەیانییەک دەڵێت: «باوکە، تەنها یەک پشکنینی نیو کاتژمێری، تۆی لە باوەشم دەهێشتەوە...».

​كان عزيز يرى نفسه قويا كالجبل؛ رجل في عمره 53، يواصل الليل بالنهار ليؤمن مستقبلا مشرقا لابنته الوحيدة وزوجته. كان يظن أن زيارة الطبيب مجرد "هدر للوقت". وحتى حين بدأ يشعر بألم خفيف في ظهره، كان يبتسم بوجه زوجته القلقة ويقول: «لا تقلقي، إنه مجرد إرهاق العمل».
​لكن الصمت لم يكن أمانا؛ ففي ليلة مشؤومة، انهار عزيز وفقد وعيه، وكان ظهور الدم في بوله صدمة مرعبة لزوجته. في المستشفى، أعلن الطبيب الحقيقة المرة بنبرة حزينة: «لقد فات الأوان... سرطان الكلى قاتل صامت». في لحظاته الأخيرة، نظر عزيز إلى ابنته والدموع في عينيه وقال بندم: «ظننت أنني بعدم ذهابي للطبيب أكسب وقتاً لأجلكم، ولم أكن أعلم أنني أخسر عمري كله». واليوم، لم يتبقَ في المنزل سوى كرسيه الفارغ، وابنة تنظر إلى صورته كل صباح وتقول: «أبي، فحصٌ لنصف ساعة فقط كان كفيلاً بإبقائك في حضني... لماذا تركتني وحيدة؟»

بە کوردی (Kurdish) و بالعربية(Arabic)​ گورچیلەکانت بێدەنگن تا کار لە کار دەترازێت!​ژێرپەنجەی گورچیلە و میزەڕۆ هەمیشە نیش...
04/07/2026

بە کوردی (Kurdish) و بالعربية(Arabic)

گورچیلەکانت بێدەنگن تا کار لە کار دەترازێت!

​ژێرپەنجەی گورچیلە و میزەڕۆ هەمیشە نیشانەی ڕوونی نییە، بەڵام ڕێگری لێکردنی تەنها یەک بڕیاری دەوێت.

​💡 یاسای زێڕینی خۆپاراستن:
بۆ خۆپاراستن لە هەر کێشەیەکی گورچیلە و میزەڕۆ، پێویستە شەش مانگ جارێک پشکنین بکەیت و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

​تەندروستیت شایەنی کاتەکەتە، پشکنینی پێشوەختە ژیانت ڕزگار دەکات.

​بالعربية (Arabic)

​ سرطان الكلى والمسالك البولية.. القاتل الصامت الذي يمكنك إيقافه بقرار واحد!
​الأعراض قد لا تظهر مبكراً، لكن الوقاية دائماً أسرع وأضمن من العلاج.
​💡 القاعدة الذهبية لحماية نفسك:
للوقاية من أي مشاكل في الكلى والمسالك البولية، من الضروري إجراء فحص دوري كل 6 أشهر وزيارة الطبيب المختص.
​صحتك لا تنتظر ظهور الأعراض.. الفحص المبكر ينقذ الحياة.

دکتۆر لۆقمان اسماعیل بۆتانیپسپۆری نەشتەرگیری گورچیلە و میزڕۆ و پرۆستاتناونیشان:هەولێر_ 100 مەتری_بەڕامبەر نەخۆشخانەی رزگ...
13/11/2024

دکتۆر لۆقمان اسماعیل بۆتانی

پسپۆری نەشتەرگیری گورچیلە و میزڕۆ و پرۆستات

ناونیشان:هەولێر_ 100 مەتری_بەڕامبەر نەخۆشخانەی رزگاری_کۆملگای پزیشکی هوناف

03/05/2024

خوایە گـیان کوردستان و بەتایبەتی هەولێر بپارێزە. ئەو بارانە رەحمەت بێت.

 تەسکبوونەوەی میزەرۆ چییە؟ئەم نەخۆشییە بریتیە لە تەسكبوونەوەی ئەو جۆگەیەی كە میز، لە میزەڵدانەوە دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی ...
01/05/2024



تەسکبوونەوەی میزەرۆ چییە؟

ئەم نەخۆشییە بریتیە لە تەسكبوونەوەی ئەو جۆگەیەی كە میز، لە میزەڵدانەوە دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی لەش لە نێردا، درێژیەكەی (20) سەنتیمەترو لە مێدا چوار سەنتیمەترە.

نیشانەكانی چین :-

1. میزكردنی پچڕ پچڕ.

2. لەپڕ هەستكردن بە بە میزهاتن.

3. تەواو بەتاڵ نەبوونەوەی میز لە میزەڵدان.

4. توشبوون بە هەوكردنی ڕێڕەوی میز (كە گورچیلەكان و هەردوو میزەڕۆو میزەڵدان و میزەجۆ) دەگرێتەوە.

5. بوونی دڵۆپە میز، لە دوای تەواوبوونی میزكردن.

6. كەمبوونەوەی تەوژم یاخود بڵێین (خوڕەی) میز، لەكاتی میزكردندا.

7. بوونی ئازارو زەختكردن لەكاتی میزكردندا.

هۆكاری توشبوون بەم نەخۆشییە چیە ؟

1. بەركەوتنی زەبری دەرەكی بە ناوچەی حەوز.

2. لەكاتی هەندێك چارەسەری پزیشكیدا، دەكرێ ئەم نەخۆشییەی لێ بكەوێتەوە، وەك نەشتەرگەری لابردنی پڕۆستات، نازووركردن بۆ ڕێڕەوی میز.

3. نەخۆشیە سێكسیە گوازراوەكان.

چارەسەركردن ...

بەپێی حاڵەتەكە دەگۆڕدرێت لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر، پاش ئەوەی كە دڵنیا بووینەوە لە نەخۆشییەكە لەڕێگەی چەند پشكنینێكەوە، دەست دەكەین بە ئەنجامدانی چارەسەر.

ئەگەر كەسەكە كێشەی میزگیرانی هەبوو ئەوا لەڕێگەی سۆندەیەكەوە میزەڵدانی بەتاڵ دەكەینەوە لە میز.

دەرمان دەدرێت بە نەخۆشەكە ئەگەر كێشەی هەوكردنی هەبێت.

بەكارهێنانی تەكنیكێك بە ناردنی وایەرێكی پزیشكی بۆ ئەو جۆگەیە بەمەبەستی فراوانكردنی جۆگەكە.

ئەگەر ڕادەی تەسكبوونەوەكە زۆر بوو ئەوا پێویستی بە نەشتەرگەری تایبەت دەبێت.

(د. لوقمان اسماعیل بۆتانی – پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ)

دکتۆر لوقمان اسماعیل بۆتانیهەموو رۆژانی هەفتە جگە لە هەینی لە کۆملگای پزیشکی هوناف_بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگاری_هەولێر. لە...
06/02/2024

دکتۆر لوقمان اسماعیل بۆتانی

هەموو رۆژانی هەفتە جگە لە هەینی لە کۆملگای پزیشکی هوناف_بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگاری_هەولێر. لە خزمەت ئێوەی خۆشەویست دەبێت.

له کاتژمێر 3ی دوا نیوەرۆ تا 7ی ئێوارە

پزیشکی پسپۆری نەشتەرگیری میزەرۆ و گورچیلە و پرۆستات و ژێرپنجە .

ژمارەی مۆبایل:
0751 0696183
0773 4438303

02/02/2024



ئەگەر دەتەوێ زانیاری تەواوت لەسەر ئەو نەخۆشیە هەبێت و چۆن خۆت دەپارێزی ئەوە یەک خووڵەک گوێ لەو ڤیدێۆ بگڕە.

بـــەشی یـــەکەم

د.لوقمان اسماعیل بۆتانی

 دەتــــەوێ بــزانی گـورچـیلە{کلیە} چییە و ئیشی چییە؟گورچیلە،یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆر پێویستە، ھەریەکە لە...
24/12/2023



دەتــــەوێ بــزانی گـورچـیلە{کلیە} چییە و ئیشی چییە؟

گورچیلە،یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆر پێویستە، ھەریەکە لە گورچیلەکان نزیکەی ٤ ئینج و نیو درێژە و قورساییەکەشی نزیکەی ١٤٠ گرام دەبێت، ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون. ھۆکاری زەردی میزی مرۆڤ بەھۆی ماددەی بیلرۆبینەوەیە (بەرھەمی تێکشکانی ھیمۆگلۆبینی خوێن).

١- ھەریەکە لە گورچیلەکان زیاتر لە ٢ ملیۆن یەکەی پاڵاوتنیان تیادایە. لیمفەگرێکان پاڵێوەری زۆر بچوکن کە لەتوانایاندایە خوێن بپاڵێون و ماددە زیانبەخشەکانیش لە خوێن لابدات.

٢- ھەرچەندە کێشی گورچیلەکان ٠،٥% ی ھەموو لاشەی مرۆڤ پێکدەھێنێت بەڵام بە بەراورد بە ئەندامەکانی تری لاشە خوێنێکی زۆری پێدەگات، نزیکەی ٢٥% ی ئەو خوێنەی کە لەلایەن دڵەوە دەھاوێژرێت دەڕوات بۆ گورچیلەکان.

٣- ڕۆژانە گورچیلەکان ١٠٠٠-٢٠٠٠ میللیلیتر میز دەپاڵێون و دروستدەکەنو ڕۆژانە بە گشتی نزیکەی لیتر و نیوێک میز دەردەھاوێژرێت لەلایەن ھەر مرۆڤێکەوە. ڕۆژانە گورچیلەکان زیاتر لە ٤٠٠ جار خوێن دەپاڵێون.

٤- ھەموو خولەکێک گورچیلەکان نزیکەی ١،٣ لیتر لە خوێن پاک دەکەنەوە، کە ئەوەش نزیکە لە ھەمان بڕی میزی دروستبوو لەلایەن گورچیلەکانەوە لە ڕۆژێکدا واتە زۆربەی ماددە پاڵێوراوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ناو لەش. ٥- نەخواردنەوەی ئاوی پێویست باوترین ھۆکارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، ھەربۆیە باشترە ئاوی گەرمی زۆر بخۆیتەوە بەڵام دڵنیا ببەرەوە لە خاوێنی و پاڵاوتنی. بڕی ئاوی پێویست بۆ پیاوان ڕۆژانە بەگشتی ٣،٧ لیترە و بۆ ژنانیش ٢،٧ لیترە.

دکتۆر لوقمان اسماعیل بۆتانی

ناونیشان_ کۆملگای پزیشکی هوناف_بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگاری_ هەولێر.

ژمارەی تەلەفۆن
0751 069 6138

22/07/2023

نیشانەکانی ئازاری گـون

دکتۆر لوقمان اسماعیل بۆتانی
پسپۆری میزەرۆ و گورچیلە و پرۆستات و نەزۆکی

ناونیشان:هەولێر_ 100مەتری_بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگاری_کۆملگای پزیشکی هوناف

 زۆر خواردنی گۆشت لە رۆژانی جەژنگۆشت رێژەیکی زۆری پرۆتینی تێدایه  پرۆتینی ئاژەڵان بڕێکی زۆر ترش لە خوێندا دروست دەکات کە...
27/06/2023



زۆر خواردنی گۆشت لە رۆژانی جەژن

گۆشت رێژەیکی زۆری پرۆتینی تێدایه
پرۆتینی ئاژەڵان بڕێکی زۆر ترش لە خوێندا دروست دەکات کە دەتوانێت زیان بە گورچیلە بگەیەنێت و ببێتە هۆی ترشەڵۆکی – حاڵەتێک کە گورچیلە ناتوانێت بە خێرایی ترش لەناو ببات. پرۆتین پێویستە بۆ گەشەکردن و پاراستن و چاککردنەوەی هەموو بەشەکانی جەستە بەڵام پێویستە خۆراکەکەت بە باشی هاوسەنگ بێت لەگەڵ سەوزە و میوە.

دکتۆر لوقمان اسماعیل بۆتانی
پسپۆری نەشتەرگیری میزەرۆ و گورچیلە و پرۆستات و نەزۆکی و لاوازی سیکسی

ناونیشان: هەولێر_100 متری_بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگاری_کۆملگای پزیشکی هوناف

Address

هەولێر _ 100 متری _ بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگاری _ کۆملگای پزیشکی هوناف, ‌اربيل/شارع 100 متري/مقابل مستشفى رزكاري _ مجمع طبي هوناف
Irbil
5455

Telephone

+9647505668368

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr-Luqman Ismail Botaany posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category