29/08/2026
لابردنی خاڵێکی زگماکی گەورەی مێلانینی ، کە ئەگەری گۆڕانی پیسترین جۆری سەڕەتانی هەیە لە شانی ڕاستی پێشمەرگەیەکدا ،لەنەخۆشخانەی ئاشتی...
بەشداربووان:
د.کاظم کاکەوەیس پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری.
خالید: یاریدەدەری پزیشک.
پزیشکی سڕکار: د.تەمارا.
یاریدەدەری پزیشکی سڕکار: سەعدیە وشوان.
هاوکاری ساڵە: یونس.
پرسیاری ئەوە دەکرێت لەکوێ پێست و گۆشتی بۆ لێ وەرگیراوە ؟ ئەی ئەو جێگایە برین نابێت کە گۆشت و پێستەکەتان لێوەرگرتووە ؟
لەبەشی پشتەوەی ڕانی ڕاستی ، پاش مانگێک و نیو خۆی چاك دەبێتەوە ،چونکە تەنها چینی سەرەوەی پێستەکە وەرگیراوە ، چینی خوارەوەی پێستەکە دەسکاری نەکراوەو خۆی هەڵدەستێ بە دروستکردنەوەی چینی پێستی سەرەوە .....