دکتۆرە داليا دەشتی دزەيی

دکتۆرە داليا دەشتی دزەيی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دکتۆرە داليا دەشتی دزەيی, Psychologist, Hawler, Irbil.

دکتۆرا لە دەروونزانی
فەرمانبەر لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و نوێنەری دەستە لە ئەنجوومەنی چاودێری وشیاندنی کەمئەندامان وخاوەن پێداویستی تایبەت لە وەزارەتی کارو کاروکاروباری
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی پارالۆمپی کوردستان
سەرۆکی ڕێکخراوی خزمەتگوزاری دەروونی

سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەرێز د. مظفر بارزانی و خانەوادەکەی دەکەین بە هۆی کۆچی دوایی دایکی د. مظفر ، داوادەکەین لە خوای...
07/08/2026

سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەرێز د. مظفر بارزانی و خانەوادەکەی دەکەین بە هۆی کۆچی دوایی دایکی د. مظفر ، داوادەکەین لە خوای گەورە ئەمە دوا ناخۆشیان بێت.

زۆر سوپاسی کاک عزالدین حسن رەباتی دەکەم بۆ پێشکەشکردنی ئەم کتێبە بۆ دایکم دەربارەی گوندی (قورشاغلو) کە بەخۆی و دایکم لەم...
11/07/2026

زۆر سوپاسی کاک عزالدین حسن رەباتی دەکەم بۆ پێشکەشکردنی ئەم کتێبە بۆ دایکم دەربارەی گوندی (قورشاغلو) کە بەخۆی و دایکم لەم گوندە بوینە و پێکەوە لەسەر یەک رحلە دانیشتینە لە یەکەم قوتابخانەی گوندی قورشاغلو کە باپیری داکم ئاغای گوندی بووە وهەروەها ئاش و خەستەخانەی دروست کردووە لە هەمان گوندی، ئەمانەش و چەندین زانیاری و یادگاریی خۆشی ئەم گوندە باسی کردووە لەم کتێبە جوانە.

30/06/2026
26/06/2026

لە بەرواری ٢٤/ ٦ /٢٠٢٦ بەشداریمان کرد لە چوارەمین پێشەنگای شێوەکاری خاتوو شەونم فؤاد بە ناونیشانی -سەمایی رەنگەکان- کە لە بۆلیڤارد ئەنجامدرا و پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئەم خاتوونە بۆ ئەم کارە جوانانە

سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هاوڕێی مندالیم د. شادان شێروان حەیدەری و ئامۆزای خۆمان د. یونس دزەیی دەکەم بە هۆی کۆچی دوایی کا...
03/05/2026

سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هاوڕێی مندالیم د. شادان شێروان حەیدەری و ئامۆزای خۆمان د. یونس دزەیی دەکەم بە هۆی کۆچی دوایی کاک شێروان حەیدەری وەزیری پێشوی داد ، خوایی گەورە لێی خۆش بیت و جێگای بەهەشت بیت، انا للە و انا الیە راجعون. Shadan Sherwan Haidary Younes Dzaiy

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگی ڕەمەزانی به‌خشنده‌، له‌ بینگه‌ی كه‌ناڵی خۆشه‌ویستی ئاڤاتیڤی، چاوم كه‌وته‌ سه‌ر زنجیره‌ درامایه‌ك...
25/02/2026

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگی ڕەمەزانی به‌خشنده‌، له‌ بینگه‌ی كه‌ناڵی خۆشه‌ویستی ئاڤاتیڤی، چاوم كه‌وته‌ سه‌ر زنجیره‌ درامایه‌ك به‌ نێوی (گه‌وهه‌ر و خوشكه‌كانی). بەڕاستی تووشی سەرسامی بووم کاتێک بینیم خانمێک بە ناوی (ڕوئیا جەباری) كه‌ تووشبووی داون سیندرۆمە، سه‌ركه‌وتووانه‌ بەشداری لە نواندن ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ زنجیرە درامایەکی کوردی رووده‌دات. ئه‌وه‌ لای من شتێكی کاریگەر بوو و هیوایەکی گەورەی خسته‌ دڵم.
چونكه‌ تاكو ئێستا کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەنها لە چوارچێوەی بەرنامە کۆمیدییەکاندا رۆلیان پێدراوه‌، بەڵام ئەمجارەیان خاتوو روئیا سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌شداره‌ لە کارێکی درامی جوان و لەسەر شاشەی کەناڵێکی جه‌ماوه‌ری. ئەمە كارێكی به‌رچاو و سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ هەموو کەمئەندامان وخاوەن پێداویستیانی تایبەت، به‌ڵكو یەکێکە لە هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ پێدانی دەرفەتی کار و دەرخستنی تواناکان و بەهرەکانی کەمئەندامان هەیە، بۆ ئەوەی وەک هەر هاوڵاتییەکی دیكه‌ بەشداری له‌ ژیانی گشتی و پیشەیی بکەن. ئه‌وه‌ی زانراوه‌ كه‌ بەشداریکردنی کەسانێك کە داون سیندرۆمیان هەیە لە بواری نواندن لە سه‌ر ئاستی جیهانیدا شتێکی ئاساییه‌ و نامۆ نییە، بەڵام لە کوردستاندا گرنگییەکی تایبەتی هەیە، به‌ڵكو دەبێتە هاندەرێک بۆ هەموو کەمئەندام وخاوەن پێداویستیانی تایبەت، چونکە ئەمە تەنها سەرکەوتنێکی هونەری نییە، بەڵکو هەنگاوێکی کۆمەڵایەتی و مرۆیی گرنگە بۆ بەهێزکردنی بیرۆکەی یەکسانی و قبووڵکردنی هەموو تاکەکان وەک بەشێکی سەرەکی لە کۆمەڵگەدا.

لە کۆتاییدا، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی ده‌رهێنه‌ر و سه‌رجه‌م ستافی ئەو کارە ده‌کەم، کە بەوپه‌ڕی متمانه‌ و باوه‌ڕ و ئازایەتییە ئەم هەنگاوەیان ناوە و ئەم دەرفەتەیان ڕەخساندووە. بە تایبەتی نووسەری دراماكه‌ كاك (کامەران خوشناو)، کە خۆم لە نزیکەوە دەیناسم و هەمیشە پشتگیر و هانده‌رم بووه‌ و ئه‌م بیرۆكه‌ جوان و بوێره‌‌ له‌و ده‌بینم.
هه‌رچه‌نده‌ ئەمجۆرە هەنگاوانە ساكارن به‌ڵام ده‌بنه‌ سەرەتای گۆڕانکاریی  گرنگ و باشتر بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی فراوانتر و مرۆییتر و دادپەروەرتر. به‌ڕاستی ئەم هەنگاوە دڵی خۆشكردم و شانازیم بە کوردبوونی خۆم زێتربوو.
نوسين: د. دالیا دەشتی دزەیی
چالاکوانی بواری کەسانی کەمئەندام وخاوەن پێداویستی تایبەت

نوسین: د.دالیا دەشتی دزەیی
چالاکوانانی بواری کەسانی کەمئەندام وخاوەن پێداویستی تایبەت

Address

Hawler
Irbil

Telephone

+9647504611576

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆرە داليا دەشتی دزەيی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category