Darunzani ده رونزانى

Darunzani  ده رونزانى ده روونزانى : به‌مه‌به‌ستى سوودگه‌ياندن به‌هاورييا?

24/06/2018

ھەوڵ بدە لاسایی خەڵک نەکەیت لە ( body language ) واتا لە شێوازی وەستانن و دانیشتن و شێوەی روخسار و حەرەکەتیان, خۆت چۆنیت وابە و مەترسە لە جیاوازییەکانت..

01/02/2018

پێت وایە تا چەند کەسێکی پێگەیشتویت؟
لەوانەیە تۆ لەو کەسانە بیت کە تەمەنت زۆر نەبێت بەڵام هەست بکەیت کەسێکی عاقڵ و پێگەیشتوویت و لەوانەشە ٣٠ ساڵت تێپەڕاندبێت کەچی هێشتاش پەرچەکردارەکانت وەکو کەسێکی هەرزەکاربێت، ئەگەر دەتەوێت تێستێک بکەیت و بزانیت تا چەندە کەسێکی پێگەیشتوویت بزانە ئەم خاڵانەت تێدایە یان نا؟
١-کەسی پێگەیشتوو هەموو چالاکییەکانی ناخاتە سەر پێگە کۆمەڵایەتییەکان.
٢-دەزانێت کە ئەوانی تر کامڵ نین و لە کەمو کورتییەکانیان خۆش دەبێت.
٣-ڕووداوە بچووکەکان گەورە ناکات و نە ئاسانی میزاجی تێک ناچێت.
٤-مرۆڤە پێگەیشتووەکان لەکاتی گونجاو پەرچە کرداریان هەیە و لەکاتی خۆی هەڵوێست دەنوێنن.
٥- لەکاتی گفتگۆکردن لەگەڵ کەسێک دەیەوێت سوود وەربگرێت نەوەک قسەکانی خۆی بەسەرکەوێت و تەواو.
٦-زۆرتر بیر دەکاتەوە و کەمتر قسە دەکات.
٧-کەسی پێگەیشتوو هەوڵ نادات کە لەبەردەم خەڵکی تر کەسێکی باش دەربکەوێت بەڵکو دەیەوێت کەسێکی باشتر بیت لەخۆی.
٨-ڕقی لەو کەسانە نابێتەوە کە بەشێوازێکی نەگونجاو مامەڵە دەکەن و هەوڵ نادات تۆڵەیان لێبکاتەوە.
٩- ئەم خاڵەیان سەیرە، بەڵام کەسی پێگەیشتوو تەریق نابێتەوە کاتێک جلی ژێرەوە دەکڕیت و وەکو هەر پارچەیەکی ئاسایی سەیری دەکات.
١٠- ئەگەر لایک و کۆمێنتی بۆ نەکرێت لە فەیسبووک قەڵس نابێت و ئاسایی وەری دەگرێت.
١١- دەتوانێت هەڵەکانی خۆی دەست نیشان بکات و چارەسەریان دەکات.
١٢- لە پاس و مۆڵ و شوینە گشتییەکان بەلایەوە ئاساییە کە ڕێگە بۆ ئەوانی تر خۆش بکات و تۆزێک لەسرە بووسەتێت.
١٣- کاتێک هەڵەیەک دەکات بەرپرسیاریەتی هەڵەکانی خۆی هەڵدەگرێت.

01/02/2018

⊙ ئەو کەسانەی لە ڕووی دەروونییەوە بە کەسانی بە هێز دەژمێردرێن، ئەو خاسیەتانەی خوارەوەیان هەیە:

١- کاتێک بەتەنهان ناترسن.
٢- زۆر مێشکی خۆیان بە ڕابردووەوە خەریک ناکەن.
٣- وا بیرناکەنەوە کە جیهان قەرزداری ئەوانە.
٤- خەم لەوە ناخوا کە دەبێت خەڵک هەموو لێی رازیبێت یان دەبێت خەڵک لە خۆی ڕازیکات.
٥- وە کاتی خۆی بەوشتانەوە بە فیڕۆ نادات کە لە دەسڵاتی ئەودا نیە.
٦- واناکات کە خەڵک بەزەیی پیدابێتەوە(خەڵک ناخاتە ژێر کاریگەری هەست و سۆزەکانی).
٧- بە سەرکەوتنی کەسانیتر بێزار نیە!
٨- شەرم ناکت لە بەدەست هێنانی مافەکانی خۆی.
٩- دوای شکست هێنان واز ناهێنێ...
١٠- کاتی خۆی بە لۆمەکردنی خودى خۆی سەرف ناکات ...

21/01/2018

دڵخۆشبە :

#دڵخۆشبە کاتێ بەیانی لە خەو هەڵدەستی , چونکە کەسانێک هەن هەر نەخەوتوون
#دڵخۆشبە کاتێک نان دەخۆیت , چونکە زۆر کەس هەیە ئەو خواردنەی نییە
#دڵخۆشبە کاتێک لەگەڵ خێزانەکەت دادەنیشیت, چونکە زور کەس هەیە بە ئاواتی خێزانێکە
#دڵخۆشبە کاتێک دەچی بۆ سەر کار , چونکە زۆر کەس هەیە ئیشی دەست ناکەوێت
#دڵخۆشبە کاتێک نوێژ دەکەیت و خودا دەپەرستی , چونکە کەسانێک هەن مانگا دەپەرستن !
#دڵخۆشبە کاتێک بە پی دەڕۆیت , چونکە هەیە ناتوانێت بە پێی خۆی بڕوات
#دڵخۆشبە چونکە زۆر کەس هەیە دڵی خۆش نییە
#دڵخۆشبە بەوەی هەتە چونکە هەمیشە کەسی تر هەیە ئەو شتانەی تۆی نییە
#دڵخۆشبە چونکە لەشت ساغە , چونکە زۆر کەس هەیە بە ئاواتی لەش ساغییە
#دڵخۆشبە بەوەی لە ژیاندایت و هێشتا دەرفەتت هەیە , چونکە کەسانیک هەن مردون و ئەو دەرفەتەیان نییە
بە هەموو شتیک #دڵخۆشبە و سوپاسگوزاربە .

لە کۆتاییدا #دڵخۆشبە کە ئەم پۆستە دەخوێنیتەوە , چونکە کەسانیک هەیە ناتوانن ببینن و ئەمانە بخوێننەوە ...

21/01/2018

متمانەت بەخۆت هەبێت
بێ گومان تۆ دەتوانیت ...✅💪

چۆن متمانە بەخۆبوون بەدەست دەهێنیت؟باوەڕبەخۆبوون بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکان دادەندرێت بۆ بەدەستهێنانی خەونەکانت لە ژی...
21/04/2017

چۆن متمانە بەخۆبوون بەدەست دەهێنیت؟
باوەڕبەخۆبوون بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکان دادەندرێت بۆ بەدەستهێنانی خەونەکانت لە ژیان. رەنگە خەونێکی زۆرت هەبێت بەڵام ئازایەتی ئەوەت نەبێت هەنگاوی بۆ بنێیت. بەڵام یەک هەنگاوی بوێرانە داهاتووت بۆ هەتا هەتایە دەگۆڕێت. بۆ ئەوەی متمانە بەخۆبوونت دروست بکەیت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
هەمیشە بە ئەرێنی بیر بکەرەوە
مێشکت وا رابهێنە کە هەمیشە بە شێوەیەکی ئەرێنی بیر لە پێشهاتەکان بکاتەوە، هەمیشە ئەو بیرۆکە خراپانەی دێن بە مێشکتدا وەلای بنێ و شتە باشەکان بهێڵەرەوە.
لەگەڵ چواردەورت باشبە
هەمیشە هەڵسوکەوتی باش و بەخشندە سیقە و متمانە بەخۆبوون زیاتر دەکات، جگە لەوەش خۆشەویستی کەسانی تر بەدەست دەهێنیت و هاوکار دەبێت لە پرۆسەی سەرکەتنتدا.
ئامانجەکانت دیاری بکە
کاتێک ئامانجێک هەبێت، هەوڵدانیش دەستپێدەکات. لە سەرەتادا ئامانجەکانت دیاری بکە و دواتریش بە متمانەوە هەوڵی جدی بۆ بدە.
رێکپۆشبە
سەرنجی ئەوەت داوە ئەو رۆژەی کە پۆشاکێکی رێک وشیکت لەبەردایە متمانەت بەخۆت زیاترە؟ بەڵێ بێگومان وایە. ئەو رۆژەی پۆشاکەکەت ناڕێکە متمانەی ئەوەت نییە کە هەنگاوێکی گەورە بنێیت و کارەکانت ئەنجام بدەیت.
دان بە هەڵەکانتدا بنێ
دان بە هەڵەکانتد بنێ و بەرپرسیارێتی هەڵەکانت هەڵبگرە لە بری ئەوەی هەڵەکانت بخەیتە سەر شانی کەسانی تر. ئەمەش هەنگاوێکی سەرکەوتووە بەرەو سەرکەوتنت.
خۆت بناسە
خۆت بناسە و هەلە و خاڵە لاوازەکانت دەست نیشان بکە و هەوڵی چاک کردنیان بدە.
سەرچاوە:وێستگە ستایل

پێکەنین هەمیشە هاوڕێتان بێت
29/09/2016

پێکەنین هەمیشە هاوڕێتان بێت

29/09/2016
23/09/2016

بە سێ هەنگاو كۆتایی بە شەرمكردن بهێنە ..

ئەگەر كەسێكی شەرمنی و ناتوانیت رووبەڕووی كەسە بەهێزەكانی دەوروبەرت بیتەوە چی دەكەیت؟
حەز دەكەیت وەك كەسێكی ئاسایی مامەڵە بكەیت و شەرم لەو كارە نەكەیت كە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت ،ئەوا بەجێ بەجێكردنی ئەم هەنگاوانە دەتوانیت كۆنترۆڵی خۆت بكەیت و لەكەسێكی شەرمنەوە بیتە كەسێكی ئاسایی .
• هەنگاوی یەكەم :ئەگەر كەسێكی شەرمنی ناتوانیت رووبەڕووی كەسە بەهێزەكان بیتەوە چی دەكەیت ،لەبەردەم ئاوێنەیەكدا بوەستە و كەسێك كە خۆت بە لاوازی دەزانیت بە خەیاڵی خۆت بانگی بكە ،پێكەوە گفتوگۆبكەن هەتاوەكو وا هەست دەكەیت بەڕاستی گفتوگۆ دەكەن ،دواتر بەمشێوەیە دەروونی خۆت بەتاڵبكەرەوە بەدەنگێكی بەرز هاواربكە من بەهێزم بەهەموو هێزی خۆت ئەمكارە چەند جارێك دووبارە بكەرەوە ،تاوەكو دەگەیتە ئەنجامێك كە خۆت بەدڵت دەبێت،لەم كاتەدا نابێت بڵێیت من شەرمنم چونكە ئەمە ئەنجامی باش نیە.
• هەنگاوی دووەم : ئەم هەنگاوە پشت دەبەستێت بەوەی پێنەكەنیت ،هەر كات پێكەنینت هات مەهێڵە و كۆنتڕۆڵی خۆت بكە ،ئەمكارە بۆ ماوەی 5 رۆژ بەبەردەوامیئەنجام بدە ،ئەمەش هەنگاوێكی باشە تاوەكو كەسایەتیەكی بەهێز دروست بكەیت .
• هەنگاوی سێیەم : لەم هەنگاوەدا ئەوەی لەسەرتە ئەنجامی بدەیت ،رازیكردنی مێشكە بەوەی كە تۆ كەسێكی بەهێزیت و شەرمن نیت ،لەسەرەتاشدا ئەمكارە ئەستەمە چونكە مێشك بڕوا بەوە ناكات كە روو دەدات ،بۆیە پێویستە وابكەیت كە مێشكت ئەوە قبوڵ بكات ،بۆ ئەوەشی سەركەوتووبیت هەوڵ بدە بە دەنگی بەرز لە شوێنێكدا بەدەنگی بەرز بۆ ماوەی 3 خولەك هاوار بكەیت دواتر بەخۆت بڵێیت كەس شەرم ناكات تا من شەرم بكەم بۆیە منیش بەهەموو تواناماوە هاوار دەكەم .

23/09/2016

هۆكاره‌كانی شه‌رمكردن
1-دانانی نرخی زۆر بۆ كه‌سێتی خودی تاك .
2-گاریگه‌ری چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی خێزان له‌گه‌ڵ منداڵدا له‌ته‌مه‌نی منداڵیدا .
3-هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌به‌رده‌وامی له‌منداڵ له‌لایه‌ن باوكه‌وه‌، كاردانه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ترس‌و شه‌رم ده‌رده‌كه‌وێت، چ هه‌رشه‌شه‌كه‌ جێبه‌جێبكات، یاخود نه‌.
4- هه‌ستكردن به‌نه‌بوونی ئاسایش‌و پاراستن .
5-پاراستنی زیاد له‌پێویستی منداڵ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه‌ .
6-توندو تیژی، گاریگه‌ری له‌سه‌ر برینداربوونی هه‌میشه‌ی منداڵ هه‌یه‌، واده‌كات منداڵان له‌به‌رده‌م تێكه‌ڵبونی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بگه‌رێنه‌وه‌ دواوه‌.
7-گرنگی پێنه‌دانی منداڵ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ستده‌كات كه‌ بایه‌خی نییه‌ له‌ماڵه‌وه‌ .
8-ناساندنی منداڵه‌كه‌، به‌وه‌ی كه‌ كه‌سێكی شه‌رمنه‌ به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، واته‌ پێوه‌لكانی نازناوی شه‌رمن به‌كه‌سێتی منداڵه‌كه‌وه‌ .
9- ڕه‌خنه‌گرتنی دایكان‌و باوكان له‌منداڵه‌كانیان، كه‌یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دروستبوونی ترس‌و شه‌رم‌و دڵه‌ڕاوكێ‌ له‌ده‌رونی منداڵه‌كه‌دا .
10-جیاوازی مامه‌ڵه‌كردنی خێزان له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان.
11-گاڵته‌پێكردن‌و برینداركردنی هه‌ستی منداڵ.
12-شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابیاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا بڵێت من قوتابی جوان‌و شه‌رمنم خۆشده‌وێت، كه‌ پاڵ به‌ قوتابیه‌كه‌وه‌ ده‌نێت بۆ نواندنی سیفه‌تی شه‌رمنی له‌كاتی هه‌ڵسوكه‌وتكردنی له‌گه‌ڵ ده‌روبه‌ریدا، جگه‌له‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌، تاكو گه‌وره‌بوونی منداڵه‌كه‌ .
له‌وانه‌یه‌، هه‌ندێكجار توشی تێكچونی باری ده‌رونی بێت، به‌تایبه‌تی تێكچونی باری كه‌سێتی .

23/09/2016

لەوانەیە زۆرێک لە خەونەکان
بۆ ئەمڕۆ مەحاڵ بن..
بەڵام هیچ شتێک
بۆ هەمیشە مەحاڵ نییەو
ژیانیش
تەنها ئەمڕۆ نییە ..!

Address

Techar
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Darunzani ده رونزانى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category