Dr.Ameena Taha kids clinic

Dr.Ameena Taha kids clinic د.أمینه طه
دکتۆرا له نه‌خۆشیه‌کان و گەشەی منداڵان و تازه‌ له‌دایك بووان
(1)

🩸✨ نیشانەکانی کەمی ئاسن لە منداڵسەرنجێکی ورد بدە 👶... کەمی ئاسن یەکێکە لە کێشە باوەکانی منداڵ، وە ئەگەر زوو دەستنیشان نە...
04/05/2026

🩸✨ نیشانەکانی کەمی ئاسن لە منداڵ

سەرنجێکی ورد بدە 👶... کەمی ئاسن یەکێکە لە کێشە باوەکانی منداڵ، وە ئەگەر زوو دەستنیشان نەکرێت کاریگەری لەسەر گەشەکردن و تەرکیز دەبێت!

🔎 نیشانە سەرەکییەکان:
▪️ پێست و لێو کاڵ دەبێتەوە
▪️ ماندوێتی و بێتاقەتی
▪️ نەمانی ئارەزووی خواردن
▪️ دواکەوتنی گەشەکردن
▪️ زوو زوو سەرگێژخواردن
▪️ نینۆکی لاواز و شکاو
▪️تیکچوونی خەو و میزاجی بوون و کەمی تەرکیز
▪️ هەڵوەرینی قژ
▪️ لاوازبوونی بەرگری لەش و زوو زوو نەخۆشکەوتن

⚠️ زانیاری گرنگ:
کەمی ئاسن تەنها کاریگەری لەسەر خوێن نییە، بەڵکو تەرکیز و گەشەکردنی دەرونیش 🧠

🥗 چۆن بتوانین منداڵەکانمان بپارێزین؟
✔️ خواردنی دەوڵەمەند بە ئاسن وەک:
گۆشتی سوور، جگەر، عدس، سپێناخ، زەردێنەی هێلکە

✔️ زیادکردنی ڤیتامین سی (وەک پرتەقاڵ 🍊) بۆ باشترکردنی هەڵمژینی

✔️ دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شیر

✔️ دوور کەوتنەوە لە چای ڕاستەوخۆ دوای ژەمە دەوڵەمەندەکان بە ئاسن

👩 ⚕️ کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەین؟
ئەگەر هەستت بە چەند نیشانەیەک کرد، باشترە پشکنینی خوێن بکەیت بۆ پشتڕاستکردنەوە و دیاریکردنی چارەسەری گونجاو.

بەھیوای سەلامەتی بۆ ئەزیزان
دکتۆرە أمینە طە پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان 🩺بۆرد(دکتۆرا) لەنەخۆشییەکانی منداڵان و تازە لە دایکبووان

هەولێر-کۆمەڵگای شار نزیك ترافیک لایت نەخۆشخانەی ڕزگاری ، تەنیشت دەرمانخانەی ئامێزی شار.
07505102525

27/04/2026

‎ئایا بەکارهێنانی دەرزی هۆرمۆنی گەشە 🚻؟ بۆ کام حاڵەت بە کار دێت؟🤔🧬

‎ دەرزی هۆرمۆنی گەشە 💉🔬وەک هەر چارەسەرێکی تر سوود و زیانی هەیە✔️❌ و بۆ هەموو حاڵەتێکی کەمی گەشە بە کار نایێت✋🏻
‎ پێویستە هۆکارەکەی دیاری بکرێت و بە پێی هۆکار ئەو دەرزیە وەرگرێت چونکە لە هەموو حاڵەتێک سوودی نابێت..🧪🔍

‎چەند حاڵەتێک هەیە کە پێویستە راستەوخۆ پاش دەستنیشان کردن ئەو دەرزیە بە کار بێت❔‼️🛗

‎١.کەمی هۆرمۆنی گەشە🚺⏳
‎٢.نەخۆشی درێژخایەنەکان وەک تالاسیمیا،نەخۆشی گورچیلە🩸👦
‎٣.تەمبەڵی غودەی دەرەقی😪
‎٤.کەمی گەشەی باڵای منداڵ بە تایبەت لەو منداڵانەی کاتی لە دایک بوون بە ناکامی لە دایک بوون یان کێشیان زۆر کەم بووە🚻⬇️
5. کۆنیشانەی تێرنەر یان داون.

🍁لێرەدا بە کۆرتی باسی چۆنیەتی بەکارهینانی دەرزی گەشە دەکەین

بەھیوای سەلامەتی بۆ ئەزیزان
دکتۆرە أمینە طە پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان 🩺بۆرد(دکتۆرا) لەنەخۆشییەکانی منداڵان و تازە لە دایکبووان

هەولێر-کۆمەڵگای شار نزیك ترافیک لایت نەخۆشخانەی ڕزگاری ، تەنیشت دەرمانخانەی ئامێزی شار.
07505102525

هەستیاری پرۆتینی شیری مانگا لە منداڵان❗ پرسیار (لە هەستیاری پرۆتینی شیری مانگا چ خواردنێک نابێت دایک بخوات؟🚫 خواردنە قەد...
27/03/2026

هەستیاری پرۆتینی شیری مانگا لە منداڵان

❗ پرسیار (لە هەستیاری پرۆتینی شیری مانگا چ خواردنێک نابێت دایک بخوات؟

🚫 خواردنە قەدەغەکان

1️⃣ هەموو بەرهەمەکانی شیر
(شیر، ماست، پەنیر، خامە و هتد)

2️⃣ گۆشتی سوور

3️⃣ فاسۆلیا و سۆیا

4️⃣ هەر خواردنێک کە پێکهاتەی بەرهەمەکانی شیر بێت
(وەک: کێک، نەستەلە، شوکۆلاتی شیرین…)

‏ℹ️ تێبینی

زۆرجار ئەو منداڵانەی هەستیاریان بە پرۆتینی شیری مانگا هەیە،لەوانیە هەستیارییان بە خواردنەکانی تریش هەبێت،
بەڵام ئەمە لە هەموو منداڵێک وەک یەک نییە بە تێستی خواردن یان پشکنین دەردەکەوێت.

دكتۆرە امینه طه عبدالله
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان

هەولێر-کۆمەڵگای شار نزیك ترافیک لایت نەخۆشخانەی ڕزگاری ، تەنیشت دەرمانخانەی ئامێزی شار.
07505102525

نە”ی دایکیش شایەنی ڕێزە… 😮‍💨«شیرینی پێ مەدە.»🧁🍩«نامەوێت هێشتا شەکر بخوات.»🍭«زۆر درەنگ مەهێڵن بخەوێت.»🥱🥱«ئەگەر خەوتووە، ب...
21/03/2026

نە”ی دایکیش شایەنی ڕێزە… 😮‍💨

«شیرینی پێ مەدە.»🧁🍩
«نامەوێت هێشتا شەکر بخوات.»🍭
«زۆر درەنگ مەهێڵن بخەوێت.»🥱🥱
«ئەگەر خەوتووە، بیداری مەکەنەوە.»
«لە ڕوویدا ماچی مەکەن.»
«خواردنی پێ مەدەن کە من ناناسم.»

بەڵام شتێک کە زۆر کەس لەبیر دەکەن
ئەوەیە کە کاتێک دایک دەڵێت “نە”
لەبەر ئەوە نییە کە مبالغە دەکات
یان کەسێکی زۆر ئالۆزە.دایک ئەمە دەکات
چونکە چاودێری منداڵەکەی دەکات.

چونکە دایک فێر دەبێت گوێ بگرێت
بۆ شتێک کە کەسی تر ناتوانێت بیبیستێت:
هەستی دایک.

هەستی دایک
پێویستی بە مۆڵەت نییە،
بە پەسەندکردن نییە،
بە گفتوگۆش نییە.

تەنها شتێکی که پێویستە:
ڕێزه

📌👶 کۆلیک لە کۆرپەداکۆلیک یەکێکە لە کێشە باوەکان لە چەند مانگی سەرەتای ژیانی کۆرپەدا، هەروەها هۆکارێکی زۆرە بۆ گریانی کۆر...
02/03/2026

📌👶 کۆلیک لە کۆرپەدا

کۆلیک یەکێکە لە کێشە باوەکان لە چەند مانگی سەرەتای ژیانی کۆرپەدا، هەروەها هۆکارێکی زۆرە بۆ گریانی کۆرپە و ناڕەحەتی دایک و باوکی.

-کۆلیک چییە؟
تایبەتمەندە بە گریانێکی زۆر لە کۆرپەیەکی تەندروستدا. بەزۆری کۆلیک دوای ٢ بۆ ٣ هەفتەی تەمەن دەست پێدەکات و لە نێوان ٦ بۆ ٨ هەفتەدا دەگاتە لوتکە و دواتر وردە وردە تا کۆتایی مانگی چوار نامێنێت.

-نیشانەکانی:
١.گریانێکی چڕ و بەردەوام بەبێ هیچ هۆکارێکی دیار
٢-راکێشانی قاچەکان بەروو سک
٣-سووربوونەوەی دەموچاو لەکاتی گریاندا
٤-زۆرجار ئێواران یان شەوان خراپتر دەبێت

کەی پێویستە نیگەران بیت؟
ئەگەر گریانەکە لەگەڵ ئەمانەدا بوو، ڕاوێژ بە پزیشکی منداڵان بکە:
-ڕشانەوەیەکی زۆر
-سکچوون یان قەبزی توند
-تا یان دابەزینی کێش

🔹 ئامۆژگاری بۆ دایک و باوک

✅ منداڵەکەت بە نەرمی بگرە و ئارامی بکەرەوە.
✅ بە جوڵەی بازنەیی مەساجی سکیان بکەن
✅ بەکارهینانی کۆمپرێسێکی گەرم بۆ سک
✅ یارمەتیدانی بۆ ئەوەی دوای شیرخواردن قرپ بکات
✅ هێشتنەوەی ژینگە بە ئارامی

✨ لەبیرت بێت: کۆلیک دیاردەیەکی کاتییە و لەگەڵگەشەکردنی کۆرپەدا نامێنێت و هیچ ئاڵۆزییەک بەجێناهێڵێت.

د.امینە طە عبداللە
پسپۆری نەخۆشیەکانی مندالان
هەولێر-کۆمەڵگای شار نزیك ترافیک لایت نەخۆشخانەی ڕزگاری ، تەنیشت دەرمانخانەی ئامێزی شار.
07505102525

زۆر بەکارهێنانی دەرمانی دژەبەکتریا  چ کاریگەریێکی خراپی ھەیە ؟🚫🧪💊بۆ هەموو حالەتێک زۆر بەکار هینانی دەرمانی هەوکردن( شروب...
13/02/2026

زۆر بەکارهێنانی دەرمانی دژەبەکتریا چ کاریگەریێکی خراپی ھەیە ؟🚫🧪💊

بۆ هەموو حالەتێک زۆر بەکار هینانی دەرمانی هەوکردن( شروبی ئیلتیهابات،ئەنتی بایۆتیک) دەبێتە هۆی دابەزینی بەرگری لەش وە زۆر جار لە مندالی ساوا دەبێتە هۆی کەرووی ناو دەم👅

بۆیە بێ ڕاوێژی پزیشک هیچ دەرمانێک بەکار مەیێنن..زۆرینەی جار پەتا ڤایرۆسیە و پێویستی بە هیچ دەرمانی هەوکردن نیە.👩🏻‍⚕️📃

‎بە ھیوای سەلامەتی🤗🫶🏻

‎د.أمينه طه عبداللە

‎پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان:👶🏻🩺💊‎

هەولێر-کۆمەڵگای شار نزیك ترافیک لایت نەخۆشخانەی ڕزگاری ، تەنیشت دەرمانخانەی ئامێزی شار.
07505102525

ئایا ڕۆژانە پێویستە کرێم بۆ منداڵ بەکاربێت؟🤔🧴ئەو پرسیارە رۆژانە زۆر دووبارە دەبێتەوە و زۆر جاریش دایک و باوک 👨‍👩‍👧‍👦بێ ر...
09/02/2026

ئایا ڕۆژانە پێویستە کرێم بۆ منداڵ بەکاربێت؟🤔🧴

ئەو پرسیارە رۆژانە زۆر دووبارە دەبێتەوە و زۆر جاریش دایک و باوک 👨‍👩‍👧‍👦بێ راوێژی پزیشک 🙅🏻‍♀️کرێم یان مەرهەمی جیاواز بە کاردێنن بۆ پێستی دایبی منداڵیان و بێ ئەوەی زیانەکانی بزانن.🧏🏻‍♀️🦠

بەکارهێنانی زۆری جۆرە کرێم و مەرهەم بە تایبەت ئەوانەی مادەی ستیرۆیدیان تێدایە وەکو ‘Dermodin,NN,triamcinolone,Betnosam,....’ بۆ ماوەیەکی کاتی و بۆ هەندێک حاڵەتی تایبەت بەکاردێن.🩹🕝

ئەو جۆرە کرێمانە بۆ پارێزگاریکردنی پێستی منداڵ لە سووتان بەکارنایێن 🚫و بەردەوام بەکارهێنانیان دەبێتەهۆی کێشەی تەندروستی بۆ پێست و جەستەی منداڵ.♨️

پاش بەکارهێنانی کرێمەکە بە خێرای سووتانەوەی منداڵەکە چاکدەبێت✅، بۆیە لای دایک و باوک بە باشترینی دەزانن، بەڵام بەداخەوە زۆر کاریگەریی لاوەکی هەیە وەک🤷🏻‍♀️؛

1- نەخۆشیی کوشینگ کە زۆر مەترسیدارە و منداڵەکە زۆر قەڵەو دەبێت و رژێنی سەرەوەی کلییەکان پەکیان دەکەوێت، کە بەداخەوە زۆر منداڵی تووشبوو لە هەولێر هەیە👼🏻.

2- کورتەباڵایی🚻

3- بەرزبوونی رێژەی شەکرە🧂

4- بەرزبوونی پەستانی خوێن⬆️🩸

5- لاوازبوونی بەرگریی جەستە😥

6- لاوازبوونى ئێسکەکان🦴

7- زۆر کێشەی دیکەی درێژخایێن🧮

دکتۆرە أمینە طە پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان 🩺بۆرد(دکتۆرا) لەنەخۆشییەکانی منداڵان و تازە لە دایکبووان
📍هەولێر-کۆمەڵگای شار نزیك ترافیک لایت نەخۆشخانەی ڕزگاری ، تەنیشت دەرمانخانەی ئامێزی شار.
07505102525

هەندێک لە هۆکارە باوەکانی دواكەوتنی گەشەی منداڵ - کەمیی ناچالاکیی رژێنی دەرەقی (تەمبەڵی غودە)- نەخۆشیی گەنم و جۆ- نەخۆشی...
03/02/2026

هەندێک لە هۆکارە باوەکانی دواكەوتنی گەشەی منداڵ

- کەمیی ناچالاکیی رژێنی دەرەقی (تەمبەڵی غودە)

- نەخۆشیی گەنم و جۆ

- نەخۆشیی درێژخایەنەکان

- کەمیی هۆرمۆنی گەشە

- هەندێک هۆکار هەیە کە بە ئاسایی دادەنرێت، بەجۆرێک پێشتر لە بنەماڵەکەدا حاڵەتی وا هەبووە (بۆ نمونە لە دایک و باوک یاخود خوشک و برا)؛ لێرەدا هەموو پشکەنینەکان نۆرماڵە و پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە.

📌 بۆ هەموو حاڵەتێکی دواكەوتنی گەشە پێویستە کێش و باڵای منداڵ لەلایەن پزیشکی منداڵانەوە بپێورێت و بۆ بەراوردکردن لەسەر خشتەی گەشە دابنرێت، تەنانەت باڵای دایک و باوکیش پێویستە بپێورێت.

📌 پێویستە شەش مانگ جارێک باڵای منداڵ بپێورێت، ئەگەر لە ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێک باڵای درێژنەبێت، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت و پیشکنین بۆ منداڵەکە بکرێت.

دکتۆرە ئەمینە تەها عبدالله
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

هەولێر-کۆمەڵگای شار نزیك ترافیک لایت نەخۆشخانەی ڕزگاری ، تەنیشت دەرمانخانەی ئامێزی شار.
07505102525

ئارەقکردنەوەی سەری منداڵ لە کاتی نووستندا😴دایک و باوکان رۆژانە پرسیار دەکەن؛ سەری منداڵەکەم ئارەقەیەکی زۆر دەکات بە تایب...
01/02/2026

ئارەقکردنەوەی سەری منداڵ لە کاتی نووستندا😴

دایک و باوکان رۆژانە پرسیار دەکەن؛ سەری منداڵەکەم ئارەقەیەکی زۆر دەکات بە تایبەت لە کاتی خەودا ئایا ئاساییە؟ 🤷🏻‍♀️

ئارەقکردنەوەی سەری منداڵ لە کاتی خەودا بەهۆی چالاکیی رژێنەکانی ئارەقەیە بە تایبەت لە ناوچەی سەری منداڵ، هەروەها قەبارەی سەری منداڵ گەورەترە بە بەراورد بە لەشی بۆیە ئارەقەیەکی زۆرتردەکات👼🏻😓.

لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی منداڵ ئارەقەرژێنەکانیش لە بەشەکانی دیکەی جەستە چالاکدەبن..🧍🏻🙂

هەندێ کات ئارەقکردنی زۆر هۆکاری دیکەی هەیە وەکو:

✔️نەخۆشیی دڵ🫀
✔️کەمیی ڤیتامین D🔆
✔️زۆر چالاکبوونی رژێنی پەریزاد ''غودە''⏫
✔️هەبوونی هەوکردنی زۆر

ئەگەر منداڵ ئارەقەیەکی زۆری هەبوو و گەشەیەکی تەندروستی نەبوو، دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکرێت بۆ دەستنیشان کردنی هۆکارەکەی.🩺🤔


دکتۆر ئەمینە تەها
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵ👶🏻🩺💊‎

هەولێر-کۆمەڵگای شار نزیك ترافیک لایت نەخۆشخانەی ڕزگاری ، تەنیشت دەرمانخانەی ئامێزی شار.
07505102525

ئەو ویستویەتی ببێتە دایکی کارکەر.خەونی هەبوو ئەو لێهاتووییانەی کە ویستبووی دووبارە بەکاریبهێنێتەوە،…بەڵام لە ئێستادا،مند...
31/01/2026

ئەو ویستویەتی ببێتە دایکی کارکەر.
خەونی هەبوو ئەو لێهاتووییانەی کە ویستبووی دووبارە بەکاریبهێنێتەوە،…

بەڵام لە ئێستادا،
منداڵەکەی زیاتر پێویستی پێیەتی.
نەک لەبەر ئەوەی وازی لە خۆی هێنا،
بەڵام لەبەر ئەوەی منداڵێکی بچووک پەیوەستە بە بوونی ئەوەوە،ئاسوودەیی ئەو، و ئەو دڵنیاکردنەوە کە دەڵێت: “دایک لێرەیە.”

هەندێک خەون وەستاون نەک لەبیرکردن.
ئەم وەرزە بۆ هەمیشە بەردەوام نابێت.
بۆ ئێستا، بوون بە دایکی مانەوە لە ماڵەوە
گرنگترین کارە کە تا ئێستا ئەنجامی بدات (دايك ❤️❤️)


Address

ھەولێر-کۆمەڵگای شار نزیك ترافیک لایت نەخۆشخانەی ڕزگاری ، تەنیشت دەرمانخانەی ئامێزی شار
Irbil

Opening Hours

Tuesday 16:00 - 20:00
Wednesday 16:00 - 20:00
Thursday 16:00 - 20:00
Sunday 16:00 - 20:00

Telephone

+9647514593096

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Ameena Taha kids clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Ameena Taha kids clinic:

Shortcuts

Share

Category