09/08/2026
📉🩸کەمی ماددەی ئاسنی ناو خوێن دەبێتە هۆی ئەوەی خوێن نەتوانێت بڕی پێویست لە خڕۆکە سوورەکان بەرهەم بهێنێت، کە بەرپرسن لە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ شانەکانی لەش. بەبێ ماددەی ئاسن، گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش کەم دەبێتەوە و سەرەنجام دەبێتە هۆی ماندوێتی، بێهێزی، و تەنگەنەفەسی.
🤔هەندێک لە هۆکارەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە خوێندا:
١- دەستنەکەوتنی بڕی پێویستی ماددەی ئاسن لە ڕێگەی خۆراکەوە.
٢- لەدەستدانی خوێن بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەکی.
٣- خوێنبەربوونی زۆر لە کاتی سووڕی مانگانەدا لە ئافرەتاندا.
⁉️کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت:
ئەگەر لە خۆت یان لە منداڵەکەتدا نیشانەکانی کەمیی ئاسنت بەدیکرد، پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت و پشتگوێی نەخەیت.
⚠️هۆشدارییەکی گرینگ:
هەرگیز بەبێ ڕاوێژی پزیشک و پشکنینی خوێن حەب یان کەپسولی ئاسن بەکارمەهێنە، چونکە بەرزبوونەوە و کۆبوونەوەی بڕێکی زۆری ئاسن لە جەستەدا دەتوانێت زیانی گەورە بە جگەر و ئەندامەکانی دیکەی لەش بگەیەنێت.
#خوێن #تەندروستی