Dr.Ako Ibrahim :: دکتۆر ئاكۆ ابراهیم

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • Dr.Ako Ibrahim :: دکتۆر ئاكۆ ابراهیم

Dr.Ako Ibrahim :: دکتۆر ئاكۆ ابراهیم راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
استشارى الجراحة العامةوالجراحة الناظورية
“CONSULTANT GENERAL SURGEON

26/05/2026
پشکنینی D-dimer چییە؟کاتێک بریندار دەبیت، خوێنت دەمەێنێت  بۆ ئەوەی خوێنبەربوونەکە بوەستێنێت.دوای ئەوەی برینەکە چاک دەبێت...
03/04/2026

پشکنینی D-dimer چییە؟
کاتێک بریندار دەبیت، خوێنت دەمەێنێت بۆ ئەوەی خوێنبەربوونەکە بوەستێنێت.
دوای ئەوەی برینەکە چاک دەبێتەوە، جەستە ئەو مەینە شی دەکاتەوە. D-dimer ئەو پاشماوەیە یان ئەو "تۆزەیە" کە لە ئەنجامی شیکردنەوەی مەینی خوێن دروست دەبێت.

◻️ پەیوەندی نێوان خەستی خوێن و D-dimer چییە؟
خەستی خوێن (زۆری خڕۆکە سوورەکان) دەبێتە هۆی ئەوەی خوێن خاوتر هاتوچۆ بکات لە نێو ملوولەکانی خوێن ، ئەم خاوبوونەوەیەش ئەگەری دروستبوونی کڵۆ (Clot) زیاد دەکات خوێنەکە دەمەێنێت. ئەگەر کڵۆ دروست بوو، ئەوا D-dimer بەرز دەبێتەوە...

◻️بۆچی پزیشک داوای ئەم پشکنینە دەکات؟
ئەم پشکنینە وەک "نیشاندەرێکی مەترسی" بەکاردێت. بوونی ڕێژەیەکی بەرزی D-dimer لە خوێندا واتە لە شوێنێکی جەستەدا مەینی خوێن (Clot) دروست بووە و جەستە خەریکی تێکشکاندنیەتی.

گرنگترین ئەو حاڵەتانەی کە پێویستیان بەم پشکنینەیە:
✅ ئاوسانی کتوپڕی قاچ یان دەست.
✅ ئازار و سووربوونەوەی شوێنێکی دیاریکراوی جەستە.
✅ تەنگەنەفەسی کتوپڕ یان ئازاری سنگ.

◻️ بەرزبوونەوەی D-dimer تەنها پەیوەندی بە خەستی خوێنەوە نییە! هەوکردن، برینداری، نەشتەرگەری، و تەنانەت دووگیانیش دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی!
بۆیە تەنها پزیشک دەتوانێت بڕیار لەسەر ئەنجامەکەت بدات.

🟩0770 151 1516بۆ پەێوەندیکردن

به ناوى خواى ميهرەبان-لە سبەینێ ڕۆژی سێشەممەوە 23-3-2026کلینیکمان کراوەیە و لە خزمەتی چارەخوازە بەڕێزەکانماندا ئەبین:(هە...
23/03/2026

به ناوى خواى ميهرەبان-
لە سبەینێ ڕۆژی سێشەممەوە 23-3-2026
کلینیکمان کراوەیە و لە خزمەتی چارەخوازە بەڕێزەکانماندا ئەبین:
(هەردەم سەلامەت و تەندروست باش بن)

د.ئاکۆ ابراهيم
پسپۆڕی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی

ناونیشان :
نەخۆشخانەی شاری پزیشكی خزمەت
کەلار- لای جوازاتی کۆن .
0777 151 15 16

جەژنەکانی  ڕەمەزان و نەورۆزتان پیرۆز بێت .لە خوای گەورەوميهرەبان هیوای سەرفەرازيتتان بۆ دەخوازین .
19/03/2026

جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆزتان پیرۆز بێت .
لە خوای گەورەوميهرەبان هیوای سەرفەرازيتتان بۆ دەخوازین .

چەوری جگەر: مەترسییەکی بێدەنگکە چارەسەری ئاسان و لەدەستی خۆماندایە🤝چەوریی سەر جگەر چییە؟جگەر یەکێکە لە گەورەترین و گرنگت...
15/03/2026

چەوری جگەر: مەترسییەکی بێدەنگ
کە چارەسەری ئاسان و لەدەستی خۆماندایە🤝

چەوریی سەر جگەر چییە؟
جگەر یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین ئەندامەکانی لەشمان و زیاتر لە ٥٠٠ فرمانی جیاوازی هەیە.

کۆبوونەوەی بڕێکی کەم لە چەوری لە خانەکانی جگەردا شتێکی ئاساییە، بەڵام کاتێک ڕێژەی چەورییەکە لە ٥% بۆ ١٠%ی کێشی جگەر زیاتر دەبێت، حاڵەتەکە بە نەخۆشیی چەوریی سەر جگەر دادەنرێت.

بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیان و بەربڵاوی قەڵەوی و خواردنەوە کحولییەکان و نەخۆشی شەکرە، ڕێژەکەی بەردەوام لە هەڵکشاندایە.

ئەم نەخۆشییە دوو جۆری سەرەکی هەیە:
1️⃣ نەخۆشیی جگەری چەوریی کحولی: بەهۆی خواردنەوەی زۆری ماددە کحولییەکانەوە دروست دەبێت.
2️⃣ نەخۆشیی جگەری چەوریی ناکحولی: ئەمەیان بڵاوترە و پەیوەندی بە شێوازی ژیان و خۆراکەوە هەیە، کە دەبێتە دوو بەش:
جگەری چەوریی سادە: تەنها چەوری کۆدەبێتەوە و زیانێکی کەمتری هەیە.

هەوکردنی جگەری چەوریی ناکحولی: ئەمەیان قۆناغێکی مەترسیدارترە، چونکە جگە لە کۆبوونەوەی چەوری، هەوکردن و زیان بە خانەکانی جگەر دەگەیەنێت.

بۆچی پێی دەوترێت "بکوژی بێدەنگ"؟
یەکێک لە ترسناکترین تایبەتمەندییەکانی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە کە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا هیچ نیشانەیەکی دیاری نییە. زۆربەی تووشبووان هەست بە هیچ شتێکی نائاسایی ناکەن تا ئەو کاتەی نەخۆشییەکە پێش دەکەوێت و زیانێکی گەورە بە جگەر دەگەیەنێت.

هەواڵە خۆشەکە: لە قۆناغەکانی سەرەتادا دەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت بەبێ سستبوون و تێکچوونی خانە و شانەکانی جگەر، بەڵام ئەگەر پشتگوێ بخرێت و بگاتە قۆناغی بەریشاڵبوون و بەمۆمبوون، ئەوا جگەر سست دەبێت و خانەکان چاک نابنەوە.

هۆکارە مەترسیدارەکان چین؟
ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونیان زیاترە:

خواردنەوەی کحول بە ڕێژەی زۆر.

قەڵەوی و کێشی زیاد (بەتایبەت کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سکدا).

نەخۆشیی شەکرە و کۆنتڕۆڵ نەکردنی.

بەرزیی چەوریی خوێن (کۆلیسترۆڵ و چەوریی سیانی).

بەرزیی فشاری خوێن.

دابەزاندنی کێش بە خێراییەکی زۆر.

بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان.

مەترسییەکانی پشتگوێخستنی:
١. بە ڕیشاڵبوونی جگەر: دروستبوونی شانەی ڕیشاڵی لە جگەردا.
٢. بە مۆمبوون یان ڕەقبوونی جگەر: قۆناغێکی زۆر پێشکەوتووە کە شانەی ئاسایی جگەر تێکدەشکێت و جێگەی بە شانەی ڕیشاڵی دەگیرێتەوە.
٣. شێرپەنجەی جگەر.
٤. پەککەوتنی جگەر: کە پێویستی بە چاندنی جگەر دەبێت.

خۆپارێزی و چارەسەر: کلیلی سەرەکی لە دەستی خۆتدایە!
هیچ دەرمانێکی تایبەت نییە کە بە تەنها ئەم نەخۆشییە چارەسەر بکات، بەڵکو کلیلی سەرەکی بریتییە لە:

دابەزاندنی کێش: دابەزاندنی تەنها ٥% بۆ ١٠%ی کێشی لەش دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆر گەورەی هەبێت.

خۆراکی تەندروست: خواردنی سەوزە زیاد بکە و دووربکەوەرەوە لە شەکر، شیرینی، و خواردنەوە گازییەکان. چەورییە ناتەندروستەکان کەم بکەرەوە.

وەرزشکردنی بەردەوام: هەفتانە لانیکەم ١٥٠ خولەک وەرزشی مامناوەند ئەنجام بدە.

کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی تر: شەکرە و فشاری خوێن لەژێر چاودێری پزیشکدا کۆنتڕۆڵ بکە.

سەردانی پزیشک: ئەنجامدانی پشکنینی خوێن (فرمانەکانی جگەر) و سۆنەر.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

الطفل ليس دائمًا فاشلًا…أحيانًا فقط يحتاج… من يراه. - كان تلميذًا منسيًا في زاوية الصف… حتى حدث ما غيّر حياته للأبد.في أ...
05/03/2026

الطفل ليس دائمًا فاشلًا…
أحيانًا فقط يحتاج… من يراه.

- كان تلميذًا منسيًا في زاوية الصف… حتى حدث ما غيّر حياته للأبد.

في أحد الأيام وقفت معلمة الصف الخامس، وقالت أمام طلابها:
“أنا أحبكم جميعًا.”

لكن الحقيقة أنها كانت تستثني تيدي…
الطفل المنطوي، دائم الاتساخ، الضعيف دراسيًا، البعيد عن بقية التلاميذ.

كانت تفرح حين تضع على أوراقه علامة ✗ بقلم أحمر،
وتكتب كلمة “راسب” بخط كبير.

لكن كل شيء تغيّر عندما طُلب منها مراجعة الملفات الدراسية للطلاب.
وعندما فتحت ملف تيدي… شعرت وكأن الزمن توقف.

• الصف الأول:
“تيدي طفل ذكي، منظم، يؤدي عمله بإتقان.”

• الصف الثاني:
“تيدي محبوب، لكنه يعاني من مرض والدته بالسرطان.”

• الصف الثالث:
“والدته توفيت… يبذل جهده رغم إهمال والده له.”

• الصف الرابع:
“منطوٍ، ينام كثيرًا، لا يشارك… فقد الأمل.”

هنا… انهارت المعلمة.
شعرت بالذنب، بالخجل، بالتقصير.

وفي يوم عيد الميلاد، أحضر الطلاب هداياهم بأوراق لامعة وأشرطة ملونة…
إلا تيدي.

جاء بكيس بقالة قديم،
بداخله عقد تنقصه بعض الأحجار،
وزجاجة عطر شبه فارغة.

ضحك التلاميذ…

لكن المعلمة أوقفتهم بابتسامة دافئة وقالت:
“أجمل هدية وصلتني اليوم.”

ثم ارتدت العقد،
ورشّت من العطر على ثوبها.

بعد انتهاء الدوام، اقترب تيدي منها بخجل وقال:
“اليوم… رائحتك تشبه رائحة أمي.”

لم تستطع حبس دموعها.

منذ ذلك اليوم…
تغيّرت هي، وتغيّر تيدي.

أصبح مجتهدًا، متميزًا،
وعاد الأمل إلى عينيه.

وفي نهاية العام، كتب لها ورقة صغيرة:
“أنتِ أفضل معلمة قابلتها في حياتي.”

فأجابت:
“وأنت من علّمني كيف أكون معلمة بحق.”

مرت السنوات…

وفي يومٍ ما، وصلها ظرف مختوم من كلية الطب:
“دعوة لحضور حفل التخرج… من ابنك تيدي.”

حضرت وهي ترتدي نفس العقد،
وتفوح منها نفس رائحة العطر.

هل تعرف من هو تيدي الآن؟

الدكتور تيدي ستودارد،
أحد أشهر أطباء العالم،
وصاحب مركز ستودارد لعلاج السرطان.

💔 كم تيدي في مدارسنا يُقتل بصمت؟
وكم معلمة تُشبه السيدة تومسون؟

الطفل ليس دائمًا فاشلًا…
أحيانًا فقط يحتاج… من يراه.

بسم الله الرحمن الرحيم "يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَب...
18/02/2026

بسم الله الرحمن الرحيم
"يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ" (البقرة: 183)
صدق الله العظم

بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە هەمووان دەکەم، خودای گەورە نوێژ و ڕۆژو و نزا و عیبادەتمان لێ قبوڵبکات.

ئامادەکاری بۆ ناظوری قۆڵۆن/ (Colonoscopy):• ژەمی پێش پشکنین: یەک ڕۆژ پێش پشکنینەکە، نابێت خواردنی ڕەق بخۆیت. تەنها ڕێگە ...
11/02/2026

ئامادەکاری بۆ ناظوری قۆڵۆن/ (Colonoscopy):

• ژەمی پێش پشکنین: یەک ڕۆژ پێش پشکنینەکە، نابێت خواردنی ڕەق بخۆیت. تەنها ڕێگە بە شلەمەنی ڕوون دەدرێت (وەک: ئاو، شەربەتی سێوی ڕوون، چای بێ شیر، شۆربای نیسکی زۆر ڕوون بێ پاشماوە).

• دەرمانی سکچوون (Laxatives): پزیشکەکەت پاودەر یان دەرمانی تایبەتت بۆ دەنووسێت کە پێویستە لە کاتی دیاریکراودا بیخۆیتەوە بۆ ئەوەی ڕیخۆڵەکانت بە تەواوی پاک ببنەوە.

• دوورکەوتنەوە لە ڕەنگەکان: دووربکەوەرەوە لە خواردنەوەی ئەو شلانەی ڕەنگی سوور یان مۆرن، چونکە لە کاتی پشکنینەکەدا وەک خوێن دەردەکەون و پزیشکەکە سەرسام دەکەن.

——————————

التحضير لناظور القولون
: (Colonoscopy)

• وجبة ما قبل الفحص: قبل يوم واحد من الفحص، يجب عدم تناول الأطعمة الصلبة. يُسمح فقط بالسوائل الشفافة (مثل: الماء، عصير التفاح الشفاف، الشاي بدون حليب، شوربة العدس المصفاة جداً وبدون أي شوائب).

• الملينات (Laxatives): سيقوم طبيبك بوصف مسحوق (بودرة) أو أدوية خاصة يجب تناولها في أوقات محددة لضمان تنظيف الأمعاء بالكامل.

• تجنب الألوان: تجنب شرب السوائل ذات اللون الأحمر أو الأرجواني، لأنها قد تظهر كدم في وقت الفحص وتسبب إرباكاً للطبيب.

بەهێزترین و نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ کۆتایی هێنان بە ئازاری شەقبوونی کۆم✨ئەگەر ناڕ‌ەحەتی بەدەست ئازاری شەقبوونی کۆمەوە ، چی...
15/01/2026

بەهێزترین و نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ کۆتایی هێنان بە ئازاری شەقبوونی کۆم✨

ئەگەر ناڕ‌ەحەتی بەدەست ئازاری شەقبوونی کۆمەوە ، چیتر پێویست بە نیگەرانی ناکات.
لەیزەر لە ئێستادا بە یەکێک لە سەرکەوتووترین و سەردەمیانەترین ڕێگاکان دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی بنەڕەتی.

بۆچی لەیزەر باشترین بژاردەیە؟
✅ کەمترین ئازار و خوێنبەربوونی هەیە.
✅ گەڕانەوەی خێرا بۆ سەر کار و ژیانی ئاسایی.
✅ پێویستی بە مانەوەی زۆر نییە لە نەخۆشخانە.
✅ ئەنجامێکی زۆر سەرکەوتوو و جێگیر.

دکتۆر ئاکۆ ابراهیم محمد
‏‌‎● پسپۆری نەشتەرگەری گشتی ‏‌‎●
‏‌‎● پسپۆڕی چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆم بە لەیزەر

📲 07771511516 .
---

وداعاً لآلام الشق الشرجي مع أحدث تقنيات الليزر! ✨
، العلاج بالليزر يوفر لك حلاً فعالاً وسريعاً ومريحاً بعيداً عن الجراحة التقليدية ومضاعفاتها.

لماذا تختار الليزر؟
✅ ألم ونزيف أقل بكثير مقارنة بالجراحة.
✅ عودة سريعة لممارسة حياتك اليومية.
✅ إجراء دقيق ونسبة نجاح عالية جداً.

الدكتور ئاکۆ ابراهيم محمد ‏‌‎●
اختصاصي الجراحة العامة ‏‌‎●
● اختصاص في علاج أمراض الشرج بالليزر

📲 07771511516 📍

Address

نه خۆشخانەی شاری پزيشکيی خزمەت, کەلار/کەلار کۆن/شارەوانی 1/تەنيشت سەنتەری وەرزشی و مەلەوانگەی کارێزە, لای جوازاتی کۆن
Kalar
46021

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Ako Ibrahim :: دکتۆر ئاكۆ ابراهیم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category