17/08/2026
کاتێک نەخۆشخانە دەبێتە ماڵ و تیمەکەش دەبنە خێزان
هەندێک جار نەخۆشخانە تەنها شوێنی چارەسەر نییە، بەڵکو دەبێتە ماڵی دووەم و تیمەکەش دەبنە خێزان؛ وەک چیرۆکی مام جەماڵ، نەخۆشە ئەزیزەکەی ئێمە که دوو مانگ زیاترە بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارە.
مام جەماڵ یەکێکە لە نەخۆشە خۆشەویستەکانمان کە بۆ ماوەی دوو مانگە لە نەخۆشخانەکەماندا لە ژێر چاودێری و وەرگرتنی چارەسەردایە. لەم چاوپێکەوتنەی کەناڵی (BMC)، بینەر و گوێبیستی خۆی بن کە چۆن باسی لە ڕەوش و خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانی پزیشکان و کارمەندان دەکات و پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونیان دەردەبڕێت.
بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ مام جەماڵ