21/07/2026
سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆت هەیە هبە خانی گوڵ
قسەکانت زۆر کاریگەر بوون و جێگای شانازین بۆ من.
هیچ شتێک بۆ من لەوە خۆشتر و گرنگتر نییە کە ببینم تۆ و کۆرپە ئازیزەکەت تەندروست و سەلامەتن. ئەمە گەورەترین پاداشتە بۆ ماندووبوونەکانم. ئەو بەرپرسیارێتییەی تۆ باسی دەکەیت، تەنها جێبەجێکردنی ئەرکی پزیشکی و سوێندی من بووە بەرامبەر بە پاراستنی ژیانی دایک و کۆرپەلە.
هیوادارم خۆت و کۆرپەکەت، هەمیشە تەندروست باش و دڵخۆش بن زۆر سوپاس بۆ ئەم متمانە و ووتە بەنرخانەت، کە هەمیشە هاندەرم دەبن بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی هاونیشتمانیانی خۆم.❤️
دفاطمە حبیب