ڕێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی

ڕێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی ڕێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی بۆ خزمەتی توشبوانی شێرپەنجە لە کۆیە دامەزرا

کتێبێکی نوێ دەربارەی ئومێد و خۆڕاگری بڵاوکرایەوە خزمەتکردنی تووشبووانی شێرپەنجە تەنها بە دەرمان و چارەسەر نییە، بەڵکو بە...
18/08/2026

کتێبێکی نوێ دەربارەی ئومێد و خۆڕاگری بڵاوکرایەوە

خزمەتکردنی تووشبووانی شێرپەنجە تەنها بە دەرمان و چارەسەر نییە، بەڵکو بەخشینی ورە و بەهێزکردنی ئیرادەی جەنگاوەرانمانە.

خۆشحاڵین ڕایبگەیەنین کە ( لاڤین ئیدریس )، ئەندامی ڕێکخراوەکەمان (ڕێکخراوی قارەمان شێخبزێنی بۆ خزمەتی تووشبووانی شێرپەنجە)، کتێبێکی بچووک بەڵام پڕ لە وژدان و وورەی بە ناونیشانی «شەڕی مانەوە لە دژی شێرپەنجە» بڵاوکردەوە.

ئەم کتێبە پەیامێکی پڕ لە ئومێد و ڕێنمایییە بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی ڕووبەڕووی ئەم تەحەددییە دەبنەوە، تا بیریان بهێنێتەوە کە هیچ کاتێک بە تەنها نین و ئیرادەی مرۆڤ لە هەر نەخۆشییەکی سەخت بەهێزترە.
دەستخۆشییەکی گەرم لە نووسەری ئازیز دەکەین بۆ ئەم هەوڵە پیرۆزەی لە پێناو هۆشیارکردنەوە و ورەبەخشین بە تووشبووان. هیواخوازین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرچاوەی هێز بۆ جەنگاوەرانی ڕێگای چاکبوونەوە.

🔻 بۆ داواکردنی کتێبەکە:
📥 تەنها نامە بۆ هەژماری فەرمی تێلیگرامی نوسەر بنێرن: [ lavin_edris ]



#ئومێد ، #هیوا ، #خۆڕاگری

پێدانی بڕوانامە…لە درێژەی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوی قارەمان شێخبزێنیدا، دوای ڕاگەیاندنی کۆرسی (فێربوونی زمانی ئینگلیزی)...
17/08/2026

پێدانی بڕوانامە…
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوی قارەمان شێخبزێنیدا، دوای ڕاگەیاندنی کۆرسی (فێربوونی زمانی ئینگلیزی)، ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٠٢٦/٨/١٦ بڕوانامە درایە تەواوی خوێندکارانی بەژداربوو کە لەم کۆرسەدا بە شێوەیەکی ئەکادیمیانە و پڕۆفیشناڵانە (٢٠) فێرخوازی زیرەک و زانست خواز بەژدار بوون و توانرا کە فێری چۆنیەتی هەریەک لەمانە بکرێن
-Reading
-Writing
-Speaking
-Grammar
ڕێکخراوی قارەمان شێخبزێنی بۆ خزمەتی توشبوانی شێرپەن

سوپاسێکی تایبەتی ستافی بەڕێوبردنی کۆرسەکە دەکەین کە بەشێوەیەکی مانندونەناسانە کاریان دەکرد بۆ فێرکدنی فێرخوازانمان.


10/08/2026

#بەردەوامی
ڕێکخراوی قارەمان شێخبزێنی بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاکیەکان و کردنەوەی کۆرس و فێرکردنی خوێندکاران بە چەندین ڕێگای ناوازە و تایبەت، ئامانجی ڕێکخراوەکەمان خزمەت کردنی توشبوانی شێرپەنجەیە و کۆرس و چالاکیەکانمان بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە و فێرخوازانیان بێبەرامبەرە و بڕە پارەی وەرگیراویش لە خزمەتی نەخۆشان تەرخان دەکرێت.

#تەندروستی
#فێرکاری
#شێرپەنجە

📢 دەرفەتێکی زێڕین بۆ خ*لی ڕاهێنانی پزیشکی و بەشەکانی پەرستاری و شیکاری نەخۆشییەکانڕێکخراوی قارەمان شێخبزێنی هەڵدەستێت بە...
25/07/2026

📢 دەرفەتێکی زێڕین بۆ خ*لی ڕاهێنانی پزیشکی و بەشەکانی پەرستاری و شیکاری نەخۆشییەکان
ڕێکخراوی قارەمان شێخبزێنی هەڵدەستێت بە بەستنی خ*لێکی ناوازە و کرداری لەسەر:
📍 چۆنیەتی ناسینەوەی برین و تەداویکردنی برینی ئاسایی و برینی شەکرە
💡 تەوەرە سەرەکییەکانی خ*لەکە:
🔹 تێگەیشتنی قووڵ لە برینەکانی پێست
🔹 ناسینەوەی جۆرەکانی برین و شێوازی دیاریکردنیان
🔹 ڕێگا نوێییەکانی تەداویکردن و چاودێری برین
🔹 برینی شەکرە: هۆکارەکان، ڕێگری کردن، و نوێترین ڕێگاکانی چارەسەر

👤: وانەکان لەلایەن پەرستاتی بە توانا (ئەمیر حەسەن) ەوە دەوترێتەوە
• هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس لە پەرستاری گشتی
• ئەزموونی وانەوتنەوە لەپەیمانگای پەرستاری تەقتەق
• ئەزموونی کارکردن لە چاودێری چڕ

🗓 ماوەی خ*ل: ٢ ڕۆژ، ٧/٣٠ و ٧/٣١
💰 تێچووی بەشداری: تەنها ۱۰ هەزار دینار
📜 بڕوانامە: بەشداربووان شه هادەی باوەڕپێکراویان پێدەدرێت
📍 شوێن و پەیوەندی:
🏢 شوێن: تەق تەق - بنکەی دکتۆر ڕەئوف
📞 پەیوەندی و ناونوسین: 07503379186
✨ شوێنەکان دیاریکراون، هەر ئێستا ناوی خۆت تۆمار بکە

21/07/2026

🎥 English Speaking Session 🇬🇧
گفتوگۆی تایبەتی مامۆستا لەگەڵ فێرخوازان، هەنگاوێک بۆ باشترکردنی توانای قسەکردن و متمانە بە خۆ. ✨🗣️



28/06/2026

🚨کۆرسی تایبەت بە زمانی ئینگلیزی لە ڕێکخراوی قارەمان شێخبزێنی.
بۆ دەست کەوتنی تەواوی زانیاریەکان سەردانی پەیج بکە یاخود نامەیەک بنێرە.📨

سوپاس و پێزانین لە ڕێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی-یەوەبۆ بەڕێز:• پ.ی.د. ئیلهام (ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی...
23/06/2026

سوپاس و پێزانین لە ڕێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی-یەوە
بۆ بەڕێز:
• پ.ی.د. ئیلهام (ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان)
بەناوی سەرپەرشتیار و سەرجەم ستاف و قوتابیانی کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە ڕێکخراوەکەمان، پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین.
سوپاسی تایبەتمان بۆ بەڕێز پ.ی.د. ئیلهام بۆ دەستپێشخەرییە بەهادارەکەیان لە دابینکردنی ئامێری داتاشۆ (پڕۆجێکتەر) و بۆ پاڵپشتی و هاوکارییە مادییە بەخشندەکەیان لەم دواییانەدا بۆ سەرخستنی ئەم ڕێکخراوە.
ئەم هاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەی ئێوە نیشانەی دڵسۆزی، خەمخۆری و باوەڕبوونی قووڵتانە بە توانای گەنجان و گرنگیپێدان بە پڕۆسەی خێرخوازی و فێربوون. دووبارە سوپاس بۆ هاوکاری و پشتیوانییە هەمیشەیییەکانتان، تەندروستی و تەمەندرێژی بۆ بەڕێزتان دەخوازین لە کار و ژیانتاندا.

16/06/2026

پەلەبکە و بەژداربە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئینگلیزیەکەت.
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٠٢٦/٦/١٥ دیاری کردنی ئاستی فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی دەستی پێکرد و دیاریکردنی ئاست بەردەوامە تۆش پەلەبکە و ناوت تۆمار بکە بۆ ئەوەی ئەم هاوینە بەتەواوی ئاستی زمانی ئینگلیزیەکەت بەرەوپێشەوە بەریت.
بۆ بەژداری کردن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی موبایلی
+964 750 720 7056

#هۆشیاری

14/06/2026

🚨 ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە بە ئینگلیزی بدوێی؟

تەنها لەم ٣٠ چرکەیەدا بزانە ئەم کۆرسە چۆن ئاستی زمانەکەت بەرەو پێش دەبات کاتێکی زۆر کەم ماوە و شوێنەکانمان سنووردارن.

هەر ئێستا لە کۆمێنت بنووسە "کۆرس" بۆ وەرگرتنی زانیاری و نرخ، یان نامەمان بۆ بنێرە. 📩

12/06/2026

🚨 کاتێکی زۆر کەم ماوە.. دواین چانس بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە کۆیە.

ئەگەر دەتەوێت لەم هاوینەدا گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە ئاستی ئینگلیزیتدا بکەیت، ئێستا کاتی بڕیارە خەریکە کاتی ناونووسین کۆتایی دێت.

بۆچی ئەم خ*لە جیاوازە؟
🛑 نرخێکی بێوێنە: تەنها 50 هەزار دینار بۆ (2 مانگ کامل)!
🧠 مامۆستای پسپۆڕ: لەلایەن م. هاژە والی (ماستەر لە ئینگلیزی و +8 ساڵ ئەزموون).
🗣 تەرکیز لەسەر قسەکردن: گەشەپێدانی هەر چوار کارامەییەکە، بەتایبەت Speaking.
✈ کەشێکی جیاواز: چالاکی هەمەجۆر و گەشتی تایبەت لە کۆتایی خ*لەکەدا.
👥 گروپی جیاواز: دابەشکردنی بەشداربووان بەپێی تەمەن (11 بۆ 18 ساڵ) و (سەروو 18 ساڵ).

🎁 دیاری و داشکاندنی تایبەت:
داشکاندنی تایبەت بۆ ئەندامانی یەک خێزان.
تێبینی: خ*لەکە بە تەواوی بێبەرامبەرە بۆ توشبوانی ئازیزی شێرپەنجە و خێزانەکانیان. (پێشکەشە لەلایەن ڕێکخراوی قارەمان شێخبزێنی).

🔹 کات کەمە و کورسییەکان سنووردارن! هەر ئێستا پەیوەندی بکە و ناوی خۆت یان منداڵەکەت تۆمار بکە:
📞 07507207056
📍 ناونیشان: کۆیە - بەرامبەر زانکۆی کۆیە

ڕێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی بۆ خزمەتی توشبوانی شێرپەنجە لە کۆیە دامەزرا

Address

Zanko
Koy Senjaq

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share