بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Rania
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین Formal page of General Health Directorate of Raparin

ئاگاداری ....
03/09/2026

ئاگاداری ....

ئاگاداری ......
03/09/2026

ئاگاداری ......

‎ژمارەیەک نۆرینگەی تەندروستی داخران و غەڕامەکران‎‎ئەمڕۆسێشەممە بەرواری٢٠٢٦/٩/١  دوای دەوامی فەرمی لیژنەی پشکنین و بەدواد...
01/09/2026

‎ژمارەیەک نۆرینگەی تەندروستی داخران و غەڕامەکران


‎ئەمڕۆسێشەممە بەرواری٢٠٢٦/٩/١ دوای دەوامی فەرمی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەندیکای کارمەنی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و قائیمقامیەت و هەروەها بە چاودێری نوێنەری داواکاری گشتی پێکهاتوو بە فەرمانی وەزار
ژمارە (١٥١٠٨) لە بەرواری ٢٩/٧/٢٠٢٦ تایبەت بە نۆرینگەی کارمەندانی تەندروستی لە ناحیەی سەرکەپکان و دۆڵی شاورێ بەسەرکردەوە دوای پشکنین و بەدواداچوون بۆ ئیش و کارەکانیان ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

‎١-نۆرینگەی تەندروستی هەڵمەت و نۆرینگەی تەندروستی سەرکەپکان لە سەرکەپکان داخران و پیبژاردنیان بۆ کرا

‎٢- نۆرینگەی تەندروستی شاورێ پێبژاردنی بۆ کرا

‎٣-نۆرینگەی تەندروستی شیفا و پڵینگان ئاگادارکردنەوەیان بۆ کرا

بەشی پشکنین و بەدواداچوون

سیستەمی ئەسیکۆدا تایبەت بە تۆمارکردنی  ئەومنداڵانەی تازە لەدایک دەبن چوە بواری جێبەجێکردنەوەنەخۆشخانەی فێرکاری لەدایک بو...
01/09/2026

سیستەمی ئەسیکۆدا تایبەت بە تۆمارکردنی ئەومنداڵانەی تازە لەدایک دەبن چوە بواری جێبەجێکردنەوە

نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایک بوون و منداڵان/ ڕانیە ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورەکە دەکات کە لە ڕۆژی 1.9.2026 سیستەمی ئەسیکۆدا لەتەواوی هەرێمی کوردستان و عێڕاق چۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو بۆیە بۆ دەرهێنانی بەڵگە نامەی لەدایکبوون(شهادە ولادە) پێویستە ئەم خاڵانە پەیڕەوبکەن.

1ـ پێویستە کارتی نشتیمانی اصڵی دایک یاخود باوکی پێبێت

2ـ دڵنیا بوونەوە لەکاتی لەدایکبونی منداڵەکە و بەروارەکەی.

3ـ ئامادەبوونی باوک یا دایک لەکاتی ڕایکردنی مامەڵەکەدا.


4ـ دەبێت لەماوەی 30ڕۆژ دوای لەدایکبوونی منداڵ مامەڵەی دەرهێنانی بەڵگە نامەکە تەواوبکرێت.

بەشی ڕاگەیاندن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

ئاگاداری......
30/08/2026

ئاگاداری......

قەزای ڕانیەنۆرینگەیەک داخراو ژمارەیەکیش غەڕامەکران و ئاگادارکرانەوەئەمڕۆ  پێنج شەممە بەرواری٢٠٢٦/٨/٢٧  دوای دەوامی فەرمی...
27/08/2026

قەزای ڕانیە
نۆرینگەیەک داخراو ژمارەیەکیش غەڕامەکران و ئاگادارکرانەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری٢٠٢٦/٨/٢٧ دوای دەوامی فەرمی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ، بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و قائیمقامیەت و هەروەها بە چاودێری نوێنەری داواکاری گشتی پێکهاتوو بە فەرمانی وەزارەتی تەندروستی ژمارە(١٧٢٦٢) لە ٢٠٢٦/٨/٢٣، تایبەت بە دەرمان و پێداویستی پزیشکی چەند دەرمانخانەو نۆرینگەیەکی تەندروستی لە ناو قەزای ڕانیە بەسەر کردەوە، دوای پشکنین و بەدواداچوون بۆ ئیش و کارەکانیان ئەم بڕیار و ڕاسپاردانەی خوارەوە دران:
١- هەریەک لە دەرمانخانەی (لاس) ،نۆرینگەی تەندروستی (زانا)، نۆرینگەی تەندروستی (بەهرۆز)، نۆرینگەی تەندروستی (ئاسودە)، نۆرینگەی تەندروستی (مەنسا)، نۆرینگەی تەندروستی (حسن) ئاگادار کرانەوە و ڕێنماییان پێدرا.
٢-نۆرینگەی تەندروستی (ئارێز) پێبژاردن و ئاگادارکردنەوەی بۆ کرا.
٣-نۆرینگەی تەندروستی (ڕێباز) داخرا

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

کۆتاییهاتنی خولێکی زانستیی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی توانای دەرچووانی بەشی کیمیالە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایە...
27/08/2026

کۆتاییهاتنی خولێکی زانستیی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی توانای دەرچووانی بەشی کیمیا

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین و بەشی تاقیگەکان بۆ پەرەپێدانی ئاستی زانستی و کارامەییی کادیرانی تاقیگەیی، بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین و کۆمەڵەی کیمیایی و فیزیایی کوردستان، مەڕاسیمی کۆتاییهاتنی خولی بەهێزکردنی زانستیی شیکاریی تاقیگەیی بەڕێوەچوو.
لە خولەکەدا، کە زیاتر لە مانگێکی خایاند، بەشداربووان لە تاقیگەی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تەندروستیی سنوورەکە ڕاهێنانی کردارییان لەسەر نوێترین ئامێر و شیکارییە تاقیگەگەرییەکان پێکرا بە ئامانجی پێگەیاندنی کادری لێهاتوو بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی.
لە مەڕاسیمەکەدا، کە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری، زانستی و حزبی لە هۆڵی کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە مامۆستایان، سەرپەرشتیاران و هاوکارانی خولەکە، و بڕوانامەی دەرچوون دابەشکرا بەسەر فێرخوازاندا.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین
٢٧ی ئابی ٢٠٢٦

ئاگاداری.....
24/08/2026

ئاگاداری.....

24/08/2026

هاوڵاتی بەڕێز..

لەکاتی سەردانیکردنتان بۆ دەرمانخانەکان و ڕێگاکانی ناسینەوەی نرخ و کوالێتی دەرمانی ڕێگەپێدراو لەدەرمانی ساختە و قاچاغ ئەم ڕێنماییانە پەیڕەوبکە....

وەزارەتی تەندروستی....

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین پێشوازیکرد لە وەفدێکی وەزارەتی ئاوادانکردنەوەی حکومەتی عێڕاق کەبۆمەبەستی  تەواوکردنی ک...
23/08/2026

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین پێشوازیکرد لە وەفدێکی وەزارەتی ئاوادانکردنەوەی حکومەتی عێڕاق کەبۆمەبەستی تەواوکردنی کۆتا کارەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە سەردانی سنورەکەیانکردبوو.
لەسەردانەکەیاندا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیەیان بەسەرکردەوەودوپاتیانکردەوە کەدابینکردنی ئامێری پزیشکی پێویست بۆنەخۆشخانەکە لەقۆناغی کۆتاییدایەو لەئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێدەکرێت.

بەشی ڕاگەیاندن

Address

Rania Highway
Rania
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share