دەرمانخانەی ڕانیە - ranya well pharmacy

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • دەرمانخانەی ڕانیە - ranya well pharmacy

دەرمانخانەی ڕانیە - ranya well pharmacy کات ناوەستێت… ئێمەش ناوەستین!
💊 24 کاتژمێر، هەموو ڕۆژانی ساڵ
📍 دەرمانخانەی ڕانیەوێڵ بۆ خزمەتی ئازیزان کراوەیە !

🇪🇸 Spain 🆚 🇦🇷 Argentinaکێ دەبێتە پاڵەوانی جیهان؟ 🌍🏆✍️ پێشبینی ئەنجامی یاری لە کۆمێنت بنووسە.🎁 یەکێک لە براوەکان خەڵاتێکی...
18/07/2026

🇪🇸 Spain 🆚 🇦🇷 Argentina

کێ دەبێتە پاڵەوانی جیهان؟ 🌍🏆

✍️ پێشبینی ئەنجامی یاری لە کۆمێنت بنووسە.
🎁 یەکێک لە براوەکان خەڵاتێکی تایبەت وەردەگرێت لە دەرمانخانەکەمان.
پیتی A بۆ ئەرجەنتین و پیتی S بۆ ئیسپانیا🏆

⁨ ⁨ ⁨ پێشبینی براوەی یارییەکە بکە و ببە بە براوەی خەڵاتی تایبەت لە دەرمانخانەی ڕانیە وێڵ🎁لە کۆمێنت پیتی A بنووسە بۆ ئەرج...
15/07/2026

⁨ ⁨ ⁨ پێشبینی براوەی یارییەکە بکە و ببە بە براوەی خەڵاتی تایبەت لە دەرمانخانەی ڕانیە وێڵ🎁

لە کۆمێنت پیتی A بنووسە بۆ ئەرجەنتین ,E بنووسە بۆ ئینگلاند 🔥⁩⁩⁩⚽️⁩⁩⁩⁩⁩⁩

بۆ ئەوەی هەلی زیاترتان هەبێت ناوتان بچێتە تیروپشكەوە تەنیا پیت بنوسن ئەنجام (score)پێویست ناكات.😊


•قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال!🇪🇸 spain vs 🇫🇷 franceئەنجامی یاریەكە چەند بە چەند دەبێت؟پێشبینیەكانتان لە كۆمێنت بنوسن و ببنە...
14/07/2026

•قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال!
🇪🇸 spain vs 🇫🇷 france
ئەنجامی یاریەكە چەند بە چەند دەبێت؟پێشبینیەكانتان لە كۆمێنت بنوسن و ببنە خاوەنی خەڵاتی تایبەت لە دەرمانخانەی ڕانیە وێڵ💊.
ranyawellpharmacy #

ئێستا زۆر براند Vitamin D3 + K2 بە شێوەی Combination بەرهەم دەهێنن. D3 یارمەتی هەڵمژینی کالسیۆم دەدات و K2 یارمەتی دەدات...
12/07/2026

ئێستا زۆر براند Vitamin D3 + K2 بە شێوەی Combination بەرهەم دەهێنن. D3 یارمەتی هەڵمژینی کالسیۆم دەدات و K2 یارمەتی دەدات کالسیۆمەکە بگاتە شوێنی پێویست، بە تایبەتی ئێسک و ددان. بەڵام پێش بەکارهێنانی هەر سەپلیمێنتێک، باشترە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشک یان دەرمانساز بکرێت. •.


• دەرمانخانەی ڕانیە 💊

⚽️ ئایا کێ دەیباتەوە؟ 🇲🇦🆚🇫🇷پێشبینی خۆت لە کۆمێنت بنووسە:📌 ئەنجامی یاری (Score)📌 تیمی براوە🎁 ئەگەر پێشبینیەکەت دروست بێت،...
09/07/2026

⚽️ ئایا کێ دەیباتەوە؟ 🇲🇦🆚🇫🇷

پێشبینی خۆت لە کۆمێنت بنووسە:
📌 ئەنجامی یاری (Score)
📌 تیمی براوە

🎁 ئەگەر پێشبینیەکەت دروست بێت، ناوت دەچێتە تیروپشكی خەڵاتی تایبەت لە Ranya Well Pharmacy.

⏳ پێشبینییەکان تەنها پێش دەستپێکی یاری وەردەگیرێن.
بەختێكی باش🌸

ئايا دەزانيت ئەم دەرمانه بەرهەمی كام وڵاته؟لەم زنجيره پوستانەدا، كومپانياى بەرهەمهێنەر و ولاتى دروستكردنى دەرمانەكانت پێ...
01/07/2026

ئايا دەزانيت ئەم دەرمانه بەرهەمی كام وڵاته؟
لەم زنجيره پوستانەدا، كومپانياى بەرهەمهێنەر و ولاتى دروستكردنى دەرمانەكانت پێ دەناسێنین، بۆ ئەوەی زانيارى زياترت هەبێت لەسەر ئەو بەرهەمانەی بەکاریدەهێنیت.
ئەگەر دەرمانێک هەیە دەتەوێت بزانيت بەرهەمی كام كومپانيا و كام ولاته، ناوەکەی لەکۆمێنت بنوسە 👌🏻








Pioneer




‎کات ناوەستێت… ئێمەش ناوەستین24 کاتژمێر، هەموو ڕۆژانی ساڵ ‎دەرمانخانەی ڕانیەوێڵ بۆ خزمەتی ئازیزان کراوەیەناونیشان: ڕانیە...
14/06/2026

‎کات ناوەستێت… ئێمەش ناوەستین
24 کاتژمێر، هەموو ڕۆژانی ساڵ ‎
دەرمانخانەی ڕانیەوێڵ بۆ خزمەتی ئازیزان کراوەیە

ناونیشان: ڕانیە بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتن

#رانیە

پیرۆزبای جەژنی رەمەزان لەتەواوی مسوڵمانان و هاونیشتیمانیان دەکەین هیوا دەخوازین هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت. بۆ ئەوەی...
19/03/2026

پیرۆزبای جەژنی رەمەزان لەتەواوی مسوڵمانان و هاونیشتیمانیان دەکەین هیوا دەخوازین هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت.

بۆ ئەوەی دوای مانگی ڕەمەزان و لە ڕۆژانی جەژندا تووشی کێشەی تەندروستی وەک سەرئێشە، تێکچوونی کۆئەندامی هەرس، یان ماندوێتی نەبیت، باشترە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکەیت:

١. گەڕانەوەی تدریجی بۆ سیستەمی خواردن
• بەیانیانی جەژن: هەوڵبدە بە ژەمێکی سووک دەست پێ بکەیت و یەکسەر بڕێکی زۆر شیرینی و خواردنی چەور نەخۆیت، چونکە گەدە ڕاهاتووە لەسەر بەتاڵبوون بۆ ماوەیەکی درێژ.
• ڕێکخستنەوەی کاتەکان: هەوڵبدە کاتەکانی ژەمەکانت نێوانگیری هەبێت و هەموو جۆرە خواردنێک لە یەک کاتدا تاقینەکەیتەوە.

٢. ئاگاداری شیرینی و شەکر بە
• کەمکردنەوەی بڕ: شیرینییەکانی جەژن (وەک کلیلچە و باقڵاوە) ڕێژەیەکی زۆر شەکر و چەورییان تێدایە. خواردنی زۆری ئەمانە دەبێتە هۆی تێکچوونی شەکرەی خوێن و هەستکردن بە تینوێتی و تەمەڵی.
• جێگرەوەکان: میوەی فرێش بەکاربهێنە وەک جێگرەوەیەکی تەندروست بۆ شیرینییە دەستکردەکان.

٣. خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو
• تینوێتی: زۆرجار لە جەژندا بەهۆی سەرقاڵییەوە بیرمان دەچێت ئاو بخۆینەوە. پێویستە ڕۆژانە (٢-٣) لیتر ئاو بخورێتەوە بۆ ئەوەی جەستە لە وشکبوونەوە بپارێزرێت.
• کەمکردنەوەی کافاین: هەوڵبدە بڕی چا و قاوە کەم بکەیتەوە، چونکە دەبنە هۆی زیادبوونی میزهەڵدان و وشکبوونەوەی جەستە.

٤. چالاکی جەستەیی
• پیاسەکردن: دوای ژەمە قورسەکان، پیاسەیەکی کورت یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات و ڕێگری دەکات لە هەستکردن بە ئاوسانی سک.

٥. ڕێکخستنەوەی خەو
• دوورکەوتنەوە لە شەونخونی: لە ڕەمەزاندا زۆربەی خەڵک شەونخونی دەکەن. گرنگە لە دوای جەژنەوە هەوڵبدەیت کاتەکانی خەوت ڕێکبخەیتەوە بۆ ئەوەی کۆئەندامی بەرگری جەستەت بەهێز
بێتەوە.
وەک دەرمانخانەی ڕانیەوێڵ، هەمیشە ئامادەین بۆ هەر پرسیارێکی تەندروستیتان.

دەرمانخانەکەمان لەڕۆژانی جەژندا وەک هەمیشە ٢٤ کاتژمێر
کراوەیە بەرووی چارەخوازانی ئازیزدا .

دەرمانخانەی ڕانیەوێڵ
دەرمانخانەیەک بۆ تەندروستی تەواوی ژیانت

ناونیشان:
ڕانیە بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتن

#دەرمانخانە #ڕانیە

هەلی کار  لەدەرمانخانەی ڕانیەوێڵ پێویستمان بەکارمەندێکی لێهاتوو هەیە بۆ شەفتی شەوان ( ٦:٤٠ بۆ ١١:٤٠ ) ١-ی.دەرمانساز یان ...
17/03/2026

هەلی کار

لەدەرمانخانەی ڕانیەوێڵ پێویستمان بەکارمەندێکی لێهاتوو هەیە بۆ شەفتی شەوان ( ٦:٤٠ بۆ ١١:٤٠ )

١-ی.دەرمانساز یان پەرستار بێت.
٢-ئەزموونی کارکردنی هەبێت لەدەرمانخانەی بای ھاند.
٣-کێشەی نەبێت لە خوێندنەوەی راچەتەی پزیشکی.
٤-شارەزای ھەبێت لەدانانی کانوولە.
٥-توانای خۆگونجاندنی ھەبێت.

دەتوانن سڤیەکانتان بنێرن بۆپەیجی دەرمانخانە یاخود viber یان whatsapp ژمارە مۆبایلی دەرمانخانە ٠٧٥٠١٧٧٤٧٠٦

#ھەلی #کار #ڕانیە #دەرمانخانە

پشكنينى پێش هاوسه رگیری چییە و بۆ چی دەکرێت🤔؟! راسته دەڵێن هەندێک جۆری خوێن نابێت لەگەڵ یەک هاوسەرگیری بکەن !؟پشکنینی پێ...
28/06/2025

پشكنينى پێش هاوسه رگیری چییە و بۆ چی دەکرێت🤔؟!

راسته دەڵێن هەندێک جۆری خوێن نابێت لەگەڵ یەک هاوسەرگیری بکەن !؟

پشکنینی پێش هاوسەرگیری ئەنجامدەدرێت بۆ دڵنیابوون لە بوونی هەر حاڵەتێک کە ئەگەری هەبێت لە داهاتوودا تووشی دایک و باوک یان مناڵەکەیان ببێت .

پشکنینەکان:
‏1️⃣ CBC ڕێژەی خوێن و پێکهاتەکانی .
‏2️⃣ Blood Group زانینی جۆری خوێنیان.
‏3️⃣ Viral Tests پشکنینی ڤایرۆسات.
‏4️⃣ HB electrophotsis پشکنینی تالاسیما.

پشکنینی گروپی خوێن
ئەم پشکنینە هیچ مەترسیەکی نییە تەنها لە کاتێکدا کە کە کچەکە جۆری خوێنی (-) بێت و کوڕەکە جۆری خوێن (+) بێت وە مناڵەکە جۆری خوێنەکەی (+) بێت
پێویستە لە کاتی لە دایک بوونی مناڵەکە دایکەکە دەرزێکی بۆ بکرێت .

پشکنینی ڤایرۆسات
ئەم پشکنینە بۆ ئەوە دەکرێت کە بزانرێ ئایا هەڵگری هیچ ڤایرۆسێک نین ئەگەر بێت و لایەنێک هەڵگری ڤایرۆسێک بێت ئەوا دادوەر مارەیان ناکات چونکە نەخۆشێکی گوازراوەیە.

پشکنینی تالاسیما
ئەمەش بۆ ئەوەیە کە بزانرێ کە ئایا هەڵگر یا خود توشبوو نین، ئەگەر هەردوولا هەڵگربن دادوەر مارەیان ناکا چونکە ئەگەری توشبوونی مناڵەکانیان 50% دەبێت .
ئەگەر لایەنێک توشبوو بێت و ئەوی تر ئاسای بێت ئەوا کێشەیان نابێت بەس مناڵەکایان بەئەگەری 50% هەڵگری تالاسیما دەبێت .
وە ئەگەر لایەنێک هەڵگر بێت و ئەوی تر ئاسای ئەوا هیچ کێشەیەک نابێت .

دەرمانخانەی ڕانیە وێڵ دەرمانخانەیەک بۆ تەندروستی تەواوی ژیانت 👌🏻🤍

٢٤ کاژمێر کراوەیە بە ڕووی چارەخوازانی ئازیزدا…

📍ڕانیە: بەرامبەر کلینیکی ڕاوێژکاری بەیانیان (استیشاری).

Address

شەقامی نەخۆشخانەی گشتی
Ranya
46012

Telephone

+9647501774706

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی ڕانیە - ranya well pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share