07/04/2023
Echinococcus granulosus( Hydatid cyst)
نەخۆشیەکی ترسناکە کە لە شێوەی کیسی ئاو لە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ و مەڕو بزن و ئاژەڵە ماڵییەکانی تر دروست دەبێت . بە زۆری لە جگەر و سیەکان تەنانەت لە ناو مێشک دروست دەبێت
هۆکارەکەی بۆ جۆرە کرمێکە کە لە ڕیخۆڵەی سەگ دەژیت
کاتێک هێلکەی کرمەکە لە پیسایی سەگ دەچێتە سەر سەوزەو میوە .ئەگەر سەوزەو میوەکە بە جوانی نەشورێتەوە
مرۆڤ یان مەڕو بزن ...هتد
کاتێک هێلکەکە دەخوات . کە هێلکەکە چوە ناو ڕێخۆلەی مرۆڤ لە ناو ڕێخۆلەی مرۆڤ یان مەڕو بزن
هێلکەکە دەپیترێت
ئینجا دیواری ڕیخۆلەی مرۆڤ کون دەکات. لەگەڵ خوێن دەڕوات دەچێتە جگەر .سیەکان یان ناو مێشک لەوێ کیسەکە دروست دەکات و گەورە دەبێت
ئەو کیسەیە کێشەی زۆر ترسناک بۆ مرۆڤ دروست دەکات و لەوانەیە هەندێک جار بگاتە حالەتی مردن یان نەشتەرگەری زۆر گەورەی پێویستە بۆ هەلگرتنی کیسەکان
بۆ خۆ پاراستن پێویستە سەوزەو میوە بە ئاو و سابوون یان گیراوەی تایبەت بە شوشتنی سەوزەو میوە بشۆیتەوە ئینجا بیخۆیت .