17/07/2026
خزمەتگوزاری نەشتەرگەری بەردەوام…
دوای ئەوەی خانمێکی تەمەنی ٢٨ ساڵ، کە خاوەنی یەک منداڵ بوو، بە هۆی ئازاری توندو ڕەق بونی سکی سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کرد، لە کاتی پشکنینی کلینیکی دەرکەوت کە سکی بە تەواوی ڕەق بوو و نیشانە ژیانییەکانی زندگیەکانی ناجێگیر بوون.
بە هۆی ئەو دۆخە، گومان لەخوێنبەربوون ناوخۆیی کرا. بۆ دڵنیابوون، پشکنین و تاقیکردنەوەی پێویست بە خێرایی ئەنجام دران، کە پشتڕاستیان کردەوە کە نەخۆشەکە تووشی خوێنبەربوونی ناوخۆیی بوو و پێویستی بە نەشتەرگەریی فریاکەوتن هەبوو.
دوای ئامادەکردنی نەخۆشەکە، بە خێرایی بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەریی فریاکەوتن (Emergency Laparotomy) درا.
لە کاتی نەشتەرگەریدا دەرکەوت کە توشی (Rupture, hemorrhagic cyst)کیسی هێلکدانی تەقیوە,و سەرچاوەی خوێنبەربوون دیاریکرا و خوێنبەربوون بە سەرکەوتوویی وەستاندرا، هەموو هەنگاوە پێویستەکان بۆ پاراستنی ژیانی نەخۆشەکە ئەنجام دران، و دۆخی گشتیی بە سەرکەوتوویی جێگیر کرایەوە.
سوپاس بۆ خوای گەورە، نەخۆشەکە دوای نەشتەرگەری لە دۆخێکی جێگیر و باشدا بوو و دوای تەواوبوونی چاودێری پزیشکی، بە تەندروستیەکی باش لە نەخۆشخانە بەرێکرا.
:تیمی نەشتەرگەری
* د.ناز محمداحمد– پزیشکی پسپۆری ئافرەتان
* د. نور– پزیشکی پسپۆری سڕکردن
* د.روژین _پزشکی نیشتەجی دێرینی ئافرەتان
* کاک علی – یاریدەدەری سڕکردن
* خاتوو خێریە – یاریدەدەری نەشتەرگەری
*هیوامان سەلامەتی و تەندروستی هەمیشەییە بۆ هەمووان.
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری