19/06/2026
شانازی دەکەین بە بەشداربوون لەم پڕۆژە مرۆییە و خزمەتکردنی ئەو کەسانەی بە دڵسۆزی خزمەتی ژینگە و کۆمەڵگا دەکەن.
جوانترین کار جێگای دەستخۆشیە بەڕاستی.
تاڤ میدیا پڕۆژەی چارەسەری پزیشکی بێ بەرامبەر(بەخۆڕایی) بۆ باخەوانان و ژینگە پارێزان ڕادەگەیەنێت
تاڤ میدیا وەک یەکەمین میدیای ژینگەیی، بە هاوکاری هەر یەك لە پزیشکانی پسپۆری پێست و جوانکاری، پزیشکی نەخۆشیەکانی سنگ و پزیشکی پسپۆڕی چاو (د.شاخەوان محەمەد، د.گوڵاڵە کۆکۆیی، د.بورهان تاهیر، د.شێرکۆ وەیس، د.گەشین کەمال، د.دەشنێ لەتیف، د.شادی عەبدوڵا، د.زانا محەمەد، د.سامان ئەمین، د. شادیار ئەکرەم، د. کامەران قەرەداغی و د. شاجوان جەعفەر)، وەك ڕێزێک لە هەوڵ و ماندووبونیا کە سیمانی شارەکەمان بە جوانی دەهێڵنەوە ، پشکنین و چارەسەری پزیشکی بێ بەرامبەر ( بەخۆڕایی) بۆ باخەوان و ژینگە پارێزانی ژمارەیەك کۆمپانیا ئەنجامدەدات.
تاڤ میدیا وەك بەشێك لە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی، لە هەوڵدایە لە ئایندە دا بە هاوکاری پزیشکە خەمخۆر و دڵسۆزەکان، ئەم خزمەتە تەندروستییە بۆ تەواوی ژینگە پارێزان، کە بەردەوام لە ژێر کاریگەری تیشکی خۆر، گۆڕانی کەش و هەواو و ماددە جیاوازەکاندان ، دابین بکات.
تاڤ میدیا
حوزەیرانی ٢٠٢٦
https://www.facebook.com/share/18idajFpf1/?mibextid=wwXIfr