PharmaGene lab. - تاقیگەی فارماجین

PharmaGene lab. - تاقیگەی فارماجین DNA and Medical lab. Medical and DNA Laboratory
تاقیگه‌ی فارماجین

10/08/2026
د. دڵنیا ئەسعەد محەمەد، ڕاوێژکاری زانستی تاقیگەی فارماجین بۆ شیکردنەوەی بۆماوەیی، میوانی کەناڵی 8 بوو بۆ گفتوگۆ لەسەر ئە...
07/08/2026

د. دڵنیا ئەسعەد محەمەد، ڕاوێژکاری زانستی تاقیگەی فارماجین بۆ شیکردنەوەی بۆماوەیی، میوانی کەناڵی 8 بوو بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو حاڵەتانەی کەمئەندامی لەدایکبوون کە لە ڤیدیۆ باڵوکراوەکاندا پیشان دران و نيردرابوون بۆڤکەناڵ 8، وەک Cyclopia، Anencephaly و Hydrocephalus، کە هەموویان لە پارێزگای سەلاحەدین تۆمار کرابوون.
لە ماوەی گفتوگۆکەدا، ئاماژەی کرد کە زۆربەی کەمئەندامییە لەدایکبوونەکان بەهۆی تێکەڵبوونی هۆکارە بۆماوەیی و ژینگەییەکانەوە دروست دەبن. لە گرنگترین هۆکارەکانیش: گۆڕانکارییە جینییەکان، کێشەکانی کرۆمۆسۆم، هاوسەرگیری نێوان خزم، کەمی فۆلیک ئاسید، و هەندێک نەخۆشیی دایک لە کاتی دووگیانیدا.
هەروەها ئاماژەی بە کاریگەریی ڕەنگە هەبێتی هەندێک هۆکاری ژینگەیی، وەک پیسبوونی ژینگە و کاریگەریی جەنگەکان، بەڵام جەختی کردەوە کە سەلماندنی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان پێویستی بە توێژینەوەی زانستی و ژینگەیی ورد هەیە.
هەروەها ڕوونی کردەوە کە عێراق ئەمڕۆ تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکانی شیکردنەوەی بۆماوەیی، وەک شیکردنەوەی کرۆمۆسۆم و Whole Exome Sequencing (WES)، بەکاردەهێنێت، کە یارمەتیدەرن بۆ دیاریکردنی هۆکارە بۆماوەییەکان، پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری بۆماوەیی بۆ خێزانەکان و کەمکردنەوەی دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە لە داهاتوودا.
لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، بانگەوازی کرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم بابەتانە بە ڕێبازێکی زانستی و پشتبەستوو بە بەڵگە، بۆ پاراستنی تەندروستی نەوەکانی داهاتوو.
تاقیگەی فارماجین
07728449089

https://www.facebook.com/share/v/1B9VQgeQb1/?mibextid=wwXIfr

استضافت قناة 8 الأستاذة الدكتورة دلنيا أسعد محمد، المستشارة العلمية لمختبر فارماجين للتشخيص الوراثي، للحديث عن حالات الت...
07/08/2026

استضافت قناة 8 الأستاذة الدكتورة دلنيا أسعد محمد، المستشارة العلمية لمختبر فارماجين للتشخيص الوراثي، للحديث عن حالات التشوهات الخلقية التي ظهرت في مقاطع الفيديو المتداولة لأطفال حديثي الولادة من محافظة صلاح الدين، والتي تضمنت حالات مثل Cyclopia وAnencephaly وHydrocephalus.
وخلال اللقاء، أوضحت أن التشوهات الخلقية غالبًا ما تنتج عن تداخل عوامل وراثية وبيئية، ومن أبرزها الطفرات الجينية، واضطرابات الكروموسومات، وزواج الأقارب، ونقص حمض الفوليك، وبعض الأمراض التي قد تصيب الأم أثناء الحمل. كما أشارت إلى أن تقييم تأثير العوامل البيئية، مثل الملوثات وآثار الحروب، يتطلب دراسات علمية متخصصة، مع التأكيد على أهمية الوقاية والرقابة الصحية.
وأكدت أن العراق يمتلك اليوم تقنيات متقدمة للتشخيص الوراثي، مثل فحص الكروموسومات وتحليل Whole Exome Sequencing (WES)، والتي تسهم في تحديد الأسباب الوراثية، وتقديم الاستشارة الوراثية، والحد من تكرار هذه الحالات مستقبلًا.
وفي ختام اللقاء، دعت إلى التعامل مع هذه القضايا بمنهج علمي قائم على الأدلة، بما يسهم في حماية صحة الأجيال القادمة.
مختبر فارماجين
07728449089

https://www.facebook.com/share/v/1B9VQgeQb1/?mibextid=wwXIfr

يسرّ شركة TRUST أن تتقدم بالتهاني إلى مختبر فارماجين بمناسبة مرور 10 سنوات من الريادة والإنجاز.نعتز بهذا النجاح ونتمنى ل...
03/08/2026

يسرّ شركة TRUST أن تتقدم بالتهاني إلى مختبر فارماجين بمناسبة مرور 10 سنوات من الريادة والإنجاز.
نعتز بهذا النجاح ونتمنى لكم دوام التقدم والتميز.
ونؤكد في TRUST أننا في خدمتكم في أي وقت لدعمكم وتقديم أفضل خدماتنا.

ألف مبارك وإلى مزيد من الإنجازات
شركة TRUST ممثلة بإدارتها الدكتور صلاح البحيصي.

1-8-2016دە ساڵ سەرکردایەتی… دە ساڵ دەستکەوتپێش دە ساڵ، تەنها خەونێکمان نەبوو… بەڵکو پەیامێکمان هەبوو.پەیامەکەمان ئەوە بو...
02/08/2026

1-8-2016
دە ساڵ سەرکردایەتی… دە ساڵ دەستکەوت

پێش دە ساڵ، تەنها خەونێکمان نەبوو… بەڵکو پەیامێکمان هەبوو.
پەیامەکەمان ئەوە بوو کە نەخۆش بتوانێت نوێترین خزمەتگوزارییەکانی شیکردنەوەی بۆماوەیی لە ناو وڵاتەکەی خۆی وەربگرێت، بێ ئەوەی پێویستی بە ناردنی نمونەکانی بۆ دەرەوەی عێراق بێت، یان چاوەڕوانی هەفتان و مانگان بکات بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکان.
لە سەرەتای دامەزراندنی تاقیگەی فارماجین بۆ شیکردنەوەی بۆماوەیی، ئێمە هەستمان کرد کە پێویستە ئەم بوارە لە عێراق پەرە پێ بدرێت و پێداویستییەکانی نەخۆشان لە ناوخۆی وڵات دابین بکرێن. بۆیە بە ماندووبوونی شەو و ڕۆژ، بە پشتبەستن بە زانست و نوێترین تەکنەلۆژیا، هەنگاوەکانمان دەست پێکرد.
ئەمڕۆ، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ، بە شانازییەوە دەڵێین کە فارماجین بووەتە یەکێک لە گرنگترین ناوەندە سەرچاوەییەکانی شیکردنەوەی بۆماوەیی لە عێراق.

دەستکەوتەکانمان

✅ یەکێک بووین لە یەکەم تاقیگەکانی عێراق کە شیکردنەوە وەراثییە پێشکەوتووەکانمان لە ناوخۆی وڵات دەستپێکرد، لە کاتێکدا پێشتر هەموو ئەو پشکنینانە بۆ دەرەوەی عێراق دەنێردران.

✅ زیاتر لە ٢٠٠٠ شیکردنەوەی Whole Exome Sequencing (WES) لە ناوخۆی عێراق ئەنجام داوە، لەگەڵ پاراستنی Raw Data و نمونەکانی DNA بە شێوەیەکی زانستی، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانرێت ئەنجامەکان دووبارە هەڵسەنگێندرێن بە پێی نوێبوونەوەکانی زانستی و پۆلێنکردنی گۆڕانکارییە جینییەکان، هەروەها پشتگیری لە توێژینەوە زانستییەکان بکات.
✅ دابینکردنی ژمارەیەکی زۆر لە شیکردنەوە وەراثییە پێشکەوتووەکان، لەوانە:

• Whole Exome Sequencing (WES)
• Karyotyping شیکاری کرۆمۆسۆمی
• شیکردنەوەی جینی بۆ نەخۆشییەکانی دواکەوتنی گەشەکردن، پەککەوتنی مێشک و سیستەمی دەمار و گەشکە.
• شیکردنەوەی بۆماوەیی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ، خوێن، گورچیلە، جگەر، پێست و بەرگری و شێرپەنجە.
• شیکردنەوەی پێش لەدایکبوون (Prenatal Genetics)، شیکردنەوەی کۆرپەلە، شیکردنەوەی مناڵی لەبارچوو (POC)، دۆزینەوەی هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی لەبارچوون و نەزۆکی.
• Pharmacogenetics (شیکردنەوەی وەراثی بۆ هەڵبژاردنی دەرمانی گونجاو).
• شیکردنەوەی تایبەتی بۆ نەخۆشییە نادرو بۆماوەییەکان و چەندین شیکردنەوەی پێشکەوتووی تری جینی.

✅ بۆ یەکەمجار لە عێراق، سیستەمێکی تەواو بۆ شیکردنەوەکانی پێش و پاش گواستنەوەی گورچیلە دامەزراند، و فارماجین بووە تاقیگەی سەرچاوەیی ئەم جۆرە پشکنینانە لە ئاستی عێراق.

✅ وەرگرتنی بڕوانامە نێودەوڵەتییە گرنگەکان، لەوانە ISO و CAP، کە پشتڕاستکەرەوەی پابەندبوونمانە بە بەرزترین ستانداردەکانی کوالێتی و دڵنیایی.

✅ بە شانازییەوە، فارماجین تەنها تاقیگەی عێراقە کە ئەندامی ASHI و ARSHI ـە، دوو لە گرنگترین کۆمەڵە زانستییەکانی جیهان لە بواری تێکچوونی نسیجی و گواستنەوەی ئەندام. بۆیە، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا نەخۆشەکان پێویستیان بە دووبارەکردنەوەی ئەم پشکنینانە نییە کاتێک بۆ دەرەوەی عێراق دەچن بۆ گواستنەوەی گورچیلە، بە پێی داواکاریی ناوەندی وەرگر.
بەڵام گەورەترین دەستکەوتی ئێمە تەنها ژمارەی ئامێرەکان، پشکنینەکان یان بڕوانامە نێودەوڵەتییەکان نەبوو…

گەورەترین دەستکەوت، متمانەی هەزاران نەخۆش و پزیشکی شارەزا بوو، کە فارماجینیان وەک هاوبەشی زانستی لە ڕێگای گەیشتن بە ناساندنی دروست هەڵبژارد.

ئێمە دە ساڵی ڕابردوو بە کۆتایی ڕێگا نازانین، بەڵکو دەستی پێکردنی قۆناغێکی نوێیە؛ قۆناغێک کە تێیدا هەوڵ دەدەین خزمەتگوزارییەکانی جینۆمیک و پزیشکی تایبەتمەند بەرەوپێش ببەین، توێژینەوە زانستی پەرەپێ بدەین، و بەشداری لە دامەزراندنی بنکەی داتای جینۆمی عێراق بکەین، بۆ پشتگیری لە ناساندنی ورد، چارەسەری تایبەتمەند و توێژینەوەکانی داهاتوو.

لە کۆتاییدا، سوپاسی بێپایانمان ئاراستەی هەموو پزیشکان، نەخۆشان، هاوبەشەکان و هەموو ئەندامانی تیمی فارماجینە، کە بەشێک بوون لەم سەرکەوتنە.

دە ساڵ تێپەڕی… بەڵام ئامانجمان بەرزترە، و پەیامەکەمان هێشتا بەردەوامە.

تاقیگەی فارماجین بۆ شیکردنەوەی بۆماوەیی
١٠ ساڵ سەرکردایەتی… و داهاتوویەک بە زانست دروست دەکەین.
PharmaGene lab. - تاقیگەی فارماجین
سليمانی - توی ملک
07728449089

1-8-2016عشر سنوات من الريادة… وعقدٌ من الإنجازقبل عشرة أعوام، لم يكن لدينا حلمٌ صغير… بل كانت لدينا رسالة.كانت رسالتنا أ...
02/08/2026

1-8-2016
عشر سنوات من الريادة… وعقدٌ من الإنجاز
قبل عشرة أعوام، لم يكن لدينا حلمٌ صغير… بل كانت لدينا رسالة.
كانت رسالتنا أن يحصل المريض العراقي على أحدث خدمات التشخيص الوراثي داخل وطنه، دون أن يضطر إلى إرسال عيناته إلى خارج العراق، ودون أن ينتظر أسابيع أو أشهر للحصول على نتيجة قد تتأثر بجودة نقل العينة أو الظروف اللوجستية.
منذ اليوم الأول، أدركنا أن بناء مختبر وراثي متكامل وفق المعايير العالمية ليس طريقًا سهلًا، لكنه كان الطريق الذي اخترناه بإيمان وعزيمة. عملنا ليلًا ونهارًا، واستثمرنا في أحدث التقنيات، وبنينا فريقًا علميًا متخصصًا، لأننا كنا نؤمن أن المريض العراقي يستحق أفضل ما وصل إليه العلم.
واليوم… وبعد مرور 10 سنوات، نفخر بأن مختبر فارماجين للتحليلات الوراثية أصبح أحد أهم المراكز المرجعية في العراق في مجال التشخيص الوراثي.
إنجازات نفخر بها
✅ كنا من أوائل المختبرات التي وفرت الفحوصات الوراثية المتقدمة داخل العراق، بعد أن كانت تُرسل بالكامل إلى مختبرات خارج البلاد.
✅ أجرينا أكثر من 2000 تحليل Whole Exome Sequencing (WES) داخل العراق، مع الاحتفاظ بالبيانات الوراثية (Raw Data) وعينات الـDNA وفق أسس علمية، بما يسمح بإعادة تحليل النتائج عند ظهور معلومات علمية جديدة أو تحديثات في تصنيف المتغيرات الجينية، كما يدعم الأبحاث العلمية المستقبلية.
✅ وفرنا مجموعة واسعة من الفحوصات الوراثية المتقدمة، ومنها:

• Whole Exome Sequencing (WES).
• Karyotyping (تحليل النمط الكروموسومي).
• الفحوصات الجينية لأمراض تاخر النمو، و الصرع و شلل الدماغ، واضطرابات الجهاز العصبي.
• الفحوصات الوراثية لأمراض القلب، والدم، والكلى، والكبد، و المناعة والجلد، والسرطان.
• الفحوصات الوراثية قبل الولادة، وفحوصات الأجنة، وتحليل أنسجة الأجنة المجهضة (POC)، وتشخيص أسباب الإجهاض المتكرر والعقم.
• Pharmacogenetics (الفحوصات الوراثية لاختيار العلاج والدواء الأنسب لكل مريض).
• الفحوصات الجينية المتخصصة للأمراض الوراثية النادرة، بالإضافة إلى العديد من الفحوصات الوراثية المتقدمة الأخرى.
✅ أدخلنا ولأول مرة في العراق منظومة متكاملة لفحوصات ما قبل وما بعد زراعة الكلى و النخاع، وأصبح مختبر فارماجين مختبرًا مرجعيًا لهذه الفحوصات على مستوى العراق.
✅ حصل المختبر على اعتمادات دولية مرموقة، أهمها ISO وCAP، وهو تأكيد على التزامنا بأعلى معايير الجودة والدقة وسلامة المرضى.
✅ نفخر بأننا المختبر الوحيد في العراق الحاصل على عضوية ASHI وARSHI، وهما من أهم الجمعيات العالمية المتخصصة في مختبرات التوافق النسيجي وزراعة الأعضاء، الأمر الذي يمنح نتائج فحوصاتنا موثوقية واعترافًا علميًا، بحيث لا يحتاج العديد من المرضى إلى إعادة هذه الفحوصات عند استكمال إجراءات زراعة الكلى في مراكز خارج العراق، وفق متطلبات المركز المستقبِل.
لكن الإنجاز الحقيقي لم يكن عدد الأجهزة، ولا عدد الفحوصات، ولا الشهادات الدولية…
الإنجاز الحقيقي هو ثقة آلاف المرضى، وثقة الأطباء الذين اختاروا فارماجين شريكًا في رحلة التشخيص، وإيمانهم بأن الجودة والدقة لا تقبلان المساومة.
ونحن لا ننظر إلى السنوات العشر الماضية باعتبارها نهاية رحلة، بل نراها بداية مرحلة جديدة، نسعى فيها إلى توسيع خدمات الطب الجينومي، وتعزيز البحث العلمي، والمساهمة في بناء قاعدة بيانات جينومية عراقية تدعم التشخيص الدقيق، والطب الشخصي، والأبحاث المستقبلية، بما يخدم المرضى والأجيال القادمة.

وفي هذه المناسبة، نتقدم بخالص الشكر والامتنان إلى جميع الأطباء، والمرضى، وشركائنا، وكل فرد من فريق فارماجين، الذين كانوا جزءًا من هذا النجاح.

عشر سنوات مضت… وما زال الشغف أكبر، والطموح أبعد، والرسالة مستمرة.

مختبر فارماجين للتحليلات الوراثية
10 سنوات من الريادة… ومستقبلٌ نصنعه بالعلم.
مختبر PharmaGene lab. - تاقیگەی فارماجین
السليمانية توي ملك
07728449089

PharmaGene Specialized Genetic Diagnosis Laboratoryبە شانازییەوە ئاگادارتان دەکەین کە تاقیگەی PharmaGene وەک تاکە تاقیگە...
30/07/2026

PharmaGene Specialized Genetic Diagnosis Laboratory

بە شانازییەوە ئاگادارتان دەکەین کە تاقیگەی PharmaGene وەک تاکە تاقیگەی بۆماوەیی تایبەت لە شاری سلێمانی بانگهێشت کرا بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی زانستی پزیشکی منداڵان لە ئیستانبوڵی تورکیا، لە ڕۆژانی ٢٤–٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٦. لە ئەنجامی بەشداری و پێشکەشکردنی وانەیەک و تویژینەوەیەکی زانستی دەربارەی نوێترین تەکنەلۆژییەکانی پشکنینی بۆماوەیی، تاقیگەکەمان بە بڕوانامەی ڕێزلێنان و درعی تایبەتی پێزانین خەڵات کرا و هەوڵ و دەستکەوتە زانستییەکانمان بەرز نرخێنران.

“لە PharmaGene، پشکنینی بۆماوەیی تەنها ڕاپۆرتێک نییە؛ بەڵکو زانستێکی کۆکراوەیە بۆ دەستنیشانکردنی وردی نەخۆشی، هەڵبژاردنی چارەسەری گونجاو و بنیاتنانی داهاتووی پزیشکی بۆماوەیی”.

تاقیگەی فارماجین
سلێمانی- توی مەلک
📞 Mobile: 07728449089

مختبر PharmaGene للتشخيص الوراثي التخصصي

يسرّنا أن نعلن عن دعوة مختبر PharmaGene، کمختبر الوحيد في مدينة السليمانية، للمشاركة في المؤتمر العلمي لطب الأطفال الذي عُقد في إسطنبول – تركيا يومي 24–25 يوليو 2026. وتقديراً لمشاركتنا وإلقائنا محاضرة و بحث علمي حول أحدث تقنيات التشخيص الوراثي ، تم تكريم مختبرنا بمنحه درع المؤتمر وشهادة تقدير، تثميناً لإسهاماته العلمية ودوره في تطوير التشخيص الوراثي.

“في مختبر PharmaGene، لا يقتصر الفحص الوراثي على إصدار تقرير، بل هو علمٌ متكامل يساهم في التشخيص الدقيق للأمراض، واختيار العلاج الأنسب، وبناء مستقبل الطب الدقيق “.

📍 مختبر فارماجين
السليمانية - توي ملك

📞07728449089

يشرفني تمثيل PharmaGene Genetic Laboratories، المختبر المرجعي في العراق، كمتحدث رسمي في المؤتمر السنوي الثامن لأكاديمية ...
24/07/2026

يشرفني تمثيل PharmaGene Genetic Laboratories، المختبر المرجعي في العراق، كمتحدث رسمي في المؤتمر السنوي الثامن لأكاديمية أطباء الأطفال عبر القارات (PEACE Academy) في مدينة إسطنبول.

تركز محاضرتنا العلمية على الدور المحوري لتقنية التسلسل الجيني عالي الإنتاجية (Next-Generation Sequencing - NGS) في تشخيص حالات الصرع الوراثية والمعقدة لدى الأطفال، من خلال تسريع الوصول إلى تشخيص جيني دقيق ينعكس مباشرة على الرعاية السريرية واتخاذ القرار العلاجي.

وتبرز أهمية هذه التقنية في:

• الوصول إلى تشخيص أدق والتمييز بين الحالات المتشابهة سريريًا، بما في ذلك المتغيرات النادرة.
• دعم الطب الشخصي عبر توجيه العلاج وفق النتائج الجينية.
• تعزيز الاستشارة الوراثية وتقدير خطر تكرار المرض داخل الأسرة.

نؤمن في PharmaGene Genetic Laboratories بأن التشخيص الجيني المتقدم يمثل ركيزة أساسية لتطوير الرعاية الصحية، وأن المشاركة في هذا المؤتمر الدولي تمثل فرصة لتبادل الخبرات وتعزيز التعاون العلمي بما يخدم المرضى والأطباء في العراق والمنطقة.

مختبر فارماجين
السليمانية
07728449089

بە خۆشحاڵییەوە نوێنەرایەتی PharmaGene Genetic Laboratories، تاقیگەی سەرەکی و مەرجەعی عێراق، دەکەم وەک قسەکەر لە کۆنگرەی ...
24/07/2026

بە خۆشحاڵییەوە نوێنەرایەتی PharmaGene Genetic Laboratories، تاقیگەی سەرەکی و مەرجەعی عێراق، دەکەم وەک قسەکەر لە کۆنگرەی ساڵانەی هەشتەمی PEACE Academy لە شاری ئیستانبوڵ.

بابەتی پێشکەشکردنەکەمان دەربارەی ڕۆڵی گرنگی تەکنەلۆژی Next-Generation Sequencing (NGS) دەبێت لە کۆتایی هێنان بە گەشتی درێژی گەڕان بەدوای تشخیصی دروست، بۆ منداڵانی تووشبوو بە جۆرە ئالۆزەکانی گەشکەی بۆماوەیی، بە هۆی گەیشتن بە تشخیصێکی جینیی ورد و متمانەپێکراو.

گرنگیی کلینیکی و تاقیگەیی پشکنینە جینییە پێشکەوتووەکان

لە ئەزموونی ئێمە لە بواری تشخیصی جینی و ڕاوێژکاری بۆماوەیی، ئەم تەکنەلۆژییانە یارمەتیدەرن بۆ:

🔹 گەیشتن بە دیاریکرنی وورد: جیاکردنەوەی نەخۆشییە هاوشێوەکان و دۆزینەوەی گۆڕانکارییە جینییە هۆکارەکانی نەخۆشی، تەنانەت ئەوانەی دەگمەنن.

🔹 پشتیوانی لە پزیشکی کەسی (Personalized Medicine): ئاراستەکردنی چارەسەری گونجاو بە پشتبەستن بە ئەنجامە جینییەکان و گواستنەوە لە چارەسەری تاقیکاری بۆ چارەسەری ئامانجدار.

🔹 بەهێزکردنی ڕاوێژکاری بۆماوەیی: هەڵسەنگاندنی مەترسی دووبارەبوونەوەی نەخۆشی لە خێزان و یارمەتیدانی خێزانەکان بۆ پلاندانانی داهاتوو.

دیدگای ئێمە لە PharmaGene Genetic Laboratories

باوەڕمان وایە کە دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆژییەکانی تشخیصی جینی بە پێی بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، بنەمای پەرەپێدانی خزمەتگوزاری تەندروستییە. بەشداری ئێمە لەم کۆنگرەیە هەلێکە بۆ گۆڕینەوەی ئەزموون، هاوبەشی زانیاری و بەهێزکردنی هاوکاریی زانستی، بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی بۆماوەیی لە عێراق و کورستان .

تاقیگەی PharmaGene lab. - تاقیگەی فارماجین
سلیمانی - توی مەلیک
07728449089

Address

Sulaimanieh
46001

Opening Hours

Monday 09:30 - 19:30
Tuesday 09:30 - 19:30
Wednesday 09:30 - 19:30
Thursday 09:30 - 19:30
Saturday 09:30 - 19:30
Sunday 09:30 - 19:30

Telephone

+9647728449089

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when PharmaGene lab. - تاقیگەی فارماجین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to PharmaGene lab. - تاقیگەی فارماجین:

Shortcuts

Share