Dr. Prusha Shwan د.پروشە شوان

Dr. Prusha Shwan  د.پروشە شوان پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێش
‎ماستەر لە زانستی خۆراک/سوید
نەخۆشخانەی نەوا - جادەی ئیبراهیم پاشا- تەنیشت نەخۆشخانەی شیرەکە
٥٤٠٤ ٨٢١ ٠٧٧٤

⁨ نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت .. هیوادارم ببێتە مایەی هاتنی خێر و خۆشی و دووربین لە شەڕ و بەڵا ..خوای گەورە هەمو...
22/03/2026

⁨ نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت .. هیوادارم ببێتە مایەی هاتنی خێر و خۆشی و دووربین لە شەڕ و بەڵا ..
خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێ 🙏🏻💐

⁨ سوپاس بۆ خوا ئەمجارەش توانیم زەمالەیەکی تایبەت بەدەستبهێنم بۆ ڕاهێنانی کلینیکی چڕ لە یەکێک لە گرنگترین سەنتەر و نەخۆشخ...
04/02/2026

⁨ سوپاس بۆ خوا ئەمجارەش توانیم زەمالەیەکی تایبەت بەدەستبهێنم بۆ ڕاهێنانی کلینیکی چڕ لە یەکێک لە گرنگترین سەنتەر و نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری مۆدێرنی کێشەکانی کێش و قەڵەوی بە هەموو شێوازە نەشتەرگەری و نا نەشتەرگەرییەکان و بەکارهێنانی چەندەها دەرمان و چارەسەری خۆراکی لە شاری کلیڤلاند لە ئەمریکا بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک. هەروەها دەرفەتێکی زۆر تایبەت بوو کە بەشداری بکەم لە یەکێک لە نەشتەرگەرییە ڕۆبۆتییەکان بۆ دابەزینی کێش کە تازەترین شێوازی نەشتەرگەرییە. هەروەها سیمینارێکی تایبەتم پێشکەشکرد لەسەر وڵاتەکەمان و کلتورمان و هەروەها چۆنێتی چارەسەری قەڵەوی لەلای خۆمان.⁩
لەبەر هۆکاری یاسای پاراستنی تایبەتمەندی نەخۆش و نەخۆشخانەکە، ناتوانم چەند وێنەی گرنگ و تایبەتی کاتی ڕاهێنانەکان دابنێم بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە تەکنیکە تازەکان.⁩

بەشداریکردنمان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. کۆنفرانسێکی سەرک...
07/10/2025

بەشداریکردنمان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. کۆنفرانسێکی سەرکەوتوو بوو کە تیایدا چەندین زانیاری گرنگ باسکرا لەسەر ئەو بابەتانە بە خستنەڕووی چەندین توێژینەوەی زانستی گرنگ لە بوارەکەدا.

21/04/2025

کێش داگرتن یان ڕاکێشانی چەووری؟؟؟"لە جەستەدا دوو جۆری جیاواز لە چەوری هەن بە پێی شوێن :ئەو چەورییەی لە سکدایە، واتە دەکەوێتە سەر ئەندامەکانی ناو سک، وەکو چەوریی سەر جگەر و پەنکرییاس و نێوان ڕیخۆڵەکان، ئەم چەورییەیە کە گرفتە تەندروستییەکانی وەکو شەکرە، بەرزەفشاری خوێن و بەرزەچەوریی خوێن دروستدەکات. جۆرەکەی دیکەی چەوری ئەو چەورییەیە کە دەکەوێتە ژێر پێستەوە، ئەم جۆرەیان گرفتێکی ئەوتۆی تەندروستی دروستناکات".کاتێک کە کەسێک کێشی دائەگرێت ئەوا هەردوو جۆرە چەورییەکە دادەگرێت و بەتایبەتیش چەورییەکانی ناو سک بەمەش کەسەکە هەم تەندروستی باش ئەبێت و هەم شێوازیشی ئەگۆڕێت و باریک دەردەکەوێت بە پێی خواستی خۆی.پرۆسەی ڕاکێشانی چەوری رێکارێکی پزیشکییە و پزیشکان لە دژی نین، بەڵام ڕاکێشانی چەوری ( هەندێک جار بڕینی پێستیش) وەکو هەر پڕۆسەیەکی پزیشکیی دیکە، هەل و مەرجی تایبەتی هەیە و نابێت بۆ هەموو کەسێک بکرێت. ئەم پرۆسیجەرە بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە چەوریی زۆری ژێر پێستیان هەیە و بە ڕێجیم و کێش داگرتن دانەبەزیوە یاخود پێستێکی زیادی شۆڕە و ئەگەری هەیە کێشێکی زیاد لەسەر ئەژنۆی کەسەکە هەبێت یان گرفتی بۆ بڕبڕەکانی دروست کردبێت، ئەم پرۆسیجەرە بۆ ئەو کەسانەش دەکرێت کە تەنها بێزارن لە چەووری عیناد و پێستی زیادە لە ڕووی جوانکارییەوە ، بەڵام ئەم کەسانە لە رووی تەندروستییەوە پێویستیان پێی نییە و تەنها جوانکارییە.واتە گرنگە ئەگەر کەسێک کێشی زیاد بوو، سەرەتا کێشی داببەزێنێت، پاشان دوای دڵنیا بونەوە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێشەوە لە تەواوبوونی پرۆسەی کێش دابەزاندن و نەمانی تەواوی چەوری ناوەوەی سک پاشان ئەتوانێت ئەم پرۆسەیە بۆ لابردنی پێستی زیادە و چەوریی ژێر پێستی بکات ئەگەر پێویستی بوو!!. # د. پروشە شوان / پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێش

01/04/2025
سوپاس بۆ خوا کە توانیم بەشداربم بە بانگێشتی تایبەت لە کۆرسی چڕ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی خۆراک ی ئەمریکی  ASPEN  لە...
01/04/2025

سوپاس بۆ خوا کە توانیم بەشداربم بە بانگێشتی تایبەت لە کۆرسی چڕ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی خۆراک ی ئەمریکی ASPEN لە شاری کۆڵەمبەس/ ولایەتی ئۆهایۆ لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە وەرگرتنی زەمالەیەکی تایبەت لە لایەن کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی ASPEN و دامەزراوەی ئەمریکی ASPEN-Baxter کە تەنها ٥ پزیشک لە جیهاندا وەرمانگرت.
ئەم دەرفەتە بریتیبوو لە هەفتەیەک کۆرسی چڕ و پاشان کۆنفرانسی تایبەت سەبارەت بە خۆراک و کێش و تەندروستی. زەمالەکەش تایبەت بوو بە خۆراک و کێش و بە تایبەتی چارەسەری خۆراکی لە ڕێگەی جۆرەها ڕێگاکانی پێدانی خۆراک و چارەسەری خۆراکی لە ڕێگەی جۆرەها سۆندەی گەدە و خوێنهێنەر و چەندەها ڕێگای جیاواز و پێشکەوتوو لە نەخۆشانی کە ناتوانن لەڕێگەی دەممەوە خواردن بخۆن بە هەر هۆیەکی تەندروستی بێت بۆ کاتێکی درێژخایەن یان کوورت. هەروەها چەندین بابەتی پێشکەوتوو باسکرا سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی خۆراک و داگرتنی کێش و سەرخستنی کێش.

17/02/2025

قەڵەوی دەکرێت کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر باڵا و گەشەی گشتی منداڵان هەبێت. کێشی زیادە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی مناڵەکە بە شێوەیەکی تەندروست و پێویست باڵای گەشە نەکات و کێشەی باڵای بۆ دروستبێت لە کاتی مناڵی و دواتریشدا. ناهاوسەنگەییە هۆڕمۆنییەکانی بەهۆی قەڵەوییەوە، وەکو بەرزبوونەوەی و ناڕێکی ئاستی ئینسولین ، ڕەنگە کێشە لە ڕێژە و ئاستی ئاسایی گەشەکردن دروست بکەن. هەروەها، کێشی زیادە فشار لەسەر ئێسک و جومگەکان دادەنێت، کە دەتوانێ کاریگەری جگە لەسەر گەشەی باڵا هەروەها لەسەر شێوازی وەستان و جوڵەکردن دروستبکات. لە حاڵەتی قەڵەوی لە ڕادەبەدەر، حاڵەتە پەیوەندیدارەکانی تر کە بەهۆی قەڵەوییەوە دروست دەبن وەکو کێشەکانی خەوتن و نەخۆشییەکانی مێتابۆلیزم و شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی تر دەبنە ڕێگر لە گەشەکردن و باڵای تەندروست.

پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێش
‎ماستەر لە زانستی خۆراک/سوید
نەخۆشخانەی نەوا - جادەی ئیبراهیم پاشا- تەنیشت نەخۆشخانەی شیرەکە
٥٤٠٤ ٨٢١ ٠٧٧٤

Address

Sulaimaniya

Opening Hours

Monday 14:30 - 18:00
Tuesday 14:30 - 18:00
Wednesday 14:30 - 18:00
Saturday 14:30 - 18:00
Sunday 14:30 - 18:00

Telephone

+9647748215404

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Prusha Shwan د.پروشە شوان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category