Chwarbakh pharmacy-دەرمانخانەی چوارباخ

Chwarbakh pharmacy-دەرمانخانەی چوارباخ chwarbakh Pharmacy

تەکنەلۆژیایەکی زیرەک کە پێستت یەکڕەنگ دەکات! ☀️✨ ​دەستنیشانکردنی دژەخۆری گونجاو گرنگترین هەنگاوە بۆ پاراستنی گەنجێتی و ت...
08/08/2026

تەکنەلۆژیایەکی زیرەک کە پێستت یەکڕەنگ دەکات! ☀️✨

​دەستنیشانکردنی دژەخۆری گونجاو گرنگترین هەنگاوە بۆ پاراستنی گەنجێتی و تەندروستی پێست.

براندی جیهانی MartiDerm بە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە دژەخۆری  تایبەتی بۆ سەرجەم جۆرەکانی پێست و کێشە جیاوازەکان ئامادە کردووە.
پێستت شایەنی باشترین پاراستنە!

​🛍️ هەموو جۆرەکانی MartiDerm لە دەرمانخانەکەمان بەردەستن

🚚 گەیاندنمان هەیە بۆ هەموو شارەکان.
🎯 دەرمانخانەی چوارباخ
پێداویستی پزیشکی • جوانکاری • دەرمان • شیر و پێداویستی منداڵ
⏰ کاتی کارکردن:
1:00 پاشنیوەڕۆ تا 1:00 شەو
📍 ناونیشان:
سلێمانی - چوارباخ، نزیک فولکەی مامە ڕیشە
👨‍⚕️ لە پێشوازی چارەخوازانی ئازیزدایە

ئایا دەتزانی هەر ئەندامێکی جەستەت حەز لە چ جۆرە خۆراکێک دەکات؟ 🍎🥦🧠 ​تەندروستیی گشتی جەستەمان بەستراوەتەوە بەو خۆراکانەی ...
03/08/2026

ئایا دەتزانی هەر ئەندامێکی جەستەت حەز لە چ جۆرە خۆراکێک دەکات؟ 🍎🥦🧠

​تەندروستیی گشتی جەستەمان بەستراوەتەوە بەو خۆراکانەی ڕۆژانە دەیانخۆین بەکارهێنانی خۆراکی سروشتی و هاوسەنگ، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی ئەرکی ئەندامە جیاوازەکانی جەستە هەیە.

​✨ بەپێی توێژینەوە پزیشکییەکان، باشترین خۆراکەکان بۆ ئەندامەکانی جەستە:
​1️⃣ خۆراکەکانی خوێن 🩸 (چەوەندەر، هەنار، سپێناخ، بادەم، سیر)
یارمەتی دروستبوونی خوێن، پاكکردنەوەی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسن دەدەن.

2️⃣ خۆراکەکانی کۆئەندامی هەرس 🥗(ماست، گۆیزی هیندی، هەرمێ، پاپایە، ڕازیانە، تۆوی شیا، ماش)
ڕێخۆشکرن بۆ بەهێزبوونی تەندروستی ڕیخۆڵە و گەدە.

3️⃣ خۆراکەکانی سییەکان 🫁(تۆوی کولەکە، زەردەچەوە، ڕەیحانە، سیر، زەنجەبیل، سێو)
لە پاککردنەوە و بەهێزبوونی سییەکان بەسوودن.

4️⃣ خۆراکەکانی جگەر 🌿 (چەوەندەر، سەوزەوات/کاھو، لیمۆ، گوێز، چای سەوز، سیر)
یارمەتی پاککردنەوە و پاراستنی تەندروستی جگەر دەدەن.

5️⃣ خۆراکەکانی گورچیلە 🍒 (گیلاس، ترێ، سێو)
  کاریگەرن بۆ پاراستن و پاڵفتەکردنی باشتر.

6️⃣ خۆراکەکانی مێشک 🧠(گوێز، بلۆبێری، زەردەچەوە)  یارمەتیدەرن لە باشترکردنی بیرکەرەوە، تەرکیز و تەندروستی مێشک.

​💡 خۆراکی تەندروست، باشترین دەرمانە بۆ پێشگیری لە نەخۆشییەکان.

🎯 دەرمانخانەی چوارباخ
پێداویستی پزیشکی • جوانکاری • دەرمان • شیر و پێداویستی منداڵ
⏰ کاتی کارکردن:
1:00 پاشنیوەڕۆ تا 1:00 شەو
📍 ناونیشان:
سلێمانی - چوارباخ، نزیک فولکەی مامە ڕیشە
👨‍⚕️ لە پێشوازی چارەخوازانی ئازیزدایە.

01/08/2026

ئایا دەزانیت کەمبوونی ڤیتامین و ماددە خۆراکییەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕوخسار و پێستت دروست دەکەن؟
🌿✨ ​زۆرجار کێشەکانی پێست (وەک زیپکە، وشکبوونەوە، یان زەردبوونی ڕوخسار) پەیوەندییان بە کەمبوونی پڕۆتین، زینک، یان ڤیتامینەکانەوە هەیە.
​لەم ڤیدیۆیەدا دیارترین ئەو نیشانانە ببینە کە لەسەر ڕوخسار دەردەکەون...

🎯 دەرمانخانەی چوارباخ
پێداویستی پزیشکی • جوانکاری • دەرمان • شیر و پێداویستی منداڵ
⏰ کاتی کارکردن:
1:00 پاشنیوەڕۆ تا 1:00 شەو
📍 ناونیشان:
سلێمانی - چوارباخ، نزیک فولکەی مامە ڕیشە
👨‍⚕️ لە پێشوازی چارەخوازانی ئازیزدایە

27/07/2026

بۆ هەر جۆرە پێستێک... دژەخۆرێکیBABÉ ✨
بێڕەنگ بیت یان ڕەنگدار، بۆ پێستی چەور، وشک یان هەستیار... BABÉ جۆری تایبەت بە تۆی هەیە بە ٢١ جۆری جیاواز، چارەسەری بۆ سەرجەم تەمەنەکان و جۆرەکانی پێست دابینکردووە!

​🌟 بۆچی دژەخۆرەکانی BABÉ هەڵبژێریت؟
💧 زۆر سووکە لەسەر پێست، خێرا دەمژرێت و ڕەنگی سپی جێنەهێڵێت
🛡️  پاراستنی بەهێز لە تیشکی UVA, UVB و ڕووناکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.
​👶 بۆ منداڵان تایبەت بۆ پێستی ناسکی منداڵان.
​💄 پاراستن و ڕەنگێکی سروشتی و جوان بۆ لێو و ڕومەت لە ژێر تیشکی خۆردا!

🛒 ئێستا دژەخۆرە نایابەکانی بابێ   لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە.
🚚 گەیاندنمان هەیە بۆ هەموو شارەکان.
🎯 دەرمانخانەی چوارباخ
پێداویستی پزیشکی • جوانکاری • دەرمان • شیر و پێداویستی منداڵ
⏰ کاتی کارکردن:
1:00 پاشنیوەڕۆ تا 1:00 شەو
📍 ناونیشان:
سلێمانی - چوارباخ، نزیک فولکەی مامە ڕیشە
👨‍⚕️ لە پێشوازی چارەخوازانی ئازیزدایە

✨ پێستێکی گەشاوە، بێ پەڵە و شێدار بە یەک هەنگاو! ​ئەگەر بەدوای چارەسەرێکی ڕاستەقینە و پزیشکیدا دەگەڕێیت بۆ نەهێشتنی  دوو...
26/07/2026

✨ پێستێکی گەشاوە، بێ پەڵە و شێدار بە یەک هەنگاو!

​ئەگەر بەدوای چارەسەرێکی ڕاستەقینە و پزیشکیدا دەگەڕێیت بۆ نەهێشتنی  دووڕەنگی و  تاریکبوونی ناوچە جیاوازەکانی جەستە و وشکی،  براندی فەرەنسی Noreva باشترین چارەسەرت پێشکەش دەکات.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرهەمە:
☀️ ڕوونکردنەوەی پێست: ڕەنگی تەواوی جەستە و بەشە تاریکەکان یەک ڕەنگ و گەشاوە دەکاتەوە.

🛑 نەهێشتنی پەڵە: بە شێوازێکی زانستی کار لەسەر کاڵکردنەوەی پەڵە قووڵ و کۆنەکان دەکات و ڕێگری لە دووبارە دەرکەوتنەوەیان دەکات.

💧 شێدارکردن:بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر پێستەکەت بە نەرمی و شێداری دەهێڵێتەوە و لە وشکبوونەوە دەیپارێزێت.

🛒 ئێستا ئەم بەرهەمە  لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە.
🚚 گەیاندنمان هەیە بۆ هەموو شارەکان.
🎯 دەرمانخانەی چوارباخ
پێداویستی پزیشکی • جوانکاری • دەرمان • شیر و پێداویستی منداڵ
⏰ کاتی کارکردن:
1:00 پاشنیوەڕۆ تا 1:00 شەو
📍 ناونیشان:
سلێمانی - چوارباخ، نزیک فولکەی مامە ڕیشە
👨‍⚕️ لە پێشوازی چارەخوازانی ئازیزدایە

ئایا پێستت لەم گەرمایەی هاویندا تووشی وشکی و قڵیشان بووە؟ ☀️🌵 ​زۆربەی کەس وا دەزانن شێدارکردنەوەی پێست تەنها بۆ وەرزی زس...
23/07/2026

ئایا پێستت لەم گەرمایەی هاویندا تووشی وشکی و قڵیشان بووە؟ ☀️🌵

​زۆربەی کەس وا دەزانن شێدارکردنەوەی پێست تەنها بۆ وەرزی زستانە، بەڵام پلەی گەرمی بەرز، تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر و هەوای سپلیتەکان لە هاویندا، شێی سروشتی پێست دەمژن و دەبنە هۆی زبری، سووربوونەوە و خوران!

​✨ چارەسەری بنەڕەتی لێرەیە/
کرێمی شێدارکەرەوەی QV بە پێکهاتە دەوڵەمەندەکەی، قووڵیی خانەکانی پێست شێدار دەکاتەوە و چینێکی پارێزەر لەسەر پێست دروست دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە لەدەستدانی شێ بکات.

​💡 بۆچی QV هەڵبژێریت؟

💧 شێدارکردنی قووڵ تا ٢٤ کاتژمێر پێستت بە نەرمی و گەشاوەیی دەهێڵێتەوە.
🌿 تەواو تەندروستە بێ بۆن، بێ کحول و ڕەنگی دەستکردە؛ بۆیە بۆ هەستیارترین پێستیش گونجاوە.
🩺 یارمه‌تی چارەسەرکردنی ئەکزیما، زبری و سوتانەوەی بەر خۆر دەدات.

​🛍️ لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە
🚚 گەیاندنمان هەیە بۆ هەموو شارەکان.
🎯 دەرمانخانەی چوارباخ
پێداویستی پزیشکی • جوانکاری • دەرمان • شیر و پێداویستی منداڵ
⏰ کاتی کارکردن:
1:00 پاشنیوەڕۆ تا 1:00 شەو
📍 ناونیشان:
سلێمانی - چوارباخ، نزیک فولکەی مامە ڕیشە
👨‍⚕️ لە پێشوازی چارەخوازانی ئازیزدایە

☀️ بۆچی دژەخۆرەکەت کاریگەری نییە و پێستت هەر ڕەش دەبێتەوە؟٪٨٠ی خەڵک دژەخۆر بە هەڵە بەکاردەهێنن، تۆش یەکێکیت لەوان؟🧴 دانا...
19/07/2026

☀️ بۆچی دژەخۆرەکەت کاریگەری نییە و پێستت هەر ڕەش دەبێتەوە؟
٪٨٠ی خەڵک دژەخۆر بە هەڵە بەکاردەهێنن، تۆش یەکێکیت لەوان؟

🧴 دانانی بڕی کەم لە دژەخۆر:
زۆربەی خەڵک تەنیا چەند دڵۆپێکی کەم لە دژەخۆر بەکاردەهێنن، ئەمەش وادەکات چینێکی پارێزەری تەواو لەسەر پێست دروست نەبێت و تیشکی خۆر پێستەکە بسوتێنێت.

چارەسەر: هەمیشە «یاسای دوو پەنجە» بەکاربهێنە؛ واتە بڕی دژەخۆرەکە پێویستە بەقەد درێژی دوو هێڵ بێت لەسەر پەنجە بۆ دەموچاو و مل.

(کاتی بەکارهێنان)
⏰ چوونە دەرەوە ڕاستەوخۆ دوای لێدانی!
دژەخۆر پێویستی بە کات هەیە تا لەلایەن پێستەوە بمژرێت و دەست بە کارکردن بکات. ئەگەر یەکسەر بچیتە بەر خۆر، تیشکی سەروو ونەوشەیی زیان بە پێستت دەگەیەنێت

هەمیشە ١٥ بۆ ٢٠ خولەک پێش چوونە دەرەوە لە ماڵ، دژەخۆرەکەت لێبدە.

🔄 نوێ نەکردنەوەی دژەخۆر لە دەرەوە
کاریگەری بەهێزترین دژەخۆریش تەنیا ٢ کاتژمێر دەمێنێتەوە. دوای ئەوە، بەهۆی عارەقکردنەوە و گەرمی، تایبەتمەندییە پارێزەرەکانی لەدەست دەدات.

ئەگەر لە دەرەوەیت یان لەژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردایت، پێویستە هەموو ٢ کاتژمێر جارێک دژەخۆرەکەت نوێ بکەیتەوە.

🎯 دەرمانخانەی چوارباخ
پێداویستی پزیشکی • جوانکاری • دەرمان • شیر و پێداویستی منداڵ
⏰ کاتی کارکردن:
1:00 پاشنیوەڕۆ تا 1:00 شەو
📍 ناونیشان:
سلێمانی - چوارباخ، نزیک فولکەی مامە ڕیشە
👨‍⚕️ لە پێشوازی چارەخوازانی ئازیزدایە

ئایا دەزانیت گەرمای هاوین دەتوانێت دەرمانەکانت بێسوود یان زیانبەخش بکات؟ ☀️🌡️ چۆن دەرمانەکانمان لەم گەرمایەدا بپارێزین؟ ...
17/07/2026

ئایا دەزانیت گەرمای هاوین دەتوانێت دەرمانەکانت بێسوود یان زیانبەخش بکات؟
☀️🌡️ چۆن دەرمانەکانمان لەم گەرمایەدا بپارێزین؟

​زۆربەی دەرمانەکان پێویستیان بە پلەی گەرمی گونجاو هەیە (نێوان ١٥ بۆ ٢٥ پلەی سەدی) بۆ ئەوەی کاریگەری خۆیان لەدەست نەدەن. بەڵام لەم گەرمایەی هاوینەدا، دانانی نادروستی دەرمانەکان مەترسی گەورە دروست دەکات.

​💡 گرنگترین ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی دەرمانەکانت لەم وەرزەدا:
​1️⃣ دەرمانت لە ئۆتۆمبێلدا بەجێمەهێڵە: پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل لە هاویندا زۆر خێرا بەرز دەبێتەوە بۆ ئاستێکی مەترسیدار، بۆیە هەرگیز دەرمان لە ناو ئۆتۆمبێلی ڕاوەستاو لەبەر خۆردا جێمەهێڵە.

2️⃣ چێشتخانە و شوێنی شێدار گونجاو نین: زۆر کەس دەرمان لە چێشتخانە یان شوێنی شێدار دادەنێن، بەڵام شێداری و گەرمی چێشتخانە دوو دوژمنی سەرسەختی دەرمانن.

3️⃣ سەیری ڕێنمایی سەر کارتۆنەکە بکە: هەندێک دەرمان (وەک ئەنسۆلین، هەندێک جۆری قەترەی چاو، و دژەبەکتریا شلەکان و شروب) پێویستیان بە ساردکەرەوە (سەلاجە) هەیە. بەڵام ئاگاداربە، دەرمانی ئاسایی مەخەرە بەفرگرەوە (فریزەر) چونکە دەیبەستێت و تێکدەچێت.

4️⃣ دوورکەوتنەوە لە ڕووناکی ڕاستەوخۆ: هەمیشە دەرمانەکان لە شوێنێکی تاریک و وشک و دوور لە تیشکی خۆر دابنێ.

​⚠️ نیشانەکانی تێکچوونی دەرمان چیین؟
ئەگەر هەستت کرد حەبەکان ڕەنگیان گۆڕاوە، هاتوونەتە یەک، یان شروبەکە بۆن و تامی گۆڕاوە و دەنکۆڵەی تێدا نیشتووە، بە هیچ شێوازێک بەکاری مەهێنە

🎯 دەرمانخانەی چوارباخ
پێداویستی پزیشکی • جوانکاری • دەرمان • شیر و پێداویستی منداڵ
⏰ کاتی کارکردن:
1:00 پاشنیوەڕۆ تا 1:00 شەو
📍 ناونیشان:
سلێمانی - چوارباخ، نزیک فولکەی مامە ڕیشە
👨‍⚕️ لە پێشوازی چارەخوازانی ئازیزدایە

14/07/2026

پێستت شایەنی باشترین چاودێرییە! ✨

ئەگەر بەدوای پێستێکی ساف، گەشاوە و گەنجدا دەگەڕێیت،
کۆمەڵەی ناوازەی سیرۆم و کرێمەکانی Biotrade بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی پێست.
هەر بەرهەمێک لەم کۆمەڵەیە چارەسەری کێشەیەکی تایبەت دەکات

​🍊 Vitamin C 15% + Peptides Serum
• ​باشترین سیرۆم بۆ ڕوون کردنەوەی پێست، نەهێشتنی پەڵە و بەخشینی گەشاوەییەکی سروشتی و  دژە ئۆکسانێکی بەهێزە و ڕێگری لە پیربوونی پێست دەکات.

​🧪 AzeB3 (Azelaic Acid 20% + Niacinamide 6%)
• ​چەکێکی کوشندە بۆ دژە زیپکە و نیشانەکانی دوای زیپکە! کونیلوکەکانی پێست بچووک دەکاتەوە و سووربوونەوە و هەوکردن بە تەواوی ناهێڵێت.

​🧬 Retinol 0.2% Anti-Aging Serum
• ​ئەم سێرومە ڕێژەیەکی نزمی ڕێتینۆڵی تێدایە و یەکجار گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی تازە دەست بە بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ دەکەن یان پێستیان ناسکە. خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە و ڕوکاری پێست ساف دەکات بە بێ ئەوەی ببێتە هۆی سووتانەوە.

​🧬 Retinol 0.5% Anti-Aging Serum
• ​ئەم سیرۆمە ڕێژەیەکی بەهێزتر و خەستتری ڕێتینۆڵی تێدایە. تایبەتە بەو کەسانەی پێشتر پێستیان بە ڕێتینۆڵ ڕاهاتووە و دەیانەوێت چارەسەری قووڵتری چروچی، هێڵەکانی دەموچاو و توندکردنەوەی پێست بکەن.

​🛍️ سەرجەم ئەم بەرهەمانە ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستن
🚚 گەیاندنمان هەیە بۆ هەموو شارەکان.
🎯 دەرمانخانەی چوارباخ
پێداویستی پزیشکی • جوانکاری • دەرمان • شیر و پێداویستی منداڵ
⏰ کاتی کارکردن:
1:

11/07/2026

"پرۆفیشناڵترین چارەسەر بۆ وەرینی قژ و بەهێزکردنی ڕەگەکەی! 🌱✨"

​ خەون بە قژێکی پڕ و بەهێز و درەوشاوەوە دەبینیت؟ 🤔

براندی پزیشکی RESEED کێشەکەی بۆ چارەسەر کردوویت!

​ئەگەر بەدەست وەرینی قژ و  سستی ڕەگی قژ یان کەمیی قەبارەی قژتەوە دەناڵێنیت  سێتە پزیشکییەکانی براندی RESEED بە زانستی سروشت دروستکراون بۆ ئەوەی قژت ببووژێننەوە:

​شامپۆی Sabal & Neem تایبەت بەو قژانەی تەنک بوون،
قەبارە و هێزێکی ناوازە بە قژ دەبەخشێت تایبەت بۆ‌ پیاوان.

شامپۆی Ginkgo & Sabal تایبەت بە خانمان بۆ ڕاگرتنی
وەرینی قژ و هاندانی گەشەی نوێ.

سێرومی Active Hair Serum (R12 Tri Peptide): بەهێزترین سێروم بۆ پڕکردنەوەی قژ و بەهێزکردنی ڕەگەکەی

​✨ سەرجەم بەرهەمەکانی RESEED لە دەرمانخانەکەمان بەردەستن
🚚 گەیاندنمان هەیە بۆ هەموو شارەکان.
🎯 دەرمانخانەی چوارباخ
پێداویستی پزیشکی • جوانکاری • دەرمان • شیر و پێداویستی منداڵ
⏰ کاتی کارکردن:
1:00 پاشنیوەڕۆ تا 1:00 شەو
📍 ناونیشان:
سلێمانی - چوارباخ، نزیک فولکەی مامە ڕیشە
👨‍⚕️ لە پێشوازی چارەخوازانی ئازیزدایە

Address

Chwarbakh Street
Sulaimaniya
46001

Opening Hours

Monday 13:00 - 01:00
Tuesday 13:00 - 01:00
Wednesday 13:00 - 01:00
Thursday 13:00 - 01:00
Friday 13:00 - 01:00
Saturday 13:00 - 01:00
Sunday 13:00 - 01:00

Telephone

+9647725235686

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Chwarbakh pharmacy-دەرمانخانەی چوارباخ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share