Dr.AbdulWahid Medical Team - د.عبدالواحید پزیشکی

Dr.AbdulWahid Medical Team - د.عبدالواحید پزیشکی سۆشیاڵ میدیای فەرمی تیمی پزیشکی
پڕۆفیسۆر د. عبدالواحید
(1)

بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازە خۆشەویستانەی کە باری تایبەت و دەگمەنیان هەیە، بەرواری (22/7/2026) لیژنە پزیشکییە ف...
22/07/2026

بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازە خۆشەویستانەی کە باری تایبەت و دەگمەنیان هەیە، بەرواری (22/7/2026) لیژنە پزیشکییە فرەپسپۆڕییەکانی تاوەری تەندروستیی سمارت ( Multidisciplinary Teams ) کۆبوونەوە.
لە هەردوو لیژنە پزیشکییەکەدا چەند کەیسێکی جیاوازی چارەخوازان بینران، دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد بڕیاری گونجاو و دروستیان بۆدرا لە لایەن پزیشكانی ئەندامانی لیژنەوە.




21/07/2026

پەیامێکی تایبەتی پشتیوانی لە یەکێک لە پزیشکە بەناوبانگەکانی جیهانەوە:

پڕۆفیسۆر نایڵ تۆلی: پزیشکی نەشتەرگەریی قوڕگ و لووت و گوێ.
یەکەم پزیشک بووە لە بەریتانیا کە نەشتەرگەری بە ڕۆبۆت ئەنجام بدا بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سەر و مل، و لابردنی غوددەی دەرەقی.

ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری کۆمەڵەی بەریتانییە بۆ نەشتەرگەریی غوددەی دەرەقی و کوێرە ڕژێنەکان (British Association of Endocrine and Thyroid surgeons)

پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی ئیمپریال کۆلێج لە شاری لەندەن (Imperial College, London) و بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ وانەی بە خوێندکارانی پزیشکیی ئەو زانکۆیە گوتووەتەوە.


20/07/2026

غوددەی دەرەقی بارگاویکەرەوەی (شاحنە) جەستەی مرۆڤە، هەرچەندە کێشی لە ٢٠ بۆ ٢٥ گرام تێپەڕ ناکات، بەڵام بەرپرسە لە سووتاندنی خۆراک و ڕێکخستنی چالاکی ئەندامەکان. پڕۆفیسۆر دکتۆر عبدالواحد محمد کاریگەرییە خراپەکانی غوددەی تەمبەڵ دەخاتە ڕوو وەک: زیادبوونی کێش،هەڵوەرینی قژ، تێکچوونی سوڕی مانگانە لەگەڵ هەستکردن بە سەرما و بێهێزی بەردەوام. دکتۆر عبدالواحد جەخت دەکاتەوە کە نابێت دەرمانی غوددەی تەمبەڵ پشتگوێ بخرێت، چونکە وەستاندنی دەرمان یەکسانە بە وەستاندنی وزەی جەستە.




ئەمڕۆ: تیمی پزیشکیمان بە سەرکەوتوویی سێ نەشتەرگەری لابردنی لاجانەڕژێنیان ئەنجامدا (Parotidectomy)، کە هەموویان الحمدللە ...
18/07/2026

ئەمڕۆ:
تیمی پزیشکیمان بە سەرکەوتوویی سێ نەشتەرگەری لابردنی لاجانەڕژێنیان ئەنجامدا (Parotidectomy)، کە هەموویان الحمدللە سەرکەوتوو بوون، سوپاس بۆ خوا. چارەخوازەکان لە بەغدا و هەولێرەوە هاتبوون.




بەشێک لە وتاردەرانی دووەمین لوتکەی غوددەی دەرەقی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:دکتۆر جولی ئان سۆسا: سەرۆکی بەشی نەشتەرگەرییە لە ...
16/07/2026

بەشێک لە وتاردەرانی دووەمین لوتکەی غوددەی دەرەقی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
دکتۆر جولی ئان سۆسا: سەرۆکی بەشی نەشتەرگەرییە لە زانکۆی کالیفۆرنیا، سان فرانسیسکۆ لە وڵاتی ئەمریکا (UCSF).
پسپۆڕە لە شێرپەنجەی غوددەی دەرەقی، و لەسەر ئاستی جیهانیدا ناسراوە بە نەشتەرگەری و توێژینەوەکانی.
گۆڤارە جیهانییەکان: سەرنووسەری گۆڤاری: (World Journal of Surgery).
ئەندامی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ غوددەی دەرەقی (ATA) و کۆمەڵەی نەشتەرگەریی شێرپەنجە.


بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازە خۆشەویستانەی کە باری تایبەت و دەگمەنیان هەیە، بەرواری (15/7/2026) لیژنە پزیشکییە ف...
15/07/2026

بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازە خۆشەویستانەی کە باری تایبەت و دەگمەنیان هەیە، بەرواری (15/7/2026) لیژنە پزیشکییە فرەپسپۆڕییەکانی تاوەری تەندروستیی سمارت ( Multidisciplinary Teams ) کۆبوونەوە.
لە هەردوو لیژنە پزیشکییەکەدا چەند کەیسێکی جیاوازی چارەخوازان بینران، دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد بڕیاری گونجاو و دروستیان بۆدرا لە لایەن پزیشكانی ئەندامانی لیژنەوە.




13/07/2026

پڕۆفیسۆر دکتۆر عبدالواحد محمد گەورەیی و گرنگی ئەندامی جگەر دەخاتە ڕوو کە زیاتر لە ٥٠٠ فەرمانی جیاواز لە شەو و ڕۆژدا بەبێ وەستان ئەنجام دەدات. جگەر وەک کۆگایەکی سەرەکی بۆ ڤیتامینە گرنگەکان (A, D, K, B12) و کانزاکانی وەک ئاسن و مس کاردەکات، لەگەڵ کۆکردنەوەی ١٠٠ گرام لە جۆری "گلایکۆجین" تا وەک بانکێکی وزە لە کاتی ڕۆژوودا گلوکۆز بە جەستە ببەخشێت.




بۆ دووەم جار، سلێمانی دەبێتە شوێنی کۆبوونەوەی گەورەترین پزیشک و پسپۆڕەکان لە جیهاندا. دووەمین لوتکەی غوددەی دەرەقی ڕۆژهە...
12/07/2026

بۆ دووەم جار، سلێمانی دەبێتە شوێنی کۆبوونەوەی گەورەترین پزیشک و پسپۆڕەکان لە جیهاندا.

دووەمین لوتکەی غوددەی دەرەقی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تاوەری تەندوستی سمارت بەڕێوە دەچێت.

پزیشک و نەشتەرگەرەکانی غوددە لە ئەمریکاوە تا یابان دێنە کوردستان بۆ بەشداریکردن لەم لوتکەیە.
لووتکەکە بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی باوەڕپێکراوترین ڕێکخراو و فیدراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی غوددەی دەرەقی وەک (WCTC)، (APTS)ی ئاسیا و (EHNS)ی ئەوروپا و چەندان ڕێکخراوی تر ئەنجامدەدرێت.

هەروەها پ. دکتۆر عەبدولواحید یەکێکە لە ڕێکخەرە سەرەکییەکانی ئەم لووتکە نێودەوڵەتییە پڕ بایەخە.


11/07/2026

ئەگەر پشکنینی غودەت کردووە و ڕێژەی TSH لە نێوان ٥ بۆ ١٠ دایە بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی ڕوونت هەبێت، تکایە پەلە مەکە لە خواردنی حەب! لەم ڤیدیۆیەدا پڕۆفیسۆر دکتۆر عەبدولواحید محمد صاڵح ڕوونی دەکاتەوە بۆچی بەکارهێنانی دەستبەجێی هۆرمۆنی دەستکرد لە حاڵەتەکانی تەمەڵی شاراوەدا، زیانی زیاترە لە قازانجی و چۆن چالاکییە سروشتییەکەی غوددەکەت پەکدەخات. باشترین هەنگاو ئەوەیە چەند مانگێک چاوەڕێ بکەیت و پشکنینەکە دووبارە بکەیتەوە، پێش ئەوەی خۆت بە دەرمانی هەمیشەیییەوە ببەستیتەوە.




بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازە خۆشەویستانەی کە باری تایبەت و دەگمەنیان هەیە، بەرواری (8/7/2026) لیژنە پزیشکییە فر...
08/07/2026

بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازە خۆشەویستانەی کە باری تایبەت و دەگمەنیان هەیە، بەرواری (8/7/2026) لیژنە پزیشکییە فرەپسپۆڕییەکانی تاوەری تەندروستیی سمارت ( Multidisciplinary Teams ) کۆبوونەوە.
لە هەردوو لیژنە پزیشکییەکەدا چەند کەیسێکی جیاوازی چارەخوازان بینران، دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد بڕیاری گونجاو و دروستیان بۆدرا لە لایەن پزیشكانی ئەندامانی لیژنەوە.




Address

Smart Health Tower
Sulaimaniya
46001

Opening Hours

Monday 12:00 - 20:00
Tuesday 12:00 - 20:00
Wednesday 12:00 - 20:00
Thursday 12:00 - 20:00
Saturday 12:00 - 20:00
Sunday 12:00 - 20:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.AbdulWahid Medical Team - د.عبدالواحید پزیشکی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.AbdulWahid Medical Team - د.عبدالواحید پزیشکی:

Shortcuts

Share

Category