کلینیکی دکتۆرە تارا محمود حسن

کلینیکی دکتۆرە تارا محمود حسن پزیشکی پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو

پرۆفیسۆری یاریدەدەر

11/04/2026

تۆڕەی چاو لە زانستی پزیشکیدا تەنها وەک ئەندامێکی بینین سەیر ناکرێت، بەڵکو بە تاکە "پەنجەرەی بایۆلۆژی" دادەنرێت کە تێیدا مولوولەکانی خوێن و شانە دەمارییەکان بە ڕوونی و بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی نەشتەرگەری دەبینرێن.

ئەمڕۆ لە ڕێگەی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای وێنەگرتنی تۆڕەی چاو (Fundus Camera) و تێکەڵکردنی لەگەڵ زیرەکی دەستکرد (AI)، قۆناغێکی نوێ لە دەستنیشانکردنی پێشوەختە دەستی پێکردووە. ئەم سیستەمە زیرەکانە دەتوانن لە ڕێگەی شیکردنەوەی وێنەی تۆڕەی چاو، نیشانە هەرە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکانی وەک (دڵ، گورچیلە و کۆئەندامی دەمار) دیاری بکەن.
ئەم پێشکەوتنە بە شۆڕشێکی پزیشکی لە سەدەی ٢١دا دادەنرێت،چونکە زانیارییە وردەکان زۆر خێراتر و بە تێچوویەکی کەمتر لە پشکنینە تاقیگەییە ئاڵۆزەکان دەخاتە ڕوو.

گرنگی ئەم تەکنەلۆجیایە لەوەدایە کە دەتوانێت مەترسییەکان پێشبینی بکات زۆر پێش ئەوەی نیشانە کلینیکییەکان لە ئەندامەکانی تری جەستەدا دەربکەون، ئەمەش دەرفەتێکی زێڕین دەڕەخسێنێت بۆ ڕێگریکردن و پاراستنی تەندروستی پێشوەختە.

09/04/2026
12/02/2026
11/02/2026

سەنتەری برایت ئای بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو، بە هاوکاری قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان ، کەمپینێکی پشکنینی چاوی بێبەرامبەر بۆ دانیشتووانی خۆشەویستی قەزای دەربەندیخان و دەوروبەری ڕادەگەیەنێت.

ئامانجمان خزمەتکردنی ئێوە و دڵنیابوونەوەیە لە پاراستنی تەندروستی بینینتان.

بەروار: پێنج شەممە، ١٢ / ٢ / ٢٠٢٦
کاتژمێر: ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ
شوێن: نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان
تێبینی: هاتن بۆ ئەوانەیە کە پێشتر ناویان نووسیوە و پشکنینەکان بەبێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێن.

چاوەڕێی هاتنی ئێوەین بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی چاوەکانتان.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن:
07740740606

07/12/2025
07/12/2025

نەشتەرگەری ئاوی سپی

Address

Sulaimaniya

Telephone

+9647700855032

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی دکتۆرە تارا محمود حسن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to کلینیکی دکتۆرە تارا محمود حسن:

Shortcuts

Share