26/07/2026
شوکرانەبژێرى و سوپاسگوزاری خوا
(وَلَقَدْ آتَيْنَا لُقْمَانَ الْحِكْمَةَ)
بەڕاستیى حیکمەت و وردەکاریى و بیرتیژیى و ڕاى قبووڵ و ڕاستمان بە لوقمان دا
(أَنِ اشْكُرْ لِلَّـهِ ۚ ) پێمان گوت: هەمیشە سوپاسى خوا بکە لەسەر ئەو فەزڵ و بەهرەیە پێیدایت
ئەگەر پەروەردگار پەردەی نهێنییەکانى بۆ بەندەکەی هەڵمالێت، پیشانی بدا کە چۆن کار و فرمانەکانی بۆ بەڕێوە دەبات و لە دایکى خۆى بۆى بەبەزەییترە، ئەوا دڵى بەندە بە خۆشەویستى خوا دەتوێتەوە و بە شوکرانەبژێرى و سوپاسکردنى پارچە پارچە دەبێت