نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ

  • Home
  • Iraq
  • Zarayin
  • نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ

نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ تەندروستی ئێوە ئامانجی ئێمەیە

 #بەوێنەبەردەوامین لەخزمەتئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٨/٩نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ
09/08/2026

#بەوێنە
بەردەوامین لەخزمەت
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٨/٩

نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ

دکتۆرە ڕاز طە، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون لەنەخۆشخانەکەمان ، بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمێکی پسۆڕی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ لەسلێ...
06/08/2026

دکتۆرە ڕاز طە، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون لەنەخۆشخانەکەمان ، بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمێکی پسۆڕی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ لەسلێمانی، ژیانی دایکێک و کۆرپەکەی ڕزگار دەکەن ..

خشتەی پزیشکانی ڕاوێژکاری بەیانیانینەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ  مانگی ( ٨ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٦ ) زاینی
03/08/2026

خشتەی پزیشکانی ڕاوێژکاری بەیانیانی
نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ
مانگی ( ٨ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٦ ) زاینی

 #پزیشکی‌نوێ🔹 دکتۆر‌ عمر یوسفپزیشکی پسپۆڕی ئێسک و شکاویدکتۆرا ( بۆرد ) لەنەشتەرگەری ئێسک و شکاوی🗓️  ڕۆژانی ( یەکشەممە و ...
25/07/2026

#پزیشکی‌نوێ

🔹 دکتۆر‌ عمر یوسف

پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و شکاوی
دکتۆرا ( بۆرد ) لەنەشتەرگەری ئێسک و شکاوی

🗓️ ڕۆژانی ( یەکشەممە و چوار شەممە ) نەخۆش دەبینێت

نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ

 #هۆبەی‌نەشتەرگەریئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠٢٦/٧/٢٢) لەهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەمان ( ١٠ ) نەشتەرگەری بەسەرکەوتوویی ئەنجام در...
22/07/2026

#هۆبەی‌نەشتەرگەری

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠٢٦/٧/٢٢) لەهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەمان ( ١٠ ) نەشتەرگەری بەسەرکەوتوویی ئەنجام درا

نەشتەرگەریەکان لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی (٥)نەشتەرگەری و پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ ENT (٥) نەشتەرگەری ئەنجام دراوە .

جێگای ئاماژەیە ڕۆژانی ( یەک شەممەو چوار شەممە ) لە نەخۆشخانەکەمان نەشتەرگەری بەردەوامی هەیە کە بەهاوکاری پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و ستافی کارمەندانی هۆبەی نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت .

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک

نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ

 #بەوێنەبەردەوامی کارکردنی لیژنەی تەندروستی باخچەو خوێندگاکان لە مەڵبەندی تەندروستی زمناکۆ   لیژنەی تەندروستی باخچەو خوێ...
20/07/2026

#بەوێنە
بەردەوامی کارکردنی لیژنەی تەندروستی باخچەو خوێندگاکان لە مەڵبەندی تەندروستی زمناکۆ

لیژنەی تەندروستی باخچەو خوێندنگاکان لەمەڵبەندی تەندروستی زمناکۆ دەستی بەکارەکانی کردووە و بەپێی خشتەیەکی دیاری کراو پشکنین بۆ منداڵانی تازە وەرگیراو بۆ باخچەو قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی دەکات بۆ ساڵی نوێی خوێندن .

لیژنەکە ئەم پشکنینانە بۆ منداڵانی وەرگیراوی باخچەو قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی خوێندنگاکان دەکرێت ( پشکنینی گشتی ،پشکنینی چاو، پشکنینی ددان ، کوتان ، باڵا ، کێش )

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان ...

دوو ئامێری پزیشکی پێویست بۆ نەخۆشخانەکەمان دابین کرائەمڕۆ یەک شەممە بەرواری (٢٠٢٦/٧/١٩) لەلایەن نەوەکانی شەهید ڕٶوف بەگ ...
19/07/2026

دوو ئامێری پزیشکی پێویست بۆ نەخۆشخانەکەمان دابین کرا

ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری (٢٠٢٦/٧/١٩) لەلایەن نەوەکانی شەهید ڕٶوف بەگ ئامێرێکی کۆتەری (Electrocautery) بەتێچووی (١٧٠٠ دۆلار) بۆ هۆبەی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەمان دابین کرا ، هەروەها لەلایەن خێرخوازێکی ترەوە جیهازێکی (ECG) بەتێچووی (١٨٠٠ دۆلار) بۆ هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان دابین کرا .

بەناوی ئیدارەی نەخۆشخانەکەمانەوە سوپاسیان دەکەین و نمونەیان زۆر بێت .

نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ

سبەی سێشەممە (14 تەمووزی 2026) پشووی فەرمی دەبێتسبەی سێشەممە (14ی تەمووزی 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کو...
13/07/2026

سبەی سێشەممە (14 تەمووزی 2026) پشووی فەرمی دەبێت

سبەی سێشەممە (14ی تەمووزی 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبۆنەی شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری - دائرة الإعلام و المعلومات

لە شارەزوورەوە کێشەیەکی گەورەی تەندروستی جیهانی باس دەکرێتلە توێژینەوەیەکی زانستیدا، کێشەیەکی گەورەی تەندروستی جیهانی با...
09/07/2026

لە شارەزوورەوە کێشەیەکی گەورەی تەندروستی جیهانی باس دەکرێت

لە توێژینەوەیەکی زانستیدا، کێشەیەکی گەورەی تەندروستی جیهانی باس دەکرێت، (صهیب حسین كاكەمەد_ دکتۆرا لە شیکاری خوێن) و توێژەرو کارمەندی هۆبەی تاقیگە لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵە توێژەرێکی جیهانی لە توێژینەوەیەکدا باس لە پێشکەوتنە نوێیەکانی دیزاینکردنی دژەبەکتریی دەستکرد دەکات، بە تایبەت ئەو پێکهاتانەی کە بە شێوەی سەرەکی ڕێنمایی کراون بۆ ئەوەی کار لە پڕۆسە گرنگەکانی بەکتریا وەک دابەشبوونی خانە، دروستبوونی لایپید, دروستبوونی پرۆتین بکەن .

بەرگری دژەبەکتریا کێشەیەکی گەورەی تەندروستیی جیھانییە و کاریگەریی زۆرێک لە دژەبەکترییە باوەکان کەم دەکاتەوە ، کە بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ( ٥ ملیۆن ) نەخۆش بەهۆی بەرگری دژە بەکتریا گیانیان لەدەست داوە ، ئاماژەیان بەوە داوە ئەگەر بەم شێوە بەردەوام بێت ئەوا لە ساڵی (٢٠٥٠ ) دەگاتە (۱۰ ملیۆن ) مردن .

لینکی توێژینەوەکە لە کۆمێنتە...

دکتۆر شڤان کوردەبەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ :لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور و دەوروبەر...
03/07/2026

دکتۆر شڤان کوردە
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ :

لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور و دەوروبەری دەوامی ڕۆژانی شەممە بۆ پزیشکانی ڕاوێژکاری بەیانیان زیاد دەکرێت.

خشتەی پزیشکانی ڕاوێژکاری بەیانیانی
نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ
مانگی ( ٧ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٦ ) زاینی

Address

ناوەندی هەڵەبجەی تازە
Zarayin

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ:

Shortcuts

Share

Category