10/09/2026
هەبوونی پێستێکی ساف و یەکدەست ئاواتی زۆر کەسە، بەڵام هەندێک جار کونیلە کراوەکانی پێست (بەتایبەت لەسەر لووت و کوڵمەکان) وا دەکەن پێستەکەمان شێوەی وەک توێکڵی پرتەقاڵی لێ بێت! بەڵام هەرگیز جێگەی نیگەرانی نییە. 👇
❓ با سەرەتا بزانین بۆچی کونیلەکانی پێست دەکرێنەوە و گەورە دەبن؟
١. دەردانی لەڕادەبەدەری چەوریی (سیبۆم) پێست
٢. کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین بەهۆی تەمەنەوە
٣. زیانەکانی تیشکی خۆر
٤. جینات، هەروەها شۆردنی نادروست و کەڵەکەبوونی پیسی لەسەر پێست
✅ ئێستا چۆن چارەسەری بکەین؟
لە کلینیکی ئێمە، بەپێی جۆر و پێداویستیی
لە کلینیکی ئێمە، بەپێی جۆر و پێداویستیی پێستی ئێوە، باشترین و کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ کۆبوونەوە و بچووککردنەوەی کونیلەکان و یەکدەستکردنی پێستان پێشنیار دەکەین:
💧 فەیشیاڵی تایبەتمەند (فەیشیالی پسپۆڕانە): یەکەمین و گرنگترین هەنگاوە! بە پاککردنەوەی قووڵ، دەرهێنانی کۆمیدۆنەکان و تەقشیرکردنی زانستی، کونیلەکان لە پیسی و چەوری پاک دەبنەوە و بە تێپەڕبوونی کات بچووک دەبنەوە.
💉 مێزۆجێڵ و مێزۆتێراپی: لە ڕێگەی ئاوڕژاندن (ئابڕەسانی) قووڵ و هاندانی دروستبوونی کۆلاجین، پێست پتەوی و ڕەونەقی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە و کونیلەکان کۆ دەبنەوە.
🧪 تەقشیری کیمیایی قووڵ و سەردەست (Chemical Peels):
• سالیسیلیک ئەسید (BHA): چەوریدۆستە
ڕاستەوخۆ دەچێتە نێو کونیلە چەورەکان و گرێ کراتینییەکان پاک دەکاتەوە.
• گلایکۆلیک ئەسید / لاکتیک ئەسید (AHA) و پایرۆڤیک ئەسید: بۆ تەقشیر و یەکدەستکردنی دەقی چینی سەرەوەی پێست (ئێپیدێرم).
• TCA Cross یان پیلینگی تێکەڵاو: بۆ ئەو کونیلانەی کە زۆر قووڵن
🩸 پی ئاڕ پی (PRP): بەکارهێنانی پلازمای دەوڵەمەند بە پەڕەکەکانی خوێنی خۆتان بۆ نوێکردنەوە و گەنجکردنەوەی سروشتی و توندکردنەوەی پێست.
#فەیشیال #مێزۆتێراپی