تەندروستی پێست

تەندروستی پێست پەیجێک بە زمانی کوردی بۆ دەست کەوتنی زانیاری لە سەر نەخۆشیەکانی پێست و چۆنێتی خۆ پاراستن و مانەوەی پێست بە شێوەیەکی تەندروست .......

سڵاو هاوڕێیانی پەیج ، دوای ماوەیەکی زۆر خۆشحاڵم دووبارە دەگەڕێمەوە لاتان ...کیانو ڕێڤیس ئەکتەری بەناوبانگ و نیک کیرۆسی ی...
02/01/2025

سڵاو هاوڕێیانی پەیج ، دوای ماوەیەکی زۆر خۆشحاڵم دووبارە دەگەڕێمەوە لاتان ...
کیانو ڕێڤیس ئەکتەری بەناوبانگ و نیک کیرۆسی یاریزانی تێنسی ئوستڕاڵی هەردووکیان تووشبووی ئەلۆپیشیان ( نەمانی موو لە بەشێکی لەشیان ) ، ئەم نەخۆشییە زۆر هۆکاری هەیە ، دەکرێت هۆکارانەکان زیاتر بن لەوەی کە ئێستا دەزانرێت ، بەڵام بە گشتی و هۆکاری سەرەکی ئەم جۆرەیان کە تەنها بەشێکی لەشە سترێس و دڵەڕاوکێییەیە . نەخۆش لە هەر تەمەنێک بێت تووشی ئەم حاڵەتە ببێت دەبێت سەردانی پزیشکی پێست بکات و چەند پشکنینێکی سەرەتایی سادە بکات بۆ دڵنیا بوون لە تەندروستی گشتی کەسەکە ، دوای ئەم پشکنینە سادانە زۆربەی زۆری کاتەکان نەخۆش هیچ پێویست ناکات چارەسەر وەرگرێت و حاڵەتەکەی زۆر بە ئاسایی وەردەگیرێت چوونکە بە هیچ شێوەیەک نەخۆشیەکە ناگوازرێتەوە و ترسی نییە .
شێوازی چارەسەر جیاوازە و لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێت بەڵام ٩٠% بەرەو سەرەوە هۆکاری چارەسەر تەنها ئەوەیە کە نەخۆش بە هەر نرخێک بێت دەیەوێت مووەکانی زوو بێنەوە و گرنگی بە زیانە لاوەکیەکانی دەرمانەکان نادات ...
هۆکاری ئەم دوو وێنەیە کە پۆستم کردووە ئەوەیە کە خەڵک هۆشیار بێت لەوەی ئەم ئەکتەر و یاریزانە ملیۆنێرن و باشترین پزیشکەکانی جیهانیان هەیە و هەموو کات باشترین ڕێگای دروست هەڵدەبژێرن بۆ تەندروستیان... هیچ کامیان چارەسەر وەرناگرن و بەسروشتی چاوەڕێی چاک بوونەوەن (کیانو ڕێڤیس چەند ساڵێکە چاک بۆتەوە بەڵام دەکرێت دووبارە تووش ببێتەوە و زۆر ئاساییە ) ، دورکەوتنەوە لە سترێس و بەردەوامی لە هەرجۆرێک وەرزش بێت باشترین چارەسەرە .
بۆیە هیوادارم هەر بەڕێزێک تووشی ئەم حاڵەتە بووە بەهیچ جۆرێک بیر لە دەرزی و کرێم و هیچ شتێکی تر نەکاتەوە جگە لە ڕێنمایەکانی پزیشکەکەی .

دوای دابڕانێکی زۆر بەهۆی کۆڕۆنا و دواتر دەست پێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا ،جارێکیتر هەوڵ دەدەم بگەڕێمەوە لاتان و بتوان...
02/02/2023

دوای دابڕانێکی زۆر بەهۆی کۆڕۆنا و دواتر دەست پێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا ،جارێکیتر هەوڵ دەدەم بگەڕێمەوە لاتان و بتوانم خزمەتێکی بچووکیش بێت پێشکەشتانی بکەم ...
ئەم وێنەیە سەدەفییە ، لای هەندێک کەس بە گەڕی ناوی دەبەن ، لە ڕاستیدا ئەمە یەکێکە لە پاک ترین نەخۆشیەکان ، کەسی تووشبوو بەم نەخۆشیە تووشی ناڕەحەتی دەبێت بەڵام بەهیچ شێوەیەک هیچ زیانێکی نییە بۆ کەسی بەرامبەر ، تەنانەت پزیشکی نەشتەرگەری گەر تووشبووی ئەم نەخۆشیە بێت بۆی هەیەی لە کارەکەی بەردەوام بێت و نەشتەرگەری بکات و زیانی نابێت بۆ نەخۆشەکانی .

contact dermatitisئەمە جۆرێکە لە هەستیاری بەهۆی بەرکەوتنی پێست بە ماددەکانەوە ڕوو دەدات ، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوا...
28/03/2020

contact dermatitis
ئەمە جۆرێکە لە هەستیاری بەهۆی بەرکەوتنی پێست بە ماددەکانەوە ڕوو دەدات ، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە و لە هەندێک حاڵەت کەسەکە پێشتر هەستیاری نەبووە بەو ماددەیە ...
ئەم نەخۆشە هەستیاری هەیە بەو ئاسنانەی لە وێنەکەدا دیارە و خۆی هەستی پێ نەکردووە کە هۆکارەکەی ئەو ئاسنانەیە ، دوای بەکار هێنانی چارەسەر لە وێنەکانی تر دیارە بەتەواوی چاک بۆتەوە ...

ئەم جۆرە حەشەرەیە جۆری زۆرە پێی دەڵێن گەنە و زیاتر لە مەڕ و ماڵات دەدات ، سەری دەچەقێنێتە پێستەوە یان گوانی مەڕ و ماڵات ...
06/09/2019

ئەم جۆرە حەشەرەیە جۆری زۆرە پێی دەڵێن گەنە و زیاتر لە مەڕ و ماڵات دەدات ، سەری دەچەقێنێتە پێستەوە یان گوانی مەڕ و ماڵات و خوێن دەمژێت ، ئەم حاڵەتەی دەیبینن نەخۆشێکمە هاتۆتەلام سەرەتا نەی دەزانی حەشەرەیە ، ئەمەش جۆرێکە لە جۆرەکانی گەنە ، لەم حاڵەتە دەبێت دوای دەرهێنانی پشکنین بۆ حەشەرەکە بکرێت چوونکە دەکرێت نەخۆشی ترسناکی لەگەڵ بێت ....

دیسان ترساندی خەڵک گوایە خوێیەک هەیە دەیکەیتە ناو ئاوی لیمۆوە ڕەش دەبێت و دەبێتە هۆی ژێرپەنجە ، ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نییە ...
23/01/2019

دیسان ترساندی خەڵک گوایە خوێیەک هەیە دەیکەیتە ناو ئاوی لیمۆوە ڕەش دەبێت و دەبێتە هۆی ژێرپەنجە ، ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نییە و دوورە لە ڕاستیەوە ...
هەر وەک چۆن باسی ترسناکی ڕۆن کرا و باسی خراپی ئیندۆمی کرا ئەمەش بەهەمان شێوە تەنها بۆ ترساندنی خەڵکە ...
زۆر سەیرە بەسەدان پسپۆری خۆراک و خواردنمان هەیە ، بەسەدان کەس ماستەری لەم بوارە هێناوە بۆ یەک کەس نایەتە جواب ؟
گۆڕانی ڕەنگی خوێ بەهۆی کارلێکی یۆدەوەیە لەگەڵ ئاوی لیمۆ ، ئەمەش مانای وایە خوێکە یۆدی تێدایە ، ئەگەر یۆدت پێویست نییە خوێیەک بکڕە کە یۆدی تیانییە و هەرزان تریشە ، من بەرگری لەم کۆمپانیای خوێیانە ناکەم چوونکە بەس خوا دەزانێت چۆن دروستی دەکەن و ئەوە ئیشی کوالێتی کۆنتڕۆڵە خراپی و باشی خوێیەکە دیاری بکات ، من تەنها دژی ترساندنی خەڵکم ...
مەسەلەی ئیندۆمیەکەش کە ماوەیەکی زۆر باس دەکرا ئەسڵ و ئەساسی نییە و یابان و صین و کۆریا هەزاران ساڵە دەیخۆن و هەمان پێکهاتەی ماکەرۆنەیە هیچ جیاوازیەکی نییە ، گەر ئیندۆمی خراپ بێت کەواتە مەکەرۆنەش خراپە ، ناشڵێم ئەوانەی کوردستان 100% تەندرووستن ئەوە ئیشی کوالێتی کۆنتڕۆڵە مادام لە بازاڕ دەفرۆشرێت و لە شوێنێکی تەندرووستدا هەڵدەکیرێت کەواتە زیانی نییە ...
هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە دوو هۆکاری هەیە :
یەکەم هۆکاری بازرگانی ، بۆ نموونە کەسێک دەیەوێت خوێکەی خۆی ساغ کاتەوە کە یۆدی تێدانییە بۆیە ڕیکلامێکی وا دروست دەکات ، یان مەسەلەی ئیندۆمیەکە کە هەندێک وڵاتی تری جیهانیشی گرتەوە هۆکارەکەی کەمی نرخ و هەرزانی و زوو ئامادە کردنی یەتی ، ئەمەش زیان دەیات لە کۆمپانیاکانی فاست فوود و ڕێستۆرانتەکان ، لە ڕاستیدا ئیندۆمی گەر کوالێتی باش بێت زۆر بەسوود ترە لە هەرچی خواردی فاست فوودە بە کاباب و گۆشت و برنج و شلەشەوە ...
هۆکاری دووەمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە ترساندن و سەرقاڵ کردنی خەڵکە ...
لە کۆتاییدا داوای شەیر و کۆمێنت ناکەم داوا دەکەم تا دەکرێت خوێ و شەکر کەم بکەنەوە چوونکە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنن ...

08/01/2019

ڤایرۆسەکانی جگەر بەهەموو جۆرەکانیەوە و ڤایرۆسی HIV بەهیچ شێوەیەک ڕێگە لە زەواج ناگرێت و هیچ مەترسی گواستنەوەی نابێت بە مەرجێک ڕێنماییەکانی پزیشک پەیڕەو بکرێت و دەتوانن منداڵی تەندروستیش بخەنەوە ، هەر پزیشکێک زەواج قەدەغە بکات هەڵەیەکی گەورەی کردووە ...

08/01/2019
05/12/2018

سەیرە کەناڵێکی وا گەورە و گران وا ئەبێت بە ٢٠١٩ بە دوو دکتۆر بابەتێک باس دەکەن بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و پێدانی چەندین زانیاری هەڵەی گەورە بە هاوڵاتیان و ترساندنیان !! لەسەر ئەم هەڵانە بەهیچ شێوەیەک نابێت وەزارەتی تەندروستی بێدەنگ بێت ، تێناگەم چ سوودێک دەبینن لە ترساندنی خەڵک ؟ یان ترسناک کردنی کەسانی تووش بوو یان هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لەناو کۆمەڵگا ؟ ئەبێت گوناحیان چیبێت لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین ڕۆشنبیری و هۆشیاری پزیشکی سفرە ...
بە چەند خاڵێک هەڵەکان باس دەکەم کە نابێت دکتۆرەکانیش بێدەنگ بن لەم ترساندنە :
١-بەهیچ شێوەیەک ئەم فایرۆسە لە ڕێگەی ماچ کردنەوە ناگوێزرێتەوە ، ڕاستە لە لیکدا ڤایرۆسەکە لە چەند حاڵەتێک دەبینرێت بەڵام کۆتا ڕاپۆرتی who هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە هەر سێ جۆری ( بی و سی و دی ) لە ڕێگەی ماچ کردنەوە ناگوێزرێتەوە هەر وەک ڤایرۆسی HIV کە ئەویش لە ڕێگەی ماچەوە ناگوازرێتەوە ، نەک هەر بەماچ ڤایرۆسی جگەری جۆری (بی) بە شیردان بە منداڵیش ناگوازرێتەوە .
٢. گواستنەوەی لەڕێگەی شلەکانی جەستە وەک دکتۆرە پێشکەشکارەکە باسی کرد ، ئەمەش زانیاریەکی هەڵەیە چوونکە بە تێکەڵاو بوونی شلەکانی جەستە ناگوازرێتەوە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەن نەبێت کاتێک کە شلەی جەستەی کەسی نەخۆش بەر برینێک یان ڕووشاوی کەسی بەرامبەر دەکەوێت ، تەنانەت گەر بەرکەوتنیش هەبوو لەم حاڵەتەش دا ئەگەری تووش بوون ١٢٪ بۆ ١٥ یە .
٣.بەهیچ شێوەیەک ئەم ڤایرۆسە مەترسی وەک ڤایرۆسی HIV نییە ، ئەم ڤایرۆسە کاری بە بەرگری لەش نییە بەڵکو تارگێتی ئەم ڤایرۆسە خانەکانی جگەرە نەک بەرگری لەش ، ڤایرۆسی جگەری جۆری (ئەی) هەندێک کات پێویستی بە چارەسەر نییە و بەرگری لەشی مرۆڤ دژی دەوەستێتەوە ، جۆری (بی) کە بە ترسناکترین ناو دەبرێت چوونکە ١٪ دەکرێت ببێتە هۆی مردن لە ماوەی هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە ، بەڵام ٩٠٪ ی کەسی تووش بوو پێش ٦ مانگ چاک دەبێتەوە بەهۆی وەرگرتنی چارەسەر و وەڵامدانەوەی بەرگری لەشی ، ٩٪ ی نەخۆشیش دوای ٦ مانگ نەخۆشیەکەی بەردەوام دەبێت و دەبێتە ڤایرۆسی جگەری جۆری (بی درێژ خایەن) لەم حاڵەتەش دا نیوەی نەخۆشەکان چاک دەبنەوە نیوەکەی تر دەبن بە دوو گروپەوە یەکەم گروپ دەبێتە هەڵگری نەخۆشییەکە واتە ڤایرۆسەکە چالاک نییە و مەترسی لەسەر ژیانی نابێت ، گروپی دووەم هەڵگرە و ڤایرۆسەکەش چالاکە و ئەم گرووپە ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە داڕزانی جگەر یان ژێرپەنجەی جگەر ئەگەر هیچ چارەسەرێک بەکار نەهێنن ، لەم حاڵەتەی کۆتاییشدا هێشتا نەخۆش بێ ئومێد نابێت و دەکرێت جگەری بۆ بگۆڕن کە نەشتەر گەریەکی گەورەیە .
٤. ئەو نەخۆشە ئافرەتەی کە یەکی مانگ هاتووە و بۆتە هۆی گێرمە و کێشەیەکی گەورە پێویستە سکاڵا تۆمار بکات چوونکە ئەم دکتۆرە بەڕێزە وەک باسی پشکنینەکەی دەکات تازە زانیوێتی کە نەخۆشە و تووشبووە بە ڤایرۆسەکە جارێ هیچ ڕوون نەبۆتەوە کە چ جۆرێکە ، جۆری (بی کورت خایەنە ) یان (بی درێژخایەن ) ئایە ڤایرۆسەکە ئەکتیڤە یان نا و چەندین پشکنینی وردی تر کە لەلایەن پسپۆری نەخۆشیەکانی جگەر دەکرێت و ئینجا بڕیار لەسەر ترسناکی دەدرێت ، ئەو ئافرەتە ئێستا دنیای لەبەر چاو ڕەش بووە و چاوەڕێی مردنە و ڕووخاوە لە هەموو ڕوویەکەوە دوای بینینی ئەم بەرنامەیە ، لەوانەیە هیچ ئەندامێکی خێزانیشی نەوێرن لێی نزیک بنەوە ، ئەمە خۆی لە خۆیدا تاوانە و نابێت وەزارەتی تەندروستی بێدەنگ بێت .
٥.ئەم ڤایرۆسە بە هیچ شێوەیەک وەک ڤایرۆسی HIV نییە ، ڤایرۆسی HIV تارگێتی بەرگری لەشی مرۆڤە و بەرگری لەش لەناو دەبات بەڵام ڤایرۆسەکانی جگەر پەیوەندیان بە بەرگری لەشەوە نییە و تارگێتیان خانەکانی جگەرە بە هۆی وێران کردنی خانەکانی جگەر ئەنزیمەکانی جگەر تێک دەچن .
٦. ڤایرۆسی جگەری جۆری (بی) داڕزاندنی جگەری ١٠٠٪ بەناوچەوانەوە نییە و گەر داڕزانی جگەریش ڕوویدا یام ژێرپەنجای جگەر ڕوویدا کۆتایی و مردن نییە ، ئەمەش ڕووخاندنی وورەی ئەو نەخۆشانەیە کە داڕزانی جگەریان هەیە ، سەدان ملیۆن کەس لە جیهان تووشبووە بەم ڤایرۆسی جگەری جۆری (بی) یە و ژیانێکی ئاساییان هەیە و منداڵ و ماڵیان هەیە وەک هەموو کەسێکی ئاسایی دەژین و زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەریش نییە ، ئەوانەی ڤایرۆسەکەش تیایاندا ئەکتیڤە بە چارەسەری درێژ خایەن دەکرێت ئەکتیڤی ڤایرۆسەکە بەتەواوی کەم بکرێتەوە بە مەرجێک ڕێنمایەکانی پزیشک جێبەجێ بکات وەک دورکەوتنەوە لە مادە کحولیەکان و خواردنێکی تەندروست و سەردانی کردنی بەردەوامی پزیشک بە پێی ئەو خشتەیەی بۆ دادەنرێت .
-لەکۆتاییدا داواکارم لە کەناڵی ڕووداو لە بری ترساندنی خەڵکی و ترسناک کردنی تووشبوانی ئەم نەخۆشیە لە بەرچاوی کۆمەڵگا باشترە پرۆگرامێکی تایبەت بکەن لەسەر ژیانی ئەم کەسانە و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگا و بەرز کردنەوەی ورە و هەست و سۆزیان ، پیشاندانی تووش بوانی ئەوروپا و ووڵاتە پێشکەوتووەکان کە چۆن تێکەڵاوی یەکن و ئاسایی ژیان بەڕێ دەکەن لە ڕەوزەوە تا زانکۆکانیان وەک کەسێکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت دوور لە ترس و دڵە ڕاوکە و بەدوورە پەرێز گرتنیان ، دروست بوونی کێشەی خێزانی و لێک ترازانی خێزان دوای تووشبوون بەم نەخۆشیە یان لە کاتی زانین بەم نەخۆشییە هۆکارەکەی کەمی ڕۆشنبیری و هۆشیاری پزیشکییە کە پزیشکەکان و میدیاکان لێی بەر پرسن .
-ئەم دکتۆرە بەڕێزە داوای دوو شتی جوانی کرد لە کۆتاییدا ، یەکەم کارمەندانی تەندروستی دەبێت هاوکار بن و زیاتر ئاگاداری کەرەستەی نەشتەرگەریەکان و خۆشیان بن ، دووەم دەبێت حوکمەت بەرنامەیەکی تۆکمە و باش دابنێت بۆ بەرەنگار بوونەوە و چارەسەری ئەم نەخۆشیە و دابین کردنی دەرمان و پێداویستیەکانی پشکنین بۆ نەخۆشەکان بێ بەرامبەر وەک لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی پەیڕەو دەکرێت .

زۆر گرنگە دایکان و باوکان لەکاتی بەکار هێنانی کرێم بۆ چارەسەری ئەکزێما یان هەر هەستیاریەکی تر ئاگاداری کۆرپەکانیان بن و ...
02/09/2018

زۆر گرنگە دایکان و باوکان لەکاتی بەکار هێنانی کرێم بۆ چارەسەری ئەکزێما یان هەر هەستیاریەکی تر ئاگاداری کۆرپەکانیان بن و بەهیچ شێوەیەک نەهێڵن کۆرپەکانیان بەر ئەو بەشە بکەوێت کە کرێمەکەیان بەکار هێناوە ، گەر دەستەکان بوو باشتر وایە لە کاتێکدا کە کۆرپەکانیان دەخەوێت کرێم بەکار بهێنن ، گەر کۆرپەی خۆشت نەبێت و هی کەسە نزیکەکانت بێت دەبێت پزیشک ئاگادار بکەیتەوە لەوەی کۆرپە لە ماڵەکەتان دەژی تا پزیشکەکە ڕێنمایی تەواو و تەندروستت بداتێ لە بەکار هێنانی کرێمەکان ...

پاسکیل سواری و سوودەکانی بۆ پێست ...١- پاسکیل سواری دەبێتە هۆی بەرز کردنەوەی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکانی پێست.٢- چالاک بو...
23/04/2018

پاسکیل سواری و سوودەکانی بۆ پێست ...
١- پاسکیل سواری دەبێتە هۆی بەرز کردنەوەی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکانی پێست.
٢- چالاک بوونی سووڕی خوێن کە دەبێتە هۆی گەیشتنی خوێنی پێویست بۆ پێست .
٣- پیربوون و چرچ بوونی پێست دوا دەخات .
٤- ئارەقە ڕژێنەکان چالاک دەکات و یارمەتی دەر دەبێت بۆ فڕێدانی پاشەڕۆ زیان بەخشەکانی پێست .
جگە لەم سوودانەی پاسکیل سواری ،ئێجگار سوودی گرنگی تری هەیە بۆ لەش کە بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیی پەیوەندیان بە پێست و ڕوخساری مرۆڤەوە هەیە ، هەندێک لەوانە :
- ڕێک خستنەوەی هۆڕمۆنات .
- یەکێکە لە وەرزشە زۆر باشەکان بۆ دابەزانی کێش بەجۆرێک ٤٥ دەقە پاسکیل سواری واتە سووتانی نزیکەی ٥٠٠ کالۆری .
- تەندروستی دڵ دەپارێزێت .
- تەندروستی جومگەکانی لەش دەپارێزێت بەتایبەتی ئەژنۆکان و بڕبڕەی پشت .
- یارمەتی دەرە بۆ سترێس و قەلەقی و خەوی شەو ئارام دەکات .
- ماسولکەکانی قاچ بەهێز دەکات .
- سییەکان بەهێز دەکات و کرداری هەرس ئاسان دەکات .
ئەوەی دڵ خۆشکەرە ئەوەیە کە کەسانی بە تەمەن گەر پاسکیل سواری بکەن ٣ ئەوەندەی کەسانی تر سوودمەند دەبن لە سوودە بێهاوتاکانی ، بۆیە هیچکات دڕەنگ نییە بۆ پاسکیل سواری ...
بەهیوای تەندروستییەکی باشتر ...

دوژمنی پێست خەمۆکییە ، دوای منداڵ بوون ئەگەری زۆری دروست بوونی خەمۆکی هەیە لەدایکان ، بۆ خۆپاراستن لەم جۆرە خەمۆکیە گفتو...
29/01/2018

دوژمنی پێست خەمۆکییە ، دوای منداڵ بوون ئەگەری زۆری دروست بوونی خەمۆکی هەیە لەدایکان ، بۆ خۆپاراستن لەم جۆرە خەمۆکیە گفتوگۆ کردن باشترین چارەسەرە ، دایکانی بەڕێز پێویستە دوای منداڵ بوون بەردەوام بن لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و گفتوگۆکردن بۆ تەندروستی خۆت و کۆرپەکەت ...

Address

Zaporozhye

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەندروستی پێست posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category