21/11/2026
فێرکردنی بەخشندەیی و مرۆڤدۆستی، گەورەترین وانەیە کە دەتوانین بە نەوەکانمانی ببەخشین.
نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی قوتابخانە و باخچەی (بان)ی ناحکومی، مامۆستایان، قوتابیان و خانەوادە بەڕێزەکانیان دەکات، لە پای هەماهەنگی و ئەنجامدانی چالاکی خێرخوازی (Bake Sale) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی جاڕدانی مافەکانی منداڵان، بە مەبەستی کۆکردنەوەی داهات و پشتگیریکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە.
ئەم هەڵوێستە مرۆڤدۆستانەیەتان جێگەی شانازی و بایەخی زۆری ئێمەیە و سەلمێنەری ئەوەیە کە هەمیشە لە خەمی تەندروستی و داهاتووی نەوەکانماندان، تا پێکەوە ببینە بەشێک لە چارەسەر و هیوا بۆ ئازیزانمان
دووبارە دەستخۆشیتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زانست و مرۆڤایەتیدا.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری
٢١ ی ١١ ی ٢٠٢٦